پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   فشه‌ي شاعیرانه... (http://p30city.net/showthread.php?t=23276)

behnam5555 03-08-2010 08:16 AM

فشه‌ي شاعیرانه...
 

فشه‌ي شاعیرانه

ـ كۆڵ‌بار ده‌بات، ته‌نیا باوش پێوانه‌ی خۆشه‌ویستییه‌.

ـ گوڵی كوڵمه‌ی به‌ ئاگری ئه‌سرین ئاو ده‌دات.

ـ به‌هه‌شت، سه‌ر ده‌كێشێته‌ ناوقاپی چاوه‌كانته‌وه‌.

ـ ئه‌سرین، رێبواری شاری ده‌ڵه‌كه‌ بۆ باخی گوڵ ده‌چێ.

ـ به‌درێژایی خۆشه‌ویستی، پایه‌ندازی چاوه‌ڕوانیم چنی له‌ كات و ساته‌كان.

ـ له‌ په‌نجه‌ره‌ی چاوه‌كانمه‌وه‌، ماڵی دڵ له‌ وشه‌كان خانه‌ته‌كانی ده‌كه‌م.

ـ ته‌نیا مه‌سیحی نیگاته‌، ده‌توانێ مه‌زرای سووتاوی دڵ بگه‌شێنێته‌وه‌.

ـ پرێسكه‌ی خۆشه‌ویستی، له‌ جیهان دانا شاردرێته‌وه‌.

ـ ته‌مه‌ن قه‌ره‌پووڵێكه‌ كه‌ هیچ ئاره‌زوویه‌كی وای پێ‌ناكردرێ.

ـ كۆنتۆڕی دڵ، ته‌نیا كاتی عاشق بوونه‌ كه‌ كار ده‌كات.

ـ تاوانی عاشق ئه‌وه‌یه‌ كه‌ باوه‌ڕ ناكات كه‌ دوو و دوو ده‌بێته‌چوار.

ـ تۆ خوا به‌ ماسی مه‌ڵێن كه‌ ئاو له‌ «ئۆكسیژێن» و «هیدرۆژێن» دروست بووه‌ با دڵ نه‌گۆڕێ كاتی ژووان.

ـ عاشق نییه‌، په‌پووله‌یه‌كه‌ تاقه‌تی بیستنی رازی شه‌می نه‌بێ.

ـ عیشق چاوساغی عه‌قڵه‌، له‌ كوێره‌رێی ژیان.

ـ زستان! شه‌رت بێ شكایه‌تی گوڵه‌ گه‌زیزه‌ت لێ بكه‌م.

ـ ئاو ته‌نیا بڕوایه‌ كه‌ ماسی پێی‌ده‌ژی.

ـ ژیان ئامۆژگارییه‌ و ئه‌وین گۆرانی داواكراو.

ـ زنجیری هێلانه‌، ئاسمانی هه‌ڵفڕینی مه‌ل نه‌زم ده‌كاته‌وه‌.

ـ عاشق له‌ ئاسمانی دڵ به‌رزتر نابێته‌وه‌.

ـ مه‌ل. هه‌ڵفڕین له‌گه‌ڵ خۆی ناباته‌ ناوگۆڕ.

ـ عاشقی راسته‌قینه‌، له‌ هیچ (ساحل)ێ دانابه‌زێ.

ـ بۆ ئه‌وه‌ی گوێم له‌ سه‌وزبوونی خۆم بێ، هه‌موو ریشه‌كانم له‌ عه‌رز ده‌رهێنا.


behnam5555 03-08-2010 08:19 AM

فشه‌ي شاعیرانه...
 

ـ هه‌ڵفڕینی شه‌مشه‌مه‌كوێره‌ ده‌مه‌لاسكه‌یه‌ كه‌ به‌ مه‌ل و هه‌ڵفڕین.


ـ شاری دڵ، مه‌بده‌ و مه‌قسه‌دی عاشقه‌.

ـ كۆدی له‌یلی، مه‌جنوون بوونه‌.

ـ دۆی خۆش ته‌نیا دۆی شایی‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌ترشابێ.

ـ قوتابی بێ‌ته‌ربییه‌تمان نییه‌، ره‌نگه‌ ئه‌و ته‌خته‌ی كه‌ له‌سه‌ری دا ده‌نیشێ له‌ دارێكی كرمێ سازبوو بێ.

ـ ئه‌و داره‌ی كه‌ به‌ره‌كه‌ی ته‌وره‌، مه‌گه‌ر خه‌ون به‌ دارستانه‌وه‌ ببینێ.

ـ ئه‌گه‌ر كۆشی باران ته‌نیا پڕ له‌ گوڵ با، حه‌كایه‌تی درك جیهانی پڕ ده‌كرد.

ـ به‌ مه‌له‌، له‌واندا نابێنه‌ مه‌له‌وان.

ـ ئه‌وه‌ی كه‌ راوچییه‌، ناڵێ راو چییه‌.

ـ من ته‌نیا به‌ موسیقا گوێ ناده‌م، من گوێ ده‌ده‌م به‌ موسیقا.

ـ ئیزدیواج، ته‌نیا ته‌سادوفێكه‌ كه‌ زۆربه‌ی سه‌رنشینه‌كانی تێیدا زه‌لیل ده‌بن.

ـ له‌ پرسه‌ی شاعیرێ، هه‌زاران شێعر له‌ دایك ده‌بێ.

ـ چۆن زۆر كلكه‌سووتێی ده‌كرد كه‌پسوولێكی «آتش‌نشاني» به‌ كلكێوه‌ به‌ستبوو.

ـ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست‌نوێژی له‌ ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه‌ی نه‌شكێ به‌ كۆنتڕۆڵ ده‌یگرت.

ـ شایه‌د قه‌ڵه‌مه‌كان عومر كورت بن، به‌لآم وه‌ك شمشێره‌كان پێویستیان به‌ مۆمیایی كردن نییه‌.

ـ ئه‌ستێره‌یه‌كه‌ له‌ شه‌و به‌جێمابوو خۆی ته‌حویلی هه‌تاودا.

ـ ئێستا ئه‌ڕابه‌كانی«تاریخ» به‌ «اسب بخار» ده‌ڕۆن.

ـ ته‌له‌یفوون، «سنگ صبور»ی ژنانه‌.

ـ چاویلكه‌كه‌م كرد به‌ چاوساغ و چووم بۆ سۆاڵی وشه‌كان.

ـ مه‌ودای عیشق و ئیزدیواج به‌ قه‌را گوڵی سروشتی و گوڵی مه‌سنووعییه‌.

behnam5555 03-08-2010 08:22 AM

فشه‌ي شاعیرانه...
 

ـ دێموكڕاسی، شتێكی باشه‌، ته‌نانه‌ت مرۆڤ ده‌توانێ به‌ بوونی ئه‌و به‌ ملهوڕیش ده‌نگ بدات.


ـ ئه‌گه‌ر ئامۆژگارێكانی ئێمه‌ فیلم بێ، ده‌بێ چاوه‌ڕێ بین مناڵه‌كانمان دوای رۆشن كردنه‌وه‌ی كه‌ڵكی لێ‌وه‌رگرن.

ـ زۆر كات پێویسته‌ بۆ ئاگابوونه‌وه‌، چاویلكه‌ی نه‌زانی لێ‌بده‌ن.

ـ ئه‌گه‌ر ئه‌دیسۆن لایه‌نگری نوور و رۆشنییه‌، ده‌ی ئه‌و هه‌موو فتیله‌ و فانووسه‌ چییه‌ له‌سه‌رده‌ستی ئێمه‌ ماوه‌ته‌وه‌!؟

ـ گه‌نم خواردن یه‌ك هه‌ڵه‌ بوو، به‌لآم نان وه‌رگرتن ئه‌ویش له‌مڕۆدا غه‌ڵه‌ت كردنه‌.

ـ دوای ئه‌وه‌ی كاری هیچ كام له‌ دایره‌كانی نه‌زانی به‌ڕێوه‌به‌ری، كردیان به‌ به‌رپرسی ئیداره‌

ـ ئه‌وه‌نده‌ بیره‌وه‌ری رۆژی هه‌وه‌ڵی قوتابخانه‌ تاڵ بوو كه‌ سه‌رۆكی ئه‌وێ، ویستی كه‌ به‌ شیرنی له‌ مامۆستاكان میوانداری بكات.

ـ لات وابوو كه‌ دۆستایه‌تی نان و په‌نیریش تا سه‌ر نه‌بێ؟

ـ سه‌گ نانی خه‌ڵكی پێ بده‌ی، خۆت ده‌گرێ.

ـ له‌ زۆر سه‌فدا، به‌ پیاو گه‌پ ده‌ده‌ن.

ـ ژین كتێبێكه‌ كه‌ بێ‌پاره‌ش وه‌ك بێ‌سه‌واد هه‌ر ته‌ماشای وێنه‌كانی ده‌كات.

ـ نه‌خۆش، له‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌ سه‌دان كه‌س ناكه‌وێت.

ـ ته‌له‌یفوون بۆ قسه‌ی مفت پووڵ زۆر ده‌خات.

ـ ئینسان هه‌میشه‌ منداڵه‌ و ته‌نیا ئه‌سباب‌بازێكانی گه‌وره‌ ده‌بێ.

ـ له‌ كۆشكی خه‌یاڵه‌وه‌ ئه‌سباب‌كه‌شی زۆر سه‌خته‌.

ـ ئه‌وه‌نده‌ له‌ شاعیری به‌ په‌له‌ بوو كه‌ پێش ئه‌وه‌ی شێعر بڵێ دیوانه‌كه‌ی چاپ كرد.

ـ جه‌وهه‌ری قه‌ڵه‌می شكاو، وه‌ك خوێنی شه‌هید راناوێستێ.

ـ ته‌نیا ژنێ كه‌ له‌ مشك ناترسێ، ژنی مشكه‌.

ـ له‌ جوغرافیای مشك‌دا ته‌نیا كونه‌مشكه‌ له‌ جه‌زیره‌یه‌كی ئه‌منه‌.

behnam5555 03-08-2010 08:27 AM

فشه‌ي شاعیرانه...
 


ـ چۆن هه‌ستی شێعره‌كانی له‌ شاعیرانی دی وه‌رگرتبوو، شێعره‌كانی له‌بار خۆی برد.


ـ نووسه‌رێ كه‌ جه‌وهه‌ری خۆی به‌رله‌ جه‌وهه‌ری پێنووسه‌كه‌ی ته‌واو بێ، نووسه‌رێكی كه‌م‌جه‌وهه‌ره‌.

ـ قوتابخانه‌ بێكاره‌كان باسه‌واد ده‌كات و باسه‌واده‌كانیش بێكار.

ـ هیوادارم كه‌ ئاخر ئاسه‌وارم ئابڕووی هه‌وه‌ڵ ئاسه‌وارم بكرێته‌وه‌.

ـ بۆ سه‌ردان له‌ نه‌خۆشێ كه‌ مه‌ره‌زی قه‌ندیشی هه‌یه‌ ده‌بێ شیرینی به‌رین؟

ـ وێنه‌كه‌ی فرۆشت، به‌ پاره‌كه‌ی قابی عه‌كسێكی كڕێ.

ـ رۆژهه‌لآت، رۆژاوای له‌ خه‌و هه‌ڵساند و بۆ خۆی خه‌وته‌وه‌.

ـ شه‌و، كتێبێكه‌ كه‌ ده‌بێ له‌ تاریكی‌دا بیخوێنێوه‌.

ـ گۆرانی، شایی وشه‌یه‌.

ـ وه‌ختی دۆعا كردن وشه‌كان باڵ ده‌گرن.

ـ زستان كه‌ به‌ به‌هار حامیله‌ بوو، له‌سه‌ر منداڵ چوو.

ـ ئه‌گه‌ر مه‌ل له‌ یاسای جازبه‌ی زه‌وین به‌ خه‌به‌ر بوایه‌، حه‌تمه‌ن له‌ هه‌ڵفڕینی‌دا به‌ شك ده‌بوو.

ـ زه‌رده‌واڵه‌، هه‌ر مێش‌هه‌نگوینه‌ كه‌ وه‌رشكه‌ست بووه‌ و هه‌ر پێوه‌ ده‌دات.

ـ ئه‌سته‌غفیڕه‌ڵلآی راسته‌قینه‌، به‌ ته‌سبێحی یه‌ك ده‌نكیش ده‌گوترێ.

ـ زۆركه‌س، درۆیه‌كی ره‌نگی‌یان له‌ راستێكی «سیاه و سفید» پێ‌خۆش‌تره‌.

ـ قسه‌ له‌ تێكنۆلۆژی، هه‌ر تێكنۆلۆژی قسه‌یه‌.

ـ مه‌رگی مشك، مه‌رگی پشیله‌شه‌.

ـ «مێژووی پشیله‌» مشكه‌كان ده‌ینووسن.

