پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   بو زانیاری پتر.... (http://p30city.net/showthread.php?t=32801)

behnam5555 08-06-2011 02:27 PM

بو زانیاری پتر....
 
گۆمی خوێنی ستۆکهۆڵم

http://modersmal.skolverket.se/sydku...rdiska/gom.jpg
ساڵی 1520 کاتێک وڵاتی دانیمارک سویدی
داگیرکرد و خستییه‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی خۆیه‌وه‌،
کرستیانی دووه‌م، پاشای دانیمارک ده‌سته‌ڵاتی
خۆی به‌سه‌ر سویدیشدا سه‌پاند، به‌و بۆنه‌یه‌وه‌
ئاهه‌نگێکی گه‌وره‌ی گێڕا و ده‌عوه‌تی زۆربه‌ی
ئاغا و ده‌ره‌به‌گ و گه‌وره‌ کاربه‌ده‌ستانی شار
و قه‌شه‌و گه‌وره ‌قه‌شه‌کانی‌ کرد، بۆ ماوه‌ی سێ شه‌و و سێ ڕۆژ له‌ناو قه‌ڵای
ستۆکهۆڵمدا خه‌ریکی خواردن و خواردنه‌وه‌و سه‌ماکردن و ڕابواردن بوون،
به‌ڵام ئاهه‌نگه‌که‌ به‌کاره‌ساتی گۆمی خوێن کۆتایی هات. له‌ڕۆژی سییه‌می
ئاهه‌نگه‌که‌دا پاسه‌وانه‌کانی پاشا هه‌موو ده‌رگاکانی قه‌ڵاکه‌یان کڵۆم دا،
هیچ که‌س نه‌یتوانی له‌قه‌ڵاکه‌ بچێته‌ ده‌ره‌وه‌و سه‌ربازه‌ چه‌کداره‌کانی
پاشا، پاسه‌وانی ده‌رگاکانیان ده‌کرد. ئێستا شوێنی ئاهه‌نگه‌که‌ بۆ‌ته‌ هۆڵی
مه‌حکه‌مه‌و ئه‌و پاشا میهره‌بان و به‌به‌زه‌ییه‌ بۆته‌ حاکمێکی جه‌لاد و هه‌موو
ئه‌و ژن و پیاوانه‌ی خۆی پێوابوو دژی ئه‌ون، فه‌رمانی مردنی بۆ ده‌رکردن و
به‌مردن مه‌حکوم کران. ڕۆژی دوایی بردنیانه‌ گۆڕه‌پانێکی نزیک قه‌ڵاکه‌و،
جه‌لاده‌کان به‌شمشێر ملییان په‌ڕاندن .
خه‌ڵکێکی زۆر هاتبوون بۆ سه‌یرکردن، بینیان چۆن جۆگه‌له‌ی خوێن له‌
گۆڕه‌پان و ژێر ده‌رگاکانه‌وه ‌ده‌ڕوا. زۆر خه‌ڵک ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر ئه‌و
گۆمی خوێنه‌ ده‌ربڕی ، به‌ڵام یه‌کسه‌ر ده‌یانگرتن و هه‌ڵیان ده‌واسین.
بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ کوشتنوبڕین به‌رده‌وام بوو. نزیکه‌ی سه‌دکه‌س کوژران.
بۆ ڕۆژی سێیه‌م هه‌موو لاشه‌ی کوژراوه‌کانیان له‌شوێنێکدا کۆکرده‌وه‌و
گڕیان تێبه‌ردان و سوتانیانن. به‌و ڕووداوه‌ ده‌گوترێت گۆمی خوێن ی
ستۆکهۆڵم ، گۆمی خوێن، ناوێکی نوێی دا به‌کرستیان پاشا و ناوی لێنرا
کرستیانی دڕنده.


behnam5555 08-06-2011 02:30 PM


ئه‌لفرێد نۆبێل و خه‌ڵاتی نۆبێل

http://modersmal.skolverket.se/sydku...fredNobel2.jpg
ئه‌لفرێد نۆبێل له‌ ساڵی 1833دا له‌ شاری
ستۆکهۆڵم له‌ وڵاتی سوید له‌ دایکبووه‌. له‌
ته‌مه‌نی نۆ ساڵیدا له‌ گه‌ڵ خێزانه‌که‌یدا
ده‌گوێزنه‌وه‌ بۆ وڵاتی ڕوسیا و له‌وێ له‌ بواری
کیمیادا ده‌خوێنێت و زانستێکی زۆر له‌و
بواره دا به‌ده‌ست ده‌هێنێت. له‌ ساڵی 1866
دا دینامیت ده‌دۆزێته‌وه‌و به‌رهه‌می ده‌هێنێت
پاشان له‌ زیاتر له‌ بیست وڵاتی ئه‌وروپادا کارگه‌ و تاقیگه‌ دروست ده‌کات و
به‌و‌ ڕێگه‌یه‌ سه‌رمایه‌یه‌کی زۆری ده‌ست ده‌که‌وێت و ده‌بێته‌ یه‌کێک له‌
ده‌وڵه‌مه‌نترین ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی وڵاتانی ئه‌وروپا, سه‌رمایه‌که‌ی نزیکه‌ی
33 سیوسێ ملیۆن کرۆنی ئه‌وسا بووه‌ و بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ پاره‌یه‌کی یه‌کجار
زۆر بووه‌.
له‌ 27 نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 1895دا له‌ پاریس وه‌سیتنامه‌که‌ی ده‌نووسێت و که‌
ده‌بێته‌ بناغه‌ی دانانی خه‌ڵاتی نۆبێل.
له‌ 10 دیسه‌مبه‌ری ساڵی 1896 له‌ شاری سانت ڕیمۆی وڵاتی ئیتالیا به‌
نه‌خۆشی دڵ له‌ ماڵه‌که‌ی خویدا کۆچی دوایی ده‌کات.
خه‌ڵاتی نۆبێل: هه‌موو ساڵێک له‌ 10 ی مانگی دیسه‌مبه‌ردا که‌ ڕۆژی
مردنی ئه‌لفرێد نۆبێله‌ له‌ شاری ستۆکۆڵم ئاهه‌نگی پێدانی خه‌ڵاتی
نۆبێل به‌ ئاماده‌بوونی شا و شاژنی سوید و سه‌ده‌ها میوان سازده‌کرێت.
به‌پێی وه‌سیتنامه‌که‌ی نۆبێل هه‌موو ساڵیک چه‌ند که‌سانێک که‌ له‌ بواری
زانستدا خزمه‌ت به‌ مرۆڤایه‌تی ده‌که‌ن خه‌ڵات بکرێن و هه‌روه‌ها ئه‌و
که‌سانه‌ش که‌ بۆ سه‌قامگیری ئاشتی له‌ جێهاندا هه‌وڵده‌ده‌ن خه‌ڵات بکرێن.
له‌ ساڵی 1901 وه‌ خه‌ڵات له‌ بواری فیزیا ، کیمیا ، پزیشکه‌وانی (ده‌رمانسازی)
و ئه‌ده‌ب ده‌به‌خشرێت به‌و که‌سانه‌ی داهێنان ئه‌نجامده‌ده‌ن و خه‌ڵاتی ئاشتی
له‌ ئوسلو ی پایته‌ختی وڵاتی نه‌رویج ده‌درێت.
هه‌روه‌ها له‌ ساڵی 1969 وه‌ خه‌ڵاتی نۆبێل له‌ بواری ئابووریدا ده‌به‌خشرێت.


