مەستانە
مەستانە مەستی چاوێکی مەستی مەستم مەستانەوار مەستم دەکەی دەبەی هەستم ساقی مەست و باقی مەست و منیش مەست لەمەستیدا تێنەگەشتی لەمەبەستم بەمەستی لەئاستانەی دەر ویستم بچمەدەر ئەفسونی نەرگسی مەستت بەست دەستم وەرە با بۆت بڵێم لە هەڵبەستی خۆم کە وا چۆن شێت ئەبم کاتێ مەستی تۆم من لە ڕێگا ئەڕۆم بە مەبەستی تۆم |
گۆڵی خوێناوی
گۆڵی خوێناوی کوڕ: بڕوانه شاییه چۆپیه له و ماڵه گوێ بگره زۆڕنایه ، ده هۆڵه ، شمشاڵه ! زه رد و و سوور تێکه ڵ بوون ، ژن و پیاو ، هه رایه له و ناوه هه ر هاڕه ی هه یاسه ی تۆ نایه ! سا تۆ خوا خێراکه با برۆین ده ست بگرین به کامی دڵداری پێکه وه هه ڵپه ڕین کچ: گۆڵ نه بێ بۆ سه رم ئاڵ چه پکێ ، زه رد چه پکێ نایه م بۆ زه ماوه ن ، نایه م بۆ هه ڵپه ڕکێ کوڕ: کچ له ڕێی جوانیتا ، کچ له ڕێی جوانیتا کج له ڕێی نیونیگای هاتوچۆی کانیتا پاییزه ، گه ڵای دار ڕژاوه ، باغ ڕووته، گوڵ کوانێ ؟ گوڵ لیوی به بزه پشکووته ! کچ: گوڵ نه بی بۆ سه رم زه رد چه پکێ ، ئاڵ چه پکێ نایه م بۆ زه ماوه ن ، نایه م بۆ هه ڵپه ڕکێ بتدایه دڵبه من به هه موو مه عناوه دوو چه پکت ئه هێنا له با غچه ی پاشاوه کوڕ: (ئه ڕواو له به ر خۆیه وه به گۆرانی ئه ڵێ: ) باغچه ی پاشا له و به ر ئاوه خێڵی دوشمن ده وره ی داوه ئه ڕۆم: ڕێگام لێ گیراوه ناڕۆم: چاو کاڵ لێم تۆراوه ! (به ره به ره له دێ دوور که وته وه ) کوڕ: به باغچه ی پاشادا ورد گه ڕام ، خوار و ژوور زه رد هه بو ،بۆم چنیت ، چنگ نه که وت گۆڵی سوور نازانم ئه مجا دێیت بۆ شایی و هه ڵپه ڕکێ کچ: نایه م گۆڵ ماویه تی بۆ سه رم سوور چه پکێ ! کوڕ: (یه خه ی مراخانی ترازان): ناته وێ ئه م زامی سه ر دڵه م له باتی؟ کچ: هه ی هاوار تفه نگی دۆژمنیش پێکاتی؟ ڕاکشێ تاوێ سه ر بنێره سه هر ڕانم با بگریم بۆ دڵێ بۆ گوڵێ دۆڕانم ! مامۆستا گۆران |
له به‌یانی خۆشه‌ویستی ئه‌تۆی تیشکی هه‌تاوه‌که‌م له‌ناو گۆمیلکه‌ی هه‌ر ژوانێ ماسی ماچێکت ڕاو ئه‌کم ببووره گه‌ر به به‌ردی ماچ شووشه‌ی ڕووخسارت ئه‌شکێنم به ده‌ستبازی ئه‌گریجه‌که‌ت خاو ئه‌که‌م و بۆت دادێنم بۆ نازانی؟ فێرت کردووم چۆن ئه‌سپی خه‌یاڵ لێ خوڕم گه‌ر تۆم نه‌بێ ئه‌ی نازه‌نین ئه‌وساکه به کێ بخوڕم؟ بۆ کوێ ده‌چی ؟ بگه‌ڕێ وه؟ ئه‌ی پاشی تۆ کێ پێم بڵێ: سه‌عات دووی پاش نیوه‌ڕۆیه له جێ‌ژوان ده‌که‌ین هه‌مزه‌ڵێ! |
داری هیوام بێ گه‌ڵایه له سێبه‌رم پشوو مه‌ده ڕابردوومان چی به‌سه‌ر هات ئه‌لحانت به پێشوو مه‌ده له که‌نارم ڕۆمه‌نیشه با شه‌پۆلم نه‌ت خنکێنێ ده‌ریای دڵم تۆفانێکه گه‌می دڵت ئه‌ڕووخێنێ زه‌وی مه‌یلم ئه‌وساڵ ویشکه ئه‌ی کوا بارانی هه‌وره‌که‌ت پووشی دڵم ئه‌سووتێنێ شه‌پۆلی گه‌رمای جه‌وره‌که‌ت شه‌وانێ بوو ته‌نیا هه‌ر خۆت ئه‌بوویته ئه‌کته‌ری خه‌ونم ئه‌ڕژایته سه‌ر گه‌ڵای تاسه‌م دڵۆپ..دڵۆپ وه‌کوو شه‌ونم گه‌ڕانه‌وه‌ت له خه‌ونیشدا جارێکی تر نابینمه‌وه باڵی په‌پووله‌ی دڵ سووتا به‌ده‌ست شه‌می ئه‌وینمه‌وه |