ـ خۆزگه‌ بۆ هه‌ر نیگایه‌ چاوێكم بوایه‌.

ـ ژیان،حه‌كایه‌تی دووپاته‌بوونه‌وه‌یه‌،یا دووپاته‌كردنه‌وه‌ی یه‌ك حه‌كایه‌ت؟

ـ دنیای راسته‌قینه‌ی هه‌ر كه‌س، پرێسكه‌یه‌كی گرێ‌پووچكه‌یه‌.

ـ ئینسان، شووڵی ده‌ست‌درێژی به‌ سروشت ده‌خوات.

ـ ئه‌گه‌ر گلیم هی خۆت نه‌بوو، ده‌توانی پێتی لێ‌درێژتر بكه‌ی.

behnam5555 03-08-2010 08:31 AM

فشه‌ي شاعیرانه...
 


ـ هه‌ر یۆسفێ، بۆ سه‌نگی مه‌حه‌ك، زڵێخایه‌كی هه‌وه‌سی ده‌وێ.


ـ ئه‌گه‌ر كه‌ڕاماتی ئینسان بۆخۆنواندن بێ، خۆی ون ده‌كات.

ـ كه‌س دڵی شكاو ناكرێ.

ـ بارهێنانی ئێمه‌ جل و به‌رگی نییه‌ پڕ به‌ به‌ری سروشتی مناڵ.

ـ له‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی مردوودا، ژیان ته‌نیا «جومله‌یه‌كی موعته‌ره‌زه‌»یه‌.

ـ حه‌ز كردن له‌ ئێسكانی مردوو نیشانه‌ی وه‌فاداری سه‌گ به‌ وان نییه‌.

ـ دڵدار و دڵبه‌ر، یه‌ك ژیانیان پتر نییه‌.

ـ رێگای عیشق، رێگای بێ‌رێگایی‌یه‌.

ـ فیكر له‌وه‌ بكه‌وه‌ كه‌ فیكرت پێی ناگات.

ـ دۆست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زه‌هرت له‌گه‌ڵ بخوات.

ـ هه‌سته‌كانی ئێمه‌، چاویان له‌ ده‌می مه‌حسووساته‌.

ـ ته‌نیا كاتێ دڵت له‌ ده‌ست بده‌ی ده‌مری.

ـ هه‌زار باڵی شكاوی پڕ له‌ هه‌ڵفڕینم هه‌یه‌.

ـ ته‌بێ عیشق و پاشۆری؟

ـ له‌ ده‌لاقه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێم كه‌ له‌گه‌ڵ خۆم بدوێم.

ـ ئینسان له‌ هیچ ئاوێنه‌یه‌دا، وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی نابینێ.

ـ بۆ نزیك بوونه‌وه‌ له‌ خودا، ده‌بێ كۆشكه‌كانمان به‌رز كه‌ینه‌وه‌؟

ـ چۆنه‌ له‌سه‌ر شته‌ ئیستاندارده‌كانیشمان، سوێند و ته‌لآق ده‌خۆین؟

ـ ئه‌گه‌ر خوا خۆی جومجومه‌كه‌ی ئاریایی دروست كردین چی؟

ـ زه‌مان وا زوو تێپه‌ڕ ده‌بێ و ئاڵ‌وگۆڕی به‌ سه ردا دێ،

ره‌نگه‌ دوای گوتنی ئه‌و رسته‌یه‌ ئینسانێكی‌تر بم.


ـ چاوی مه‌جنوونت بێ، هه‌موو عاله‌م له‌یلی‌یه‌.

ـ ژینی بێ‌ئه‌وین، ته‌كلیفی شه‌وی جومعه‌یه‌.

ـ چاوی عاشقانه‌، به‌ چاویلكه‌ی عه‌قڵه‌وه‌ نابینێ.


behnam5555 03-08-2010 08:34 AM

فشه‌ي شاعیرانه...
 


ـ چۆن تووتی ده‌توانێ «بلبل‌زبانی» بكات.


ـ زۆر كه‌س له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ راناوه‌ستێ و ژیانی خۆی ده‌كات.

ـ «حه‌قیقه‌ت» نه‌وارێكی خاڵییه‌ كه‌ هه‌ركه‌س حه‌كایه‌تی ژیانی خۆی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كات.

ـ به‌شه‌ری ئه‌مڕۆ له‌ باتی ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان ده‌ڕوانێته‌ ئه‌ستێره‌كانی سینه‌ما.

ـ ئه‌مڕۆ «خه‌ت»، له‌ «شێر» بایه‌خی پتره‌.

ـ «عه‌سری ته‌لآیی» بووك كاتێكه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ زاوا ده‌چن بۆ كڕینی زێڕه‌ بووك.

ـ «عه‌سری ئیڕتباتات» كاتی هات كه‌ ئێمه‌ هیچمان ده‌نگمان پێكه‌وه‌ نییه‌.

ـ ژیاننامه‌‌كان، زۆربه‌یان ژان‌نامه‌ن.

ـ عومر ئیعتبارێكی به‌رته‌سكه‌، هیچ وه‌خت نازانێ چه‌نده‌ت له‌ حیساب داماوه‌.

ـ هه‌ڵفڕین، هه‌موو رۆژێك ده‌چوو بۆ مولاقاتی مه‌لێك كه‌ له‌ قه‌فه‌س‌دا بوو.

ـ له‌گه‌ڵ ویشك‌ساڵی ئاومان ناچێته‌ نێو جۆگه‌یه‌كه‌وه‌.

ـ بۆ زێڕفرۆش وه‌خت «ته‌لآیه‌».

ـ نامه‌وێ له‌ چاویلكه‌ی گوڵه‌وه‌ ته‌ماشای به‌هار بكه‌م.

ـ پێم سه‌یره‌ ده‌ڵێن «ئێنیشته‌ین» زانایه‌كی مه‌زن بووه‌، خۆ له‌ زه‌مانی ئه‌ودا «مه‌دره‌سه‌ی غه‌یره‌‌ئینتیفاعی» نه‌بووه‌!

ـ بڵێی به‌ر له‌وه‌ی كه‌ «نیۆتۆن» هیزی جازبه‌ی زه‌وین بدۆزێته‌وه‌، سێوه‌كان هه‌ركه‌وتبێته‌ زه‌وی؟

ـ قوربانی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گای نه‌فست سه‌رببڕی.

ـ مه‌مكه‌مژه‌ ده‌خه‌ینه‌ ناوده‌می منداڵ و ده‌مانه‌وێ درۆش نه‌كات.

ـ ئێمه‌، مردۆكانی «هاوكه ف»ین كه‌ مانای ژیانمان له‌بیرچۆته‌وه‌.

ـ مه‌رگ ده‌رسێكی عه‌مه‌لییه‌ كه‌ ده‌بێ بۆ خۆت بیگوزه‌رێنی.

ـ گیرفانه‌كانم، پڕه‌ له‌ ته‌ماشا كردنی ئاره‌زووه‌كانم.

ـ شێری باخی وه‌حش ته‌نیا سه‌ڵته‌نه‌ت ده‌كا.

ـ ده‌بێ له‌ ئوستووره‌ و ئه‌فسانه‌كان‌دا، له‌ ئینسانی راسته‌قینه‌ بگه‌ڕێین.

ـ له‌ ژیانی ماشێنی‌دا، جێگایه‌ك بۆ ڕێبواری پێاده‌ نییه‌.

ـ ژیانیش وه‌ك «جه‌عبه‌ی میدادڕه‌نگی» ره‌نگه‌ شاده‌كانی زوو ته‌واو ده‌بێ.

ـ بۆ فرمێسكی ده‌گریم كه‌ به‌رله‌ به‌دنیا هاتنی ده‌مرێ.

behnam5555 03-08-2010 08:37 AM

فشه‌ي شاعیرانه...
 

ـ به‌ لالایی باران زه‌وین له‌ خه‌و هه‌ڵده‌ستێ.


ـ زۆر سه‌یره‌ له‌ زه‌ماوه‌ندی ئه‌مڕۆدا، له‌ جوانی زاوا ده‌پرسن، به‌لآم بووكیش ده‌نێرن جوانی كه‌ن!

ـ پیاو تا ژن نه‌هێنێ نابێ به‌ پیاو، ئه‌گه‌ر ژنیشی هێنا له‌ پیاوه‌تی ده‌خه‌ن!

ـ دیوانی نه‌نووسراو، ئابڕووی شاعیر نابات!

ـ له‌ ساڵهاتی هه‌بوونی باوه‌ئاده‌م‌دا، خێزانم گوڵه‌گه‌نمێكی پێشكه‌ش كردم.

ـ ژن كتێب نییه‌ كه‌ پێش‌تر بیخوێنینه‌وه‌، به‌ڵكوو ده‌فته‌ری بیره‌وه‌رییه‌ و دوایی ده‌نووسرێت!

ـ له‌ رۆژگاری كورتی پاییزدا شه‌و ناهێڵێ هه‌تاو ته‌واو كه‌ل و په‌له‌كه‌ی كۆكاته‌وه‌.

ـ شێره‌ئاو دوادڵۆپه‌كانی بۆ خۆی قووت ده‌دا!

ـ هه‌موو رۆژێ ده‌بێ بایی چه‌ند سه‌د تمه‌ن نان بكڕم تا هێزم بێ له‌ سه‌فی نان‌دا راوه‌ستم!

ـ زۆر پووڵم خه‌رج كرد تا زانیم خوێندن پووڵی تێدا نییه‌!

ـ قۆڕه‌ قۆڕه‌ی زگ، جوان‌ترین شێعری برسێتی و فه‌قیرییه‌!

ـ ئه‌ستێره‌كان سه‌ربازی ترسه‌نۆكی رۆژن كه‌ په‌ناهه‌نده‌ی شه‌و بوون!

ـ مه‌رگ سێبه‌ری ژینه‌!

ـ به‌هار، كاغز كادۆی سروشته‌!

behnam5555 03-08-2010 08:39 AM

فشه‌ي شاعیرانه...
 

ـ ژیان كتێبێكه‌ كه‌ مرۆڤی هه‌ژار وه‌ك نه‌خوێنده‌وار ده‌بێ هه‌ر ته‌ماشای وێنه‌كانی بكات.



ـ پووڵ، حه‌قی (وتو)ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌.


ـ چۆن زۆر دڵڕه‌ق بوو و وه‌سیه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر به‌رد هه‌ڵكه‌ندبوو!


ـ له‌ دنیای شێعر و شاعیری‌دا جێگه‌یه‌كی نه‌بوو، له‌به‌ر ده‌می شاعیرانی خاوه‌ن‌سه‌بك ‌دا بۆتكه‌یه‌كی دانا.


ـ ئاو خواردنه‌وه‌، وا خۆشه‌ كه‌ لێوت به‌ لێوی كانییه‌وه‌ بنێی!


ـ پیاوێك كه‌ ژنه‌كه‌ی له‌سه‌ر شاخه‌یه‌ك نه‌بات ماره‌ كردبوو، ژینی لێ كرد به‌ ژه‌هری مار.


ـ بۆ به‌دبه‌ختی گران‌فرۆش ره‌زاشی گرانه‌.


ـ هه‌ر چاویلكه‌ نییه‌ كار چاو ده‌كات زۆرچاویش هه‌یه‌ كه‌ خۆی چاویلكه‌یه‌.


ـ ئه‌و داره‌ی كه‌ پاییز به‌رگی له‌به‌ردا نه‌دڕێ، به‌هار به‌رگی نوێی بۆ ناكڕێ.


ـ قسه‌ كردن له‌ كێشه‌ی مشك و پشیله‌‌دا پیاوی پێ سووك ده‌بێ!


ـ زستان له‌ ماڵی فه‌قیر، زۆر بێ‌ته‌عاروف ده‌چێته‌ ژێر لێفه‌كه‌یان و تێده‌خزێ!


ـ نوسخه‌ش وه‌ك نوشتوو وایه‌، ئیمانت پێ نه‌بێ، چانابییه‌وه‌.


ـ تیشك، بۆ هاتنه‌ژوورێ، له‌ شووشه‌ نادا.


ـ زه‌وی په‌ڵه‌ی دابوو، پلووسك شانازی پێوه‌ ده‌كرد.


ـ گه‌لآی سه‌وز، له‌ مه‌مله‌كه‌تی پاییزدا، سكه‌یه‌كی قه‌ڵبه‌ و ناڕوات!


ـ با، له‌ هێرش بۆ گه‌لآ، له‌سه‌ر جازبه‌ی زه‌وین حیساب ده‌كا!


ـ باخه‌وانی دڵۆڤان، وه‌ك باران، درك و گوڵ پێكه‌وه‌ ئاو ده‌دات!


ـ تا مه‌رگ ده‌گاتێ، ژین ئینسانی كه‌وڵ كردووه‌!


