پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   قسه ی خوش... (http://p30city.net/showthread.php?t=21782)

behnam5555 02-10-2010 08:11 AM

قسه ی خوش...
 

کاک مه‌حموودی که‌یوان له شاری سه‌قز و دێهاته‌کانی ده‌ورووبه‌ری ناوێکی ئاشنایه.
له قسه‌کردن بۆ خه‌ڵک له کۆبوونه‌وه گه‌وره و بچووکه‌کاندا ده‌ستێکی باڵای هه‌بوو.
له دێهاته‌کانی ناوچه‌ی سه‌قز ده‌چوه هه‌ر دێیه‌ک خه‌ڵکی له مزگه‌وت کۆ ده‌کرده‌وه و قسه‌و باسی بۆ ئه‌کردن.
شێوه‌ی قسه‌ کردنێکی جوانی هه‌بوو به‌و جۆره‌ی که هه‌م خه‌ڵکه‌که له مه‌به‌ستی تێده‌گه‌یشتن و هه‌م به هێنانه‌وه‌ی ئه‌و ناوانه‌ی وا بۆ خه‌ڵک ئاشنا بوون و یا ئه‌و نه‌قڵ و مه‌سه‌لانه‌ی وا له نێویان‌دا باو بوو، نه‌یده‌‌هێشت خه‌ڵکه‌که ماندوو بن.
بۆ ئه‌وه‌ی قامووسی ئه‌و ناو و نه‌قڵ و مه‌سه‌ڵانه‌یشی ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکات، ده‌چوه هه‌ر ماڵێک ناوی کێو و شاخ و دۆڵه‌کانی ئه‌و ئاوائیه‌ی ده‌پرسی .
رۆژێک ئه‌مه له دێیه‌کی سه‌رشیوی سه‌قز رووی‌دا:

کاک مه‌حموود له‌ به‌رانبه‌ر په‌نجه‌ره‌ی دیوه‌که و کابرای ساحێب‌ماڵیش له په‌نای په‌نجه‌ره‌که دانیشتبوون.
کاک مه‌حموود که له په‌نجه‌ره‌که‌وه ده‌ورووبه‌ری ئاوایی ده‌بینی، رووی کرده ساحێب‌ماڵ و لێی پرسی:

_" ئه‌رێ ئه‌و کێوه‌ی ئه‌وبه‌ره‌وه ناوی چیه؟". ساحێب‌مال پشتی له په‌نجه‌ره‌که بوو، به ناچار لایه‌کی کرده‌و‌ه‌و و وه‌ڵامی دایه‌وه.

"ئه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌ولاتریان ناوی چیه؟"
ئه‌م جاره ساحێب‌ماڵ زۆرتر ئاوڕی دایه‌وه و ناوی ئه‌و جێگایه‌یشی کوت.

"ئه‌ی ئه‌و به‌رده‌ی ئه‌و به‌ره‌وه ناوی چیه؟"

ساحێب‌ماڵ ده‌بوایه به ته‌وای ئاوڕبداته‌وه تا ئه‌و به‌رده ببینێت و له‌م کاته‌دا تڕێکی لێ به‌ر بوو، رووی کرده کاک مه‌حموود و وتی:

_ "ئه‌رێ بێ‌قه‌زا بی، من چووزانم ئه‌و دار و به‌رده ناویان چیه؟"

ماڵپه‌ڕی بیره‌وه‌ری




behnam5555 02-10-2010 08:15 AM

سێ شت خۆشه...
 


یادێک له خوا لێ خۆشبو مامۆستا مه‌لاغه‌فوری ‌ده‌بباغی:

ملاغه فور نه‌خۆشی شه‌کره‌ی هه‌بو (دیابت) و پارێزیان بۆ دانابو.
به‌ڵام زۆر ده‌ربه‌ستی ئه‌و پارێزه نه‌بو.
که پێێان بوتایه:
"مامۆستا ئه‌وه مه‌خۆ بۆت باش نی‌یه"،
ئه‌یوت :
"له دنیا دا سێ شت خۆشه، دیتن و. ... و خواردن،
ئه‌وه له منداڵیه‌ نابینم و چاوی دیتنم نی‌یه، پیر بوم و چیم پێ ناکرێ،
هه‌ر ده‌مێنێته‌وه خواردن،
به‌خوای پێشی بمرم هه‌ر ده‌خۆم و پارێز ناکه‌م"



behnam5555 02-10-2010 08:17 AM

هه‌فتا حۆری ...
 



ئه‌م بابه‌ته له عه‌لی خه‌ندان قسه خۆشی به‌ناوبانگی بۆکان ده‌گێڕنه‌وه:
ڕۆژێک له مه‌لا ده‌بیسێ :
"ئه‌وه‌ی پیاوی خوا بێ و چاکه بکا،
دوای مردن ده‌چێته به‌هه‌شت و هه‌فتا حۆری ده‌درێتێ که هه‌رکامیان باڵای هه‌فتا کیلۆمێترێک ده‌بێ!!!"

