behnam5555 |
12-03-2010 02:26 PM |
له چوار گوشه ی جیهان
له چوار گوشه ی جیهان
تریشنا و گریشنا به سه‌ركه‌وتوویی نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ كرا
http://www.bzhmer.com/up//uploads/im...928006eff8.jpg
دوو منداڵى جمكى به‌نگلادیشى، رِۆژى سێشه‌مه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى 25 كاتژمێریان بۆ كرا."تریشنا" و "گریشنا" كه ته‌مه‌نیان سێ مانگ بوو سه‌ریان به‌یه‌كه‌وه نووسابوو و به‌سته‌رى مێشك ومولووله‌ى خوێنیشیان هاوبه‌ش بوو.ئه‌م دوو منداڵه رِۆژی سێشه‌مه دواى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى 25 كاتژمێرى لێك جیا كرانه‌وه.له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه ئه‌و دكتۆره ئوسترالیانه‌ى كه نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ دوو منداڵه جمكه‌كه كرد گوتیان چێشبینى ده‌كرێت هه‌ردوو كچه‌كه به تواوه‌تى چاك ببنه‌وه و بژین.یه‌كێك له منداڵه‌كان ئێستا هاتووه‌ته‌وه هۆش خۆى و زۆر جوانه.
به سپاسیکی زوره وه له سایتی: فۆتۆ شەقڵاوه
|
behnam5555 |
12-03-2010 02:30 PM |
بابە گەورەی مردوو دواى 3 رۆژ زیندوو بویەوە
هێزەكانی پۆلیسی ئەمستردام بابە گەورەی 97ساڵان كە 3رۆژ بەرلە ئێستا بە ئامادەبوونی خانەوادەكەی نێژرابوو زیندوو بوویه‌وه و له‌تابووته‌كه‌ى هێنایانه‌ده‌ره‌وه.بە پێی هەواڵی "مێهر" و "k s l news" پزیشكانی نەخۆشخانەی لە دەست دانی "جرارد رازل"ی یان واژوو كرد و تەرمی ناوبراویان بۆ مەراسیمی بە خاك سپاردن رەوانەی گۆرستانی مەركەزی ئەم شارە كرد.ناوبراویش لە رێورەسمێكدا بە ئامادەبوونی زۆر لە دۆستان و خانەوادەكەی بە خاك دەسپێردرێت و نەوەی 71 ساڵانەكەی بۆ دانانی تاجە گۆلینە وەك رێز و خۆشەویستی كاتێك دەنگێك دەبیستێت كە داوای یارمەتی دەكات و زۆر بە خێرایی ئامادە بووان لەم هەواڵە ئاگادار دەكاته‌وه و پۆلیسیش بە بیستنی ئەم دەنگە گۆرەكە دەكێلن و بابە گەورەی خۆیان لە گۆر دەردەهێنن .لاى خۆیانه‌وه پزیشكانی ئەمستردام ئەم ڕووداوەیان به‌حاڵه‌تێكى نایاب لە قەڵەم دەدەن و له‌و باره‌وه ده‌ڵێن : دڵی جرارد بە هۆی جەلتە وەستاو بێگۆمان چەند رۆژێكى پێویست بووە تا بە هۆش بێتەوە.
|
behnam5555 |
12-03-2010 02:33 PM |
به ئه‌ده‌ب و بێ ئه‌ده‌ب ترین شاره‌كانی دونیا
به پێی راپۆرتی كه‌ناڵی هه‌واڵنیری (ڤۆرد نیوز ) ،له گۆڤاری "ریجرز دایجست " لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كراوه له سه‌ر 35 شاری گرنگی دونیا و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ،كه له نێوانیان به ئه‌ده‌ب ترین و بێ ئه‌ده‌ب ترین شاره‌كانی دونیا ده‌ركه‌وتوون .پێوه‌ره‌كانی ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه ،چه‌ند ئاراسته‌ی له خۆ ده‌گرت .بۆ نموونه كه ده‌چوونه هه‌ر شارێك ، له بیست دووكان شت ومه‌كیان ده‌كریی تا شێوازی رفتاری فرۆشیاره‌كان له گه‌ڵ كڕیاره‌كان هه‌ڵبسه‌نگێنن یان ئایا له كاتی هاتنی كڕیار بۆ دووكان ، به ده‌میه‌وه پێده‌كه‌نن .پێوه‌رێكی تر ئه‌وه‌ی كه له ناو بازاردا چه‌ند لاپه‌ره كاغه‌زی ناو فایلێكیان ده‌خسته زه‌ویی ، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چه‌ند كه‌س یارمه‌تیان ده‌دات له كۆكردنه‌وه‌ی كاغه‌زه‌كان . له سه‌ر بنه‌مای ئه‌م لێكۆلینه‌وه .نیۆرك ،زووریخ و تۆرنتۆ به ئه‌ده‌ب ترین شاره‌كانی دونیا ناسران و شاره‌كانی ئاسیایش بوونه بێ ئه‌ده‌ب ترین شاره‌كانی دونیا .هه‌روه‌ها شاره‌كانی بمبای و بوخارست و كوالالامپوور له ریزی بێ ئه‌ده‌ب ترین شاره‌كانی دونیا و سیۆل و سه‌نگاپوورو مۆسكۆ له پله‌كانی دیكه‌ی خشته‌كه جێیان ده‌بێته‌وه .هه‌روه‌ها پایته‌خته‌كانی ،ئه‌ڵمانیا ،به‌رازیل ، كرۆواسی ، نیۆزله‌ند ، پۆڵۆنیا ، مه‌كزیك ، سوید ، مه‌جارستان و ئسپانیا له ریزی به ئه‌ده‌ب ترین شاره‌كانی دونیایان بۆ خۆیان تایبه‌ت كردوو
|
behnam5555 |
12-03-2010 02:35 PM |
ئافره‌تان ناتوانن له (47) كاتژمێر زیاتر هیچ نهێنیه‌ك لای خۆیان هه‌ڵبگرن
ئافره‌تان و خانمان ناتوانن هیچ نهێنی و ڕازێكی دڵیان بۆ زیاتر له " 47,15 " چل و حه‌وت كاتژمێر و چاره‌كێك زیاتر له ناخیاندا بهێلـَـنه‌وه , ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئـه‌وه‌ی كه سروشتی ئافره‌تان وه‌ها هه‌ڵـكه‌وتووه كه قسه زۆر ده‌كه‌ن , كورد ووته‌نیش ئه‌وه‌ی زۆر بڵێت زۆر هه‌ڵه ده‌كات و نهێنیش زۆر ده‌دركێنێت . له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی ( دایلی مایل ) ی به‌ریتانی ئه‌نجامی ڕاپرسی و توێژینه‌وه‌یه‌كی پێكه‌وه ئاشكرا كرد , كه كۆمپانیای " نه‌بیز تشیلی " ی به‌ریتانیایی ئه‌نجامیدابوو و تێدا ده‌ركه‌وتبوو كه ئافره‌تان ناتوانن نهێنیه‌كانی ناخیان هه‌ڵبگرن , یان بیشارنه‌وه و زۆر جاریش ناگاته ئه‌و ماوه‌یه " 47,15 " كاتژمێر و چاره‌كێك , خێرا لای كه‌سێك , یان چه‌ند كه‌سێكیش ده‌یدركێنێت , ئه‌وه‌ش وه‌ك زۆرترین ماوه‌یه , كه ئه‌گه‌ر ڕازه‌كه‌ی به‌نهێنی بهێڵێته‌وه .ئه‌و توێژینه‌وه‌یه " 3000 " سێ هه‌زار ئافره‌تی گرته‌وه , كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان ( 18 بـــۆ 65 ) ساڵیدا بوو و له‌هه‌ر ده ئافره‌تیان چواریان دانیان نا به‌وه‌دا كه توانای پاراستن و شاردنه‌وه‌ی نهێنیه‌كانیان نیه , هه‌رچه‌نده كه كارێكی زۆر گرنگ و نهێنی و هه‌ستیاریش بێت , هه‌روه‌ك زیاتر له نیوه‌شیان جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه خواردنه‌وه‌ی كـحول و مادده هۆشبه‌ره‌كان وایان لێ ده‌كات , كه خۆ نه‌گرن و نهێنیه‌كانیان بدركێنن ." مایكڵ كوكس " ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای - نه‌بیز تشیلی - له به‌ریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه زۆرێك له ئافره‌تان توانای هه‌ڵگرتن و پاراستنی نهێنی و ڕازه‌كانی ناخی خۆیانیان نیه و زۆر جاریش نهێنیه‌كه لای كه‌سێك باس ده‌كه‌ن كه هیچ كارێكی پێناكرێت و سوودێكی پێ ناگه‌یه‌نێت و په‌یوه‌ندیه‌كیشی نه‌له‌دوور و نه‌له‌نزیكه‌وه به‌و و نهێنیه‌كه‌یه‌وه نیه , یان په‌نا ده‌به‌ن بۆ فه‌رمانگه كۆمه‌ڵایه‌تیه جیاوازه‌كان , هه‌رچه‌نده كه له‌هه‌ر ده كـچ نـۆیان واباس ده‌كه‌ن كه متمانه‌یان به‌خۆیان هه‌یه و ده‌توانن نهێنیه‌كانیان بپارێزن , به‌ڵام له‌ڕاستیدا و به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كانمان ده‌ركه‌وتووه كه وانین و به‌رده‌وام و به‌ئاسانی نهێنیه‌كانی خۆیان و هاوسه‌ر و منداڵ و كاره‌كانیان ده‌دركێنن و ته‌نانه‌ت لای زۆرترین كه‌سیش باسیان ده‌كه‌ن .هه‌ر له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا هاتووه كه ئافره‌تان به‌تێكڕایی هه‌فتانه گوێ له سێ هه‌واڵ ده‌گرن و بۆ كه‌سانی تریشی باس ده‌كه‌نه‌وه و سێیه‌كیشیان دوای دركاندنی نهێنیه‌كانیان , ئه‌وسا هه‌ست به په‌شیمانی ده‌كه‌ن . ئه‌مه‌و زانایانی بواری ده‌روونناسی و كۆمه‌ڵایه‌تی جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه پاراستنی نهێنیه‌كان زۆر گرنگن , به‌تایبه‌تی كه زۆر جار به‌هۆی دركاندنی نهێنیه‌كه‌وه ڕه‌نگه كێشه و ئاڵۆزیی زۆری وه‌ك كوشتن و ته‌ڵاقدان , یان دوژمنایه‌تیی لێبكه‌وێته‌وه و په‌ندێكی عه‌ره‌بیش له‌و باره‌یه‌وه هه‌یه كه ده‌ڵێت ( نه‌فام ئه‌و كه‌سه‌یه كه خۆی نهێنیه‌كه‌یت له‌لا ده‌دركێنێت , به‌ڵام به‌تۆ ده‌ڵێت بانهێنی بێت و باسی مه‌كه !!