ـ له‌ كۆمه‌ڵێك‌دا كه‌ نووسه‌رانی كه‌م جه‌وهه‌ر بنووسن. خوێنه‌ر كاغز به‌ سپێتی ده‌خوێنێته‌وه‌.

behnam5555 03-08-2010 11:28 AM

فشه‌ي شاعیرانه...
 

ـ ئامرازی پێوه‌ندیم له‌گه‌ڵ دنیا گۆچانێكی سولێمانییه‌/ به‌ دسكێكی مۆریانه‌ییوه‌/
ره‌نگه‌ مۆریانه‌كه‌كانیش به‌ر له‌ ژیانم/ له‌ من‌دا هێلانه‌ یان كردبێ.

ـ پاش‌مه‌رگی دوایین وشه‌/ دێمه‌ده‌نگ/ له‌وپه‌ڕی بێ‌ده‌نگیدا. ـ

ئه‌وه‌ مه‌رگه‌ كه‌ پێكه‌وه‌ گرێ‌مان ده‌دا/ ئیدامه‌دانی ژیان/ هه‌رلێكمان دوور ده‌كاته‌وه‌.

ـ له‌وبه‌ری چاویلكه‌ی چاومه‌وه‌/ بێ‌خه‌شی وشه‌كان/ پێ به‌ پێی بێ‌ده‌نگی/ كتێبی سه‌وزی خوا ئه‌خوێنمه‌وه‌.

ـ مه‌رگ ئه‌ناسمه‌وه‌/ ته‌نانه‌ت له‌ژێرچارشێوی ژیان‌دا/ دوای ئه‌كه‌وم/ ئه‌كه‌ومه‌ داوی/ من ئه‌یمرێنم/ نه‌مرم ئه‌كات ئه‌و.

ـ گرمووڵه‌ی ئه‌وێم ژیان/ گرمووڵه‌ كردنی من/ مشتی خالیی ناشارێته‌وه‌.

ـ زینده‌گی گه‌وره‌ترین درۆیه‌/ قه‌ول بده‌ین/ سادقانه‌ بژین.

ـ خوا گیان/ دۆعاكانم به‌ گوناح نه‌نووسی/ ئێمه‌ كێین له‌ كاره‌كانی تۆ ده‌خاڵه‌ت بكه‌ین.

ـ مزگه‌وت/ چ جێیه‌كی باشه‌ بۆ سه‌ره‌خۆشی/ بریا جێیه‌كیشی بوایه‌ بۆ نوێركردن.

ـ ته‌نیا ماشێن حیساب/ قسه‌ی حیسابی ده‌كات.

ـ كاخ‌نیشینه‌كانیش كه‌ مردن/ تازه‌ ده‌چنه‌وه‌ خانه‌ی هه‌وه‌ڵ.

ـ عیشق/ تۆ جل وبه‌رگێكی پڕ به‌به‌رم/ ئه‌قڵ لیباسێكی حازرییه.

ـ هونه‌رمه‌ند/ هاوچه‌رخی خۆی نییه‌/ هه‌ر بۆیه‌ بۆ خۆنامۆیه‌

ـ هه‌ر خۆمان عاشقی شێعر بین؟/ ئه‌ی دڵبه‌ری ئه‌وی ناوێ؟

ـ چالاكێكانمان بۆ «معنویت»/ به‌زایه‌نه‌چووه‌/ ده‌ڕوانن زانست و ئه‌ده‌ب و ئه‌خلاق و.../ چ هه‌رزانن.

ـ له‌ عه‌سری ئیڕتباتات‌دا/ تفه‌نگی دیالۆگمان/ پڕ ئه‌كه‌ین له‌ ماچ و خۆشه‌ویستی/ ئه‌ی تفه‌نگچییه‌ ژه‌نگاوێكان.

ـ ئه‌ی سامانداران!/ كه‌ له‌سه‌ر ته‌ختیش خه‌وتان لێ‌ناكه‌وێ/ بڕوانن/ هه‌ژاران له‌سه‌ر عه‌رز/ ته‌خت لێی‌خه‌وتوون.

ـ ئه‌ی یار خۆشه‌ویستی/ به‌ قه‌را هه‌موو گوڵه‌باغه‌كان/ لێت زیزم/ به‌ گوڵێكی باخ ئاشتم كه‌وه‌.

ـ پێویسته‌/ هه‌ر له‌ چاویلكه‌ی وشه‌كانه‌وه‌/ بڕوانینه‌ ماناكان.

ـ بۆ كڕینی مه‌رگ/ ده‌بێ هه‌موو كه‌ل و په‌لی ژیان هه‌ڕاج كه‌ین.

ـ له‌ شاری ئاگره‌وه‌ هاتووم/ ده‌سته‌چیله‌ زوقماوێكان گڕ بده‌م.

ـ ئه‌ی بیروبڕواكانم/ هه‌تاكه‌ی/ له‌گه‌ڵ خۆمتان بگێڕم یا بۆ خۆمتان بگێڕمه‌وه‌.

behnam5555 03-08-2010 11:34 AM

فشه‌ي شاعیرانه...
 

ـ ئه‌وه‌ی ئه‌ی‌بیستم له‌و شاره‌/ هه‌ر نه‌قلی چۆله‌كه‌یه‌ و مناره‌/ نه‌گونجاوه‌/ به‌لآم باوه‌.



ـ له‌ژێر ئاسمانێكی بێ‌عه‌رزم/ ده‌ڕوانمه‌ ئه‌ستێره‌كانی/ كه‌ چاوی دیتنی منیان نییه‌.


ـ رۆژه‌كان/ دووپاته‌م ده‌كه‌نه‌وه‌/ من كاته‌كان ئه‌جاوم/ بێ‌شیرنایی.


ـ له‌سه‌رباڵی هیچ مه‌لێك نه‌نووسراوه‌/ هه‌ڵفڕین یاساغه‌/ چۆن باڵ به‌ڵگه‌یه‌كه‌ بۆ هه‌ڵفڕین/ ره‌نگه‌ مه‌له‌كان له‌ خۆشی هه‌ڵفڕین باڵ بگرن.



ـ چۆڵی مه‌كه‌ن. با له‌به‌ر درگای كاراژه‌كه‌ش فاتیحایه‌ك بخوێنین، چۆن ماشێنه‌كه‌م له‌ ره‌ده‌ خاریج بووه‌.


ـ وه‌رن با شادێكانمان پێكه‌وه‌ به‌ش كه‌ین، قاقاقا. ببوورێن ده‌سته‌چه‌كه‌كه‌م له‌بیرچووه‌.


ـ ئێمه‌ هیچ كاممان ماهواره‌مان نییه‌، له‌گه‌ڵ جیرانه‌كان ده‌چینه‌ ماڵی یه‌كتری ته‌ماشای ده‌كه‌ین.


ـ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌ ژیان موعتادن، پێم بڵێین ئێوه‌ش نه‌فه‌س‌كێش و ده‌وێ؟


ـ كارتۆن خه‌وه‌كان! وست، ویژدانی سامانداران خه‌وتووه‌.


ـ شه‌وانه‌. ئاشغاڵدانی زێهنم له‌ ده‌ره‌وه‌ی خۆم‌ داده‌نێم.


ـ خوارده‌مه‌نی پێشكه‌شتان. ده‌ستی كه‌م «بۆشقاب»ه‌كانمان لێ مه‌ستێننه‌وه‌.


ـ گۆرانییه‌كی تازه‌، هه‌میشه‌ له‌ گۆرانێكی تازه‌ ئه‌دوێ.


ـ كوێره‌رێیه‌كان، له‌ كوێرایی ئێمه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرن.


ـ قه‌فه‌س هه‌میشه‌ هه‌ڵفڕین وه‌بیرمه‌ل دێنێته‌وه‌.


ـ ژیان‌نامه‌ ده‌بێ دووباره‌ خوێندنه‌وه‌ی خۆمان بێ.


ـ شه‌ونامه‌كان وه‌ره‌سه‌ی رۆژنامه‌كانن.


ـ «ترحم» ئه‌وپه‌ڕی بێ‌ره‌حمییه‌.


ـ «ناعه‌سڵ» به‌ هیچ پێناسه‌یه‌ ناناسرێ.


ـ له‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی بێده‌نگ‌دا ده‌نگ‌هێنانه‌وه‌، وه‌ك ده‌هۆڵ ده‌نگ ده‌داته‌وه‌.


ـ «تكليف» كاتی «بلاتكليف» بوون شیرین ده‌بێ.


ـ هیچ عاشقێ زنجیری زولف ناپسێنێ.


ـ ئه‌وانه‌ی به‌ دوای پێناسه‌ی ئه‌م و ئه‌وه‌وه‌ن. بڵێی قه‌ت له‌ خۆیان پرسیبێ كه‌ كێن؟

behnam5555 03-09-2010 08:07 AM


ـ هیچ عاڵقه‌ی پێوه‌ندییه‌ به‌ قامكی عاشق ناكات.


ـ به‌داخه‌وه‌، ئینسانی هه‌ژار، له‌ منداڵ‌دا ده‌وڵه‌مه‌نده‌.

ـ ئه‌ی بۆ دووچاوی مناڵانه‌ كه‌ فیلسووفانه‌ بڕوانمه‌ جیهانی ده‌وروبه‌رم.

ـ له‌ پشت دیواری به‌رزی پاره‌وه‌ ده‌نگمان به‌ یه‌ك ناگات.

ـ قه‌فه‌سێ كه‌ بۆ خۆت سازی كه‌ی، هه‌ر به‌ خۆت ده‌شكێ.

ـ ده‌بێ به‌ چه‌كوش له‌گه‌ڵ سندان بدوێی.

ـ ئازادییه‌ كه‌ بتده‌نێ، ده‌توانن لێشت بستێننه‌وه‌.

ـ بۆ زیندوویه‌كی سه‌مبولیك، چ دژواره‌ حیرفه‌یی بژی.

ـ كووره‌ی زه‌ین له‌ حه‌ره‌كه‌تیش بوێسێ، نرخی زه‌وین حه‌ره‌كه‌تی خۆی ده‌كات.

ـ ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌مرن، زۆرتر بایه‌خی ژیانیان هه‌یه‌.

ـ «چندرقاز»، واحیدی پووڵی هه‌ژاره‌كانه‌.

ـ خواژنی خوڵقاند كه‌ هاوده‌می پیاو بێ یا ده‌مه‌ به‌ ده‌مێی بكات.
ـ هه‌ژار، «تیمی حه‌زفی»یه‌.

ـ فه‌رقی ژین و نه‌مان، به‌ قه‌ده‌ر میوانی و هه‌ڵوایه‌.

ـ ژیانی هه‌ژار، قیستییه‌، چۆن رۆژێ سه‌دجار ده‌مرێت و ده‌ژێته‌وه‌.

ـ به‌داخه‌وه‌ مه‌رگ ته‌نیا رێگایه‌كه‌ بۆ رشانه‌وه‌ی ژیان.

behnam5555 03-09-2010 08:18 AM



ـ شمشاڵ و شمشاڵ‌ژه‌ن له‌ یه‌ك شت ده‌دوێن.




ـ رازی دڵ چۆن بێژم، كه‌ زمان نامه‌حره‌مه‌.



ـ له‌ سیرمه‌ی دنیا گه‌رێ، هه‌ر ده‌بێ تفی كه‌یه‌وه‌.



ـ ئه‌ونده‌ خاكینه‌ و خۆڵینه‌ بوو، كه‌ بۆنی گڵی له‌شی ده‌هات.



ـ ئه‌گه‌ر له‌ رێگای ژیان‌دا، توندوتیژیش تێپه‌رێی، پێویستت به‌ فه‌لسه‌فه‌یه‌ك هه‌ر هه‌یه‌.



ـ وێنه‌ی «ئاخ»، ته‌نیا له‌ ئاوێنه‌ی دڵ‌دا ده‌بیندرێ.



ـ ئه‌گه‌ر قه‌ومی عاد بایان نه‌ناسی، با ئه‌وانی له‌گه‌ڵ قه‌ومه‌كانی دی ئیشتبا نه‌گرت.



ـ ئه‌گه‌ر وشه‌كان لێگه‌ڕێن، پڕ به‌ دڵی خۆم قسه‌ ده‌كه‌م.



ـ ژن پاژنه‌ی ئاشیلی پیاوه‌ و زێڕیش پاژنه‌ی ئاشیلی ژن.



ـ فیلسووف، له‌ ئیمانێ ده‌گه‌ڕێ پێی بژی. عارف، ئێمانێكی ده‌وێ كه بۆی بمرێت.



ـ ئه‌گه‌ر سروشت كوێریش بێ، چاوساغێكی له‌گه‌ڵه‌.



ـ ئاوازی سروشتی مه‌لێك، گه‌لێ له‌ سه‌مفوونی ئاهه‌نگ سازێ به‌رزتره‌.



ـ ته‌نیا نار دیوانی عیشق، ئینسان بۆ مێعراج ده‌با.



ـ شه‌وانه‌، به‌ قه‌ده‌ر په‌ڕی باڵنجه‌كه‌م هه‌ڵده‌فڕم.