behnam5555 08-06-2011 02:32 PM


گه‌وره‌ترین کتێبی جیهان

http://modersmal.skolverket.se/image...rdiska/bok.jpg
هاوكات له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی پێشانگای جیهانی كتێبی فرانكفۆرتی
ئه‌ڵمانیا، گه‌وره‌ترین كتێبی جیهان له‌و پێشانگایه‌دا نمایش كرا.
به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی "فرانس پرێس"، سه‌ره‌رِای نمایشكردنی
ناودارترین كتێبه‌كانی جیهان له‌ پێشانگای كتێبی فرانكفۆرت،
گه‌وره‌ترین كتێبی جیهان له‌ ئه‌ندازه‌ی (2-3)
مه‌تری كه‌ ئه‌تله‌سێكی جۆگرافییه‌، له‌و پێشانگایه‌ نمایش كراوه‌.
ئه‌و ئه‌تله‌سه‌ له‌ رێگای ده‌زگای چاپه‌مه‌نی "گۆردن چیرز" له‌ (128)
لاپه‌ره‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و كتێبه‌ توانیویه‌تی ژماره‌ی پێوانه‌یی
گه‌وره‌ترین كتێبی جیهان به‌ده‌ست بێنێت. به‌رله‌وه‌ ژماره‌ی پێوانه‌یی
گه‌وه‌رترین كتێبی جیهان بۆ كتێبی "ئه‌تله‌سی گلنك" په‌یوه‌ندیدار به‌
ساڵی (1660) بوو كه‌ نزیكه‌ی (30) سه‌نتینمه‌تر له‌و كتێبه‌ بچوكتره‌.
چاپی ئه‌و كتێبه‌ یه‌ك مانگی خایه‌ندووه‌ و ته‌نیا (31) به‌رگ له‌و كتێبه‌
بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و تاكو ئێستا دوو به‌رگی به‌ مۆزه‌خانه‌ی ئێمارات فرۆشراوه‌.
ئه‌و كتێبه‌ نه‌خشه‌كانی (5) كیشوه‌ری جیهان و زیاتر له‌ (100) وێنه‌ له‌خۆ
ده‌گرێت. پێشانگای كتێبی فرانكفۆرت، رۆژی شه‌ممه‌ كۆتایی به‌ كاره‌كانی
خۆی دێنێت.


behnam5555 08-06-2011 02:35 PM

قازێکی دڕنده‌

http://modersmal.skolverket.se/sydku...rdiska/qaz.jpg
بوونه‌وه‌ر ناسه‌كان خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ن
له‌هه‌ڵسوكه‌وتی قازێكی توندوتیژ له‌ وڵاتی
به‌ریتانیا كه‌ تاكو ئێستا 15 قازی دیكه‌ی
به‌ شێوه‌ی سه‌یر كوشتووه‌، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی
نه‌یه‌نه‌ ده‌ریاچه‌كه‌ی ئه‌وه‌ وه‌، میدیاكانی
ئه‌و وڵاته‌ش نازناوی"هانیپاڵ"یان پێداوه‌.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی"میهر نیوز"،
نازناوی "هانیپاڵ" به‌ قازێك دراوه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی بێ ره‌حمانه‌ و
دڕندانه‌ و بۆ پاراستنی سنووری ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی، 15 هاوچه‌شنی
خۆی خنكاندووه‌. ژنێك به‌ناوی "ماریا ئه‌یوانس" له‌رێكخراوی پارێزگاری
له‌ئاژه‌ڵه‌كانی بریتانیا گوتی:"ئه‌و قازه‌ كه‌ له‌لێوار ده‌ریاچه‌یه‌ك دا ژیاوه‌
له‌نزیك قه‌ڵایه‌ك به‌ناوی"په‌مبروك" له‌"وێڵز"ی بریتانیا، ئه‌و تاوانانه‌ی
كردوه‌ و پاش ئه‌وه‌ی قازه‌كانی كوشتووه‌، تاكه‌كه‌ی خۆیی بردووه‌ بۆ سه‌یری
ته‌رمه‌كانیان، وه‌كو شانازیكردنێك به‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی. "هانیپاڵ"
كوشتنه‌كانی به‌م چه‌شنه‌ به‌ڕێوه‌ بردووه‌؛ له‌ قازه‌كانی تر نزیك ده‌بووه‌وه‌
و به‌ ده‌نووك هێرشی ده‌كرده‌ سه‌ریان، به‌باڵه‌كانی ده‌یگرتن و سه‌ریانی
ده‌كرد به‌ ژێر ئاوه‌وه‌ تا ده‌خنكان. "ماریا ئه‌یوانس"ده‌ڵێ:" تائێستا
باڵنده‌یه‌كی به‌و ئاسته‌ توندوتیژه‌م نه‌دیوه‌، ئه‌و یه‌كه‌مین كوشتنی له‌
مانگی شوبات به‌ڕێوه‌ بردووه‌، "هانیپاڵ سه‌ری سه‌رۆكی گرووپه‌
نه‌یاره‌كه‌ی خۆی كرد به‌ ژێر ئاوه‌وه‌ تاته‌واو نه‌یخنكاند به‌ری نه‌دا.
"هانیپاڵ" به‌ مه‌به‌ستی تاقیكاری پزیشكی و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌هۆكاره‌كانی
ئه‌و توندو تیژییه‌ له‌ ئاوه‌كه‌ دوور ده‌خرێته‌وه‌." جێی ئاماژه‌یه‌، "هانیپاڵ"
"مرۆڤ خۆری" به‌ناوبانگی فیلمی "بێده‌نگی به‌رخه‌كان"ـ.