عه‌لی خه‌ندان ده‌ڵێ :
"مامۆستا! ئه‌وه‌ی ئه‌تۆ ده‌ڵێی به‌هه‌شت نی‌یه و خه‌راپخانه‌یه،
ئه‌وه حۆری وا باڵا‌به‌رز له بۆکان سه‌ری له‌سه‌ر ڕانم بێ، چوزانم له میاندواوێ چی لێ ده‌کرێ،
به‌خوای ئه‌وه به‌هه‌شت نی‌یه!!"






behnam5555 02-10-2010 08:24 AM

ته‌عادول....
 


شه‌وێکی به‌هار له چۆمی به‌ینی 'قه‌ره‌‌گوێز' و 'گه‌ردیگلان' ده‌په‌رینه‌وه.
ئاو یه‌کجار زۆر بوو تراکتۆرمان پێویست بو. ئه‌سپێکیشمان هه‌بوو که به کاک 'ره رسولی' بوو.
کاک ره سول هه‌ر جاره ‌یه‌کی له وانی له دوای خۆی سوار ده‌کرد و ده‌یپه‌رانده‌وه.
نۆبه‌ی یه‌کێک له کچه‌کان هات.
هه‌ر که چوونه نێو ئاوه‌که،
کچه‌که هه‌ستی کرد خه‌ریکه ده‌که‌وێته نێو ئاوه‌وه. هه‌رای له کاک ره سولی کرد:

- "خه‌ریکه ته‌عادولی خۆم له ده‌ست ده‌ده‌م".
کاک ره سول که نه‌یده‌زانی ته‌عادول چی‌یه و به ساک یان که‌ل و په‌ل تێگه‌یی بو، وه‌ڵامی دایه‌وه:

- "ته‌عادول لێیگه‌رێ ئاو بیبات، خۆت نه‌که‌ویته نێو ئاوه‌که"!



behnam5555 02-10-2010 08:33 AM

گۆرانی‌بێژ شایی ....
 

له زه‌ماوه‌ندێکدا دو گۆرانی‌بێژ شایی ده‌گێڕن, وایان دانابو یه‌ک له‌وان شاباشه‌کان وه‌رگرێ و پاشان به‌یه‌که‌وه به‌شی بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی شاباشه‌کانی وه‌رده‌گرت دوای هه‌ر دو سێ گۆرانی‌یه‌ی، خۆی به بیانوی ده‌ست به ئاوگه‌یاندن ون ده‌کرد.
وای لێ هات ئه‌وی تر وه‌ شک که‌وت و ئه‌ویش وه‌دوای ‌که‌وت.
که چاوی لێ کرد، هاوڕێکه‌ی هه‌ر جاره به‌شێک له پاره‌که، ده‌شاردرێته‌وه.
هیچ ده‌نگی نه‌کرد تا زه‌ماوه‌ند کۆتایی هات و کاتی به‌ش کردنی شاباش کوتی:
دابێنه بزانین چه‌ندمان به‌ر که‌وتوه.
کابرا کوتی:
ئه‌وه‌تا، ئه‌وه‌ش ده‌سکه‌وتمان.
کابرای که له هه مو شتی ئاگادار بوو کوتی:
ئا بێ‌زه‌حمه‌ت جه‌مه‌دانه‌که‌ت هه‌ڵگره، له دڵم چه‌قیوه شتێکی تێدایه.

گۆرانی‌بێژ شایی کوتی:
ئای خۆ ڕاست ده‌که‌ی، ئه‌وه پوڵی تێدایه.
بێ و نه‌بێ ئه‌و ده‌مه‌ی شاباشه‌که‌م وه‌رگرتووه سه‌رم خوریوه و ئه‌وه‌نده پاره‌یه چۆته ئه‌وێوه!

کابرا کوتی:
باشه قه‌یدێ ناکا.
نازانم بۆ دیسان وام به خه‌یاڵ داهات گیرفانی کراسه‌که‌شت شتێکی تێدا. ئه‌رک نه‌بێ، ئه‌ویش چاو لێ که.
گۆرانی‌بێژ شایی کوتی:
کوڕه به‌سه‌ری تۆ ڕاست ده‌که‌ی.
خۆ لێره‌ش پوڵی تێدا. ئه‌وه‌تا ئه‌وه‌شم دانا.

کابرا کوتی:
خه‌جاڵڵه‌تتم، پێم وابێ گۆره‌ویه‌که‌شت هێندێک پاره‌ی تێدا.
لێره‌دا دۆسته‌که‌ی توڕه بو وتی:
"سه‌گباب ئه‌گه‌ر خدری زینده‌ی، بۆ هاتویی شایه‌ری‌یه ده‌که‌ی؟!!"



behnam5555 02-10-2010 08:37 AM

شانی چه پ و راست..
 

ده‌نگ وایه که دو مه‌لایه‌که له سه‌ر شانی ڕاست و چه‌پی هه‌مو که‌س هه‌یه.
هی لای ڕاست چاکه ئه‌نوسێ و هی لای چه‌پ، خراپه.

ئه‌وه‌ته له ئاخری نوێژ لا ئه‌که‌نه‌وه به لای ڕاسته‌وه و ئه‌ڵێن :"السلام علیکم و رحمة الله و برکاته".