ـ رۆسته‌می وایه‌ ژنه‌كه‌ی زاڵه‌.



ـ له‌ عیشقه‌ موسه‌له‌سێكان‌دا، عیشقی هیچ كامیان شه‌ش‌دانگ نییه‌.



ـ بولبولی عاشق گوڵێكی به‌سه‌.

behnam5555 03-09-2010 08:20 AM

ـ شه‌مشه‌كوێره‌، كۆپینی نووره‌كه‌ی سووتاوه‌.

ـ تاووس تێداماوه‌ كه‌ دیل بوونی به‌ هۆی پێیه‌كانێتی پاپه‌ڕه‌كانی.

ـ سه‌روه‌تی ئازه‌ر بۆ ئیبڕاهیم هه‌ر ده‌ده‌ی سه‌ر بوو.

ـ عیشق به‌رزتر له‌ كوفر و ئیمانه‌.

ـ درگای تۆ به‌ لێدانی ناوێ، ئه‌گه‌ر به‌ ڕاسته‌.

ـ گوڵ ته‌نیا شوعاری جوانی ده‌دات.

ـ عاشق به‌ تیغی كول مندار ده‌بێته‌وه‌.

ـ ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی ئیزدیواج ئاوا بچێته‌ سه‌رێ، مرۆڤ وه‌ك قه‌قنه‌س منداڵی خۆیان نابێنن.

ـ مار و گۆچان یه‌كێكن، جیاوازێكه‌یان له‌ نیگای ئێمه‌ دایه‌.

ـ كتێبی سروشت ده‌بێ به‌ چاویلكه‌ی «ریازی» موتاڵا بكه‌ین.



ـ ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت كاری به‌ ته‌ماته‌ بێ، ته‌ماته‌ من كارم به‌ سیاسه‌ت نه‌بێ.

ـ جنێو ده‌رمانی، له‌ «بهداشت روانی»دا زۆر كاریگه‌ری هه‌یه‌.

ـ «چوار دیواری و ئیختیاری» مه‌سه‌لێكی كوله‌نگییه‌.

ـ شۆرباوه‌كه‌م كه‌ ساز بێ له‌ سازمانی نه‌ته‌وه‌، یه‌كگرتووه‌كان ته‌شه‌كور ده‌كه‌م.

ـ نه‌ڵێین «آش كشك‌خاله»، بڵێین «آش خاله كشكه» با جارێكیش زمان نه‌پارێزین.

ـ مردوویه‌ كه‌ پێناسه‌كه‌ی باتڵ نه‌بووبێ، قانوونه‌ن زیندووه‌.

behnam5555 03-09-2010 08:23 AM



ـ چووزانن فه‌رهاد، له‌داخی «پایان كار بیستون»، خۆی نه‌گوشتبێ.


ـ «دندان‌پزشك» ددان پڕده‌كاته‌وه‌ و گیرفان خاڵی ده‌كات و كاری به‌ بیمه‌ و نیمه‌ش نییه‌.

ـ دروست كردنی پاپووش، بۆ «پابرهنه‌» راحه‌ت‌تره‌.

ـ چۆن نرخی نان زوو زوو گران ده‌بێ، به‌ كه‌سێ ده‌ڵێن زیره‌ك كه‌ نان به‌ نرخی رۆژ نه‌خوات.

ـ ...ی پشیله‌ی بۆ ده‌رمان نابێ، له‌ ترسی ئاو و فازڵاو ده‌یشارێته‌وه‌.

ـ زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی چوارشانه‌ن، كه‌چه‌ڵن.

ـ ئاورتێبه‌ردانی قه‌یسه‌رییه‌ بۆ ده‌سره‌یه‌، ته‌نیا «توجيه اقتصادي» نییه.

ـ «پشت صحنه»ی هه‌موو مرۆڤێ «انسان‌های اولیه»یه‌.

ـ قه‌رار وابوو هه‌ر ئاده‌مێ به‌ دوای حه‌وای خۆیه‌وه‌ بێ.

ـ برینج بۆیه‌ گرانه‌، چون هه‌ركه‌س بڵێ جێژنه‌ له‌ ئاوی ده‌كه‌ین.

ـ مریشك واگران بێ، ناچارم شكایه‌تی كه‌ڵه‌بابی لێبكه‌م.

ـ له‌ كۆمه‌ڵی ئێمه‌دا ناكرێ به‌ هیچ سازێ بڕه‌خسێ.

ـ شه‌پ، «واكسن»ی نه‌سیحه‌ته‌ كه‌ له‌...ی ده‌وه‌شێنن.

ـ ئێمه‌ پیرێژنمان نییه‌، مه‌گه‌ر ئه‌سبابی ئارایشه‌كه‌ی لێ ون بوو بێ.

ـ ژن باشه‌، ئه‌گه‌ر پیر بێ مووی سه‌ری زه‌رد ده‌بێ.

ـ زۆركه‌س «زیندان»یان له‌ «زندان» پێ‌خۆش‌تره‌.

ـ پیاو، مه‌گه‌ز به‌دزیی شه‌ریكی زینده‌گییه‌وه‌ زینده‌گی بكات.

ـ زۆركه‌س خۆیان لاڵ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ «سیم‌كارت»كه‌یان سیفر بمێنێته‌وه‌.

ـ به‌ له‌ چاوكردنی چاویلكه‌ی سه‌وز به‌هار نایات.


behnam5555 03-09-2010 08:25 AM



ـ چووزانن فه‌رهاد، له‌داخی «پایان كار بیستون»، خۆی نه‌گوشتبێ.



ـ «دندان‌پزشك» ددان پڕده‌كاته‌وه‌ و گیرفان خاڵی ده‌كات و كاری به‌ بیمه‌ و نیمه‌ش نییه‌.


ـ دروست كردنی پاپووش، بۆ «پابرهنه‌» راحه‌ت‌تره‌.


ـ چۆن نرخی نان زوو زوو گران ده‌بێ، به‌ كه‌سێ ده‌ڵێن زیره‌ك كه‌ نان به‌ نرخی رۆژ نه‌خوات.


ـ ...ی پشیله‌ی بۆ ده‌رمان نابێ، له‌ ترسی ئاو و فازڵاو ده‌یشارێته‌وه‌.


ـ زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی چوارشانه‌ن، كه‌چه‌ڵن.


ـ ئاورتێبه‌ردانی قه‌یسه‌رییه‌ بۆ ده‌سره‌یه‌، ته‌نیا «توجيه اقتصادي» نییه.


ـ «پشت صحنه»ی هه‌موو مرۆڤێ «انسان‌های اولیه»یه‌.


ـ قه‌رار وابوو هه‌ر ئاده‌مێ به‌ دوای حه‌وای خۆیه‌وه‌ بێ.


ـ برینج بۆیه‌ گرانه‌، چون هه‌ركه‌س بڵێ جێژنه‌ له‌ ئاوی ده‌كه‌ین.


ـ مریشك واگران بێ، ناچارم شكایه‌تی كه‌ڵه‌بابی لێبكه‌م.


ـ له‌ كۆمه‌ڵی ئێمه‌دا ناكرێ به‌ هیچ سازێ بڕه‌خسێ.


ـ شه‌پ، «واكسن»ی نه‌سیحه‌ته‌ كه‌ له‌...ی ده‌وه‌شێنن.


ـ ئێمه‌ پیرێژنمان نییه‌، مه‌گه‌ر ئه‌سبابی ئارایشه‌كه‌ی لێ ون بوو بێ.


ـ ژن باشه‌، ئه‌گه‌ر پیر بێ مووی سه‌ری زه‌رد ده‌بێ.


ـ زۆركه‌س «زیندان»یان له‌ «زندان» پێ‌خۆش‌تره‌.


ـ پیاو، مه‌گه‌ز به‌دزیی شه‌ریكی زینده‌گییه‌وه‌ زینده‌گی بكات.


ـ زۆركه‌س خۆیان لاڵ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ «سیم‌كارت»كه‌یان سیفر بمێنێته‌وه‌.


ـ به‌ له‌ چاوكردنی چاویلكه‌ی سه‌وز به‌هار نایات.

behnam5555 03-09-2010 08:26 AM



ـ چووزانن فه‌رهاد، له‌داخی «پایان كار بیستون»، خۆی نه‌گوشتبێ.



ـ «دندان‌پزشك» ددان پڕده‌كاته‌وه‌ و گیرفان خاڵی ده‌كات و كاری به‌ بیمه‌ و نیمه‌ش نییه‌.


ـ دروست كردنی پاپووش، بۆ «پابرهنه‌» راحه‌ت‌تره‌.


ـ چۆن نرخی نان زوو زوو گران ده‌بێ، به‌ كه‌سێ ده‌ڵێن زیره‌ك كه‌ نان به‌ نرخی رۆژ نه‌خوات.


ـ ...ی پشیله‌ی بۆ ده‌رمان نابێ، له‌ ترسی ئاو و فازڵاو ده‌یشارێته‌وه‌.


ـ زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی چوارشانه‌ن، كه‌چه‌ڵن.


ـ ئاورتێبه‌ردانی قه‌یسه‌رییه‌ بۆ ده‌سره‌یه‌، ته‌نیا «توجيه اقتصادي» نییه.


ـ «پشت صحنه»ی هه‌موو مرۆڤێ «انسان‌های اولیه»یه‌.


ـ قه‌رار وابوو هه‌ر ئاده‌مێ به‌ دوای حه‌وای خۆیه‌وه‌ بێ.


ـ برینج بۆیه‌ گرانه‌، چون هه‌ركه‌س بڵێ جێژنه‌ له‌ ئاوی ده‌كه‌ین.


ـ مریشك واگران بێ، ناچارم شكایه‌تی كه‌ڵه‌بابی لێبكه‌م.


ـ له‌ كۆمه‌ڵی ئێمه‌دا ناكرێ به‌ هیچ سازێ بڕه‌خسێ.


ـ شه‌پ، «واكسن»ی نه‌سیحه‌ته‌ كه‌ له‌...ی ده‌وه‌شێنن.


ـ ئێمه‌ پیرێژنمان نییه‌، مه‌گه‌ر ئه‌سبابی ئارایشه‌كه‌ی لێ ون بوو بێ.


ـ ژن باشه‌، ئه‌گه‌ر پیر بێ مووی سه‌ری زه‌رد ده‌بێ.


ـ زۆركه‌س «زیندان»یان له‌ «زندان» پێ‌خۆش‌تره‌.


ـ پیاو، مه‌گه‌ز به‌دزیی شه‌ریكی زینده‌گییه‌وه‌ زینده‌گی بكات.


ـ زۆركه‌س خۆیان لاڵ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ «سیم‌كارت»كه‌یان سیفر بمێنێته‌وه‌.


ـ به‌ له‌ چاوكردنی چاویلكه‌ی سه‌وز به‌هار نایات.

behnam5555 03-09-2010 08:28 AM



ـ به‌هه‌شتمان وێڵ كردووه‌ و له‌ حه‌وا ده‌گه‌ڕێین.



ـ «گوناح»، مه‌ودای ئه‌وه‌ڵییه‌ی كارخانه‌ی عه‌فو و لێبوردنه‌.


ـ یۆسفی دڵ، به‌ كراسی خۆی بۆنی عیشق ده‌گرێ.


ـ پادشایی راسته‌قینه‌ ده‌روێشییه‌، بۆیه‌ كوڕی ئه‌دهه‌م تاجی بۆ فڕێ‌دا.


ـ ته‌ختی سوله‌یمان، سه‌روه‌تی «بادئاورده‌»بوو كه‌ با بردی.


ـ تا عاشق نه‌بی، هه‌ر بۆت‌په‌ره‌ستی.


ـ به‌رگی ریایی، عه‌یب و عارت وه‌ده‌رده‌خات.


ـ ده‌ته‌وێ له‌ ئاوێنه‌ی خۆشت‌دا هه‌ر خۆت ببینی؟


ـ له‌و جێیه‌ی كه‌ عیلم و زانست راده‌ستێ، فه‌لسه‌فه‌ وه‌رێ ده‌كه‌وێ.


ـ جوانێكان، له‌ تابووتی یاسادا بۆن ده‌گرن.


ـ پێویستی هه‌یه‌، مه‌ل بۆ هه‌ڵفڕین یاسای جازبه‌ی زه‌وین بزانێ؟


ـ ئه‌و چاوانه‌یان پێ داوین كه‌ زۆر شتی پێ نه‌بینین.


ـ ئه‌گه‌ر له‌ كۆپینی ژیانمیان پرسی، ژیانی كۆپینیمیان پێ‌نیشان ده‌ده‌م.


ـ دێموكڕاسییه‌ك جێی مه‌ترسییه‌ كه‌ ته‌نیا به‌ سندووق رێ«ده نگ» بده‌ین.