behnam5555 08-06-2011 02:36 PM


مێرووله‌ و ڕه‌گه‌زپه‌رستی

http://modersmal.skolverket.se/sydku...iska/merol.jpg
كۆمه‌ڵێك زانای فه‌ڕه‌نسی ئاشكرایان
كردوه‌ كه‌ مێرووله‌ له‌ناو یه‌كتریدا
ڕه‌گه‌ز په‌رستن و جیاوازی ده‌كه‌ن
له‌ناو یه‌كتریدا له‌ ڕوی شێوه‌ و هه‌روه‌ها ناسراویه‌وه‌، بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر
مێروله‌یه‌ك پێویستی به‌یارمه‌تی هه‌بێت ئه‌وامێرووله‌كانی تر ئه‌گه‌ر
نه‌یناسن هاوكاری ناكه‌ن. له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كه‌له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك
مێرووله‌ ئه‌نجامیانداوه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ مێرووله‌ ته‌نها هاوكاری ئه‌و
مێروولانه‌ ده‌كات كه‌له‌ ده‌وروپشتیدان و ده‌یانناسێت ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان
په‌كی بكه‌وێت به‌ڵام له‌ جێگایه‌كی دیكه‌وه‌ هاتبێتئه‌وا نه‌ك هاوكاری
ناكه‌ن بگره‌ دژایه‌تیشی ده‌كه‌ن.


behnam5555 08-06-2011 02:38 PM


گه‌وره‌ترین ئه‌تله‌سی جیهان

http://modersmal.skolverket.se/sydku...iska/atlas.jpg
له‌نده‌ن- گه‌وره‌ترین كتێبی ئه‌تله‌سی جیهان كه‌
په‌یوه‌ندی به‌ (350) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌یه‌، له‌ به‌شی پێشانگای
نه‌خشه‌كانی كتێبخانه‌ی به‌ریتانیا نمایش ده‌كرێت به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی "گاردیه‌ن"، ئه‌و كتێبه‌ كه‌ پێویسته‌ شه‌ش كه‌س به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵگرتنی بكه‌ن به‌ ناونیشانی ئه‌تله‌سی جۆگرافی "كلێنك" دوای به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی "چارلزی دووه‌م" پێشكه‌ش به‌و پادشایه‌ كرا. برِیار وایه‌ ئه‌و كتێبه‌ گه‌وره‌یه‌ كه‌ چه‌ندین نه‌خشه‌ی گرنگ و تایبه‌تی له‌خۆ ده‌گرێت له‌ پێشانگای كتێبخانه‌ی به‌ریتانیا كه‌ له‌ وه‌رزی هاوین به‌رِێوه‌ ده‌چێت، نمایش بكرێت. ئه‌تله‌سی "كلێنك"، (100) خه‌ریته‌ له‌خۆ ده‌گرێت كه‌ هه‌ندێك له‌وان وه‌كو گه‌وره‌ترین خه‌ریته‌كانی جیهان هه‌ژمار ده‌كرێن. دریژایی ئه‌و كتێبه‌ یه‌ك مه‌تر و (75) سانیمه‌تره‌ و پانییه‌كه‌ی ده‌گاته‌ (90) سانتیمه‌تر، ئه‌و كتێبه‌ له‌ ساڵانی رابردوو له‌ لایه‌ن بازه‌رگانه‌كانی هۆڵه‌ندی پێشكه‌ش به‌ "چارلزی دووه‌م" پادشای به‌ریتانیا كراوه‌. پێشانگای كتێبخانه‌ی به‌ریتانیا له‌ (30) ئاپریل بۆ (19) سێپته‌مبێر له‌ به‌ریتانیا به‌رِێوه‌ ده‌چێت