لاله سه‌رحه‌د نوێژی ئه‌کرد.
کاتێ که به لای ڕاستا سه‌لامی ئه‌کرد ئه‌یوت :" سڵاوه‌له‌ی فره له قه‌یتول (ناوی کوڕه‌که‌ی) خۆشه‌ویستتر"
که لای ئه‌کرده‌وه به لای چه‌پا بۆ سه‌لام دانه‌وه ئه‌یوت :"

بڕۆ فره بێ‌فه‌ڕه‌ی نه‌گریسه، گۆڕت گوم که!"



behnam5555 02-10-2010 08:38 AM



مه‌لایێک باسی به‌هه‌شتی بۆ خه‌ڵک ئه‌گێڕاوه.
ئه‌یوت:
به‌هه‌شت پڕیه‌تی له کانیاوی سافی ڕون، له هه‌مو لایێکه‌وه گوڵ و گیا خه‌رمانه‌یان داوه ، ئه‌م گوڵ و گیایانه هه‌ر چڵێکیان جۆره بۆنێکیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر یه‌کێکیان بکه‌وێ، خێرا یێکێکی تر له شوێنه‌که‌ی ئه‌ڕوێته‌وه.
ئه‌مانه قه‌ت له دوایی هاتن نایه‌ن.

کابرایێک له کۆڕه‌که به ته‌واوی دڵی دابووه قسه‌کانی مه‌لا، هه‌ر له ناکاو هه‌ڵیدایه و وتی:
" ئه‌ی دایکم به ساقه‌ت بێ مه‌لا، به‌خوا جێ به‌رخ له‌وه‌ڕاندنه!!!"



behnam5555 02-10-2010 08:41 AM

ئه‌نکیر و مونکیر ....
 


پیاویک سه‌ر و به‌ری مردنی بو.
وتی :
" کوڕینه وه‌سیه‌تم ئه‌وه‌یه به په‌له بچن له ناو شادا چی کۆنه‌و مۆنه هه‌یه بیهێنن و بیکه‌نه به‌رم بابه‌و جله کۆنانه‌وه بمرم!!
وتیان :
" ئه‌مه بۆچی؟"
وتی :
" بۆ ئه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌نکیر و مونکیر له قه‌بره‌که‌دا هاتنه سه‌رم، با وابزانێ من مردویێکی کۆنم و ئی تازه نیم."


behnam5555 02-10-2010 08:42 AM

گۆرانی...
 

شه‌وێک ده‌نگخۆشێک به میوانی بانگ ده‌کرێ.
پاش باس و خواسێکی زۆر داوای لێ ده‌که‌ن گۆرانیێکیان بۆ بڵێ.

ئه‌ویش ده‌ڵێ:
" شه‌و دره‌نگه، خه‌ڵک نوستوون، با توشی کێشه نه‌بین"
خاوه‌ن ماڵ ده‌ڵێ :
" براکه‌م! خه‌وی چی و کێشه‌ی چی؟
ئه‌م جیرانه‌مان سه‌گێکیان هه‌یه له شه‌وێ ڕا تا به‌یانی ده‌وه‌ڕێ ده‌نگمان ده‌رنایا،
ئێستا بۆ چه‌ند خوله‌ک گۆرانی ئێوه چتوانێ هیچ بڵێ؟"


behnam5555 02-10-2010 08:45 AM

گ.. ..
 


ژن و مێردێک به‌زمیان ده‌بێ،
ده‌ڕۆنه لای مه‌لا.
دوای قسه‌و باسێکی زۆر ژن ده‌ڵێ :
به‌ مه‌رجێک ده‌ڕۆمه‌وه لای، به‌ڵین بدات.
کابراش ده‌ڵی:
به‌ڵێن ده‌ده‌م.
ژن ده‌ڵێ: وا نابێ زۆرت به‌ڵین داون، ده‌بێ به‌ڕاستی به‌ڵێن بده‌ی.
کابرا ده‌ڵی: باشه ده‌یده‌م .
ژن ده‌ڵی: نه.
کابرا ده‌ڵی :
" وه‌الله له سه‌ر ده‌ستی مامۆستا، گ.. ده‌خۆم کاری وا بکه‌مه‌وه".

مه‌لا ده‌ڵی :
" هه‌سته ..باب ، له شوێنێکی دیکه گ..ه‌که‌ت بخۆ بۆ له‌سه‌ر ده‌ستی من"!!!!!


behnam5555 02-10-2010 08:48 AM

مارک تواین....
 

مارک تواین، نوسه‌ری ئه‌مریکی، دوای گوێ ڕاگرتنی وتاری دۆستێکی وتی:
" وتارێکی جوان بو. به‌ڵام من کتێبێکم هه‌یه، وشه به وشه‌ی ئه‌و وتاره‌ی خوێندته‌وه له‌وێدا نوسراوه"

دۆسته‌که‌ی ڕه‌نگێکی هێنا و برد و به توڕه‌ییه‌وه وتی :
" ده‌توانی ئه‌و کتێبه‌م پیشان ده‌ی؟"

وتی:
" باشه، بزانم بۆت ئه‌نێرم"
چه‌ند ڕۆژ به‌سه‌ر چو و کابراش هه‌ر چاوه‌ڕێ بو.
چواره‌م ڕۆژ کتێب گه‌یشت.
زۆر به‌په‌له کتێبی کرده‌وه.
به گه‌وره‌یی نوسرابو :
" فه‌رهه‌نگی وشه‌"


behnam5555 02-10-2010 08:51 AM

ئاندرێ موروا...
 