ـ وا كۆچ بكه‌ین كه‌ خۆمان له‌بیرنه‌چێ.

behnam5555 03-09-2010 08:30 AM



ـ به‌ داخه‌وه‌ سفره‌ی دڵیشمان هه‌ر سفره‌ی زگمانه‌.



ـ له‌به‌ر خرینگه‌ی پووڵ، ده‌نگی زه‌ره‌بانی دڵه‌كان هه‌ست ناكه‌ین.


ـ ئه‌گه‌ر ئاسمانی كه‌سێ به‌ قه‌ده‌ر قه‌فه‌سه‌كه‌ی بێ، بۆ رزگاری تێناكۆشێ.


ـ چۆن شوعاره‌كانی خۆی قه‌بووڵ نه‌بوو له‌سه‌ر دیواری حاشا ده‌ینووسی.


ـ به‌ هه‌زار زمان هاواری گرانی بكه‌ی گۆیه‌ نایبیستێ.


ـ به‌ فانووسی چاوه‌كانی هه‌ر خۆی ده‌دی.


ـ هیچ «نمودار پیشرفت»ێك به‌ قه‌ده‌ر ره‌نگ و رووی ئینسانه‌كان مانادار نییه‌.


ـ وشه‌ ده‌بێ هه‌میشه‌ پێی له‌ جوغرافیای گلیمی خۆی به‌رێته‌ده‌رێ.


ـ زۆربه‌ی زیندۆكان جنێوێكی ئاشكرا به‌ زیندووبوونن.


ـ ژیان وتووێژی كوتكی سانیه‌كانه له‌گه‌ڵ سندانی له‌ش.


ـ ته‌نانه‌ت كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ گه‌لآڵه‌ی «يكبار مصرف»یش نه‌یتوانیوه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی كاسه‌لیسی به‌ربه‌ره‌كانی بكات.


ـ بووكه‌خانی جیهان قه‌یره‌كچه‌.


ـ هه‌ڵه‌بجه‌ پڕخه‌رج‌ترین و كه‌م‌فرۆش‌ترین فیلم بوو له‌ حیماسه‌ی مه‌زڵوومییه‌تی

به‌شه‌ری ئه‌مڕۆ كه‌ میلله‌تی كورد خه‌رجه‌كه‌ی دا.


ـ زیندۆكانی نیمه‌كه‌تنشین بۆ مردۆكان هوڕا ده‌كێشن.


ـ زستان به‌بێ به‌فریش ده‌توانێ ئێمه‌ «سكه‌ روی یخ» بكات.


ـ ژیان سه‌روو و ژوورێكه‌ی پتر پشووبڕه‌.


ـ ته‌مه‌نی به‌رته‌سك، ناهێڵێ كه‌ پێلآوی غه‌ریبی له‌ دنیای نامۆدا بكه‌ینه‌وه‌.


ـ نازانم بۆ ئه‌هلی قه‌ڵه‌م لایان وایه‌ كه‌ قه‌ڵه‌میش له‌و ئه‌قلآمه‌یه‌ كه‌ ده‌وڵه‌ت ده‌بێ سوبسیدی بۆ بدات.


ـ ئیستراتژی ژن شه‌ڕه‌، پاشه‌كشێكانی تاكتیكییه‌.


ـ تێكۆشانی ئێمه‌ له‌ ژیان‌دا به‌و مانایه‌یه‌ كه‌ به‌ هه‌موان بسه‌لمێنین كه‌ زیندووین.


ـ تازه‌بوونه‌وه‌ ته‌نیا به‌و مانایه‌ نییه‌ كه‌ هه‌ر پێست فڕێ بده‌ین.


ـ له‌سه‌ر سفره‌ی حه‌وت سین جێیه‌ك بۆ سه‌ری سه‌وزمان راگرین.

behnam5555 03-09-2010 08:31 AM



ـ به‌هه‌شتمان وێڵ كردووه‌ و له‌ حه‌وا ده‌گه‌ڕێین.



ـ «گوناح»، مه‌ودای ئه‌وه‌ڵییه‌ی كارخانه‌ی عه‌فو و لێبوردنه‌.


ـ یۆسفی دڵ، به‌ كراسی خۆی بۆنی عیشق ده‌گرێ.


ـ پادشایی راسته‌قینه‌ ده‌روێشییه‌، بۆیه‌ كوڕی ئه‌دهه‌م تاجی بۆ فڕێ‌دا.


ـ ته‌ختی سوله‌یمان، سه‌روه‌تی «بادئاورده‌»بوو كه‌ با بردی.


ـ تا عاشق نه‌بی، هه‌ر بۆت‌په‌ره‌ستی.


ـ به‌رگی ریایی، عه‌یب و عارت وه‌ده‌رده‌خات.


ـ ده‌ته‌وێ له‌ ئاوێنه‌ی خۆشت‌دا هه‌ر خۆت ببینی؟


ـ له‌و جێیه‌ی كه‌ عیلم و زانست راده‌ستێ، فه‌لسه‌فه‌ وه‌رێ ده‌كه‌وێ.


ـ جوانێكان، له‌ تابووتی یاسادا بۆن ده‌گرن.


ـ پێویستی هه‌یه‌، مه‌ل بۆ هه‌ڵفڕین یاسای جازبه‌ی زه‌وین بزانێ؟


ـ ئه‌و چاوانه‌یان پێ داوین كه‌ زۆر شتی پێ نه‌بینین.


ـ ئه‌گه‌ر له‌ كۆپینی ژیانمیان پرسی، ژیانی كۆپینیمیان پێ‌نیشان ده‌ده‌م.


ـ دێموكڕاسییه‌ك جێی مه‌ترسییه‌ كه‌ ته‌نیا به‌ سندووق رێ«ده نگ» بده‌ین.


ـ وا كۆچ بكه‌ین كه‌ خۆمان له‌بیرنه‌چێ.

behnam5555 03-09-2010 10:05 AM



ـ په‌پووله‌ی عاشق، به‌ جوان‌ترین به‌رگێوه‌ ده‌چێ بۆ ژوانی شه‌م.



ـ نییه‌ رزگاری بۆ مه‌جنوون، مه‌گه‌ر یه‌خسیری به‌ندی زولفی له‌یلی بێ.


ـ به‌ دڵۆپی عاره‌قی شه‌رمی، نه‌رگسی چاوی خۆمار بوو.


ـ ئه‌گه‌ر عه‌تری بیره‌وه‌ری تۆ نه‌با، هیواكانم له‌ پرێسكه‌ی ته‌مه‌ن‌دا، مۆركه‌ ده‌یخوارد.


ـ شه‌وانی چاوه‌ڕوانی، فانووسی نیگام، به‌ هه‌ناسه‌ سارده‌كانم ئه‌كووژێته‌وه‌.


ـ بولبولێ كه‌ بۆ گوڵێكی مه‌سنووعی خوێندبوو. داوای «اعاده‌ي حيثيت»ی كرد.


ـ به‌ شووشه‌ی چاوه‌كانم، ده‌لاقه‌یه‌ك له‌ ئاسمان ده‌كه‌مه‌وه‌، بۆ ڕوانینێكی نوێ.


ـ پێلآوی دڵی ته‌نگم له‌ ڕێی شاری سیندرلای حه‌كایه‌تمدا درا.


ـ سه‌دان جاریش ئه‌گه‌ر تۆ ئاگرم ده‌ی، په‌پووله‌ی هیچ شه‌می‌تر نابم هه‌رگیز.


ـ خه‌ونه‌ خۆشه‌كانم، ده‌مبه‌نه‌وه‌ ناو لانكی مناڵیمه‌وه‌.


ـ به‌ په‌ڕی پێنووسی شێعرم، وێرانه‌كانی ژیانم «ئاواربه‌رداری» ده‌كه‌م.


ـ كاتێ هه‌ڵفڕین مرد، مه‌ل و قه‌فه‌س بوونه‌یه‌كێ.


ـ خه‌می عیشقی شیرین، شیرین‌ترین خه‌می فه‌رهاد بوو.

behnam5555 03-09-2010 10:08 AM




ـ ژن ده‌یهه‌وێ «املا» بڵێ، پیاوپێی خۆشه‌ «انشا» بنووسێ.



ـ منداڵ له‌و كاته‌وه‌ كه‌ دایكی بارداره‌، باره‌.


ـ هه‌ژار له‌جێی «مجلس ترحیم»، «مجلس ترحم»ی بۆ ده‌گرن.


ـ ئه‌مڕۆ قه‌بزی به‌رق پیاو ده‌گرێ.


ـ له‌ قه‌بزی ئاودا خنكاوم.


ـ زۆر رێ هه‌یه‌كه‌ جحێڵ خۆی پێ‌گه‌وره‌ نیشان دا، كه‌ سیغاركێشان هیچ كامیان نییه‌.


ـ له‌ ولآتی ئێمه‌دا، پووكی ئیسكان زۆر گرینگ نییه‌، چون زۆركه‌س بۆ لوولاكی یه‌ك داده‌گرن.


ـ به‌ قۆڕه‌ی كات‌ژه‌مێری زگم، هه‌ستامه‌وه‌ بۆ پارشێو.


ـ له‌ كورده‌واری‌دا «نوێخوازی»یه‌كه‌ بابی كورد نه‌بێ، پێناسه‌ی پێ‌نادرێ.


ـ «نوێخوازی» «وارداتی» بیروڕای «تاناكۆڕا»یی‌یه‌.


ـ ئه‌وه‌نده‌ توونی نوێخوازی بوو كه‌ رانك و چۆغه‌كه‌ی ئاوه‌ژوو له‌به‌ر ده‌كرد.


ـ خۆت مه‌كه‌ به‌ ته‌وری وشه‌داتاشین، با نه‌ڵێن دار هۆره‌ی له‌ خۆی نه‌بێ ناقه‌ڵه‌شێ.


ـ له‌به‌ر ده‌ركه‌ی قاپۆلكه‌ی ژیان، دالآشی نه‌مان چاوه‌ڕێمانه‌.


ـ له‌ جوانه‌مه‌رگی هاوارێ‌دا،هه‌زار گوڵی بزه‌ هه‌ڵده‌وه‌رێ.


ـ بۆ له‌ززه‌تی لێبوردنێ، رۆده‌چم به‌ ناخی سووترین سێوی گوناح.


ـ دڵم ئیمپیتری سه‌دان وته‌ی بێ وشه‌یه‌، تابووتی وشه‌كان هه‌ڵپه‌سێرن.


ـ له‌گه‌ڵ سووترین فرمێسكی باران، ده‌چم بۆ مێهمانی. پێكه‌نینی گوڵێ.


ـ شازاده‌ی حه‌كایه‌تی ژیانم له‌ ته‌لیسمی قاپی خه‌یاڵم‌دا یه‌خسیره‌.



behnam5555 03-09-2010 10:09 AM



ـ خه‌زێنه‌ی ئه‌وینم، له‌ كه‌له‌وای دڵم‌دا دۆزییه‌وه‌.



ـ كۆچی ئه‌ویندار، رۆچوونه‌ به‌ ناخی چاوه‌ڕوانی‌دا.


ـ له‌ مزگه‌وتی له‌شم‌دا، جوز بۆ مێحرابی برۆی تۆ سه‌جده‌یه‌ نابم.


ـ به‌ شه‌هدی لێوی تۆیه‌ سه‌ر ده‌كێشم. شه‌ڕابی تاڵی پیاڵه‌ی چاوه‌كانت.


ـ ناخی باخ، پڕه‌ له‌ ئاخ و داخی جوانه‌مه‌رگی به‌هار.


ـ هه‌موو دیوانی شاعیر بووكه‌ شێعرێكه‌ له‌ ده‌ستی دا، كه‌ ژینی ئه‌و ده‌كا ژان و ئیتر بۆ ژوانیشی نایات.


ـ كام وێنه‌ وێنه‌ی ئاوێنه‌ی وێنه‌ته‌. بێ‌وێنه‌.


ـ عاشق ڕێبوارێكه‌ كه‌ پێ به‌پێی دڵه‌ كوتێكانی كۆچ ده‌كات و له‌گه‌ڵ ویستانی‌دا ئه‌وێستێ.


ـ شه‌وانه‌ له‌ ئه‌ستێره‌كان پاوانه‌یه‌ ساز ده‌كه‌م، بۆ پووزی كچه‌ ئاسكی هه‌تاو.


ـ بۆ په‌پووله‌یه‌ ده‌گریم كه‌ به‌ «كپسول آتش‌نشاني»یه‌وه‌ ته‌وافی شه‌م ده‌كات.


ـ ئه‌مڕۆ، زۆركه‌س سه‌ر و ریشی له‌ نانه‌واخانه‌ سپی ده‌كات


ـ ژیان، عومرێ جاو نانه‌وه‌یه‌، بۆ چه‌ند گه‌ز.


ـ پێش‌تر له‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ بانگیان ده‌دا، ئێستا ده‌بێ بانكی بۆ لێبده‌ی.