behnam5555 08-06-2011 02:40 PM


behnam5555 08-06-2011 02:42 PM


نامه‌یه‌ک بۆ کچه‌که‌م

http://modersmal.skolverket.se/sydku...diska/chap.jpg

كچی خۆم ژیڕالدین

لێره‌ شه‌وه‌. شه‌وێكی نۆێل. له‌ قه‌ڵابچكۆلانه‌كه‌ی مندا هه‌موو پاسه‌وانه‌ بێچه‌كه‌كان، نۆ خوشك و براكانت و
ته‌نانه‌ت دایكیشت خه‌وتوون. به‌زه‌حمه‌ت توانیم بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م باڵنده‌ خه‌وتووانه‌ بێداركه‌مه‌وه‌، خۆم بگه‌یه‌نمه‌ ژووره‌ بچكۆله
نیوه‌ ڕووناکه‌که‌ ، ئه‌م ژووری چاوه‌ڕوانی پێش مردنه‌. من چه‌نده‌ له‌ تۆوه‌ دوورم، گه‌لێك دوور...، به‌ڵام ئه‌م چاوانه‌م كوێر بن ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت بۆ چركه‌یه‌كیش وێنه‌ی تۆم لێ دوور كه‌ونه‌وه‌. وێنه‌كه‌ت له‌وێ له‌سه‌ر مێزه‌كه‌یه‌. لێره‌ش له‌سه‌ر دڵی منه‌. به‌ڵام تۆ له‌ كوێی؟ له‌ پاریسی ئه‌فسونگه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و شانۆ پڕ شكۆیه‌ی تیاتری (شانزه‌لیزه‌) سه‌ما ده‌كه‌ی. ئه‌مه‌ ده‌زانم و جۆرێكه‌ ده‌ڵێی له‌م بێده‌نگی شه‌وه‌دا، ئاوازی هه‌نگاوه‌كانت ده‌بیستم و له‌م تاریكییه‌ زستانییه‌دا، تیشكی ئه‌ستێره‌ی چاوه‌كانت ده‌بینم. بیستوومه‌ ڕۆڵی تۆ له‌و شانۆگه‌رییه‌ پڕ جوانی و شكۆیه‌دا ڕۆڵی ئه‌و شازاده‌ ئێرانییه‌یه‌ كه‌ بۆته‌ دیلی خانی تاتاران. شازاده‌خانم به‌و سه‌ما بكه‌. ئه‌ستێره به‌و بدره‌وشێوه‌. به‌ڵام ئه‌گه‌ر قاقای ئافه‌رینی ته‌ماشاكه‌ران و بۆنی سه‌رخۆشكه‌ری ئه‌و گوڵانه‌ی بۆت فڕێده‌ده‌ن مۆڵه‌تی هۆشیاربوونه‌وه‌یان دای، له‌ سوچێك دانیشه‌ و نامه‌كه‌م بخوێنه‌وه‌ و گوێ بۆ ده‌نگی بابت ڕادێره‌. من باوكی تۆم، ژیڕالدین، من چارلی چاپلینم. كاتێك منداڵ بوویت، شه‌وانی درێژ له‌پشت سه‌رت دانیشتم و چیرۆكم بۆت گێڕایه‌وه‌، چیرۆكی جوانی خه‌وتووی ناو جه‌نگه‌ڵ، چیرۆكی ئه‌ژدیهای بێدار له‌ بیابان. كاتێك خه‌و بۆ چاوه‌ پیره‌كانم ده‌هات، لێی توڕه‌ ده‌بووم و ده‌مگوت بڕۆ. من له‌ خه‌ونی كچه‌كه‌مدا خه‌وتووم. خه‌ونم ده‌دیت ژیڕالدین، خه‌ون... خه‌ونی سبه‌ینێی تۆ، خه‌ونی ئه‌مڕۆی تۆ. كچێكم به‌سه‌ر شانۆوه‌، فریشته‌یه‌كم به‌ ئاسمانه‌وه‌ ده‌دیت سه‌ماده‌كا. گوێم لێده‌بوو ته‌ماشاكه‌ران ده‌یانگوت. ئه‌م كچه‌ ده‌بینی؟ كچی هه‌مان قۆشمه‌چییه‌ پیره‌كه‌یه‌، ناوه‌كه‌یت له‌بیره‌؟ چارلی، به‌ڵێ من چارلیم. من له‌ قۆشمه‌چییه‌كی پیر به‌ولاوه‌ شتێكی تر نیم. ئه‌مڕۆ نۆره‌ی تۆیه‌. سه‌ما بكه‌. من به‌ پانتۆڵه‌ فشه‌ دڕاوه‌كه‌مه‌وه‌ سه‌مام ده‌كرد و تۆش له‌ جلی ئاوریشمینی شازاداندا سه‌ما ده‌كه‌ی. ئه‌و سه‌مایانه‌ و له‌وێش زیاتر ده‌نگی چه‌پڵه‌لێدانی ته‌ماشاكه‌ران جار هه‌یه‌ ده‌تگه‌یه‌نێته‌ ئاسمان. بڕۆ. بڕۆ بۆ ئه‌وێ و به‌ڵام جار جاریش بگه‌رێوه‌ سه‌ر زه‌وی و سه‌یری ژیانی خه‌ڵكی بكه‌. ژیانی ئه‌و سه‌ماكه‌ره‌ گه‌ڕۆكانه‌ی كۆڵانه‌ تاریكه‌كان. كه‌ به سكی برسی و به‌و لاقانه‌وه‌ كه‌ له‌ بێنه‌وایاندا ده‌له‌رزن، سه‌ماده‌كه‌ن. من یه‌كێك بووم له‌وانه‌، ژیڕالدین. له‌و شه‌وه‌ ئه‌فسانه‌ییه‌ منداڵییه‌دا كه‌ تۆ به‌ لایلایه‌ی چیرۆكه‌كانی من خه‌وت لێده‌كه‌وت من هێشتا بێدار بووم، چاوم له‌ ڕوخساری تۆ ده‌بڕی. ترپه‌ی دڵتم ده‌ژمارد و پرسیارم له‌خۆم ده‌كرد و ده‌مگوت: چارلی ئایا ئه‌م به‌چكه‌ پشیله‌یه‌ هه‌رگیز تۆ ده‌ناسێته‌وه‌؟ تۆ من ناناسی ژیڕالدین له‌و شه‌وه‌ دوورانه‌دا چه‌ندم چیرۆك له‌گه‌ڵدا گوتی... به‌ڵام هه‌رگیز چیرۆكی قۆشمه‌چییه‌كی برسییه‌ كه‌ له‌ هه‌ژارترین گه‌ڕه‌كه‌كانی له‌نده‌ندا گۆرانی ده‌گوت و سه‌مای ده‌كرد و پاره‌ی خڕ ده‌كرده‌وه‌. ئه‌مه‌ چیرۆكی منه‌. من تامی برسیه‌تیم چه‌شتووه‌، ده‌ردی بێكه‌سیم كێشاوه‌ و له‌مانه‌ش زۆرتر هه‌ستم به‌ ڕه‌نجی سوكایه‌تیكردن به‌و قۆشمه‌چییه‌ گه‌ڕۆكه‌ كه‌ ئۆقیانوسێك غرور له‌ دڵیدا شه‌پۆلی ده‌دا، به‌ڵام پاره‌ی ڕێبوارانی خۆپه‌رست ئه‌و ئۆقیانوسه‌یان وشك ده‌كرد، كردووه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا من زیندووم. ده‌رباره‌ی زیندوانیش به‌ر له‌وه‌ی بمرن نابێ هیچ بگوترێ چیرۆكی من به‌كاری تۆ نایه‌ت. ده‌رباره‌ی خۆت بدوێین. پاشناوی تۆ ناوی منه‌: چاپلین، به‌هه‌مان ناو چل ساڵ خه‌ڵكی سه‌ر زه‌ویم وه‌پێكه‌نین خست و زۆرتر له‌و پێكه‌نینه‌ی ئه‌وان من بۆ خۆم گریام. ژیڕالدین له‌ جیهانێكدا كه‌ تۆی تێدا ده‌ژی، ته‌نیا سه‌ما و موزیك نییه‌. نیوه‌شه‌و كاتێك له‌ ته‌لاری پڕشكۆی تیاتر وه‌ده‌رده‌كه‌وی، ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی ئافه‌رینت پێده‌ڵێن له‌بیر بكه‌. به‌ڵام حاڵی شۆفێری ئه‌و تاكسیه‌ی ده‌تگه‌یه‌نێته‌وه‌ ماڵێ بپرسه‌، حاڵی ژنه‌كه‌شی بپرسه‌... ئه‌گه‌ر دووگیان بوو پاره‌ی كڕینی جلوبه‌رگی منداڵه‌كه‌ی نه‌بوو، چه‌كێك ده‌ربهێنه‌ و له‌ گیرفانی مێرده‌كه‌ی بخه‌. به‌ نوێنه‌ره‌كه‌ی خۆم له‌ بانكی پاریس گوتووه‌، ئه‌م جۆره‌ خه‌رجانه‌ی تۆ بێ چه‌نده‌چۆن قبوڵ بكات. به‌ڵام بۆ خه‌رجییه‌كانی ترت ده‌بێ پسووڵه‌ی حساب بنێری. جارجار به‌ ئۆتوبوس، به‌ میترۆ له‌ شاردا بگه‌ڕێ. ته‌ماشای خه‌ڵكی بكه‌ و، لانی كه‌م ڕۆژی یه‌كجار به‌ خۆت بڵێ، منیش هه‌ر یه‌كێكم له‌وانه‌. به‌ڵێ تۆ یه‌كێكی له‌وانه‌، كچی خۆم، نه‌ك زیاتر. هونه‌ر به‌ر له‌وه‌ی دوو باڵی به‌رزفڕین به‌ مرۆڤ بدات زۆر جاران لاقه‌كانی ده‌شكێنێ. كاتێك گه‌یشتییه‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ی یه‌ك چركه‌ خۆت له‌ ته‌ماشاكه‌رانی سه‌ماكه‌ت له‌ پێشتر بزانی، هه‌ر هه‌مان سات شانۆ به‌جێ بێڵه‌ و به‌ یه‌كه‌مین تاكسی خۆت بگه‌یه‌نه‌ قه‌راخ پاریس، من باش ئه‌وێ شاره‌زام له‌ چه‌ندان سه‌ده‌ به‌ڕێوه‌، ئه‌وێ لانكه‌ی به‌هاریی قه‌ره‌جان بووه‌. له‌وێ سه‌ماكه‌رانی وه‌ك خۆت ده‌بینی. له‌ تۆ جوانتر، له‌ تۆ چالاكتر، له‌ تۆ مه‌غرورتر. له‌وێ هه‌واڵێك له‌ تیشكی گڵۆپه‌كانی تیاتری شانزه‌لیزه‌ نییه‌. گڵۆپی سه‌ماكه‌ره‌ قه‌ره‌جه‌كان ته‌نیا تریفه‌ی مانگه‌، ته‌ماشاكه‌، باش ته‌ماشاكه‌، ئایا له‌ تۆ چاكتر سه‌ما ناكه‌ن؟ دانی پێدا بنێ، كچی خۆم، هه‌میشه‌ كه‌سێك هه‌یه‌ له‌ تۆ چاكتر سه‌ما ده‌كات، له‌ تۆ چاكتر خۆی ده‌نوێنێ. ئه‌مه‌ش بزانه‌ كه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی چارلیدا هه‌رگیز كه‌سێك هینده‌ بێشه‌رم نه‌بووه‌ كه‌ وته‌یه‌كی ناشرین به‌ گالیسكه‌چییه‌ك و یان سواڵكه‌رێكی كه‌نار ڕووباری (سن) بڵێت. من ده‌مرم و تۆ ده‌ژیت، هیوادارم هه‌رگیز به‌ هه‌ژاری ژیان به‌سه‌ر نه‌به‌یت. له‌گه‌ڵ ئه‌م نامه‌یه‌دا چه‌كێكی سپیشت بۆ ده‌نێرم، چه‌ندت ده‌وێ بینووسه‌ و وه‌ریگره‌. به‌ڵام هه‌میشه‌ كه‌ دوو فرانك خه‌رج ده‌كه‌ی، به‌ خۆت بڵێ دووه‌مین فرانك هی من نییه‌، ئه‌مه‌ ده‌بێت هی پیاوێكی نه‌ناسراو بێت كه‌ ئه‌مشه‌و پێویستی به‌ فرانكێكه‌. پێویست به‌ گه‌ڕان ناكات. ئه‌گه‌ر به‌دوای ئه‌م موحتاجه‌ نه‌ناسراوانه‌دا بگه‌ڕێی، له‌هه‌ر جێیه‌ك په‌یدایان ده‌كه‌ی. كاتێك ده‌رباره‌ی پاره‌وپول له‌گه‌ڵتدا ده‌دوێم، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ باش ئاگاداری هێزی فریودان و ئه‌فسونی ئه‌م منداڵانه‌ی شه‌یتانم. من سه‌روه‌ختێكی درێژ له‌ سێركدا ژیاوم و هه‌ر له‌حزه‌یه‌ك بۆ ئه‌و گوریسبازانه‌ كه‌ به‌سه‌ر په‌تێكی باریكدا ده‌ڕۆن، نیگه‌ران بووم. به‌ڵام ئه‌م ڕاستییه‌ به‌ تۆ ده‌ڵێم كچم، خه‌ڵكی له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی وه‌ستاوه‌وه‌ زۆرتر له‌و گوریسبازانه‌ به‌سه‌ر په‌تێكی له‌رزۆكدا ده‌ڕۆن، ده‌كه‌ونه‌ خوارێ. ڕه‌نگه‌ شه‌وێك دره‌وشانه‌وه‌ی گرانبه‌هاترین ئه‌ڵماسی ئه‌م جیهانه‌ فریوت بده‌ن. ئه‌و شه‌وه‌، ئه‌م ئه‌ڵماسه‌ ده‌بێته‌ ئه‌و په‌ته‌ له‌رزۆكه‌ی تۆ و كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ت حه‌تمییه‌. ڕه‌نگه‌ ڕۆژێك، ڕوخساری جوانی شازاده‌یه‌ك به‌هه‌ڵه‌تدا ببات. ئه‌و ڕۆژه‌یه‌ كه‌ ده‌بییه‌ گوریسبازێكی ناشی و گوریسبازه‌ ناشییه‌كانیش هه‌میشه‌ ده‌كه‌ونه‌ خوارێ. دڵ به‌ زێڕ و زیوه‌ر مه‌به‌سته‌، چونكه‌ گه‌وره‌ترین ئه‌ڵماسی ئه‌م جیهانه‌ هه‌تاوه‌ كه‌ خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌م ئه‌ڵماسه‌ به‌ گه‌ردنی هه‌موانه‌وه‌ ده‌دره‌وشێته‌وه‌. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕۆژێك دڵت به‌ هه‌تاوی پیاوێك دا، له‌گه‌ڵیدا یه‌كدڵ به‌. به‌ دایكتم گوتووه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ نامه‌یه‌كت بۆ بنووسێ، ئه‌و له‌ من باشتر ئه‌شق ده‌ناسێ و بۆ پێناسه‌ی یه‌كدڵی له‌من شایسته‌تره‌. كاره‌كه‌ت یه‌كجار دژواره‌، ئه‌مه‌ ده‌زانم. له‌سه‌ر شانۆ جگه‌ له‌ ئاوریشمێكی ته‌نك شتێك له‌شت داناپۆشێت. له‌ پێناوی هونه‌ردا ده‌توانیت ڕووت و قووت بچیته‌ سه‌ر شانۆ و پۆشته‌تر و پاكتر بگه‌ڕێیته‌وه‌. به‌ڵام هیچ شتێك و هیچ كه‌سێكی تر له‌م جیهانه‌دا نییه‌ شیاوی ئه‌وه‌ بێت كچێك نینۆكی لاقی بۆ ڕووت بكات. ڕووتی نه‌خۆشی سه‌رده‌می ئێمه‌یه‌، من پیره‌مێردێكم و ڕه‌نگه‌ وته‌كانم مایه‌ی پێكه‌نین بن. به‌ڵام به‌ بڕوای من جه‌سته‌ی ڕووتی تۆ ده‌بێ هی كه‌سێك بێت كه‌ ڕۆحی ڕووتی تۆی خۆشده‌وێت. به‌وه‌ هیچ نابێت ئه‌گه‌ر بۆچوونی تۆ هی ده‌ ساڵ به‌رێ، هی سه‌رده‌می خۆداپۆشین بێت، مه‌ترسه‌ ئه‌م ده‌ساڵه‌ تۆ پیر ناكات. هه‌رچۆنێك بێت، هیوادارم تۆ دواین كه‌سێك بی كه‌ سه‌ر به‌ دوورگه‌ی ڕووتان بێ. ده‌زانم كه‌ باب و منداڵ شه‌ڕێكی نه‌بڕاوه‌یان له‌نێواندا هه‌یه‌. له‌گه‌ڵ من یا له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كانی مندا به‌شه‌ڕ وه‌ره‌. كچم، من منداڵی گوێڕایه‌ڵم به‌ دڵ نییه‌. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا به‌ر له‌وه‌ی فرمێسكه‌كانم ئه‌م نامه‌یه‌ ته‌ڕ بكه‌ن. ده‌مه‌وێ هیوایه‌ك به‌ خۆم ببه‌خشم، ئه‌مشه‌و شه‌وی نۆێله‌، شه‌وی موعجیزه‌یه‌. هیوادارم موعجیزه‌یه‌ك ڕووبدات. تا ئه‌و شته‌ی من به‌ ڕاستی ده‌مه‌وێ پێتی بڵێم، تۆ تێی گه‌یشتبی! چارلی ئیتر پیر بووه‌ ژیڕالدین، زوو یان دره‌نگ، له‌جیاتی ئه‌و جلی سه‌مایه‌، ڕه‌نگه‌ ڕۆژێك جلی تازیه‌ له‌به‌ركه‌یت و بێیته‌ سه‌ر مه‌زارم. ڕازی نیم تۆ زه‌حمه‌ت بكێشی. ته‌نیا جار جار له‌ ئاوێنه‌دا چاو له‌ ڕوخساری خۆت بگره‌ ئه‌وجار من ده‌بینی. خوێنی من له‌ ناو ده‌ماره‌كانی تۆ دایه‌ و هیوادارم تا ئه‌و كاته‌ی خوێن له‌ ده‌ماره‌كانی مندا وشك ده‌بێ، چارلی، باوكت له‌بیر نه‌كه‌یت. من فریشته‌ نه‌بووم، به‌ڵام تا ئه‌و جێیه‌ی له‌ توانامدا بوو هه‌وڵمدا مرۆڤ بم، تۆش هه‌وڵ بده‌.
ماچت ده‌كه‌م سویسرا 1964