|
behnam5555 |
12-03-2010 02:40 PM |
پێدەچێت ئافره‌تێكی كــــورد به‌ساڵاچووترین مرۆڤی
به پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ری ده‌نگی ئا‌ڵمانیا حه‌لیم سولماز له مانگی شه‌شی ساڵی 1884 له‌دایكبووه و 125 ساڵ ته‌مه‌نی هه‌یه كه به‌ساڵاچووترین مرۆڤی جیهان له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت.مرۆڤی جیهان له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت. له میدیاكانی جیهانییه‌وه ئافره‌تێكی ژاپۆنی به 114ساڵ ته‌مه‌نه‌وه وه‌ك به‌ساڵاچووترین كه‌سی جیهان ناسراوه به‌ڵام ده‌بێ پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت و حه‌لیم سولماز ئافره‌تی كوردی باكووری كوردستان وه‌ك به‌ساڵاچووترین كه‌سی جیهان بناسرێت.به پێی وته‌ی به‌رپرسانی نووسینگه‌ی ناسنامه‌و ره‌گه‌زنامه‌ی شاری دیاربه‌كر ئه‌گه‌ر راستی مێژووی له‌دایكبوونی حه‌لیم سولماز پشت راست بكرێته‌وه، ئه‌وه ده‌بێته مایه‌ی شانازی گه‌لی كورد.حه‌لیم سولماز ده‌ڵێ: نهێنی ته‌مه‌ن درێژیم خواردنی به‌رده‌وامی ماسته و زۆر كه‌م خۆراكه چه‌وه‌ر و گۆشتداره‌كان ده‌خۆم.ئه‌و ئافره‌ته كورده دوو جار هاوسه‌رگیری كردووه و خاوه‌نی چوار كور و سێ كچه و 54 نه‌وه‌و 150 نه‌تیجه‌ی هه‌یه. هاوسه‌ری یه‌كه‌می حه‌لیم سولماز له ساڵی 1914 له جه‌نگی جیهانی دووه‌م كوژراوه.حه‌لیم سولماز بیره‌وه‌ری له ئاتا تورك هه‌یه و ده‌ڵێ: موسته‌فا كه‌مال سه‌ردانی گونده‌كه‌مانی كردووه و پێكه‌وه په‌رداخێك ئایران (خواردنی تایبه‌تی توركیا)یان خواردووه.
بارودۆخی ته‌ندروستی سولماز باشه ته‌نیا توزێك بۆ بیستن گرفتی هه‌یه و پێده‌چێت چه‌ندین ساڵی‌تر ژیان به‌سه‌ر ببات و ریكۆردێكی نوێ تۆمار بكات.
|
behnam5555 |
12-03-2010 05:51 PM |
موبایل خراپترین كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر
مرۆڤ
http://www.bzhmer.com/up//uploads/im...ffad2c0cde.jpg
سه‌یركه‌ن مۆبایل چی كرد به هێلكه دوای ئه‌وه‌ی دوو ڕۆژنامه‌نووسی ڕووسی(فلادیمیر لاجوفسكی و واندریه موسینكو) بابه‌تێكیان بڵاوكرده‌وه له‌سه‌ر زیانه‌كانی مۆبایل له‌سه‌ر مرۆڤ هه‌ستان به‌تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته،له‌سه‌ر مرۆڤ هه‌ستان به‌تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته،به‌دانانی مۆبایل له چوارده‌وری هێلكه‌یه‌ك ئینجا هه‌ستان به داگیرساندتی تسجیل صوت وه په‌یوندیكردن به‌و مۆبایلانه‌وه به‌به‌رده‌وامی، بینیان كه هێلكه‌كه له‌ماوه 15 ده‌قیقه تۆزیك گه‌رم داهات وه دوای 25 ده‌قیقه به‌ته‌واوه‌تی گه‌رم بوو وه دوای 40 ده‌قیقه زۆر زۆر گه‌رم بوو به‌ڵام دوای 65 ده‌قیقه بینیان كه هێلكه‌كه به‌ته‌واوه‌تی كوڵاوه وه‌ك له وێنه‌كه‌دا دیاره ...ئایا مۆبایل له توانایدا هه‌یه ئه‌وه‌ی كه به هێلكه‌ی كرد به مرۆڤیشی بكات... تیشك دانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی مۆبایل بووه هۆی ڕوودانی گۆڕانكاری له پڕۆتیناتی هێلكه‌دا بهێنه پێش چاوت چی ڕووده‌دات ئه‌گه‌ر ئه‌مه له مێشك دا ڕوو بدات كاتێك كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ قسه به مۆبایل ده‌كه‌یت،ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمیر له‌سه‌ر یه‌ك قسه به مۆبایل بكرێت ئه‌وا بێگومان زیانێكی زۆر گه‌وره به مێشك ده‌گه‌یه‌نێت خۆ پاراستن له هه‌ندێك زیانه‌كانی...پێویسته كه قسه‌كردن به مۆبایل كه‌مبكرێته‌وه، وه مۆبایل نه‌نێیت به گوێوه به‌ڵكو تۆزێك له‌دووری گوێته‌وه بیگریت له‌كاتی په‌یوه‌ندیدا وه گواستنه‌وه‌ی له گوێیه‌كه‌وه بۆ گوێیه‌كه‌ی تر له یه‌ك په‌یوه‌ندیدا زیانه‌كان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه،وه له‌كاتی خه‌تندا نابێت مۆبایلت له‌ته‌نیشت بێت به هه‌ڵكراوی،وه به‌كارهێنانی سه‌ماعه‌ی مۆبایل تۆزێك له‌و شه‌پۆلانه‌ی كه به مێشك ده‌گه‌ن كه‌م ده‌كاته‌وه،وه هه‌وڵ بدرێت هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌ك له شه‌ش ده‌قیقه زیاتر نه‌بێت،وه په‌یوه‌ندی نه‌كردن له‌و كاتانه‌ی كه شه‌به‌كه لاوازه له‌به‌رئه‌وه‌ی كه مۆبایل له‌وكاته‌دا زۆرترین هه‌وڵ ده‌دات بۆ به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین شه‌پۆله موگناتیسیه‌كانی هێنان و بردن، پاراستنی منداڵ له ده‌ست لێدانی مۆبایل به‌تایبه‌تی ده‌م و چاوی كه زۆرترین زیانیان به‌ر ده‌كه‌وێت، وه له‌سه‌ر ئافره‌تی دووگیانیش پێویسته كه دوور بكه‌ونه‌وه له به‌كارهێنانی مۆبایل.
|
behnam5555 |
12-03-2010 05:53 PM |
ئه‌م هه‌واڵه بخوێنه‌وه و فوو له چایه‌كه‌ت بكه
http://paytakhtcandy.com/index_files/Tea.jpg
له كۆنه‌وه وتوویانه عه‌شق و قاوه ته‌نیا به گه‌رمی خۆشن.به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه چا و قاوه‌ی زۆر گه‌رم زیانی لێده‌كه‌وێته‌وه سپۆڕانی بواری پزیشكی ده‌ڵێن خواردنه‌وه‌ی چای زۆر گه‌رم ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی قوڕگ زیاد ده‌كات.پێشتر پزیشكه‌كان پێیانوابوو هۆكاری سه‌ره‌كی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی قوڕگ جگه‌ره‌كێشان و خواردنه‌وه كهوولیه‌كانن، به‌ڵام ئێستا زانراوه كه خوارده‌مه‌نی زۆر گه‌رمیش ده‌بنه هۆی سووتاندنی خانه‌كانی قوڕگ و تووشبوون به‌م نه‌خۆشیه.
ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ تووشی شێرپه‌نجه‌ی قوڕگ نه‌بن، فوویه‌ك له چایه‌كه‌تان بكه‌ن و نۆشی گیانتان بێت.
|
behnam5555 |
12-03-2010 05:59 PM |
دانیشتنى رِێك له‌سه‌ر كورسى متمانه‌ت لاى به‌رامبه‌ر زیاتر ده‌كات
http://www.bzhmer.com/up//uploads/im...bbd3884b8e.jpg
به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك قوتابى ئه‌نجام دراوه ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه‌ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌یان به‌شێوه‌ى رِاست دانیشتبوون گه‌یشتوون به‌ئاواته‌كانیان و ئه‌وانه‌یشى به‌شێوه‌ى لار دانیشتوون نه‌گه‌یشتوون به‌ئاواته‌كانیان.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ باسیان له‌وه‌كردووه، كه‌له‌وویلایه‌تى ئۆهایۆى وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر 71 قوتابى كراوه ده‌رباره‌ى دیاریكردنى داهاتووى خۆیان و ده‌ركه‌وتووه كه‌ئه‌و قوتابیانه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى رِاست له‌سه‌ر كورسییه‌كانیان دانیشتوون گه‌یشتوون به‌ئاواته‌كانیان و ئه‌وانه‌یشى كه‌له‌سه‌ر كورسییه‌كانیان به‌شێوه‌یكى لار دانیشتوون سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه بۆ گه‌یشتن به‌ئاواته‌كانیان.ئه‌مه‌و ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه‌له‌گۆڤارێكى ئه‌وروپى بۆ ده‌روون ناسى كۆمه‌ڵایه‌تى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ى ده‌رخستووه كه دانیشتن به‌شێوه‌ى رِاست له‌سه‌ر كورسی ماناى متمانه بوونه به‌خۆ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى لار دابنیشى ئه‌وا ئه‌و متمانه‌یه له‌ده‌ست ده‌ده‌یت.له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه (رِیچارد پیتى) پسپۆرى زانستى ده‌رووناسى له‌زانكۆى ئۆهایۆ، كه‌یه‌كێك بووه له‌سه‌رپه‌رشتیارانى ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، كه‌رِێك دانیشتن مانایه‌كى جوان له‌لایه‌ن به‌رامبه‌ره‌كه‌ت دروست ده‌كات ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆى زیاتر متمانه كردن به‌خۆت.
|
behnam5555 |
12-03-2010 06:03 PM |
گواستنەوەی پیاوێكى كێش 444 كیلۆیی بۆ نەخۆشخانە گرفتی دروستكرد
http://www.bzhmer.com/up//uploads/im...532f0982a4.jpg
پزیشكان و بەرپرسانی تەندروستی به‌ریتانیا بەرپرسن تا رێگاێكی گونجاو بدۆزنەوە بۆ گواستنەوەی پیاوێك كه كێشى 444 كیلۆیه بۆ نەخۆشخانە بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری. بە پێی هەواڵی"تەوانا"پۆل ماسۆن" بە كێشترین پیاوی جیهان دەبێت بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی "شینجستر" لە رۆژئاوای ساسكس لە 152مایلی ماڵەكەی، چەندین رێگا بۆ گواستنەوەی ئەم پیاوە پێشنیاركراون لەوانە گواستنەوەی بە فڕۆكە،ئەمە لە كاتێكدایە تا ئێستا هیچ بریارێك نەدراوە بۆ چۆنیه‌تى گواستنەوەی ئەم پیاوە 444 كیلۆییه و48 ساڵان و پێدەچێت لە رێگای ئامبۆڵانسێكی تایبەت بگۆازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە.لە ساڵی 2007 كێشی"پڵ ماسۆن"285 كیلوكەم كرایەوە، بەڵام جارێكی تر158 كیلو زیادی كردەوە،ماسۆن لە زیاد خواردن ئازار دەكێشێ و ناتۆانێت رژیم بگرێت،ئه‌م پیاوه بە كێشترین پیاوی جیهانه‌و ده‌ڵێت ،تەنها رۆژێك لە رۆژان بە رێژەی 20 هەزار كالری خواردنم خواردووە،كە ئەم رێژەیە بەشی 3خێزان دەكات، ئەمە لە كاتێكدایە كە پیاوان لە رۆژێكدا بە رێژەی 2 هەزار و 500كالری خۆراك دەخۆن. پێشتر "مانۆئێل یۆریب"پیاوێكی مەكزیكی وەك بە كێش ترین پیاوی جیهان دەناسرا كە كێشەكەی دەگەیشتە 570 كیلۆ گرام، بەڵام به‌نه‌شته‌رگه‌ریه‌ك یەك لە سەر 3ی كێشەكەی بە هۆی پزیشكانەوە لە دەست دا.