ـ ئه‌ی بۆ نوێخوازی، نوسخه‌ی خۆمم پێبدات.


ـ با پووڵ واحیدی ئه‌ندازه‌گرتنی هه‌موو شتێ نه‌بێ.


ـ له‌ قوتووی هیچ «ایسم»ێدا ناگونجێم.


ـ چاولێكه‌ری. ده‌رفه‌تی چاولێكردنمان پێ نادات.


ـ هه‌ناسه‌ ساردی بۆ كه‌سێ ناخۆشه‌كه‌ پێش‌تر نه‌فه‌سی له‌جێی گه‌رمه‌وه‌ هاتبێ.



behnam5555 03-09-2010 10:11 AM



ـ دانیشتووین ته‌ماشای هه‌ڵی به‌كه‌ین كه‌ بۆمان بڕه‌خسێ.



ـ ئه‌گه‌ر بزانین شه‌ڕ بكه‌ین، هه‌موو ده‌بینه‌ زێڕینگه‌ر.


ـ به‌رزترین دوندێكی كه‌ «ئه‌وراز» لێی سه‌ركه‌وت خۆی بوو.


ـ ئه‌گه‌ر «زندانی» و «زندانبان» خۆت بێ به‌ هیوایه‌ رزگار بوون مه‌به‌.


ـ تا به‌ خۆت‌دا هه‌ڵنه‌چێ، ده‌نگت به‌ خودا ناگات.


ـ دنیا پیاوی خۆی ده‌ناسێ.


ـ عه‌قڵی شه‌یتانی ته‌وقی له‌عنه‌تمان له‌مل نه‌كات.


ـ سه‌روتاری ژیان، مناڵییه‌.


ـ له‌ «دهكده‌ی جیهانی»دا هه‌موومان دێهاتین.


ـ له‌ راسته‌قینه‌دا، دڵی شاعیر دیوانه‌كه‌یه‌تی.


ـ خۆڵه‌مێشی ته‌مه‌ن، گه‌ڕای قه‌قنه‌سی مه‌رگی هه‌ڵێناوه‌.


ـ ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تێ بێ‌ له‌ داری خۆزگه‌، تابووتێ ده‌تاشم، ئاره‌زۆكانم بۆنیان گرت.


ـ عه‌قره‌به‌كان، پشووی هه‌ناسه‌كانمیان بریوه‌.


ـ ئیتر به‌ چه‌خماخی ته‌مه‌ن، رۆژه‌كان داناگیرسێن.


ـ ئه‌وین به‌ هیچ زمانێ، وه‌رناگێردرێ.


ـ من خه‌ڵكی شاری حه‌كایه‌تم، ئه‌سپه‌ به‌حرێكه‌م لێ مه‌سڵه‌مێننه‌وه‌.


ـ بڵێی باخ، ئاوڕێ له‌ باخه‌وانی پیربداته‌وه‌؟


ـ ئه‌وین كورته‌ شێعرێكی جوانه‌مه‌رگ بوو. ژیان مه‌سنه‌وییه‌كی زه‌لیله‌.


ـ خۆر به‌ ئاخرین تیشكی له‌خۆراوا نووسی كه‌ «درێژه‌ی هه‌یه‌».

behnam5555 03-09-2010 10:13 AM



ـ دڵه‌كوتێی زه ریا، بۆ رازی نه‌دركاوی رووباره‌.



ـ به‌هه‌شتی هه‌ركه‌س، به‌ قه‌را سنووری ئاره‌زۆكانێتی.


ـ ره‌نگی بزه‌ی به‌ درۆ، ته‌نیا به‌ دڵۆپی ئه‌سرین ده‌شۆرێته‌وه‌.


ـ دڵی تاقه‌دار هێلانه‌ی بیره‌وه‌رێكانی سالآنی ته‌نیاییه‌.


ـ هه‌موو شه‌وێ، راوچی نیگام، كچه‌ئاسكی شه‌و، تاكانی هه‌تاو هه‌ڵئه‌بڕێ.


ـ له‌ بازاڕی عیشق‌دا ئه‌وه‌ی سه‌ری پێوه‌بێ بێ‌سه‌ر و پێیه‌.


ـ بزه‌ی وشه‌كانم پر له‌ عه‌تری پێكه‌نینی تۆیه‌.


ـ من شێعری نه‌گوتراوم، رۆژێ له‌ دڵی‌دا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌م، شه‌وێ له‌ ده‌ست گوڵێ‌دا هه‌ڵده‌وه‌رم.


ـ تۆوێكی خۆشه‌ویستی له‌ دڵما بچینه‌وو هه‌تاهه‌تا بێ‌دووره‌وه‌.


ـ چ دژواره‌ هه‌ڵكه‌ندن! چ گوڵ له‌ دڵ، چ دڵ له‌ گوڵ.


ـ هه‌ڵبژاردنی سالم، هه‌ڵبژاردنێكه‌ نه‌ زه‌ره‌دی بۆ په‌ز بێ نه‌ قانزانج.


ـ ئه‌گه‌ر ته‌ندووری هه‌ڵبژاردن زۆر داغ بێ، ره‌نگه‌ «رێ»یه‌كان بسووتێن یا نوێنه‌ره‌كان گه‌رمه‌ ته‌ندوور بن.


ـ هی وایه‌ به بۆنه‌ی پیاده‌كردنی قانوون، خۆی سوار ده‌بێ.


ـ ئه‌و حه‌شیمه‌ته‌ هاتوون «ده نگ» به‌ من ده‌ده‌ن! (اطلس طلايي يه ديگه)


ـ به‌ هۆی دێموكڕاسییه‌وه‌، قسه‌ی خۆتان، ببوورێن نوێنه‌ری خۆتان له‌سه‌ر كورسی دانیشێنن.


ـ له‌ هه‌ڵبژاردن‌دا، هه‌ركه‌س سازی خۆی له‌ ده‌زگایه‌دا لێ‌ده‌دات، بڕێ له‌ «نه‌وا»دا هێندێ له‌ «شوور»دا به‌عزێكیش له‌ ده‌زگای‌تردا.


ـ به‌عزێ سندووقه‌ سه‌ری خۆیان «ده نگ» به‌ سندووق ده‌ده‌ن


ـ به‌ «ده نگ» دان فه‌قه‌ت به‌ نوێنه‌ری ئێمه‌، شوعووری سیاسی خۆتان نیشان بده‌ن.

behnam5555 03-09-2010 10:22 AM



ـ وه‌رن با له‌ به‌ینی «بد» و «بدتر»دا باش‌ترین نوێنه‌ری خۆمان هه‌ڵبژێرین.



ـ ڕاست ده‌ڵێن، چه‌په‌كانی «رێ» ناهێنه‌وه‌.


ـ بڵێی رانه‌فڕووجیش وه‌ك نان و نمه‌ك پیاوكوێر كات؟


ـ له‌ مودێڕن‌ترین گه‌مه‌ش‌دا «هه‌ڵبژاردن» هێندێ قاعیده‌ی بازی به‌ڕێوه‌ نابه‌ن.


ـ سندووقی هه‌ڵبژاردن ده‌فعی به‌لآ ناكات. به‌ڵكوو به‌لآ ره‌فع ده‌كات. (ره‌فعه‌: جێیه‌كی بڵینده‌ كه‌ شته‌ دێكۆڕه‌كانی له‌سه‌ر داده‌نێن).


ـ ئه‌گه‌ر توورێ = رانه‌فڕووج = رێ پیدا كنید پرتقال فروش‌را.


ـ من حه‌قی خۆمه‌ كه‌ به‌وه‌ وه‌زیفه‌ی خۆم عه‌مه‌ل كه‌م (زه‌دره‌دی نییه‌ دوكتۆر بتبینێ).


ـ باسی ته‌بلیغاتم كرد جیازیم وه‌بیركه‌وته‌وه‌ جا كچێ عاقڵ بێ جیازی بۆ چییه‌.


ـ له‌خۆڕایی مه‌ڵێن نوێنه‌ر كارێكی له‌ ده‌ست نایات، خۆ ئێوه‌ نه‌مردوون تا بزانن چه‌ند جار بۆ سه‌ره‌ خۆشێكه‌تان دێ.


ـ ئه‌گه‌ر هه‌روه‌ك چوارساڵ له‌مه‌به‌ر «ده نگ»م پێ بده‌ن و چه‌پڵه‌م بۆ لێ ده‌ن قه‌ولتان پێ ده‌ده‌م ده‌ڕۆم تا چوار ساڵی دیكه‌ له‌ كوڵتان ده‌بمه‌وه‌.


ـ من «ده نگ» ده‌ده‌م به‌ تۆ، عه‌شیای خودات نییه‌ و كۆشێكت خێزان هه‌یه‌، به‌و مه‌رجه‌ی كه‌ به‌زه‌ كاتی قه‌بووڵ كه‌ی.


ـ بێ‌قه‌زا بێ، هه‌ر نوێنه‌ره‌كه‌ی خۆمانه‌، به‌لآم وێنه‌كه‌ی هی كاتێكه‌ له‌ زگی دایكی‌دا بووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی جحێڵ‌په‌سه‌ند بێ.


ـ ئێوه «ده نگ»م پێ‌بده‌ن شه‌رت بێ به‌ شه‌رتی خودا، ده‌چمه‌ نێو ئه‌و «بتری»یه‌وه‌.
ـ من كارم به‌ گه‌ڕه‌ك نیه‌، ئێمه‌ حه‌وت سه‌ر خێزانین، هه‌ركامێكمان به‌ نوێنه‌ری خۆمان «ده نگ» ده‌ه‌دین.


ـ ئه‌و دێموكڕاسی و شته‌ هه‌مووی سۆزه‌، من به‌ یه‌كێ «ده نگ» ده‌ده‌م كه‌ پێكه‌وه‌ به‌و كه‌وچكێ بخۆین و له‌ كاسه‌یه‌ دابڕین.


ـ ئه‌و ئافره‌ته‌ نامزه‌دی باشه‌، به‌و مه‌رجه‌ی بێ بچین بۆ مه‌حزه‌ر سیغه‌ی مه‌حره‌مییه‌ت بخوێنین.


ـ ئه‌رێ بڵێی به‌ هه‌موو ئینسانێ بڵێین (حه‌یوانێ ناتق) یا...

behnam5555 03-09-2010 10:25 AM

ـ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ مه‌سره‌فی دۆشاودا ئیسراف نه‌كه‌ین، نابێ شوعاری زه‌لام


بده‌ین، نابێ شتی قورس هه‌ڵگرین.


ـ وه‌رن با هه‌موومان یك زه‌وین‌وه‌ند بین.


ـ ده‌بێ قاڵبی وشه‌كان به‌ ئیشتیای خۆمان بئاخنینه‌وه‌؟


ـ ئێمه‌ وه‌ك گورگ وه‌حشی نین، گۆشتی ئاژه‌ڵه‌كان ده‌كه‌ین به سوسیس و كاڵباس جا ده‌یخۆین.


ـ بڵێی كه‌ی بوتی پاره‌ بشكێت؟


ـ زۆر كاخ‌نشین هه‌یه‌، وه‌ك غارنشین بیرده‌كاته‌وه‌.


ـ بڕامان برایه‌تی كیسه‌مان جودایه‌تی، برایه‌تی ئه‌مڕۆیه‌.


ـ ئه‌گه‌ر چاویلكه‌م پێ ده‌ده‌ی، تۆ خواچاوه‌كانم لێ‌مه‌ستێنه‌وه‌.


ـ چۆن رۆژاواییه‌كان ببه‌خشم ئیختراعێكیان بۆ ئێمه‌ نه‌هێشتۆته‌وه‌ بیكه‌ین.


ـ ژیان تراژیدییه‌كه‌ كه‌ ده‌بێ كۆمێدی به‌ڕێوه‌ی به‌رین.


ـ دڵ باڵوێزخانه‌ی خودایه‌.


ـ پێم دروست نییه‌ پیاو دوو ژن بێنێ. قسه‌ی ئه‌وه‌م نییه‌ ژنه‌كه‌ی خۆی بكاته‌ دوو له‌ته‌وه‌.


ـ بڵێی هه‌ژاره‌كان نه‌توانن به‌ حیسابی «درآمد سرانه» چه‌ك بكێشن؟


ـ ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت بێنزین گران نه‌كات، چۆن بزانین ساڵ تازه‌ بۆته‌وه‌.


ـ ئه‌ی بۆ كورسییه‌كه‌ قسه‌كانی ژێركورسیم پێ له‌سه‌ر كورسی‌دا بنیشێنم.


ـ خوارده‌مه‌نی له‌ به‌هه‌شتی وه‌ده‌رناوین، نابێ هه‌ر بۆ خوارده‌مه‌نی بچینه‌وه‌ بۆ به‌هه‌شت.


ـ ده‌بێ كه‌فاره‌ی ژیانی به‌ درۆ بده‌ین.