ئاندرێ موروا، نوسه‌ری به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی، له کۆبونه‌وه‌یێکدا چاوی به نوسه‌رێک که‌وت که له ڕادیۆ و تێلێویزیۆن، به‌رنامه‌یێکی هه‌بو.
یه‌کێ له به‌شداران له موروای پرسی:

" مامۆستا! ده‌توانی بفه‌رموی چۆنه موی سه‌ری ئه‌م پیاوه ئاوا ڕه‌شه به‌ڵام ڕدێنی کورت و بوچکه‌که‌ی سپی‌یه؟"

وه‌ڵامی دایه‌وه:
" بێ شک ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یێنێ ئه‌م پیاوه چه‌نه‌گه‌ی زۆرتر له مێشکی کار ده‌کا"




behnam5555 02-10-2010 09:02 AM

بیبار...
 


کابرایێک بۆ یه‌که‌م جار چاوی به بیبه‌ر ( بیبار ) ده‌که‌وێ.
وا ده‌زانێ شتێکه وه‌ک خه‌یار ,گورج چه‌ند کیلۆیێک ده‌کڕێ.
به ئیشتیا داده‌نیشێ و یه‌کی به ده‌سته‌وه ده‌گرێ و قه‌پاڵێکی لێ ده‌دا.
بیبه‌رێش هێند تیژ بو فرمێسکی به چاوی کڕیار هێنایه خوارێ.
بۆی نه‌ده‌خورا و پێشی حه‌یف بو فڕێی دا.
ملی له خواردن نا و نه یه‌ک نه دو و.
دۆستێکی کابرای دی و پرسی :
چ باسه؟
وتی:
" لێم گه‌ڕێ! پوڵم پێ داوه و جه‌رگم سوتاوه"



behnam5555 02-10-2010 09:11 AM


یه‌کێ له‌و ده‌ردانه‌ی کورد پێوه‌وه ناڵاندویه‌تی، نه‌زانی یه که به داخه‌وه ته‌عه‌سسوب(ده‌مارگرژی) به دوای خۆیدا دێنێ.
خۆشه‌ویستێک ده‌یگێڕاوه :
ڕۆیشتین سه‌ردانی ثصاو ضاکصک بکه‌یین.
ئێمه‌یان ئه‌ناسی و یه‌کسه‌ر بردیانینه دیوی کابرا.
گۆش تا گۆش خه‌ڵکی لێ بو.
جه‌ماعه‌تێکی زۆر له ده‌ره‌وه چاوه‌ڕوان بون بێنه لای به‌ڵام نه‌ده‌کرا.

کابرا کاری ئاوده‌ستی هه‌بو.
هه‌ر وه‌ده‌ر که‌وت تا بگاته ئه‌وبه‌ری حه‌سار، خه‌ڵک وه‌دوای که‌وتبون و تاکو ئاوده‌ست به‌ڕێیان کرد.
ئه‌وانه‌ی زۆر به‌خته‌وه‌ر بون گوێیان به درگای ئاوده‌سته‌وه ده‌نا.
له‌وکاته‌دا ئه‌گه‌ر کابراد‌ه‌نگێکی لێوه ئه‌هات ئه‌یانوت :
" ئه‌ی به ناو مه‌شکه‌که‌مان بۆ خێر و به‌ره‌که‌ت!!!"


behnam5555 02-10-2010 09:14 AM

پێت خۆشه که‌ی بمری؟"
 

له یه‌کیان پرسی :
" پێت خۆشه که‌ی بمری؟
" وتی :"
بۆ هه‌ر ده‌بێ بمرم؟
" وتیان :
" ئه‌ی چی! هه‌مو گیان له‌به‌رێک ده‌مرێ
" گوتی :
" که وایه، پێم خۆشه پێش ڕه‌مه‌زان بمرم تا توشم وه توشی نه‌که‌وێ"



behnam5555 02-10-2010 09:16 AM

رزقی من و ئاشپه‌زخانه‌ی ....
 