|
behnam5555 |
12-03-2010 06:06 PM |
تا ئێستا بیرت له‌گه‌وره‌یى خواكردۆتوه كه چه‌ند به‌خششى به مرڤ به‌خشیوه به‌ڵام په‌ى پێنابه‌ین؟
ئایا رِۆژێك له خۆت پرسیوه بایه‌خى چیه كه ئاوه‌كانى ناو له‌ش جیاوازن له تامدا؟ئ
مرڤ به‌خشیوه به‌ڵام په‌ى پێنابه‌ین؟ئایا رِۆژێك له خۆت پرسیوه بایه‌خى چیه كه ئاوه‌كانى ناو له‌ش جیاوازن له تامدا؟ئایا پرسیوته بۆ چى ئاوى گوێ تاڵ و ئاوى چاو سوێره‌و ئاوى ده‌م شیرنه؟
ئاوى ناوگوێ تاڵه چونكه ده‌بێته هۆى مردنى ئه‌و زینده‌وه‌رانه‌ى كه ده‌چنه ناوگوێ،زۆر جار له كاتى پاك كردنه‌وه‌ى گوێ ده‌بینین زینده‌وه‌رى بچووكى وه‌ك مێشوله تیایدا مردوه ئه‌مه‌ش به هۆى ئه‌وه‌ى كه ئاوه‌كه تاڵه‌و ناتوانن ئه‌م زینده‌وه‌رانه تیایدا بژین،به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر شیرن بوایه ئه‌وا مێروه‌كان یان مێش ده‌چوونه ناو گوێى مرۆڤ به‌تایبه‌تى له‌شه‌وداو كاتى نووستن پاشان زیانیان ده‌گه‌یاند به كه‌سه‌كه.ئاوى چاو تاڵه چونكه ده‌بێته هۆى لابردنى چه‌ورى و پاكردنه‌وه‌ى چاو له تێكچوون ئاوى ده‌م شیرنه چونكه به هۆیه‌وه ده‌توانى تامى هه‌موو شتێك بكه‌ى وه‌ده‌توانى تامه‌كان لێك جودا بكه‌یته‌وه‌وه وه ئه‌و مادانه‌ى كه زیان به‌خشه جارێكى تر به‌كارى نه هێنین ،وه ته‌نها تامى شیرین ده‌توانێت زاڵ بێت به‌سه‌ر تامه‌كانى تردا‌و ده‌توانێت جودایان بكاته‌وه.
|
behnam5555 |
12-03-2010 06:16 PM |
وێنه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ری دوو باڵنده‌ی دژ به یه‌ك
http://fotoshaqlawa.net/balnda.jpg
باڵنده‌ی جوان و بچووك به‌مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌ی بازێك له هێلانه‌كه‌ی هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ری و به ده‌نووك له پشته ملی ده‌دات.ئه‌و باڵنده 50 جار له بازه‌كه بچوكتره، به‌ڵام پێده‌چێت له ترسی بێچووه‌كانی ئه‌و راستیه‌ی له بیرچووبێته‌وه و ده‌یه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی بازه‌كه هێرش بكات، ئه‌م هێرشی خۆی ئه‌نجامبدات.جێی ئاماژه‌یه ئه‌و وێنه‌یه به كامێرای ئاماتۆر له پاركی زێ له ویلایه‌تی "كۆلۆرادۆ "ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گیراوه
|
behnam5555 |
12-03-2010 06:22 PM |
ئه‌مه‌ش خێری ئینته‌رنێت http://www.kurdup.com/uploads/06c0fca328.gif
پیاوێك ژنه‌كه‌ی به‌هۆی خۆشه‌ویستی كه‌سایه‌تیه‌كی خه‌یاڵی ئینته‌رنێته‌وه ده‌كوژێت.
رۆژنامه‌ی زه سه‌ن-ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، ڤالدیمێر گرۆنێر پیاوێكی ته‌مه‌ن 48ی ساڵی به‌ریتانیه‌و، دوای ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی پێی راگه‌یاندووه كه كه‌سایه‌تیه‌كی خه‌یاڵی ناو یه‌كێك له‌سایته‌كانی ئینته‌رنێتی خۆش ده‌وێت، به 17 لێدانی چه‌قۆ ژنه ته‌مه‌ن 37 ساڵه‌كه‌ی خۆی كوشتووه.
گرۆنێر ده‌یگێڕێته‌وه كه پێشتر هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌ژیانی هاوسه‌ریدا نه‌بووه‌و، به‌ڵام ژنه‌كه‌ی ماوه‌یه‌ك ئالوده‌ی كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت بووه‌و رۆژانه‌ی بۆ ماوه‌ی 16 سه‌عات خه‌ریكی ئه‌و كاره‌بووه تا رۆژێك پێی راگه‌یاندووه كه چیتر ئه‌وی خۆش ناوێت و "راوچی ئه‌ژدیها"ی خۆش ده‌وێت، كه كه‌سایه‌تیه‌كی خه‌یاڵی ناو ئینته‌رنێته، بۆیه به‌چه‌قۆ تێی به‌ربووه و كوشتویه‌تی
|
behnam5555 |
12-03-2010 06:27 PM |
هه‌رچه‌نده مرۆڤ خۆی به‌خاوه‌نی داهێنانی زانستی ده‌زانێت،به‌ڵام دواجار له‌داهێنانێكی خۆیدا واتا مرۆڤ بۆی ده‌ركه‌وت كه مه‌یمونی شه‌مپانزی له خۆی زیره‌كتره.له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زانكۆی كیوتو له ژاپۆن زانایان بۆیان ده‌ركه‌وت كه شه‌مپانزیه‌كی ته‌مه‌ن 5 ساڵ له خوێنكارێكی زانكۆ زیره‌كتره.له تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا به ئامێری كۆمپیوته‌ر ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتوه مه‌یمونی شه‌مپانزی باشتر و زیره‌كانه‌تر له مرۆڤ ده‌توانێت وێنه‌كان به شێوه‌یه‌كی راستر جیابكاته‌وه و پۆڵینیان بكات.دكتۆر تتسورو ماتسوزاوا كه یه‌كێكه له توێژه‌ره‌وه گه‌وره‌كانی زانكۆی كیتو ی ژاپۆنی سه‌رسوڕمانی خۆی له ئاست زیره‌كی شه‌مپانزی ده‌ربڕی كاتێك 3 ژن و مێردی شه‌مپانزی ته‌مه‌ن كورت له به‌رانبه‌ر ژماره‌یه‌ك خوێندكاردا له تاقیكردنه‌وه‌ی بیرتیژیدا ژماره‌ی پێوانه‌ییان تۆماركرد و به 210 میللی سانیه تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان تێُپه‌ڕاند كه ئه‌وه‌ش له خێرایی چاوتروكاندن خێراتیره.
|
behnam5555 |
12-03-2010 06:29 PM |
گێزه‌رێك له شێوه‌ی ده‌ست
http://www.kurdup.com/uploads/68214e5d01.jpg
جووتیارێکی به‌ریتانی سه‌ری سوڕما کاتێ له باخچه‌که‌ی گێزه‌ره‌کی
ده‌رهێنا له شێوه‌ی ده‌ستی مرۆڤ دابوو کاتێ بینی گێزه‌ره‌که پێنج په‌نجه‌ی هه‌یه
رۆژنامه‌ی (ده‌یلی مه‌یل)ی به‌ریتانی بڵاویکرده‌وه: که جوتیارێکی ته‌مه‌ن 66 ساڵ به‌ناوی (بیتر جا‌کسۆن) گێزه‌رێکی سه‌یری له باخچه‌که‌ی بینی که له شێوه‌ی ده‌ستی مرۆڤ بوو بۆیه پێش ئه‌وه‌ی گێزه‌ره‌که بکات به‌خواردن وێنه‌یه‌کی بۆ یادگاری گر
|
behnam5555 |
12-03-2010 06:31 PM |
بۆچوونه ئه‌مریكا. ژنێكی ته‌مه‌ن 70ساڵه‌ی ئێرانی ته‌ڵاقی له‌مێرده‌كه‌ی وه‌رگرت
http://www.kurdup.com/uploads/eac860e3da.jpg
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی بگاته ئه‌مریكاو ببێته خاوه‌نی كارتی سه‌وز "گرین كارت" ژنێكی ته‌مه‌ن 70 ساڵه‌ی دانیشتووی ئێران سه‌وز "گرین كارت" ژنێكی ته‌مه‌ن 70 ساڵه‌ی دانیشتووی ئێران داوای ته‌ڵاقی له‌مێرده ته‌مه‌ن 76 ساڵانه‌كه‌ی كردوو له‌دادگا ته‌ڵاقی خۆی له‌كابرا وه‌رگرت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه سایتی فارس بڵاویكرده‌وه. مێردی ئه‌و ژنه له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا وتوویه‌تی(ناتوانم ئیتر له‌گه‌ڵیدا ژیان ببه‌مه‌سه‌ر و له‌یه‌كتر ناگه‌ین)، دیسان له‌وه‌ڵامی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا ژنه‌كه وتوویه‌تی ( دوای چوونه سه‌رماڵ وحاڵی كچ وكوڕه‌كانم، ئیتر بڕوام به‌ژیانی هاوبه‌ش نییه. سایته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه قسه‌كانی ئه‌و ژن ومێرده نه‌یتوانیوه باوه‌ڕِ به‌دادوه‌ره‌كه بهێنێ، بۆیه كۆششی كردووه ئه‌و ژن ومێرده كه زیاد له53 ساڵه پێكه‌وه ژیانی هاوسه‌ری به‌ڕێده‌كه‌ن، ده‌ستبه‌رداری ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه ببن.