ـ ئه‌گه‌ر تێهه‌ڵدان ئامۆژگاری بێ، دیاره‌ ئامۆژگاریش جۆرێ تێهه‌ڵدانه‌.

behnam5555 03-09-2010 10:30 AM



ـ «شهروندان»ی ده‌ره‌جه‌ دوو زۆرتر له‌ فیكری «دهكده‌ی جهانی» دان.



ـ به‌ر له‌وه‌ی مه‌حكووم به‌ نه‌مان بین مه‌حكووم به‌ ژیانین.


ـ له‌سه‌ر هه‌ر مافێكی پێشێل‌كراو، یاسایه‌كی نوێ سه‌وز ده‌بێ.


ـ كورد به‌ پێنووسه‌كه‌ی خۆی ده‌كرێته‌وه‌. به‌لآم پێنووسه‌كه‌ی نافرۆشێ.


ـ ئه‌ونده‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند له‌ به‌رانبه‌ری ده‌دوێ. فه‌قیر باسی بێ‌عه‌داڵه‌تی ناكات.


ـ ئه‌وانه‌ی ئێستا گیروگرفتی گازیان هه‌یه‌، پێش‌تر عه‌له‌میان تێدا نه‌بوو.


ـ له‌وكاته‌ی به‌رتیل دامه‌زراوه‌، پشیله‌ش مشك گرتن به‌ ئه‌ركی خۆی نازانێ.


ـ رێویش فیكری نه‌ده‌كرد، كه‌ نه‌ مریشكی كۆپینی بمێنێ و نه‌یارانه‌كه‌ی.


ـ له‌ كۆمه‌ڵی ئێمه‌دا، كه‌ڵه‌باب ئه‌گه‌ر نه‌خوێنێ سه‌ری ده‌بڕن، مریشك ئه‌گه‌ر بخوێنێ.


ـ بڵێی به‌ قه‌لبی «مه‌سنووعی»یه‌وه‌ بكرێ عاشق بی.


ـ ناكرێ نه‌ورۆز له‌گه‌ڵ زوحاك جێژن بگری.


ـ كاتێ نووكی پێنووسه‌كه‌م تیژ كرد، تیغه‌كه‌م كول بوو.


ـ ئه‌گه‌ر وشه‌كان لێگه‌ڕێن، پڕ به‌ دڵی خۆم قسه‌ ده‌كه‌م.


ـ له‌ كۆمه‌ڵی ئێمه‌دا، ده‌بێ 999 قسه‌ی بێ‌كه‌ڵك بكه‌ی تا قسه‌یه‌كی به‌كه‌ڵكت لێ‌وه‌رگرن.


ـ نووسینی ئاخرین كتێب جه‌وهه‌ری پتر ده‌وێ.


ـ میكڕۆفۆن، قسه‌ی خۆێت پێ ده‌كات.


ـ زۆركه‌س، حازره‌ بمرێ. به‌و مه‌رجه‌ی نێوه‌كه‌ی زیندوو بمێنێ.


ـ من به‌و هیوایه‌ زیندووم، كه‌ رۆژی به‌ڕاستی زینده‌گی بكه‌م.


ـ ئه‌و قسانه‌ی كه‌ ده‌رفه‌تێ بۆ گوتنیان پێش نایات له‌ هه‌موو ئه‌و وتانه‌ی كه‌ گوتراون بایه‌خیان پتره‌.

behnam5555 03-09-2010 10:32 AM

ـ نامه‌ی نه‌خوێندراو، وته‌ی پتر پێیه‌.


ـ وه‌ختێ گوڵی مه‌سنووعی له‌ دایك بوو خۆشه‌ویستی مرد.


ـ به‌داخه‌وه‌ ژیان درێژه‌ دان به‌ حه‌كایه‌ته‌كانی مناڵی نه‌بوو.


ـ ژیان ده‌سته‌‌كلیلێكه‌ كه‌ ته‌نیا درگای نه‌مانی پێ ده‌كرێته‌وه‌.


ـ ره‌نگه‌ له‌ پشت قاقاكانی منداڵیشم‌دا گوێم له‌ ته‌جزیه‌ بوونی له‌شم بووبێ.


ـ دنیا خانم به‌ هه‌موو كه‌س قه‌ول ده‌دات، به‌لآم بۆ ژوانی كه‌س نایات.


ـ دنیای راسته‌قینه‌ هه‌ركه‌س پرێسكه‌یه‌كی گرێ‌پووچكه‌یه‌.


ـ پێوه‌ندی گرتن، ئه‌وین زه‌ویناوی ده‌كات.


ـ هاوده‌م له‌ ژیان‌دا زۆر پێویسته‌، ته‌نانه‌ت ژنی كه‌ ده‌مه‌ به‌ ده‌مه‌ی پیاو بكات.


ـ هه‌ژاری مه‌جبووری كردم كه‌وشی تاناكۆڕا بكڕم و پێ بخه‌مه‌ ناوكه‌وشی خارجێكانه‌وه‌.


ـ ئه‌وه‌ی كاسپی نازانێ، كاسپی نه‌كردنه‌كه‌ی خۆی كاسپیه‌.


ـ ئه‌گه‌ر فه‌قیریش وه‌ك ده‌وڵه‌مه‌ند كاسپی نه‌كردبایه‌، وه‌ك شابه‌رێ ده‌چوو.


ـ ره‌حمی خودا زۆر گه‌وره‌تر له‌ زه‌رفی دوعای ئێمه‌یه‌.


ـ ده‌ردیش، ده‌توانێ ده‌رمان بێ، هه‌میشه‌ به‌ ده‌ردێكی تازه‌، ده‌ردێكی كۆنه‌ له‌بیر خۆم ده‌به‌مه‌وه‌.


ـ ژیان كه‌ڕووی مه‌رگی هه‌ڵێناوه‌.


ـ ئه‌وانه‌ی قسه‌ی خۆیان ده‌خۆنه‌وه‌ كاوێژ ده‌كه‌ن.

behnam5555 03-09-2010 10:34 AM



ـ ئینسانی «جايزالخطا» ئه‌مڕۆ به‌ ئینسانێ ده‌ڵێن كه‌ خه‌تا ده‌كات و جایزه‌ی پێ ده‌ده‌ن.



ـ پاشا به‌رگی نوێی لێ مه‌باره‌ك بێ، ره‌عییه‌ت هه‌موو بێ‌به‌رگن.


ـ له‌سه‌به‌دی خانه‌واده‌دا جێی خانه‌واده‌ خاڵی.


ـ برسی له‌ نه‌وعی نان ناپرسێ.


ـ پێوه‌ندی ماسی له‌گه‌ڵ ئاو تا مه‌رگه‌.


ـ گوێ گا جێی خه‌وه‌نووچكه‌ی نییه‌.


ـ بۆ ئه‌وه‌ی بزانین خه‌تی خوار له‌ ژێرسه‌ری گای پیر دایه‌ پێویستیمان به‌ خه‌ت‌كێش نییه‌.


ـ كاتێ ددانی هه‌ڵوا خواردنمان نه‌ما، تازه‌ ئیشتیای هه‌ڵوا خواردن ده‌كه‌ین.


ـ مه‌لێ كه‌ باڵی شكابوو، ده‌رسی هه‌ڵفڕینی ده‌كوته‌وه‌.


ـ زستان، ناتوانێ وه‌ك ئاوری نه‌ورۆز مرۆڤ له‌ ده‌وری خۆی كۆكاته‌وه‌.


ـ له‌ ولآتی ئێمه‌ له‌ «آثار باستاني» په‌ند وه‌رناگرن، به‌ڵكوو په‌ندی پێ‌ده‌ده‌ن.


ـ له‌ گیان‌فیدایی مشكی ئازمایشگا سه‌باره‌ت به‌ ئینسان سپاس ده‌كه‌م.


ـ كاتی نوێژكردن خودا له‌ پشت خه‌ت رانه‌گرین.


ـ ئه‌گه‌ر ئامۆژگارێكانی ئێمه‌ ته‌نیا له‌سه‌ر خۆشمان كاریگه‌ری بوایه‌ زۆر بوو


ـ به‌ زمانی «سكوت» هه‌موو وته‌یه‌ ده‌گوترێ.


ـ نرخه‌كان كه‌متر «قانوونی»یه‌ زۆرتری «قانوون» نییه‌.


ـ چۆن ماشێنی پێ‌بوو، له‌ پاركینگێ ده‌گه‌ڕا بۆماڵ.


ـ له‌وه‌تی سه‌فه‌كان «بهم‌فشرده‌»ن كۆپین‌بگیره‌كان پتر بوون.

behnam5555 03-09-2010 10:36 AM



ـ كاری مێش‌هه‌نگوین، شیرن‌تر له‌ هه‌نگوینه‌.



ـ ئه‌ی بۆ كۆپینی ژیانێكی دووباره‌، تابڕی گه‌مه‌ به‌ مه‌رگ بكه‌م.


ـ وته‌كان، ئه‌ونده‌ كوتراون، كوتڕاون.


ـ هه‌موو رۆژێ، وێنه‌ی شكاوی دڵ، له‌ چوارچێوه‌ی نوێی نامرادییه‌كی تر ده‌گرم.


ـ هه‌موو شه‌وێ، تا شه‌وگار شه‌ق ده‌بێ، ده‌چم بۆ شه‌ونشینی شه‌و.


ـ به‌ بڵێسه‌ی شه‌مم، شه‌وم ئاگر دا.


ـ هاواره‌كان، له‌ قوربانگه‌ی بێ‌ده‌نگی،دا، چ بێ‌به‌زه‌یی ده‌كوژرێنه‌وه‌.


ـ له‌ «شه‌قامه‌كان»، «شه‌ق»، «قام» ئه‌خوێنی.


ـ به‌رده‌كان، ده‌ردن و وته‌ی نه‌كوتراون.


ـ به‌ر له‌ نیۆتۆنیش روون بوو، كه‌ له‌ داربوونه‌وه‌ی سێوێكی سوور، جه‌زبه‌ی سێحراوی هه‌وێنی عیشقه‌.


ـ كه‌س نییه‌ به‌ شانه‌ی شكاوی شێعرێ، بسكی ئاڵۆزی هه‌تاو دابێنێ؟


ـ كاتێ عه‌تری پێكه‌نینی ئه‌وین بۆژوو بێ، هه‌ناسه‌كان مژ ناده‌ن.


ـ فانووسه‌كانی ره‌شی شه‌و، خوانی سیسارك و قه‌ل چراخانی ئه‌كه‌ن.


ـ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌ درۆ سه‌رخۆشن، خۆم‌شكێنی به‌سه‌، خه‌م مه‌فرۆشن.


ـ له‌لاكی شووشه‌یی خۆتان، به‌ چاویلكه‌ی بێ‌چاویتان، كوێرانه‌ لێم‌مه‌ڕوانن.


ـ فانووسه‌كان، به‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی كه‌ ببو به‌ چاوساغی شه‌و، پێ‌ده‌كه‌نین.


ـ چاوه‌كان، له‌ چاوه‌ڕوانی چاوت‌دا، چاو به‌ مه‌ڵۆق وێستاون.


ـ بڵێی رووباره‌كان به‌ زریا نه‌ڵێن، كه‌ ته‌نانه‌ت هیچ رێبوارێكی توونیش گوێ مه‌مكی كانیاوێكی كیمیایی نامژێ؟

behnam5555 03-09-2010 10:37 AM


ـ ته‌نیا سه‌لآی كه‌ڵه‌بابێكی نووستوو و حه‌كایه‌تی پوواوی داپیره‌یه‌كی بێ‌خه‌و، شایه‌دی بۆ شه‌و ده‌ده‌ن.


ـ جه‌غزی به‌ستراوی زه‌مان، لێوا و لێو له‌ مه‌شقی ژیانی به‌ درۆیه‌.


ـ گۆرانی ژیانی من و تۆ، هات‌وچۆی یه‌ك‌نه‌فه‌سی گنخاوه‌ كه‌ بێ‌كه‌ڵك دێت و ده‌چێ.


ـ ئه‌و عیلمه‌ی كه‌ شووڵی هه‌راجی لێ‌بده‌ی به‌ خۆڕاییش گرانه‌.


ـ جوانێكان، له‌ تابووتی یاسادا، بۆن ده‌گرن.


ـ ژیان، ته‌دوینی رۆژانی سه‌گ‌مه‌رگییه‌.


ـ مه‌رگ به‌ هه‌موو یه‌خسیره‌كانی زیندانی زینده‌گی، «عفو عمومی» ده‌دات.


ـ له‌ زه‌وینێ ده‌گه‌ڕێم، بۆ سازكردنی «چوار دیواری و ئیختیاری»


ـ ئه‌ی بۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ كه‌ ده‌ره‌جه‌ی رێشتێره‌كه‌ی به‌ردی دڵه‌كان بله‌رزێنێته‌وه‌.