ده‌گێڕنه‌وه :
حاجی بابه‌شێخ بۆ وت و وێژ ده‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئێران، بۆ سه‌رده‌شت ده‌روا.
لای ئێوارێ سه‌ردانی خزم و دۆستی کۆنی، شێخ الاسلامی سه‌رده‌شت ده‌کا.
بۆ شیو خواردن هێلکاو (شوربا و هیلکه ) دێنن و ده‌خۆن، به‌یانیش هێلکه‌ی کوڵیو دێنن.
بۆ نیوه‌ڕۆش هێلکه‌ و ڕۆن!!!
حاجی بابه شێخ ڕو ده‌کاته شێخ الاسلام و ده‌ڵێ :

" ماڵت نه‌شێوی شێخ ، وادیاره رزقی من و ئاشپه‌زخانه‌ی تۆ له قونی مریشک دایه"!!!



raha_10 02-10-2010 11:16 AM

من که چیزی نفهمیدم اما سپاس!
{شیت شدن}{شیت شدن}

behnam5555 03-27-2010 09:12 AM

روزيك فةقييةك دةروات بولاى ماموستا دةليت:
ماموستا كيان دةمةويت دةست بكةمةوة بةخويندن

ماموستاكة دةليت:
باشة بةلام ئيتر بة جلي كورديةوة مةية بو مةكتةب فةقييةكة دةليت:
بةلي قوربان
ماموستاكةدةليت:
ئيتر مةلي بةلي قوربان فةقييةكة دةليت:بةلى قوربان

behnam5555 03-27-2010 09:17 AM

جاريكيان فيليك به حوشتريك ده لي:
تو بي تاقه ت نابي كه مه مك له سه ر بشته.
ئه ويش ئه لي: نه وه لا به س نيه ...م به ده م و چاومه وه نيه .



behnam5555 03-27-2010 09:20 AM



جارێكیان پیاویِك ده‌چێ بۆ بازار گۆره‌و( جوراب ) ده‌كرێ فوو ده‌كاته‌ گۆره‌ویه‌كه‌
كابرای خاوه‌ن دووكان لبَی ده‌پرسێ:
كاكه‌ بۆ وا ده‌كه‌ی؟
ئه‌ویش ده‌ڵێ: بزانم كونه‌ یان نا

behnam5555 03-27-2010 09:22 AM



جارێكیان دوو خوشك ده‌بن یه‌كێكیان 9 مێردی كردبوو ئه‌وی تریان 1 مێردی
كردبوو.
له‌وخوشکي ده‌پرسن كه‌ 9 مێردی كردیه‌ ده‌لێن:
چه‌ند مێردت كردیه‌؟
ئه‌ویش ده‌ڵێ:
من و خوشكه‌كه‌م 10 مێردمان كرديه‌.

behnam5555 03-27-2010 09:24 AM



خۆڵڕێژێکی شاره‌وانی( شهرداري ) به‌ منداڵێک ئه‌ڵێ
:

"ئا‌ بڕۆ بابه‌ گیان به‌ دایکت بڵێ، بزانه‌ خۆڵتان هه‌یه‌."

منداڵه‌که‌ش ئه‌چێته‌ ژووره‌وه‌ و پاش که‌مێک ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ و ئه‌ڵێ:

" هه‌مانه،‌ خاڵه‌ گیان نامانه‌وێت."

behnam5555 03-27-2010 09:29 AM



ڕۆژێ كوڕێك به باوكی ئه‌ڵێ باوه پێنج تمنم ده يه،

باوكیشی زۆر له چه ر ئه‌بێت ئه‌ڵێ...

چی چی هه‌تیو؟
چوارتمن زۆره هه‌مو ڕۆژێك فێێر بویت سێ تمن خه‌رج ئه‌كه‌ی دووتمنم پێیه ئه‌وه ش تمنيک.

behnam5555 03-27-2010 09:31 AM


شه‌ ويک کابرایه‌ک له‌ مال دێته‌ ده‌ره‌وه‌ شه‌وقی هه‌وره‌ تریشقه‌ ( رعد وبرق ) لێی
ئه‌دا به‌ په‌له‌ ئه‌ چێته‌ وه‌ ژوره‌وه‌ ئه‌لێ:
وه‌ لا به‌ چاوی خۆم دیتم له‌ ئاسمانه‌وا رسمیان ( عکس ) گرتم
.

behnam5555 03-27-2010 09:32 AM



مامۆستای ئاین له‌ قوتابییه‌کانی ئه‌پرسێت
:
"كام پێغه‌مبه‌ر زمانی هه‌موو گیاندارانی زانیوه‌؟"
قوتابییه‌کیش له‌ وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"حه‌زره‌تی ته‌ڕه‌زان، سڵاوی خوای لێ بێت."

behnam5555 03-27-2010 09:35 AM


له‌ مصر
جارێکیان کابرایه‌کی مسیحی ده‌چێته‌ ناو مزگه‌وتێکه‌وه‌و چه‌قۆیه‌کی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو پرسیاری له‌ خه‌ڵکه‌که‌ کردووتی :
کێ تان موسوڵمانه‌ ....؟؟؟
که‌س ووه‌ڵامی نه‌دایه‌وه‌ ته‌نها پیاوێکی ئازا ووتی:
من موسوڵمانم
..