دواتر كچێَكی ئه‌و ژن وپیاوه راستی مه‌سه‌له‌كه بۆ دادوه‌ره‌كه ئاشكرا ده‌كات و به‌دادوه‌ر ده‌ڵێ: باوك ودایكم بۆیه ئه‌م كاره ده‌كه‌ن تا بچنه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و ببنه خاوه‌نی كارتی كه‌سك و له‌ئه‌مریكا دیسان درێژه به‌ژیانی هاوسه‌ری چه‌ند ساڵه‌یان بده‌نه‌وه‌داوتر مێردی ژنه‌كه دان به‌و راستییه‌دا ده‌نێ وبه‌دادوه‌ر ده‌ڵێ: من هاوسه‌ری خۆم زۆر خۆش ده‌وێ، ته‌نیا بۆ ده‌رچوون له‌ئێران ئه‌م كاره ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بچین لای نه‌وه‌كانمان له‌ئه‌مریكا بژین.
دوای ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ش قسه‌ی مێرده‌كه‌ی پشتڕاست ده‌كاته‌وه، دادوه‌ر بڕیاری جیابوونه‌وه‌ی ژن ومێرده‌كه‌ی ده‌ركرد.
|
behnam5555 |
12-03-2010 06:33 PM |
دوای نه‌مانی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی چی روو ده‌دات؟
http://www.kurdup.com/uploads/940f004212.jpg
هه‌ر له‌ساته‌وه‌ختی نه‌مانی مرۆڤه‌كان له‌سه‌رئه‌م گۆی زه‌مینه هه‌موو ئه‌و گیانله‌به‌رانه‌ی كه له‌رابوردوودا ترسی له ناوچوونیان لێده‌كرا رێژه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه ئاستی سروشتی خۆیان له‌ماوه‌ی 24 بۆ 48 كاتژمێردا ژینگه له‌تیشكه‌له‌رابوردوودا ترسی له ناوچوونیان لێده‌كرا رێژه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه ئاستی سروشتی خۆیان له‌ماوه‌ی 24 بۆ 48 كاتژمێردا ژینگه له‌تیشكه رووناكییه‌كان پاك ده‌بێته‌وه‌و پاش 3مانگ ژینگه له هه‌وای پیس پاك ده‌بێته‌وه پاش 10 ساڵ گازی میسان له‌هه‌وادا نامێنێت، پاش 20 ساڵ گژوگیاو رووه‌كه سروشتییه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاوله‌سه‌ر رێگا‌و له‌نێو ماڵی لادێكاندا په‌لوپۆ ده‌هاوێن‌و بڵاوده‌بنه‌وه.هه‌روه‌ها پاش 50 ساڵ كۆی سامانه ئاوییه‌كان گه‌شه‌سه‌ندنێكی به‌رچاو به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن له هه‌مان ماوه‌دا ماده‌ی نیترات‌و خوێكان له ئاوه سازگاره‌كاندا رێژه‌یان كه‌م ده‌بێته‌وه.
له پاش تێپه‌ڕبوونی50 بۆ 100 ساڵ رێژه‌یه‌كی زۆری دار‌و دره‌خت له نێو كوچه‌وكۆڵانی شاره‌كاندا بڵاوده‌بێته‌وه له‌ماوه‌ی100 ساڵدا ئه‌و خانوانه‌ی كه پێشوتر له‌لایه‌ن مرۆڤه‌كانه‌وه له دار‌و ته‌خته دروستكرابوون له‌ناو ده‌چن، له‌ماوه‌ی100 بۆ 200 ساڵدا زۆربه‌ی پرده دروستكراوه‌كان به‌ره‌و داروخان ده‌چن، پاش 200 ساڵ ئه‌و خانوانه‌ی كه له شوشه‌و كانزا دروستكراون ده‌ڕوخێن
پاش 250 ساڵ به‌نداوه‌كان ده‌ڕوخێن، له مانه‌ش گرنگ تر له‌ماوه‌ی 500 ساڵدا ماده‌ی مه‌رجان ده‌گه‌ڕێته‌وه رێژه سروشتییه‌كه‌ی خۆی. له‌ماوه‌ی 1000 ساڵدا هه‌موو ئه‌و خانوانه‌ی كه له چیمه‌نتۆو به‌رد دروستكراون شوێنه‌واریان نامێنێت، له‌وكاته‌شدا رێژه‌ی كاربۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه ئاستی پێشوتری، به‌واتای پێش سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی پیشه‌سازی له‌ئه‌وروپادا، به‌تێپه‌ڕبوونی 5000 ساڵ هه‌ریه‌ك له ماده‌كانی شووشه‌و پلاستیك ده‌ست به توانه‌وه‌و له ناوچوون ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها پاش تێپه‌ڕبوونی 50000 ساڵ مرۆڤ زۆرێك له شوێنه‌واره‌كانی له‌سه‌رگۆی زه‌مین نامێنێت، به‌ڵام هه‌ندێك له‌پاشماوه كیمیاوییه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر تر ده‌مێننه‌وه، به‌تێپه‌ڕبوونی200000 ساڵ ئه‌وانیش وه‌كو سه‌رجه‌م دروستكراوه‌كانی تری مرۆڤ به‌رانبه‌ر هێزی سروشتدا به‌رگه ناگرن‌و بۆ هه‌تا هه‌تایه له‌نێو ده‌چن، ئه‌وی جێگه‌ی نیگه‌رانیه پاشماوه ئه‌تۆمییه‌كان بۆ ماوه‌ی 2 ملیۆن ساڵ له‌گه‌ڵ سروشتدا ده‌جه‌نگن، سه‌رئه‌نجام ئه‌وانیش له‌به‌رانبه‌ر هێزی له‌بن نه‌هاتووی سروشتدا ده‌كه‌ونه سه‌ر ئه‌ژنۆو شوێنه‌واریان نامێنێت.ماوه‌ته‌وه بڵێم تامه‌زرۆی ئه‌و رۆژه‌بووم كه بزانم چه‌نده ئێمه‌ی مرۆڤ دڵ ره‌ق بووین به‌رانبه‌ر به‌سروشت تا چ ئاستێك ئه‌م سروشته جوانه‌مان شێواندووه، ئه‌وه‌ی ده‌ستمان پێگه‌شتووه به‌سه‌ریه‌كدا وێرانمان كردووه كه له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌گه‌ڵ سروشت‌و یاسای مرۆڤه‌كان‌و بوونه‌وه‌ره‌كانی تری ئه‌م زه‌مینه‌دا ناگونجێت
|
behnam5555 |
12-03-2010 06:38 PM |
له رێگه‌ی ئه‌م وه‌رزشه‌وه ده‌کرێت ببنه خاوه‌نی سمتێکی خڕ و توند و جوان
http://www.jivarakamal.com/smt.gif
بۆ هه‌موو ئه‌و ئافره‌تانه‌ی حه‌ز به جوانکاری له‌ش و لاریان ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت ناوچه مێینه‌کانیان به شێوازێکی نوێ ده‌رکه‌وێت ، له رێگه‌ی ئه‌م وه‌رزشه‌وه ده‌کرێت ببنه خاوه‌نی سمتێکی خڕ و توند و جوان بێ په‌نابردنه به‌ر چاره‌سه‌ری پزیشکی
وه‌ک له وێنه‌که‌دا له‌سه‌ر چوارده‌ست ده‌وه‌ستیت ، پاشان به پله‌ی ( 90 ) قاچت بۆ سه‌ره‌وه به ستونی به‌رز ده‌که‌یته‌وه به‌جۆرێک گه‌ر وای دابنێین پێت بنێیت به سه‌قفه‌که‌وه وه‌ک چۆب له‌سه‌ر زه‌وی پێ داده‌نێیت ئاوا ستونی و له ڕانه‌کانه‌وه بۆ سه‌ره‌وه وه‌ک وێنه‌که ، دواتر قاچه‌که‌ی تر و به‌رده‌وام ده‌بیت تا ئه‌وکاته‌ی خۆت .هه‌ست ده‌که‌یت گۆڕانکاری له سمته‌کانتدا روویداوه
لێدانی سمته‌کان به دارحه‌یزه‌ران و سووده‌کانی
به‌پێی لێکۆڵینه‌وه نوێکان که له‌لایه‌ن زانا رووسه‌کانه‌وه ده‌رکه‌وتوه ئه‌وا لێدانی سمته‌کان به دارحه‌یزه‌ران سوودی زۆره بۆ ئه‌و که‌سانی توشی نه‌خۆشی خه‌مۆکی بوون ، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ڕاهاتوون له‌سه‌ر وه‌رگرتنی بابه‌ته هۆشبه‌ره‌کان ، هه‌روه‌ک ده‌رکه‌وتوه لێدانی سمته‌کان ده‌بێته هۆکاری ده‌ردانی مادده‌ی ( ئیندرۆفینی ) که بابه‌تێکی کیمیاییه و هه‌ستێکی پڕچێژ ده‌داته که‌سه‌که و هه‌مئاهه‌نگی ده‌کات له ده‌ردانی هۆرمۆناتی سێکسی ، به وته‌ی دکتۆر ( سێرجی سیبرانسکی ) ئه‌و که‌سانه‌ی تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌بن یان راهاتوون له‌سه‌ر وه‌رگرتنی بابه‌ته هۆشبه‌ره‌کان ئه‌وا پێویستیان به ( 30 - 60 ) دانیشتن هه‌یه که له هه‌ر دانیشتنێکدا ده‌بێت به ڕێژه‌ی ( 50 ) جه‌ڵدی به داری حه‌یزه‌ران لێبدرێت به‌و مه‌رجه‌ی لێدانه‌کان نه‌بێته هۆی بریندارکردن و خوێن لێهاتن .
|
behnam5555 |
12-03-2010 06:40 PM |
ژنان نهێنی پارێز نین
http://www.kurdup.com/uploads/e56b7c9967.gif
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك ، ژنان ناتوانن بۆ دوو رۆژ نهێنی له‌لای خۆیان بهێڵنه‌وه.
خۆیان بهێڵنه‌وه.رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی كۆمپانیای "چیلی واین"ی بڵاوكرده‌وه، كه ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌و نهێنیه‌ی له‌لای ژنان داده‌نرێت، به‌ر له‌تێپه‌ڕبوونی 47 سه‌عات و 15 ده‌قیقه ئاشكراكراوه‌و، لانی كه‌م ده‌بێت بۆ كه‌سێكی دیكه‌ی گێڕابێته‌وه.
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 3 هه‌زار ژن له‌ته‌مه‌نی نێوان 18 بۆ 65 ساڵ ئه‌نجام دراوه‌و، له‌كۆی 10 ژن چواریان دانیان ناوه به‌وه‌ی هه‌رچه‌ند نهێنیه‌كه شه‌خسی بێت، به‌ڵام ناتوانن پارێزگاری لێبكه‌ن
|
behnam5555 |
12-03-2010 06:42 PM |
پیاوان زیاتر له ئافره‌تان درۆ ده‌که‌ن
http://www.kurdup.com/uploads/b1a5bf7aea.jpg
رۆژنامه‌ی دایلی ئکسپریس ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی بڵاوکردۆته‌وه که پیاوان دوو ئه‌وه‌نده‌ی ئافره‌تان درۆ له‌گه‌ڵ هاوڕێکانیان و هاوسه‌ری ژیانی خۆیان ده‌که‌ن
لێکۆڵینه‌وه‌که ده‌ڵێت: پیاوان له رۆژێكدا نزیکه‌ی شه‌ش جار درۆ ده‌که‌ن واته 42 درۆ له هه‌فته‌یه‌كدا 2184 درۆ له ساڵێکدا وه 126.6720 درۆ له هه‌موو ژیانیان ده‌که‌ن.