---------------------------------------
وه‌رگێڕ: چیمه‌ن كه‌ریم
گۆڤاری ڕابوون ژماره‌ 29 ساڵی 2000 ‌



behnam5555 08-06-2011 02:51 PM

هاوینه‌هه‌واره‌کانی کوردستان

کوردستان، بێجگه‌ له‌ به‌پیتیی خاکه‌که‌ی، بێجگه‌ له‌ دار و دره‌خته‌که‌ی، بێجگه‌ له‌ کان و ئاسن و کانگاکانی، بێجگه‌ له‌ گۆگرد و نه‌وته‌که‌ی، شوێنی سروشتی و ئاو و هه‌وایه‌کی وای هه‌یه‌ که‌ مایه‌ی سه‌رنجڕاکێشان و تێڕوانینن. شوێنه‌ جوان و ته‌رزاوه‌کانی، دار و ئاو و تاڤگه‌ و کانیاوه‌کانی. جوانیی سروشتی کوردستان، وه‌ک بووکێکی ڕازاوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر بێت و بایه‌خی ته‌واوی پێ بدرێ!. هه‌ندێ له‌و شوێنه‌ جوان و ڕه‌نگینانه‌ که‌وتوونه‌ته‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌کان و هه‌ندێکیشیان له‌ دامێن و به‌رچیاکاندان. هاوینه‌هه‌واره‌کان
کوردستان، بێجگه‌ له‌ به‌پیتیی خاکه‌که‌ی، بێجگه‌ له‌ دار و دره‌خته‌که‌ی، بێجگه‌ له‌ کان و ئاسن و کانگاکانی، بێجگه‌ له‌ گۆگرد و نه‌وته‌که‌ی، شوێنی سروشتی و ئاو و هه‌وایه‌کی وای هه‌یه‌ که‌ مایه‌ی سه‌رنجڕاکێشان و تێڕوانینن. شوێنه‌ جوان و ته‌رزاوه‌کانی، دار و ئاو و تاڤگه‌ و کانیاوه‌کانی. جوانیی سروشتی کوردستان، وه‌ک بووکێکی ڕازاوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر بێت و بایه‌خی ته‌واوی پێ بدرێ!. هه‌ندێ له‌و شوێنه‌ جوان و ڕه‌نگینانه‌ که‌وتوونه‌ته‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌کان و هه‌ندێکیشیان له‌ دامێن و به‌رچیاکاندان.
هاوینه‌هه‌واره‌کان بۆ خۆشی و ڕابواردنی مرۆڤ، بۆ پشوو و حه‌سانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی که‌ بۆ گه‌شت و گوزار ڕوویان تێ ده‌که‌ن و بۆ ماوه‌یه‌ک له‌ شوێنه‌ گه‌رمه‌کان دوور ده‌که‌ونه‌وه‌ و له‌و به‌هه‌شته‌دا ده‌حه‌سێنه‌وه‌، سوودی لێ وه‌رده‌گیردرێت. ئه‌گه‌ر چی هێشتا هاوینه‌ هه‌واره‌کانی ولآتی کوردستان به‌ گشتی و به‌شی باشووری کوردستانمان به‌ ته‌واوی ئاوه‌دان نه‌کراونه‌ته‌وه‌ و به‌ ته‌واوی ده‌ستی ئاوه‌دانی و چاککردنه‌وه‌یان یان پێ نه‌گه‌یشتووه‌ یان هێشتا خزمه‌تگوزاریی ته‌واوی تێدا نه‌کراوه‌!. بۆ نموونه‌: میوانخانه‌، شوێنه‌ پێویستییه‌کانی تری وه‌ک ئاوده‌ست، بازاڕ و ئه‌وه‌ی له‌ ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤدا به‌کار دهێنرێت. له‌ چاو ولآتان که‌م و کووڕیی و ناته‌واوییان یه‌کجار زۆره‌!، به‌لآم له‌ گه‌ڵ ئه‌و که‌م و کوڕییانه‌شدا هه‌ر سوودێکی زۆریان هه‌یه‌ و خه‌ڵک ڕوویان تێده‌که‌ن. ئه‌وه‌ش به‌ هۆی جوانیی شوێنه‌کان و ڕازاوه‌یی ناوچه‌که‌ و و دار و دره‌خت و سرووشته‌که‌یه‌وه‌یه‌. ئارامی و ساردی ئاو و فێنکیی هه‌واکه‌ی بووه‌ته‌ هۆی دڵڕفێنی و سه‌رنجڕاکێشێانی خه‌ڵک. هه‌ندێ له‌و هاوینه‌ هه‌وارانه‌ی کوردستان:

هاوینه‌هه‌واری (سه‌لاحه‌دین)

هاوینه‌هه‌واری(شه‌قلآوه‌)
هاوینه‌هه‌واری(گه‌لی عه‌لی به‌گ)
هاوینه‌هه‌واری (بێخاڵ)
هاوینه‌هه‌واری (حاجی ئۆمه‌ران)
هاوینه‌هه‌واری (سۆلاڤ)
هاوینه‌هه‌واری (سه‌رسه‌نگ)
هاوینه‌هه‌واری (ئامێدی)
هاوینه‌هه‌واری (سه‌رچنار)
هاوینه‌هه‌واری (ئه‌زمڕ)
هاوینه‌هه‌واری(پیره‌مه‌گروون)
هاوینه‌هه‌واری(ئاوی سه‌رو و قۆپ)
هاوینه‌هه‌واری (هه‌ورامان)
هاوینه‌هه‌واری (ئه‌حمه‌د ئاوا و زه‌ڵم) و …هتد.