که چاوانم ده جووقێنم دنیا هه‌مووی شه‌وی تاره به‌ڵام وێنه‌ی تۆی خۆشه‌ويست وه‌ک ئــاوێنه تييـای دياره ئــه‌گه‌ر ناوی که‌سێ دێنم يا خۆشه‌ويستی تر ئه‌گرم هه‌مووی نه‌هێنی يــه له تۆ دڵنیا به بێ تۆ ئه‌مرم ماوه‌یه که ده‌نگت نایه به به‌رگوێما ئه‌ڵێی ونی سه‌د قۆناغیش له من دووربی وا هه‌ست ده‌که‌م هه‌ر لای منی که ئه‌چمه باوه‌شی خه‌یاڵ ئه‌ستێره‌ی ئاسمان ئه‌ژمێرم ته‌ک ته‌ک به ئه‌ستێره‌کان داپه‌یامی شادی ئه‌نێرم شه‌وان ده‌گه‌ڵ بووکی یادت ده‌چمه هۆتێلی گریانم به کاکه‌شانیش دا بڕۆی خۆشه‌ویستم پێت ده‌زانم |
به‌هـــــــــــــــــانه
به‌هـــــــــــــــــانه ســـــــــه‌رم دانا له‌پێناوت سه‌رت هه‌ڵگرت وتت شایـــــهد بـــــــــهبێت ناژیم ده‌مێ تاوێ ئه‌گه‌ر چی تـــــۆ منت ناوێ حهبیبهخـــــــانی وه‌ک تۆ چۆن ده‌بێ نالی نه‌کا سهیـــــــری وه‌لی بووم تۆ شه‌می، دێوانهمی کرد شووشهڕووخسارت بهچـــــــــاوان تۆ منت هان دا، بهچـــاوان من له‌فه‌رمانم بههانــــــــــــــهبێ بههانهقهت ته‌ڵای ڕووت بێ بههانابێ چرای به‌ختم شکا شووشه‌ی وه‌کوو مه‌جنوون لهههردانم که‌لێم تــــــــــۆرای به‌ڵێنت دا به‌پێشم دا نهکــــــهی جۆڵه به‌ئێحساسم نه‌گه‌شتووی هێشتهکاڵی تـــــــــــۆ له‌دڵداری |
چوارینه
چوارینه شه‌مێک هه‌ڵکه‌ن، با بسووتێ له‌م شه‌وه تاریکه‌دا له‌م شه‌وی پڕ ئه‌سته‌م و زۆر و دڵه زووخاویهدا یا که نا، با من بسووتێم وه‌ک شه‌می شه‌وگاری تار ببمه قه‌قنه‌س بۆ وڵاتم وا له به‌ر بێ شه‌وقی دا هۆنراوه‌ی: سه‌لاح مه‌حموودی |
سه ر له لی شیویان مه گه ر چه س؟
|
دیم كچێكی له‌باری لادێیي
دیم كچێكی له‌باری لادێیي دیم كچێكی له‌باری لادێیي بۆ نوێژ ڕاده‌خا به‌ره‌ڵبێنێ. گوتم" ئه‌ی نازه‌نین كه ڕوخسارت؛ هه‌موو باخی به‌هه‌شتی خوا دێنێ، بۆچی پیتوایه ئه‌م خودا گه‌وره، هێنده بێروحمه تۆش بسووتێنێ؟!" مامۆستا هێمن |
" جوانی بێده‌نگ"
" جوانی بێده‌نگ" خۆشه‌ویستم نازی چاوه جوانــــــــه‌كه‌ت ســــــــــووتاندمی تین و تاوی ئاگراویی ویســـــــــتی تۆ برژاندم ئاشق و شـــــــــێت و ئه‌ویــــــــــــــــنداری قـــــه‌دی ڕازاوه‌تم بولبولێكم بۆ قـــــــــــه‌فه‌س چــــاوی ڕه‌شت حامـــــلاندمی پێكه‌نینت ده‌ركـــــــــــــی ئاواتی له دڵـــــــــــــــــما كرده‌وه بیری گه‌رمیی باوه‌شــــــــــــت وه‌ك داره‌بـــــــــی ڕاژاندمی خۆشه‌ویستیت بوومه‌لـــــــه‌رزه‌ی خســـــته نێو شاری دڵم هه‌ر كه په‌یدا بوو؛ وه‌كوو خانووی قـــوڕین ڕووخـاندمی سه‌دكه‌ڕه‌ت به‌و چاوه‌مه‌ست‌و پڕلـ‌ـه‌نازه‌ت سوێنددهخۆم شێتی باڵاتم، شه‌رابی ویستی تۆ تاســـــــــــــــــــــــــان دمی قه‌ت نه‌گریاوم هه‌تا ئێســـتا له‌به‌ر كۆســــــــــــــپی ژیان بیری لێكبوونمان وه‌كوو مــــــــــنداڵ به كـــوڵ گریاندمی جوانی بێده‌نگم وشـــــــه‌ی "خۆشـمده‌وێی" كه‌متر ده‌ڵێی! بۆیه ئاوات بانگ ده‌كه‌م، به‌و شێوه‌یــــــــه‌ش ناساندمی "ئاشق"م، با ئاگری ئیــــــــــــــشــقت گڕم تێ‌بــــــــــه‌ر بدا بۆ فیدا بوونم له ڕێی ئیــــــــــشقه سروشت خولــقاندمی |
اکنون ساعت 06:37 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)