له به‌رامبه‌ردا، ئافره‌تانیش نزیکه‌ی سێ درۆ ده‌که‌ن له‌رۆژێکدا واته 21 درۆ له هه‌فته‌یه‌كدا و 10092 درۆ له ساڵێکدا و 68.876 درۆ له هه‌موو ژیانیاندا.
هه‌ر له‌م لێکۆڵینه‌وه‌دا هاتووه 25 ژن و مێر دانیان به‌وه‌دانا که هۆی رودانی شه‌ڕ له‌نێوانیاندا به‌هۆی درۆوه بووه و 7 ژن و مێردیش دانیان به‌وه‌داناوه که درۆ هۆکار بووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌یه‌ك جیاببنه‌وه.
|
behnam5555 |
12-03-2010 06:43 PM |
له چین مارێكی قاچدار دۆزرایه‌وه
http://www.kurdup.com/uploads/8fa0411e10.jpg
له باشوری ڕۆژئاوای چین هاوڵاتیه‌كی ئه‌و ناوچه‌یه مارێكی له
ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دۆزیه‌وه كه به یه‌كه‌م مار له جیهاندا داده‌نرێت كه قاچی هه‌بێت
یه‌كه‌م مار له جیهاندا داده‌نرێت كه قاچی هه‌بێت.ئه‌و خاوه‌ن ماڵه له‌و كاته‌دا ئه‌و ماره‌ی بینی كه به دیواری ماڵێكدا ده‌چوه سه‌ره‌وه . خاوه‌نی ماڵه‌كه به‌ترسێكی گه‌وره‌وه ئه‌و ماره‌ی كوشت و دواتر ڕوانی ناوه‌نده زانستیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد
|
behnam5555 |
12-03-2010 06:45 PM |
ئایا ده‌زانیت بۆچی پزیشكانی چاو ده‌ڵێن چاوت شه‌ش له‌سه‌ر شه‌شه
http://t1.gstatic.com/images?q=tbn:2...6926g%3C/a%3E.
ئایا ده‌زانیت بۆچی پزیشكانی چاو ده‌ڵێن چاوت شه‌ش له‌سه‌ر شه‌شه ئه‌گه‌ر ڕاده‌ی بینینت به هێز بێت ،وه بۆچی ناڵێن ده له‌سه‌ر ده یان سه‌د له‌سه‌ر سه‌د...
هۆی ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه چاوی ساغ ده‌توانێت ئه‌و ژماره‌و ئیشاڕه‌تانه‌ی كه به‌كار ده‌هێنرێن بۆ پشكنینی هێزی چاو له دووری شه‌ش مه‌تره‌وه به‌ڕونی ببینێت، به‌لاَم ئه‌گه‌ر چاوت توانای بینینی ئه‌م نیشانانه‌ی هه‌بوو له دووری پێنج مه‌تره‌وه ئه‌وا چاوت پێنج له‌سه‌ر شه‌شه، وه چوار له‌سه‌ر شه‌ش واتا ته‌نیا له دووری چوار مه‌تره‌وه ده‌توانێت ئه‌م ئیشاڕه‌تانه به ڕونی ببینێت و به‌م شێوه‌یه
|
behnam5555 |
12-03-2010 06:47 PM |
سه‌گێك 3 منداڵ له خنكان رزگار ده‌كات
http://dc03.arabsh.com/i/00486/y1j1j3sqqflc.jpg
سه‌گێك له یه‌كێك له هه‌رێمه‌كانی چین توانی 3 منداڵ له خنكان له‌ناو ئاودا رزگار بكات، یه‌كێك له منداڵه‌كانیش رزگاری نابێت‌و ده‌خنكێت.رژنامه‌ی چاینا ده‌یلی، بڵاویكرده‌وه ئه‌و سه‌گه كاتێك به‌هاوڕێیه‌تی 4 منداڵی خوێندنگه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی، له كه‌نار ئاوێك نزیك ده‌بنه‌وه، هه‌ر چوارمنداڵه‌كه ده‌كه‌ونه ناو ئاوه‌كه‌وه، سه‌گه‌كه‌ش پاش هه‌وڵێكی زۆر توانی 3 له منداڵه‌كان رابكێشێته كه‌نار ئاوه‌كه‌و رزگاریان بوو، به‌ڵام منداڵی چواره‌م خنكاو رزگاری نه‌بوو.
|
behnam5555 |
12-03-2010 07:04 PM |
پیاوێكی پڕ له ئه‌زموون و به‌خشش رێزی لێده‌نرێ
مه‌سعودی مه‌لا هه‌مزه
http://www.knewsdaily.org/wenekan/ahmad-salar.gif
دوای ته‌مه‌نێك له ئه‌زموون و كاركردن له‌بواری شانۆ، بڕیاره كاتژمێر 3ی ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه 30/11/2010 له ته‌لاری هونه‌ری شاری سلێمانی سه‌نته‌ری رۆشنبیری هیوای نوێ مه‌راسیمێكی رێزلێنان بۆ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د سالار رێكبخا.
هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د سالار یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌نده پێشه‌نگانه‌ی سالاَنێكی زۆره كاری هونه‌ری ده‌كاو تا ئێستاش له‌كاری شانۆیی به‌رده‌وامه‌و دانه‌بڕاوه‌و له‌پاڵ كاری شانۆیی و درامیش وه‌ك نووسه‌ر تا ئێستا چه‌ندین كتێبی ناوازه‌و دانسقه‌ی به‌چاپ گه‌یاندووه، له تازه‌ترین به‌رهه‌می نووسراویدا كتێبی وانه‌كانی نواندنه، كه ئه‌و كتێبه یه‌كێكه له سه‌رچاوه گرنگه‌كان بۆ سه‌رجه‌م شانۆكاران.
به پێی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌ی ده‌رباره‌ی رێزلێنانی ئه‌حمه‌د سالار رێكخراوه، هاتووه كه له‌پای به‌خشش و ماندووبوونی چه‌ند ساڵه‌ی هونه‌رمه‌ند رێزی لێده‌نرێ.
|
behnam5555 |
12-03-2010 07:06 PM |
فیلمی سینه‌مایی "ماندوو" له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی "تۆرێنتۆ" نمایشكرا
كوردستانیوز
http://www.knewsdaily.org/wenekan/refff.gif
فیلمی سینه‌مایی "ماندوو" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد "ئیبراهیم سه‌عیدی" به نوێنه‌رایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان، له به‌شی "كه‌شف" Discavery له سی و پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "تۆرێنتۆ" TORONTO له وڵاتی كه‌نه‌دا نمایشكرا. ئه‌م به‌شه له فیستیڤاڵی "تۆرێنتۆ" به‌و فیلمانه ته‌رخانكراوه كه خوڵقاندنێكی تازه‌یان تێدابێت.
به پێی راپۆأتی راگه‌یاندنی گشتی فیلمی سینه‌مایی "ماندوو" له تاران، فیلمی سینه‌مایی "ماندوو" كه به‌رهه‌می وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، سه‌ره‌تا كاتژمێر 12ی نیوه‌أۆی رۆژی پێنجشه‌ممه 9ی سێپته‌مبه‌ر له هۆڵی "سكاتیبانك تیئاتری 11" له نمایشێكی تایبه‌تدا بۆ په‌یامنێران و رۆژنامه‌نووسان و نوێنه‌رانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و هه‌روه‌ها كأیاران و بڵاوكه‌ره‌وه‌كانی فیلمی ئاماده‌بوو له فیستیڤاڵی "تۆرێنتۆ" نمایشكرا و له درێژه‌دا كاتژمێر 30/2ی دوانیوه‌أۆی رۆژی هه‌ینی 10ی سێپته‌مبه‌ر له هۆڵی "ئه‌ی ئێم سی 3" AMC 3 و رۆژی دووشه‌ممه 13ی سێپته‌مبه‌ر كاتژمێر 45/2ی دوانیوه‌أۆ له هۆڵی "ئه‌ی ئێم سی 5" AMC 5 به شێوه‌ی گشتی بۆ خه‌ڵكی ئاسایی نمایشكرا و له لایه‌ن بینه‌رانه‌وه پێشوازییه‌كی باشی لێكرا.
ئه‌م فیلمه بأیاروایه به ئاماده‌بوونی سینه‌ماكاری مه‌هابادی "ئیبراهیم سه‌عیدی" رۆژی هه‌ینی 17ی سێپته‌مبه‌ر كاتژمێر 45/5ی دوانیوه‌أۆ له هۆڵی "ئه‌ی ئێم سی 3" له فیستیڤاڵی فیلمی "تۆرێنتۆ" به شێوه‌ی گشتی بۆ خه‌ڵكی نمایش بكرێت.
له به‌شی "كه‌شف"دا 35مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "تۆرێنتۆ" 27 فیلم له سینه‌ماكارانی وڵاتانی عێراق، سوید، ئیرله‌ندا، ئه‌مه‌ریكا، یۆنان، ئوستوأاڵیا، ئیتالیا، ئه‌رژه‌نتین، هێندوستان، ئیسپانیا، كووبا، كه‌نه‌دا، مه‌كزیك، فه‌أه‌نسا، ئۆرۆگۆئه، چین، ئه‌فریقیای باشوور، نۆروێژ، توركیا، به‌لژیكا و چه‌ندین وڵاتی دیكه نمایش ده‌كرێن.
35مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "تۆرێنتۆ" رۆژی 9ی سێپته‌مبه‌ری 2010 له
شاری تۆرێنتۆ له وڵاتی كه‌نه‌دا ده‌ستی پێكردووه و تاكوو رۆژی 19ی سێپته‌مبه‌ر به نمایشی
كۆمه‌ڵێك فیلم له سینه‌ماكارانی سه‌رتاسه‌ری جیهان له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆری پێشبأكێی و ده‌روه‌ی پێشبأكێی درێژه‌ی ده‌بێت.
|
behnam5555 |
12-04-2010 09:33 PM |
یاریزانیك گۆلێك به‌هه‌له له‌خۆیان تۆمارده‌كات و ده‌مرێت
http://www.kurdup.com/uploads/037bfd72d3.jpg
یاریزانێكى تۆپى پىَ له‌یه‌كێك یانه‌كانىكۆمارى چیك یارى ده‌كات به‌هۆى جه‌لته‌ى دله‌وه گیانیاریزانێكى تۆپى پىَ له‌یه‌كێك یانه‌كانى كۆمارى چیك یارى ده‌كات به‌هۆى جه‌لته‌ى دله‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌دات به‌رله‌وه‌ى بمرێت گۆلێك له به‌هه‌له له‌خۆیان تۆمار ده‌كات ئه‌م كاره‌ساته به‌س یاریزان (میخایل بیگیچ )داهات دواى ئه‌وه‌ى تۆپێكى به‌سه‌رزه‌وى به‌رامه‌برى گۆلى ئاراسته كراله‌لایه‌ن تیپى به‌رامبه‌ر ئه‌ویش تۆرى خۆیانى پىَ هه‌ژاند ئه‌م گۆله‌ش (9)خوله‌ك به‌رله‌كۆتایى یاریه‌كه بوو یاریزانى ته‌مه‌ن (31)ده‌كه‌ویته سه‌رزه‌وى گیان له‌ده‌ست ده‌دات له‌م باریه‌وه پزیشكه‌كان رایانگه‌یاند كه یالریزانى ناوبراو پێشتر هیچ كێشه‌یه‌كى ته‌ندروستى نه‌بوه‌و ته‌نها به‌هۆى جه‌لته‌ى دله‌وه گیانى له‌ده‌ست داوه
|
behnam5555 |
12-04-2010 09:35 PM |
سێبه‌ری پیاوێك له‌سه‌ر ده‌رگای مزگه‌وتێك رۆژانه نوێژ ده‌کات
http://www.kurdup.com/uploads/da0c28ab0b.jpg
راپۆرته هه‌واڵه‌کان تیشکیان خستۆته‌سه‌ر یه‌کێك له مزگه‌وته کۆنه‌کانی تورکیا، چونکه شتێکی سه‌یر له‌و مزگه‌وته رۆژانه روده‌دات که بریتییه له سێبه‌ری ته‌واوی پیاوێك له‌سه‌ر
راپۆرته هه‌واڵه‌کان تیشکیان خستۆته‌سه‌ر یه‌کێك له مزگه‌وته کۆنه‌کانی تورکیا، چونکه شتێکی سه‌یر له‌و مزگه‌وته رۆژانه روده‌دات که بریتییه له سێبه‌ری ته‌واوی پیاوێك له‌سه‌ر یه‌کێك له ده‌رگای مزگه‌وته‌که ده‌رده‌که‌وێت و نوێژ ده‌کات.
دا‌نیشتوانانی گوندی (دفر)ی سه‌ر به‌پارێزگای سواس له ناوه‌راستی تورکیا ده‌ڵێن: مزگه‌وته‌که‌مان 8 سه‌ده پێش ئێستا دورستکراوه ئه‌م سێبه‌ره رۆژانه بۆماوه‌ی 15 خوله‌ك له ده‌رگای رۆژئاوا و له‌سه‌ر شێوه‌ی مرۆڤ ده‌رده‌که‌وێت و قورئانیشی له‌پێشه.
ئه‌م سێبه‌ره له وه‌رزی هاوینان ده‌رده‌که‌وێت و له وه‌رزی زستانیش وون ده‌بێت مزگه‌وته‌که‌ش ناوی (ئه‌لعضیم)ه.
|
behnam5555 |
12-04-2010 09:37 PM |
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مۆبایل گه‌نجێك چاوێكی له‌ده‌ستدا
http://www.instablogsimages.com/imag...iphon_4646.jpg
له وڵاتی فه‌ڕه‌نسادا دوای ئه‌وه‌ی كه مۆبایلێكی جۆری ئایفۆن ده‌ته‌قێته‌وه گه‌نجێك چاوێكی له‌ده‌ست ده‌دات، له‌مباره‌وه ئه‌م گه‌نجه‌ی كه چاوه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه رایگه‌یاند كه ئه‌و مۆبایلی هاوڕێیه‌كی كه جۆره‌كه‌ی ئایفۆن بووه له‌ده‌ستدابووه و 30 سانتیمه‌تر دوور بووه له سه‌ریه‌وه و له‌پڕ شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌ی هاوڕێی ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاكامدا چاوێكی له‌ده‌ستداوه. هه‌رچه‌نده ئه‌م گه‌نجه باس له ته‌قینه‌وه‌ی شاشه‌ی مۆبایله‌كه ده‌كات، به‌ڵام پسپۆران روونیان كردۆته‌وه كه پاتری مۆبایله‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆی ته‌قینه‌وه‌ی شاشه‌كه‌شی. شایانی باسه تا ئێستاش كۆمپانیای ماكنتۆش كه به‌رهه‌مێنه‌ری ئه‌م جۆره مۆبایله‌یه هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌مباره‌وه نه‌داوه.
|
behnam5555 |
12-04-2010 09:43 PM |
منداڵێکی شه‌ش ساڵ خێزانێک رزگار ده‌کات له مردن
فیلیپ مانیس که ته‌مه‌نی چل و یه‌ک ساڵه
له‌گه‌ڵ دوو کوڕه‌که‌یدا که ته‌مه‌نیان سێ ساڵله‌گه‌ڵ دوو کوڕه‌که‌یدا که ته‌مه‌نیان سێ ساڵ و شه‌ش ساڵه که له باکوری وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ژین، به سه‌یرانیک ده‌چنه ده‌ره‌وه و به‌یه‌که‌وه نانی نیوه‌رۆ ده‌خۆن پاشان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵ به سه‌یاره‌که‌ی خۆیان به‌ڵام له ناکاو فیلیپی باوک به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شه‌کره‌که‌ی له خوێندا که نه‌خۆشی شه‌کره‌ی هه‌یه ، له هۆش خۆی ده‌چێت ، کاتێک مناڵه شه‌ش ساڵه‌که‌ی به ناوی ..توستین.. ده‌بینێت باوکی له‌هۆش خۆی چوه
واده‌زانێت که خه‌وی لێ که‌وتوه بۆیه خۆی هه‌ڵده‌داته سه‌ر ئه‌ژنۆکانی باوکی و سوکانی سه‌یاره‌که ده‌گرێت و ناهێڵێت له ڕاسته جاده‌که لا بدات.. له‌م کاته‌دا که ..توستین.. سه‌یاره لێ ده‌خوڕێت کۆمه‌ڵێک له شۆفێره‌کانی سه‌رجاده ده‌یبینن که مناڵێک سه‌یاره لێده‌خوڕێت بۆیه ئیشاره‌تی بۆ هه‌ڵده‌که‌ن و ئاگادا‌ری ده‌که‌نه‌وه به‌ڵام ئه‌م منداڵه زۆر زیه‌ره‌کانه خۆی تێکنادات و به‌رده‌وام ده‌بێت تا شۆفێره‌کان به‌خێرایی ئاگادا‌ری ده‌زگاکانی پۆلیس ده‌که‌ن .. پۆلیس خێرا دێن به ده‌نگ
ڕوداوه‌که‌وه‌و شوێن سه‌یاره‌که ده‌که‌ون، ئه‌فسه‌رێکی پۆلیس خۆی ده‌گه‌یه‌نێته سه‌ر سه‌یاره‌که‌و له جامی سه‌یاره‌که‌وه ده‌ست ده‌بات و سه‌یاره‌که ڕاده‌گرێت...سه‌ره‌تا مناڵه‌که ده‌ترسێت به‌ڵام پاشان زۆر دڵخۆش ده‌بێت به ڕزگارکردنی ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی و خه‌ڵک و پۆلیسیش ئه‌م منداڵه به پاڵه‌وان ناو ده‌به‌ن.
|
behnam5555 |
12-04-2010 09:48 PM |
هه‌ندێك زانیاری پێویست بخوینه‌وه
http://www.schulbilder.org/erwachsen...gen-t13379.jpg
تائێستا زیاتر له (5) هه‌زار زمان له‌هه‌موو جیهان به‌زیندوویى ماون و قسه‌یان پێده‌كرێت.
* (هیندستان) ئه‌و وو‌ڵاته‌یه كه‌زۆرترین زمان و شێوه زمانى له‌خۆگرتووه‌و نزیكه‌ى (845) زمان و شێوه زمانى تێدایه.
* ئه‌و زمانه‌ى كه زۆرترین كه‌س قسه‌ى پێده‌كه‌ن له‌جیهاندا، زمانى (مندارین) ه واته زمانى (چینى باكوور).
* له‌رِووى قسه‌كردنه‌وه زمانى (ئینگلیزى) دووه‌مین زمانه له‌جیهاندا.
* ووشه‌كانى زمانى (ئینگلیزى) (49) هه‌زار ووشه‌یه.
* ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌به‌زۆرترین زمان قسه ده‌كات (جۆرج سمێدس) ه كه‌به (31) زمانى جیهانى قسه ده‌كات.
* دێرین ترین زمان كه‌خاوه‌ن مێژوویه‌كى به‌رده‌وامه، زمانى چینییه كه ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ (6) هه‌زار پێش میلاد.
* ئه‌و زمانه‌ى زۆرترین پیتى تێدایه، زمانى (كه‌مبۆدی) ه كه (72) پیتى تێدایه.
* ئه‌و زمانه‌ى كه‌مترین پیتى تێدایه، زمانى (رۆتۆكاس) ه كه (11) پیتى تێدایه.
* زمانى (فارسى) كۆن ناوى (په‌هله‌وی) یه.
* فراوانترین زمان له‌رِووى پێكهێنان و واتاوه زمانى (عه‌ره‌بی) یه.
* یه‌كه‌م كه‌س كه‌به‌زمانى (عه‌ره‌بى) پاراو قسه‌ى كرد، (ئیسماعیل) ى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) بوو.
* خێراترین گه‌ل بۆ قسه‌كردن (فه‌ره‌نسی) یه‌كانن كه‌به‌تێكرِاى (350) برِگه له ده‌قیقه‌یه‌كدا قسه ده‌كه‌ن.
|
behnam5555 |
12-04-2010 09:49 PM |
تا بیست ساڵی ئاینده خه‌مۆكی گه‌وره‌ترین گرفتی ته‌ندروستی ده‌بێت له جیهاندا
فۆتۆ شەقڵاوه - رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی پێشبینی ده‌كات كه تا بیست
ساڵی داهاتوو خه‌ڵكی زیاتر له هه‌ر نه‌خۆشیه‌كی تر تووشی نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان
به وته‌ی ئه‌م رێكخراوه له ساڵانی ئاینده‌دا خه‌مۆكی گه‌وره‌ترین باری ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بیت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه جۆراوجۆره‌كانی جیهان.
هه‌ڵبه‌ت رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماژه‌شی به‌و خاڵه داوه كه زۆرینه‌ی ده‌وڵه‌تانی جیهانی سێ كه‌متر له 2% ی بودجه‌ی خۆیان بۆ چاودێریه ده‌روونیه‌كان ته‌رخان كردووه.
ئه‌م ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ی رێكخراوه‌كه له كاتێكدا راده‌گه‌یێنرێت كه به‌م زووانه یه‌كه‌مین دانیشتنی جیهانی ته‌ندروستی ده‌روونی له شاری ئه‌سینای یۆنان ده‌ست پێده‌كات.