ـ له‌ ئاخرین تاریفی‌ بوونه‌وه‌ری زیندوو بێ‌خه‌به‌رم، به‌لآم ره‌نگه‌ زیندوو بوونی ئێمه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ بێ‌كه‌ مه‌رگمان له‌ رووبردووه‌.


ـ كه‌شتی له‌شمان ساز كه‌ینه‌وه‌، بۆ تۆفانی هه‌موو به‌لآكانی پێشوو.


ـ داروین و هۆگرانی حه‌تمه‌ن هه‌ڵه‌كه‌ی باو كه‌ ئاده‌م به‌ ئه‌ستۆ ناگرن و بۆ پاكانه‌ی خۆیان ده‌ڵێن كه‌ بنی ئاده‌م نین.


ـ كافری گه‌ر تۆ له‌ مه‌یخانه‌ی عیشق، پیاڵه‌ بشكێنی و له‌ ئه‌غیاری بڵێی.


ـ مرۆڤ، ته‌نیا كاتێ كه‌ خوڵقێنه‌ره‌، ژیان هه‌ست ده‌كات.


ـ بۆ ئه‌وه‌ی شێعره‌كانم له‌ من‌دا نمرن، من له‌واندا ده‌ژیم.


ـ «صلاح» مه‌مله‌كه‌تی خوسره‌وان «سلاح»ه‌.


ـ بۆ ئه‌وه‌ی زینده‌گییه‌، ده‌بێ هه‌موو رۆژی زیندووبوونی خۆمان بسه‌لمێنین.


ـ كاتێ ده‌ڵێن كات، تازه‌ ده‌زانین كه‌ له‌به‌ر كامێرای شاردراوه‌ی ژیان‌دا وێستاوین.

behnam5555 03-09-2010 10:39 AM



ـ «زانا» ئازادیش بێ، هه‌ر یه‌خسیری نه‌زانه‌.



ـ بڵێی له‌ رۆژانی داهاتوودا بتوانم رۆژانی رابردوو بنێژم.


ـ سازی شكاوی دڵم، پڕه‌ له‌ گۆرانێكانی خۆشی مناڵیم.


ـ له‌ڕێی ته‌مه‌نی ونبوونمان‌دا، له‌ تمه‌ن ده‌گه‌ڕێین.


ـ ئه‌ی بۆ گوریسێ عیشقێ، له‌ زیندانی عه‌قڵ‌دا شێت بووم.


ـ نازانم مه‌جنوون كه‌ كاری به‌ جنوون كێشرا به‌ له‌یلی گه‌یشت یا نا؟


ـ به‌و قه‌ڵه‌مه‌ی كه‌ خودا سوێندی پێ‌خواردووه‌ به‌سه‌ر خورمادا هه‌ڵنه‌ڵێین.


ـ ئه‌وه‌ی كه‌ كه‌روێشك به‌ عه‌ڕه‌به‌ ده‌گرێ، چ مه‌نزووری تێكنۆلۆژییه‌.


ـ ئه‌گه‌ر تا دوای كۆڕه‌كه‌ بمێنێننه‌وه‌به‌ شیرنی میوانداریتان لێ‌ده‌كه‌ین.


ـ ئه‌گه‌ر كراسه‌كان له‌سه‌رێ بوون كلاسه‌كانیش له‌سه‌رێن؟


ـ له‌ كونجی ته‌نیایی دنیای باوشم‌دا گوێم راگرتووه‌ بۆ بیره‌وه‌ری قه‌ڵه‌می ئه‌ژنۆكانم.


ـ پیره‌دار ئاواتی كۆچی گه‌لآ، ده‌باته‌ نێوگۆڕی ته‌ندووره‌وه‌.


ـ ئه‌مڕۆ رۆژ، رۆژی رۆژی له‌به‌.


ـ بووق، جۆره‌ سلآوێكه‌ بۆ ئاشت‌كردنه‌وه‌ی سوننه‌ت و مۆدێڕنیته‌.


ـ هی وایه‌ ده‌زانێ بچێ بۆ مه‌ككه‌، به‌لآم مه‌ككه‌ نازانێ.


ـ ته‌نیا توندكردنه‌ه‌ی شێره‌یه‌كی هه‌رزی ئاو، ده‌توانێ كوڵی توونێتیم له‌ گه‌رمادا، دابمركێنێ.


ـ ئاو، مایه‌ی حه‌یاته‌، «مایع حیاط» نییه‌.


ـ بریا كلاسێكی زمان بوایه‌، بۆ په‌یوه‌ندی به‌سته‌زمانه‌كان و بسته‌زمانه‌كان.

behnam5555 03-09-2010 10:40 AM



ـ جێژنانه‌ وه‌رگرتن، بۆ بڕێ جێژنه‌ و بۆ هێندێ عه‌زایه‌.


ـ ئه‌وانه‌ی عه‌یبه‌كانی ده‌م و چاویان، جه‌ڕاجی پلاستێك ده‌كه‌ن، بریا بڕوا ناحه‌زه‌كانی مه‌غزیشیان به‌ له‌یزێر هه‌ڵگرتایه‌.


ـ هیچ كه‌س جه‌دوه‌لی ژیانی به‌ ته‌واوی بۆ حه‌ل نابێ.


ـ بێ‌ته‌ربییه‌تێكانمان، له‌ پشت قاپی جوانی «تربیت»دا خۆپان حه‌شار داوه‌.

ـ یۆسف له‌ زیندانی «زڵێخا» ئازاد بوو، به‌لآم «زڵێخا» له‌ زیندانی یۆسف‌دا هه‌ر یه‌خسیرما.


ـ زۆر «ته‌جلیل» هه‌یه‌ كه‌ جل كردنه‌.


ـ به‌ هه‌زار عه‌لاماتی پرسیاره‌وه خۆم هه‌ڵواسی.


ـ له‌و چوار ژنه‌ی كه‌ ده‌با بیهێنابا، تاقه‌ ژنێكیشی بۆ نه‌هات.


ـ گۆشتی كه‌ڵێ كه‌ ژن بیكڕێ له‌ گۆشتی كه‌وێك كه‌ پیاو بیگرێ زووتر ده‌كوڵێ.


ـ ئه‌وانه‌ی كه‌ نانی ئازاد ده‌خۆن كه‌متر ده‌وڵه‌تی فیكر ده‌كه‌نه‌وه‌.


ـ ئه‌مڕۆ نان له‌سه‌ر پشتی شاتره‌.


ـ هه‌موو كه‌س ژیانی پێ‌خۆشه‌، چ ئه‌وانه‌ی كه‌ بۆ ژیان ده‌مرن و چ ئه‌وانه‌ی تا ده‌مرن ده‌ژین.


ـ خه‌ڵكی ولآتی ئێمه‌ هه‌موو قاره‌مانن، چۆن هه‌موو رۆژێك «ركۆرد»ی نرخ ده‌شكێنن.


ـ میژووی زانست پڕه‌ له‌و زانسته‌ هه‌ڵوه‌شاوانه‌ی كه‌ ئه‌دی زانستیان پێ ناڵێن.


ـ ژیانی ئێمه‌ په‌لامارێكی «ئینتحاری»یه‌ بۆ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ نه‌مان.


ـ له‌ دنیای ئاڵۆزی ئه‌مڕۆدا، مرۆڤ ئه‌دی به‌و پێنج هه‌سته‌ی پێشوو به‌ڕێ ناچێ.


ـ هیچ چوار گۆشه‌یه‌ك ناتوانێ له‌ چوار گۆشه‌ی پتر بێ، مه‌گه‌ر به‌ حوكمی قانوون.


behnam5555 03-09-2010 10:42 AM



ـ له‌به‌ر فه‌قیری و نه‌داری، هه‌رخۆی ده‌خوارده‌وه‌.



ـ ئه‌ونده‌ كورد بوو، كه‌ پێی عه‌یب بوو به‌ كوردی قسه‌ بكات.


ـ كاتی لێوی خۆی گه‌زی كه‌ ددانی له‌ ده‌م‌دا نه‌مابوو.


ـ به‌شه‌ری ئه‌وڕۆ به‌ سورعه‌تی نوور به‌ره‌و زوڵمه‌ت ده‌ڕوا.


ـ كاتێ له‌ خۆم هه‌ڵدێم، باوش بۆ خۆم ده‌گرمه‌وه‌.


ـ به‌ قه‌ده‌ر روبات له‌ یاسای سروشتی دوور كه‌وتووینه‌ته‌وه‌.


ـ عیشقی ئه‌فلاتوونی، یانی ئه‌وینداری دووخه‌تی مووازی.



ـ ئه‌گه‌ر جوغڕافیای مرۆڤ به‌ قه‌ده‌ر گلیمه‌كه‌ی بێ، پێ‌راكێشانه‌كه‌ی كارێكی سروشتی و یاسایی‌یه‌.


ـ كۆمه‌ڵ، دینی سروشتی مناڵ ده‌كا به‌دینی كۆمه‌لآیه‌تی.


ـ له‌سه‌ر به‌رماڵی خۆپه‌ره‌ستی چه‌ند ركاتم نوێژ بۆ خودا كرد.
ـ له‌ برسێتی تێرم.


ـ بۆ بۆن كردنی گوڵ ده‌بێ له‌درك ئیزن وه‌رگرین؟


ـ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ باری عه‌قڵ هه‌ڵنه‌گرێ، خۆی له‌ شێتی دا.


ـ هی وایه‌ تا مردن له‌ مه‌مكی دنیا نابێته‌وه‌.


ـ خۆشه‌ویستی، له‌ باوه‌شی دنیادا جێی نابێته‌وه‌.


ـ چۆن پڕ به‌ كراسێك گۆشتی گرتبوو، كراسه‌كه‌ی داكه‌ند.

behnam5555 03-09-2010 10:44 AM

ـ یه‌كێ كه‌ خۆی گوشتبوو ره‌زایه‌تی به‌ خۆی نه‌ده‌دا.


ـ چۆن به‌ زنجیری زێڕ یه‌خسیر بوو، دڵی نه‌ده‌هات بیپچڕێنێ.


ـ ژن جۆره‌ پیاوێكه‌ كه‌ هه‌یبه‌ته‌كه‌ی به‌ خۆوه‌یه‌تی، به‌لآم سمێڵ و مناڵه‌كه‌ی به‌ مێرده‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرێ.


ـ مێژوو قه‌لآیه‌كی تاریكه‌ كه‌ له‌ گۆشه‌یه‌كی «زبڵدانی تاریخ»دا سازكراوه‌.


ـ ئه‌وه‌نده‌ موته‌مه‌دینن كه‌ جێگایه‌كمان بۆ فه‌رهه‌نگ نه‌هێشتۆته‌وه‌.


ـ نازانم عه‌سری «حه‌جه‌ر» ئه‌و عه‌سره‌ بووكه‌، كه‌ ئه‌مرازه‌كانی مرۆڤ به‌رینه‌ بوون یا ئه‌م عه‌سره‌كه‌ بۆ خۆیان به‌ردینه‌ن؟


ـ ئێمه‌ بۆیه‌ له‌گه‌ڵ مردۆكانمان ده‌ژین چۆن ده‌ترسین له‌گه‌ڵ ئه‌وان بمرین.

ـ ده‌بێ زانستی پزشكی زۆر ئاڵوگۆڕی تێدا وه‌دی هاتبێ كه‌ سه‌رماخۆرده‌گی بۆته‌ سه‌ره‌تان و سه‌ره‌تانیش بۆته‌ سه‌رماخۆرده‌گی.


ـ ئه‌گه‌ر دوكتۆره‌كانی ئێمه‌ زۆر شاره‌زا نه‌بوایه‌ن چۆن عیلله‌تی مه‌رگی مردۆكانیان ده‌زانی.


ـ پێم خۆشه‌ په‌پووله‌ی به‌هاری له‌گه‌ڵ په‌پووله‌ پاییزه‌ ئاشت كه‌مه‌وه‌.

ـ به‌ قه‌ده‌ر بێ‌ده‌نگی دڵم پڕه‌.


ـ هه‌وه‌ڵ دڵۆپی باران دوای ویشكه‌‌ساڵی له‌ زه‌وین نامۆیی ده‌كرد.


ـ وه‌ختێ قسه‌ له‌ ئه‌وین ده‌كه‌ین، وه‌ك گوڵ ده‌یژاكێنین.


ـ ئازیه‌بار به‌ هه‌وه‌ڵین بزه‌ی، وه‌لآمی سلآوی ژیانی داوه‌.


ـ به‌ هاتنه‌ری خۆناسی له‌ خۆم ده‌گه‌ڕێم.


ـ له‌ خودا ده‌گه‌ڕام به‌ خۆم گه‌یشتم له‌ خۆم ده‌گه‌ڕام، خودام په‌یدا كرد.


ـ خوزگه‌م به‌ شوان كه‌ دنیاكه‌ی به‌ قه‌ده‌ر پرێسكه‌ی سه‌رشانیه‌تی.


اکنون ساعت 08:01 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)