بردیه‌ ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وت و پێی ووت :
به‌رخێکم هێناوه‌ به‌ڵکو به‌ ڕێگه‌ی ئیسلامی بۆم سه‌رببڕیت و که و‌ڵی که‌یت
.
موسلمانه‌که‌ش پێی ووت :
من ئه‌زانم سه‌ری ببڕم به‌ڵام بۆ که‌وڵ کردنه‌که‌ی با یه‌کێکی تر بیکات
.
کابرای مه‌سیحی چووه‌ وه‌ ناو مزگه‌وته‌که‌و چه‌قۆیه‌کی خوێناوی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو پرسیاری لێ کردنه‌وه‌ :

کێ ی ترتان موسڵمانه‌ ؟؟؟

هه‌موو ده‌ستیان بۆ ئیمامی مزگه‌وته‌که‌ درێژ کرد
...

ئیمامیش له‌ترسا ووه‌ڵامی دانه‌وه‌ووتی :
چــــیه‌ ؟؟ ..هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوو ڕکعــات نوێژم پێ کردن ته‌واو من بووم به‌ موسڵمان
...!!!!

behnam5555 04-03-2010 10:01 AM

پيريژنيك تةمةن70 سال نخوش ئةبيت كورةكةىئةيبات بولاى دکتور.
دكتورئه لي:
نةخوش نية ئةليت دايكت بدةبةشوو.
كورةكةى ئةليت:
دكتوركيان جا من بياويكى 80 سالة لةكوى بوى بدوزمةوة ؟
بيرةزن ئةليت:
رولة كيان دوو 40 سالليش بيت من قبولمة


behnam5555 04-03-2010 10:22 AM



پیاوێکی زۆر پیر به‌ له‌رزه‌له‌رز خۆی ئه‌کات به‌ دووکانی ده رزي ليدان و پاش سڵاوکردن ئه‌ڵێ:
"کوڕم هاتووم ئه‌م ده‌رزییه‌م لێ بده‌یت، دوکتۆر بۆی نووسیوم."
لاوه که له‌ ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کا له‌ ژێر ده‌ستیا ده‌رنه‌چێت، ناوێرێت لێی بدات بۆیه‌ بیانوو ئه‌هێنێته‌وه‌ و ئه‌ڵێ:
"خاڵه‌ گیان به‌و خوایه‌ زۆر حه‌زم ئه‌کرد یارمه‌تیت بده‌م، به‌ڵام هه‌ر وه‌ک خۆت ئه‌بینیت کاره‌بامان نییه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ ناتوانم."
کابرای پیره‌ش ئه‌ڵێ:
"ڕۆڵه‌ گیان من نه‌مووت ق...م بۆ له‌حیم بکه‌ تا تۆ بڵێیت کاره‌بامان نییه‌، ده‌رزیلێدان کاره‌بای بۆ چییه‌؟"

behnam5555 04-03-2010 10:28 AM

ژنيك دو گيان ده بي و مندالي كيشي هه يه.
منداله كه ده لي:
دايه ئه وه چيه له
ناوزكت دا؟
دايکيشي ده لي:
ئه وه كو رپه خوشه ويسته كه مه، ده زاني چه ندم خوش ده وي؟
منداله كه ده لي؟
ئه دي بوخواردوته؟

behnam5555 04-03-2010 10:32 AM


جاريك ماموستا به قوتابيه كان ده ليت ئالتوون له كوى زوره؟

قوتابيك هه لده ستيه وئه لي:
له ده ستى دايكم،

behnam5555 04-03-2010 10:35 AM


کچێک ته‌ماشا ئه‌کات دایکی ملوانکه‌یه‌کی زۆر جوانی له‌ ملدایه‌ ‌ پێی ئه‌ڵێ
:
" دایه‌ ئه‌و ملوانکه‌یه‌ چه‌ند جوانه‌ له‌ ملتا، ئه‌وه‌ باوکم بۆی کڕیت؟"
دایکه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"نه‌وه‌ڵڵا کچم باوکتی چی، من به‌ ته‌مای باوکت بومایه‌ تۆشم نه‌ئه‌بوو."

behnam5555 04-03-2010 10:37 AM


پیاوێك له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا ده‌مه‌بۆڵه‌ی ئه‌بێت و به‌ عاجزی له ماڵ ئه‌چێته ده‌رێ.
كاتی نیوه‌ڕۆ ئه‌یه‌وێت ژنه‌كه‌ی ئاشت بكاته‌وه، بۆیه‌ ته‌له‌ٿفۆن ئه‌كات بۆ ماڵه‌وه‌ و ئه‌ڵێت:
" گوڵه‌كه‌م چیت لێناوه بۆ نیوه‌ڕۆ؟"
ژنه‌كه‌شی که‌‌ هێشتا هه‌ر توڕه‌یه، به توڕه‌ییه‌وه ئه‌ڵێت:
" زه‌هری مار."
پیاوه‌كه‌ش ئه‌ڵێ:
".ده‌ باشه گوڵه‌كه‌م تۆ نانی خۆت بخۆ من له بازاڕ نان ئه‌خۆم.".