داتای رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ریده‌خات كه له كاتی ئێستادا 450 میلیۆن كه‌س راسته‌وخۆ به ده‌ست گرفته ده‌روونیه‌كان یان كه‌موكوری زه‌ینییه‌وه گیرۆده‌ن كه زۆربه‌یان ولاتانی جیهانی سێیه‌مدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن
|
behnam5555 |
12-04-2010 09:52 PM |
هۆشداری: له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت مۆبایل به‌كارمه‌هێنه
http://www.schulbilder.org/computer-t7881.jpg
فۆتۆ شەقڵاوه -له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌وانه‌ی ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنن و له‌هه‌مان كاتدا سه‌رقاڵی ته‌له‌فۆنكردنن به مۆبایل و ناردنی ئێس ئێم ئێس یان سه‌یری دیمه‌نی ڤیدیۆیی ده‌كه‌ن، ئه‌وه راده‌ی ئاگاییان كه‌م ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا هاتووه كه ئه‌وانه‌ی له یه‌ك كاتدا زیاتر له هۆكارێكی دیكه‌ی گه‌یاندن به‌كارده‌هێنن ته‌ركیزیان كه‌م ده‌بێته‌وه، بۆیه پێویسته له یه‌ك كاتدا ته‌نها یه‌ك هۆكاری گه‌یاندن به‌كاربهێنرێت. شایانی باسه ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ش له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر زیاتر له 500 كه‌س ئه‌نجامدراو
|
behnam5555 |
12-04-2010 09:55 PM |
كڵاش چۆن له پێ ده‌كرێت؟
فۆتۆ شەقڵاوه -كڵاش كه له ده‌ستكردی كورده و هه‌ر له‌مێژه كورد دروستی ده‌كات و له‌پێ ده‌كات و به‌هۆیه‌وه سه‌ردان و گه‌ڕانی خۆی پێ ده‌كات. به‌ڵام شتێك هه‌یه كه زۆر له‌ئێمه‌ی كورد تا ئێستاش لێی بێئاگاین..ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به له‌پێكردنی كڵاشه‌وه هه‌یه. چونكه كڵاش جیاواز له هه‌موو جۆره پێڵاوه‌كانی جیهان چه‌په و راسته‌ی نییه، واتا دوای له‌پێكردنی كڵاش ده‌بێ بۆ ماوه‌یه‌كی كورت تاكی راسته بكرێت به چه‌په و هی چه‌په‌ش بكرێت به راسته، ئه‌گه‌رنا ده‌ق ده‌گرێت و كڵاشه‌كه خوار ده‌بێت. بۆیه كڵاش له ته‌واوی جیهاندا تاكه شته كه به راسته و چه‌په له پێ بكرێت.
|
behnam5555 |
12-04-2010 09:56 PM |
له سووده‌كانی رۆژوو: رۆژوو له ژه‌هراوی بوون ده‌تپارێزێت
فۆتۆ شەقڵاوه - به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له وڵاتی میسر له‌لایه‌ن چه‌ند پسپۆر و شاره‌زایه‌كه‌وه ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه كه رۆژوو له‌شی مرۆڤ له ژه‌هراوی بوون ده‌پارێزێت. هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه كه مرۆڤ كاتێك به‌رۆژوو ده‌بێت ده‌می بۆنێكی تایبه‌ت ده‌گرێت و زمان به چینێكی سمكی داده‌پۆشرێت و ئه‌مه‌ش رێگه بۆ ئه‌وه خۆش ده‌كات كه به‌شێكی زۆر له مادده چه‌ورییه‌كان و مادده ژه‌هراوییه‌كان له‌ناوبچن..ئه‌مه وێڕای له‌ناوچوونی چه‌ندین خانه‌ی مردوو و ئه‌و خانانه‌ی كه نه‌خۆشن، له كۆتاییشدا هه‌موو ئه‌مانه ده‌بنه هۆكاری به‌هێزبوونی به‌رگری له‌ش و به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی هه‌رس.
|
behnam5555 |
12-04-2010 09:58 PM |
ته‌رۆزييه‌ك له باخێكی شه‌قڵاوه درێژيه‌كه‌ی ٨٠ س م ده‌بێت فۆتۆ شەقڵاوه - بێگومان زۆربه‌مان له ڕاگه‌ياندنه‌كان گويمان له‌شتی سه‌ير و سه‌مه‌ره ده‌بێت به‌تايبه‌تی ئه‌وانه‌ی له باری ئاسايی لاده‌ده‌ن دياره شه‌قلاوه‌ش به‌درێژايی ژيان بێ به‌ش نه‌بووه له‌م سه‌يرو سه‌مه‌رانه، له ماڵی باغه‌وان (محمد علی مسته‌فا ) ته‌رۆزييه‌ك درێژيه‌كه‌ی ٨٠ سم ده‌بێت ، به ووته‌ی ناوبراو له‌وانه‌يه تا وه‌رزی پايز درێژيه‌كه‌ی بگاته زياتر له مه‌ترێك و يه‌كه‌م جاريشه ئه‌م ته‌رۆزييه‌ك به‌م شێوه‌يه درێژ بيت . جێ ی ئاماژه پێدانه ئه‌م سالێش ووشكه ساڵی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی شه‌قلاوه‌ی گرتۆته‌وه و ئه‌گه‌ربيت و ووشكه ساڵی نه‌بوايه له‌وانه‌يه ئه‌م ته‌رۆزييه درێژتر بووبوايه‌و سه‌يرتر ده‌بوو............
سه رچا وه شه قلاوه پۆست
فۆتۆ و هه‌واڵ : ئازا عبدالله
http://www.shaqlawapost.com/upload/1251631349.jpg
http://www.shaqlawapost.com/upload/1251661002.jpg
http://www.shaqlawapost.com/upload/1251617043.jpg
|
behnam5555 |
12-04-2010 10:00 PM |
وابێنه پێش چاوی خۆت له‌گه‌ڵ جنۆكه‌یه‌كدا هاوسه‌رگیریت كردووه، ئایا ئه‌وه ماقوڵه؟ هه‌ندێك ئه‌مه به راستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گر ده‌زانن و ده‌ڵێن هه‌زاران ساڵه ژن و ژنخوازی له‌نێوان مرۆڤ و جنۆكه‌دا هه‌بووه، هه‌ندێكی تریش ئه‌وه به ئه‌فسانه له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، به‌ڵكو وای ده‌بینن ئه‌و كه‌سانه نه‌خۆشی ده‌روونیان هه‌یه كه ئه‌و ئیدعایانه ده‌كه‌ن. باوه‌ڕت به‌و جۆره په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان مرۆڤ و جنۆكه هه‌یه؟ ئه‌م راپۆرته بخوێنه‌ره‌وه.
حه‌سه‌ن ده‌عیج 35ساڵ، دوو ساڵه تووشی حاڵه‌تێكی ده‌روونی بووه‌و خێزانه‌كه‌ی له‌و په‌ڕی په‌رۆشیدا بوون بۆی. تاوه‌كو رۆژێك ناوی (مریان) یان به‌رگوێ كه‌وت، مریان سیحر ده‌كات و روحه خراپه‌كان له‌لاشه‌ی مرۆڤه‌كان ده‌رده‌هێنێت، هه‌روه‌ك چاره‌سه‌ری ئه‌وانه‌ش ده‌كات كه كێشه‌یان له‌گه‌ڵ جنۆكه‌دا هه‌یه.
چیرۆكی حه‌سه‌ن ئه‌و كاته ده‌ست پێده‌كات، كاتێك له گونده‌كه‌ی خۆیان (ده‌كه‌وێته ده‌وروبه‌ری پارێزگای میسان)، ده‌چێته ده‌ره‌وه بۆ كاركردن، به‌ڵام له‌وێ تووشی حاڵه‌تێك ده‌بێت و ئۆتۆمبێلێكی پۆلیس كه له‌وێدا ده‌بێت، تێك ده‌شكێنێت.
حه‌سه‌ن له‌دوای ئه‌و رووداوه چه‌ند رووداوێكی تریشی ئه‌نجامدا، دواتر بۆ ماوه‌ی مانگ و نیوێك نه‌ما، كه هاتیشه‌وه بینیان له‌گه‌ڵ جنییه‌كدا به ناوی (لیا) هاوسه‌رگیری كردووه.
باوكی حه‌سه‌ن به هه‌فتانه‌ی وت: "فاڵگره‌وه‌كه پێی وتین، كوڕه‌كه‌تان عاشقی كچێكی جنی بووه‌و هاوسه‌رگیریان كردووه، ئه‌و چیتر ناگه‌ڕێته‌وه بۆ توندوتیژی به‌و مه‌رجه‌ی له ژوورێكدا بیهێڵنه‌وه، گرنگی به‌پاكو خاوێنی حه‌سه‌ن و ژووره‌كه‌ی بده‌ن."
ئه‌وان ئێستا سه‌ره‌ڕای ئاماده‌كردنی خواردن بۆ حه‌سه‌ن، خواردن بۆ جنۆكه‌كه‌ش ئاماده‌ده‌كه‌ن و خواردنی جنییه‌كه‌ش هه‌ندێك هه‌ویر و چاوی ماسی و ماسته، به مه‌رجێك خواردنه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵهاتنی خۆردا بۆی دابنرێت له ژووره‌كه‌دا.
دایكی حه‌سه‌ن وتی: "ئێمه ساڵێكه ئه‌وه حاڵمانه، به‌ڵام له خوا به‌زیادبێت له‌وكاته‌وه حه‌سه‌ن ئازاری كه‌س نادات."
دایكی حه‌سه‌ن وتیشی: "ئه‌و هه‌ندێك جار به زمانێكی جیاوازتر قسه‌ده‌كات، وه‌كو ئه‌وه‌ش وایه كه منداڵی هه‌بێت و یاری له‌گه‌ڵ منداڵدا بكات."
دانیشتوانی گونده‌كه به چیرۆكه‌كه‌ی حه‌سه‌ن ده‌زانن و ئه‌وان ئه‌وه‌شیان گێڕایه‌وه، پێشتر پیاوێكی تر جنییه‌كی خواستوه، كاتێكیش ویستویه‌تی ده‌ستبه‌رداری بێت عه‌قڵی لێ وه‌رگرتۆته‌وه‌و له‌وكاته‌یشه‌وه (رووداوه‌كه به‌پێی وته‌ی ئه‌وان پێش چل ساڵه روویداوه)، پیاوه‌كه عه‌قڵی له‌ده‌ستداوه‌و ئێستاش له‌و گوزه‌رانه‌دا به‌پێی خاوسی ده‌سوڕێته‌وه.
فاڵچییه‌كه
كاتێك گه‌یشتینه به‌رده‌م ماڵی فاڵچییه‌كه، ماڵیان جمه‌ی ده‌هات له سه‌ردانیكه‌ران، كاتێك وتمان جنۆكه چییه؟ ئه‌و به ساده‌یی وه‌ڵامی داینه‌وه‌و وتی: "جنۆكه بوونه‌وه‌رێكی تایبه‌ته له‌نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵدا، توانای بێ شوماریشی هه‌یه، له گۆڕان و خۆگۆڕین له‌سه‌ر شێوه‌ی مرۆڤه‌كان و رۆچوونه نێو لاشه‌ی مرۆڤه‌وه‌و جێبه‌جێكردنی شتی مه‌حاڵ."