Zagros.p 04-03-2010 10:50 AM

ده سته کانت خوش بهنام گیان
به راستی زه حمت ئه کیشی بژی گوله کم
............................................................ ..
حیف این زبون زیبا وغنی نباشه کاش یکم تلاش بکنیم براش:53:

behnam5555 10-07-2010 11:15 PM


اغا و نۆکه‌ر

ئاغایه‌ک ده‌گه‌ڵ نۆکه‌ره‌که‌ی ده‌چنه ڕاوێ. تا ئێوارێ ده‌خولێنه‌وه هیچیان وه‌گیر ناکه‌وێ.
ئاغا سه‌یر ده‌کا ده‌بینێ ته‌نیا یه‌ک گولله‌ی پێ ماوه.
له‌و ده‌مه‌دا ته‌نگاو ده‌بێ تاپڕه‌که‌ی وه‌نۆکه‌ره‌که‌ی ده‌دا ده‌ڵێ ئه‌من ئێستا دێمه‌وه نه‌که‌ی ته‌ققه‌ی بکه‌ی هه‌رئه‌و گولله‌مان پێ ماوه خه‌ساری نه‌که‌ی.ئاغا له‌سه‌ر پێشاوێ داده‌نیشێ له‌پڕڕا ته‌ققه له تفه‌نگێ دێ.
دووایی ئاغا ده‌چێ ده‌ڵێ ئه‌دی ئه‌من نه‌مکوت ته‌ققه‌ی مه‌که چ بوو چت کرد؟

نۆکه‌ر ده‌ڵێ قوربان وه‌ڵڵاهی ده‌سته‌ که‌وێک به‌وه‌ی دا هاتن، نه‌م ئه‌نگاوتن به‌ڵام ته‌رکی ئه‌و دۆڵه‌م پێ کردن....



behnam5555 10-07-2010 11:17 PM


زه‌مانی زوو له دێهات مدبه‌ق هه‌بوو که ژن و منداڵ به تێکڕایی له وێ ده‌خه‌وتن.

هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا کابرایه‌ک حه‌زی له کچێک ده‌کرد، هه‌موو شه‌وێ له ده‌وری ماڵیان ده‌خولاوه بۆ وه‌ی که بزانێ له‌ کوێ ده‌نوێ.
شه‌وێک به‌ هه‌ڵکه‌وت له‌سه‌ر کولانه‌ی (کونێکه له‌سه‌ربانی مدبه‌ق)ڕا چاوی لێکرد دیتی درووست له حاستی کولانه‌که‌ی نوستوه.
خێرا چوو به ڕه‌فیقه‌که‌ی کوت ئه‌و کچه‌تتیوه له راستی کولانه‌که‌ی نوستوه ئه‌وه شێت ده‌بم چ بکه‌م؟
هاوڕێکه‌ی کوتی خه‌مت نه‌بی ئێستا ده‌تبه‌م یا له‌سه‌ر کونێت داده‌نێم یا ده‌کونێت داوێم......(هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستی کولانه‌که بوو)


behnam5555 10-07-2010 11:22 PM


قه‌رزداری


دۆستێکم گێڕایه‌وه کوتی مامێکم هه‌یه که له کوڕه‌کانی زۆر ناڕازییه.
ده‌یکوت هه‌موو جارێ به‌حه‌سڕه‌ته‌وه ده‌ڵێ سه‌دخۆزگه به‌قه‌دیم، ئه‌وده‌م شه‌ش که‌رم هه‌بوون هه‌موو دونیاپێم قه‌رزدار بوو، ئێستا شه‌ش کوڕم هه‌ن به‌ هه‌موو دنیایه قه‌رزدارم.

behnam5555 10-07-2010 11:31 PM


مام قادری گه‌رگولێ


ده‌گێڕنه‌وه مام قادر که ئاغای گه‌رگولێ بووه ، کابرایه‌کی زۆر قسه‌خۆش و قسه‌له‌ڕوو بوو.
مام قادر نۆکه‌رێکی هه‌بوو ئه‌ویش هه‌ر نێوی قادر بوو.
ڕۆژێکیان پێی ده‌ڵێ بچوو جیبێکم بۆبگره ده‌چمه شاری.
قادری نۆکه‌ر ده‌ چێ جێبێکی ده‌گری کابرای راننده(لێخوڕ)ش هه‌ر نێوی قادربوو.
موسافیرێکیان له‌گه‌ڵ سوار ده‌بێ ، به هه‌ڵکه‌وت ئه‌ویش نێوی قادربوو.
له‌ڕێگایه تووشی سێته‌ڕه ده‌بن، جه‌ناب سه‌روان ده‌رگای پشته‌وه‌ی جیبی ده‌کاته‌وه و به‌ قادری نۆکه‌ر ده‌ڵێ؛ کارت شناسایی، ده‌ڵێ وه‌ڵڵا نه‌داره‌م. پێیده‌ڵێ؛ اسمت چیه؟ (نێوت چیه) ده‌ڵێ قادر. ئه‌وجار روو له موسافیره‌که ده‌کا و له‌ویش ده‌پرسێ اسمت چیه؟ وڵامی ده‌داته‌وه ده‌ڵێ قادر.
پاشان هه‌مان پرسیار له راننده ده‌پرسێ، ئه‌ویش هه‌رده‌ڵێ قادر. جه‌ناب سه‌روان پێی وایه که ئه‌وان خه‌ریکن گاڵته‌ی پێده‌که‌ن. تووڕه‌ ده‌بێ و به‌سه‌ریاندا ده‌گوڕڕێنێ، مام قادریش له پێشی ماشێنه‌که له په‌نجه‌ره‌ی سه‌ر وه‌ده‌ر ده‌نێ ده‌ڵێ وه‌ڵا ده‌نا پێت خۆش بێ و پێت ناخۆش بێ منیش هه‌ر نێوم قادره، جه‌ناب سه‌روان هێنده‌ی دیش تووڕه ده‌بێ.
هه‌موان له‌ماشێن دێنێته خوارێ و به پێیان ده به‌رپاڵی شاخیان ده‌کا.