مری له‌باره‌ی تێكه‌ڵبوونی نێوان ئه‌و دوو ره‌گه‌زه‌وه، وتی: "تێكه‌ڵاوبوون له‌نێوان دونیای بینراوو نه‌بینراودا هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت رێز له مافی ئه‌وی تر بگیرێت، هه‌روه‌ك ئیحتیاتیش وه‌ربگیرێت له په‌یوه‌ندییه‌كاندا، هه‌ندێكجار خۆشه‌ویستی رووده‌دات له‌نێوان دوو كه‌سدا له مرۆڤ و جن، ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ش به‌ره‌و هاوسه‌رگیری ده‌ڕوات، بۆیه ده‌بینین هاوسه‌رگیری له‌نێوانیاندا رووده‌دات سه‌ره‌ڕای مه‌ترسییه‌كانی."
ئه‌و وتیشی: "جنۆكه‌ی خراپ په‌لاماری كچان ده‌ده‌ن له كاتی نووستنیاندا، جنی ده‌توانێت مرۆڤێك بهێنێت، هه‌روه‌كو چۆن مرۆڤێك ده‌توانێت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ جنییه‌كدا بكات، به‌وه‌ی جنۆكه‌كه ده‌چێته نێو لاشه‌ی مرۆڤه‌كه‌وه."
هێنانی ژن له جنۆكه زۆرجار منداڵی تێدا نابێت، یان منداڵ ده‌بێت، به‌ڵام پیاوه‌كه نایبینێت.
به قسه‌ی مریان، "زۆرجار جنۆكه‌یه‌ك شه‌یدای كچێك ده‌بێت، بۆیه هه‌ر كه‌سێك بچێته داواكاری ئه‌و كچه ئه‌وا تووشی رووداوێك ده‌بێت، وه‌كو تۆڵه‌یه‌ك له‌لایه‌ن جنۆكه‌كه‌وه."
مرۆڤ چی سوودێك ده‌بینێت؟
مرۆڤ چی سوودێك ده‌بینێت له هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ جنۆكه‌دا، ئه‌وه پرسیارێكی گرنگه؟ به قسه‌ی ئه‌و فاڵگره ژنهێنان له‌گه‌ڵ جنۆكه واده‌كات، مرۆڤ توانای خه‌یاڵی هه‌بێت له خوێندنه‌وه‌ی نادیار و چاككردنه‌وه‌ی نه‌خۆش و چه‌ندین توانای تر.
ئه‌و فاڵگره وتیشی: "ئه‌گه‌ر داوای جنۆكه‌یه‌ك ره‌تبكه‌یته‌وه، ئه‌وا تووشی نه‌خۆشییه‌ك ده‌بیت له شێوه‌ی شه‌له‌ل، فێگرتن، نه‌زیف، ئازار له چاوو ته‌شه‌نوج كردن، به‌ڵام له حاڵه‌تی رازیبووندا ئه‌و ژنه یان پیاوه ده‌بێت، ئه‌و هه‌له بقۆزێته‌وه‌و داوای شتێكی زۆر گه‌وره بكات، چونكه هه‌موو داوایه‌كی جێبه‌جێ ده‌كرێت."
ئه‌و مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌شی خسته‌ڕوو، به‌وه‌ی كاتێك پیاوێكی جنی ده‌مرێت، ژنه‌كه‌ی كه مرۆڤه تووشی له‌عنه‌تی هه‌تاهه‌تایی ده‌بێت و جێگه‌ی جیهانی جنۆكه‌كان ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژنه‌كه جنۆكه بوو، له‌كاتی مردنیدا مێرده‌كه‌ی و منداڵه‌كانی ده‌بات بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌ی ناشتنه‌كه‌ی بن."
سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی ئه‌وانه‌ش كه ئه‌و حاڵه‌ته‌یان هه‌یه، مریان وتی: "من ده‌توانم چاره‌سه‌ریان بكه‌م." به‌ڵام له‌وه نه‌ده‌چوو، چونكه حاڵه‌تی ئه‌و نه‌خۆشانه وه‌كو كه‌سوكاریان ده‌یانگێڕایه‌وه، هه‌میشه رووه‌و خراپتر ده‌ڕۆیشت.
وڕێنه‌و قسه‌ی پوچ
كه‌مال قه‌حتان كه پزیشكێكی ده‌روونییه، گاڵته‌ی به‌و قسانه ده‌هات، به وڕینه و قسه‌ی پڕوپووچی له قه‌ڵه‌م دا، هه‌موو جۆره هاوسه‌رگیرییه‌كی له‌وجۆره‌ی ره‌تكرده‌وه، وتی: "زۆر حاڵه‌تی له‌وشێوه هاتوه‌ته لام، كه نه‌خۆشه‌كه ئیدعای ئه‌وه‌ی كردووه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ جنۆكه‌دا كردووه، به‌ڵام ئه‌وانه هیچی راست نییه‌و وڕێنه‌یه‌كه‌و ده‌یكه‌ن."
وتیشی: "ئه‌وه له ئه‌نجامی شڵه‌ژانی ده‌روونیه‌وه ئه‌و قسانه ده‌كه‌ن و په‌رچه‌كردارێكه له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌نگژانه‌دا به‌سه‌ریاندا هاتووه."
د.كه‌مال وتیشی: "هه‌ندێك جار مرۆڤ واده‌زانێت تارماییه‌كی بینیوه، یاخود گوێی له ده‌نگێك بووه، بۆی هه‌یه ئه‌وانه له ئه‌نجامی سه‌دمه‌یه‌كدا بێت كه توشی هاتووه، له ترسێكه‌وه بێت كه چووبێته ناخییه‌وه."
له‌باره‌ی رای ئاینی ئیسلامیشه‌وه، شێخ ته‌حسین وتی: "جنۆكه هه‌ن و له قورئانیشدا ناویان هاتووه، به‌ڵام هاوسه‌رگیری له‌نێوان جنۆكه‌و مرۆڤدا ئه‌وه شتێكی مه‌حاڵه، ئه‌وه‌ش باسی كردبێت، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی تائێستا نه‌خستۆته‌ڕوو
|
behnam5555 |
12-04-2010 10:01 PM |
نوێژی به‌یانی به‌رگری ده‌كات له‌تووشبوون به‌شێرپه‌نجه
فۆتۆ شەقڵاوه -لێكۆڵینه‌وه زانستیه‌كان له‌ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه میللییه‌كان له‌قاهیره ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه‌خوێندنی نوێژی به‌یانی له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا ده‌بێته هۆی چالاك بوونی خانه‌كانی له‌شی مرۆڤ و به‌رگری ده‌كات له‌دروست بوونی كیسی شێرپه‌نجه.
دكتۆر سه‌عید شبلی یه‌كێك له‌مامۆستایانی ئه‌م ناوه‌نده رایگه‌یاند: لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه ده‌ڵێن كه‌خوێندنی نوێژی به‌یانی له‌كاتی خۆیدا، به‌رگری له‌تووشبوونی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و رێكخستنی كاری هۆڕمۆنه‌كانی له‌ش، هه‌روه‌ها یارمه‌تی هه‌ڵسوڕانی خوێن له‌له‌شدا ده‌دات.
وتیشی: له‌كاتی نوێژی به‌یانیدا، ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی له‌شی مرۆڤ له‌چالاكییدان به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ده‌ردانی ئه‌نزیمی هۆڕمۆنه‌كان به‌تایبه‌ت ئادریناڵ له‌كاتژمێر (5)ی به‌یانی ده‌ستپێده‌كات به‌ره‌و زیادبوون ده‌ڕوات و به‌رگری ده‌كات له‌دروستبوونی كیسه‌كانی شێرپه‌نجه.
|
behnam5555 |
12-04-2010 10:02 PM |
یه‌ك خووله‌ك پێكه‌نین باشتره له 20 خووڵه‌ك وه‌رزشی ڕاكردن
فۆتۆ شەقڵاوه. پێكه‌نین وزه‌یه‌كی زۆر و ته‌ندروستییه‌كى باش به مرۆڤ ده‌به‌خشێ چونكه ماسولكه‌كان خاوده‌كاته‌وه و سووڕى خوێن چالاكتر ده‌كات و ده‌ردانى هۆرمۆنى " سیرۆتونین " كه هه‌ندێك پێی ده‌لێن " هۆرمۆنی كامه‌رانی " زیاتر ده‌كات....سه‌رچاوه کوردستان تی ڤی
|
behnam5555 |
12-04-2010 10:04 PM |
شیره‌مه‌نی ( لبنیات ) بخۆن تا ته‌مه‌ن درێژ بن
فۆتۆ شەقڵاوه - به پێی راپۆرتی بی بی سی ئه‌و منداڵانه كه شیر و ماست و په‌نیر له به‌رنامه‌ی خۆراكی رۆژانه‌یاندایه، له‌به‌رامبه‌ر منداڵانیتر ته‌مه‌ن درێژتر ده‌بن.له لێكۆڵینه‌وه‌كانی پسپۆران كه له‌سه‌ر 4 هه‌زار و 374 منداڵ ئه‌نجام دراوه، ئه‌و منداڵانه كه له به‌رنامه‌ی خۆراكیاندا شیره‌مه‌نی هه‌یه، له‌به‌رامبه‌ر نه‌خۆشیه‌كانی وه‌ك جه‌ڵته‌ی دڵ به‌هێزترن و كه‌متر توشی ئه‌و نه‌خۆشیانه ده‌بن و ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ ته‌مه‌ن درێژی.خواردنی رۆژانه 400 میلی گرام كه‌لسیۆم كه له ناو نیو شیردا هه‌یه، ته‌ندروستی مرۆڤ گه‌ره‌نتی ده‌كا و شیر وه‌ك به‌سوودترین خواردنه‌وه پاش ئاو.هه‌روه‌ها خواردنی شیره‌مه‌نی ئیسکی مرۆڤ به‌هێز ده‌كا و له كاتی گه‌شه‌کردنی جه‌سته‌ی منداڵان، ده‌بێ له به‌رنامه‌ی خۆراكی رۆژانه‌یه‌ندا 200 میلی گرام شیر و پیاڵه‌یه‌ك ماست و و په‌نیر ببێ تا كه‌لسیۆمی جه‌سته‌یان دابین بكرێ
|
behnam5555 |
12-04-2010 10:06 PM |
دۆزینه‌وه‌ی مشكێك كه به گه‌وره‌ترین مشكی جیهان داده‌نرێت
ئاژانسی هه‌واڵی ئاسیا رایگه‌یاند كه له چین گه‌وره‌ترین مشكی جیهان دۆزراوه‌ته‌وه كه له‌ڕووی جه‌سته و كێشه‌وه له‌هه‌موو مشكه‌كانی دیكه‌ی جیهان گه‌وره‌تره. وه‌ك له وێنه‌كه‌دا دیاره كه ئه‌م كوڕه جوتیاره مشكه‌كه‌ی گرتووه و راسته‌وخۆ بردویه‌تی بۆ باره‌گانی ئاژانسی هه‌واڵی ئاسیا كه ده‌كه‌وێته وڵاتی چین. ئه‌وانیش بڵاویان كردۆته‌وه كه ئه‌م مشكه گه‌وره‌ترین مشكی جیهانه و ناوی ده‌چێته كتێبی گینیس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان.
http://i115.piczo.com/view/3/a/o/0/t...44_34378_4.jpg
|
behnam5555 |
12-04-2010 10:53 PM |
|
اکنون ساعت 02:39 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)