مام قادر که ئاره‌قه‌ی ره‌ش و شینی ده‌رکردبو.

ڕقی له قادری نۆکه‌ری هه‌ستا و کوتی :

هێستا ئه‌من کوتم بچوو جیبم بۆ بگره یا ته‌ویله‌کم قادران وه‌سه‌ر گێڕ
ه

behnam5555 10-07-2010 11:35 PM

ره‌سووی نادری


ره‌سووی نادری گێڕایه‌وه کوتی ڕۆژێک له‌گه‌ڵ ره‌فیقه‌کانم ده‌چوین له‌ گوندێک زه‌ماوه‌ند بگێڕین.
دوور و نیزێکی ئه‌و دێیه بووین دیتم چوارپێنج ژن دانیشتوون له‌سه‌ر پێشاوێ ده‌ستیان کردوه به قسه و مه‌ته‌ڵۆکان.

یێکێکیان که ئێمه‌ی دیت خێرا خۆی خڕکرده‌وه و کوتی ئایاڕو پیاو هاتن. ئه‌وی دیکه به‌سه‌رسوڕماوی ده‌یڕوانی و ده‌یکوت کچێ وه‌ڵڵاهی چاوت ره‌شکه‌ و پێشکه‌ی ده‌کا کواپیاو؟
کوتی ئه‌دی ئه‌وه‌نی له په‌نامه‌نه.

ژنه‌که‌ی دی کوتی کچێ ماڵت خرانه‌بێ پیاوی چی ئه‌وه چاوه‌شن چاوه‌ش...


behnam5555 10-07-2010 11:38 PM


ده‌نگی به‌فر



کابرایه‌کی درۆزن بۆی گێڕامه‌وه کوتی ساڵیکی زستانی زۆر سه‌خت بوو له‌گه‌ڵ ره‌فیقێکم به نێوی ڕه‌سوو چووین بۆشاخی.
ته‌پ و مژێک بوو چاو چاوی نه‌ده‌دی.
کوتی وه‌ختێکی ره‌سووم لێ ون بوو هه‌ر هه‌رام کرد ره‌سوو، ره‌سوو..ره‌سوو هیچ جوابی نه‌بوو.
له‌گه‌ڵ خۆم کوتم حه‌تمه‌ن چۆته‌وه ماڵێ تا ئه‌میش شه‌وم لێ دانه‌اتوه بابچمه‌وه.

سوێندی خوارد کوتی به‌هارێ چوومه‌وه ئه‌و جێگایه‌ی ده‌نگم ده‌به‌فرێدا سه‌هۆڵی به‌ستبوو، که به‌فره‌کان ده‌توانه‌وه ده‌یکوت:سووو، سووو، سووو


behnam5555 12-01-2010 07:50 PM




كوڕێكی گه‌نج چوو بۆلای باوكی و ووتی:

باوكه‌ ئه‌مه‌وێت ژن بێنم...

باوكی به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ پرسی...كچه‌كه‌ كامه‌یه‌؟

ئه‌ویش ووتی فڵانی دراوسێمان...

باوكه‌كه‌ی ناڕه‌حه‌ت بوو ووتی : نابێت

داوای لێبوردن ئه‌كه‌م كه‌ وا ئه‌ڵێم به‌ڵام ئه‌و كچه‌ له‌ڕاستیدا كچی منه‌و خوشكته‌....

داواشت لێئه‌كه‌م ئه‌م قسه‌یه‌ به‌دایكت مه‌ڵێ بانه‌زانێ،،،

كوڕه‌كه‌ ناوی دووكچی تری ووت به‌ڵام باوكی هه‌مان وه‌ڵامی ایه‌وه‌و داوای كرد به‌ دایكی نه‌ڵێت............

كوڕه‌كه‌ ناچار ڕۆشت بۆلای دایكی و ووتی:

ئه‌مه‌وێت ژن بێنم ،،به‌ڵام ناوی هه‌ركچێك دێنم باوكم ئه‌ڵێت نابێ ئه‌وه‌ خوشكته‌و ،،،به‌دایكیشت مه‌ڵێ،،،،،!!!

دایكیشی خه‌نده‌یه‌كی كردوو ووتی:

بێ تاقه‌ت مه‌به‌ كوڕم ...تۆ ئه‌توانی به‌هه‌ركچێك دڵت بیه‌وێ داوای بكه‌ی چونكه‌ ئه‌و باوكی تۆ نیه‌ ههههههههه





اکنون ساعت 09:59 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)