سوودی هاونیه‌هه‌واره‌کانمان، بێجگه‌ له‌ جوانیی سروشت و خۆشی و حه‌سانه‌وه‌ی مرۆڤ، ده‌بێته‌ مایه‌ی ده‌رامه‌تێکی زۆر باشیش بۆ ناوچه‌که‌ و خه‌ڵکه‌که‌ی، ئه‌گه‌ر بێت و زیاتر ڕێک و پێک بخرێن و بکرێنه‌ جێی پشوودان و حه‌سانه‌وه‌ و حه‌وانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌ ناوه‌وه‌ی ولآته‌وه‌ ڕوویان تێ ده‌که‌ن. به‌ هیوای ئه‌وه‌ین که‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و که‌سانی به‌رپرسی په‌یوه‌نددار زیاتر ئاوڕ له‌ چاککردنه‌وه‌ و خزمه‌تگوزاریی هاوینه‌ هه‌واره‌کانی کوردستان بده‌نه‌وه‌.


behnam5555 08-06-2011 02:53 PM

قه‌ڵای دمدم

قه‌ڵای دمدم له‌سه‌ر لوتکه‌ی شاخێکی زۆر به‌رز دروستکراوه‌. لای باکووڕو باشوری قه‌ڵاکه‌ دوو دۆڵی زۆر قوڵ هه‌یه‌ که‌که‌س ناتوانی پێیاندا سه‌رکه‌وێ. لای ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ پشتی داوه‌ به‌ چیاکه‌وه‌، شووره‌یه‌کی به‌رز و تۆکمه‌ی بۆ دروستکراوه‌و هه‌ندێ بورجی به‌رزی بۆ


قه‌ڵای دمدم له‌سه‌ر لوتکه‌ی شاخێکی زۆر به‌رز دروستکراوه‌. لای باکووڕو باشوری قه‌ڵاکه‌ دوو دۆڵی زۆر قوڵ هه‌یه‌ که‌که‌س ناتوانی پێیاندا سه‌رکه‌وێ. لای ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ پشتی داوه‌ به‌ چیاکه‌وه‌، شووره‌یه‌کی به‌رز و تۆکمه‌ی بۆ دروستکراوه‌و هه‌ندێ بورجی به‌رزی بۆ دروستکراوه‌، هه‌روا له‌م لایه‌وه‌ ده‌رگایه‌کی هه‌یه‌. لای ڕۆژئاواشی شووره‌یه‌کی قایمی هه‌یه‌. ده‌رگایه‌کیشی به‌ره‌و باشوور ده‌کرێته‌وه‌.
له‌ناو قه‌ڵاکه‌ ئه‌ستێرکێکی گه‌وره‌ دروستکراوه‌ بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ئاو که‌له‌ ڕێگه‌ی باران و به‌فره‌وه‌ هه‌موو زستانێ پڕده‌بێت و به‌ درێژایی ساڵه‌که‌ که‌ڵکیان له‌ ئاوه‌که‌ی وه‌رده‌گرت.
له‌لای باکووڕه‌وه‌ و لای دۆڵه‌که‌وه‌ کانییه‌ک هه‌بووه‌ به‌ڵام ئاوه‌که‌ی زۆر که‌م بووه‌، جۆگه‌یه‌کیان له‌ سه‌رچاوه‌ی کانییه‌که‌وه‌ کیشاوه‌ بۆ ناو قه‌ڵاکه‌.
له‌سه‌رده‌می شا عه‌باسی سه‌فه‌ویدا هێرش کرایه‌ سه‌ر ئه‌م قه‌ڵایه‌، له‌شکرێکی گه‌وره‌و به‌ چه‌کی قورسه‌وه‌ گه‌مارۆی ئه‌م قه‌ڵایه‌یان دا، ماوه‌ی چوار زستان و پێنج هاوین له‌شکری خۆراگری ئه‌میرخانی برا دۆست به‌رگری له‌ قه‌ڵاو ده‌سته‌ڵاتی خۆی کرد. به‌ڵام پاشان به‌ هۆی کوردێکی خۆفرۆشه‌وه که‌ نهێنیه‌کانی قه‌ڵای بۆ دوژمن ئاشکرا کرد، دوژمنان سه‌رچاوه‌ی کانییه‌که‌ ده‌دۆزنه‌وه‌و خمی تێده‌که‌ن و لایه‌کی قه‌ڵاکه‌ ده‌روخێنن و ده‌چنه‌ ناو قه‌ڵاکه‌و دانیشتوانی قه‌ڵاکه‌ ده‌ست به‌سه‌ر ده‌که‌ن و زۆربه‌یان ده‌کوژن. تاڵانی قه‌ڵاکه‌ش ده‌که‌ن و زۆربه‌ی شوێنه‌کانیشی ده‌ڕوخێنن. ‌


behnam5555 08-06-2011 02:56 PM


که‌و


https://encrypted-tbn1.google.com/im...ZmfKLYUJ5Qxqvw

که‌و یه‌کێکه‌ له‌و باڵندانه‌ی له‌ وڵاتانی ئاسیادا ناسراوه‌، به‌ تایبه‌تی له‌ وڵاتانی سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست. یه‌کێکن له‌و باڵدارانه‌ی هه‌وڵی ماڵی کردنیان دراوه‌. به‌ڵام هه‌رده‌م وه‌ک باڵنده‌یه‌کی کێوی ماونه‌ته‌وه‌.
که‌و له‌ کاتی ڕاوکردندادژی ڕه‌گه‌زی خۆی به‌کارده‌‌هێنرێ. که‌و زۆر جۆری هه‌یه‌، به‌ڵام به‌هۆی ڕاوکردنه‌وه‌جۆره‌کانی که‌م ده‌بێته‌وه‌. که‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی باڵنده‌یه‌کی بچکۆله‌یه‌ که‌چی مرۆڤ که‌و یه‌کێکه‌ له‌و باڵندانه‌ی له‌ وڵاتانی ئاسیادا ناسراوه‌، به‌ تایبه‌تی له‌ وڵاتانی سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست. یه‌کێکن له‌و باڵدارانه‌ی هه‌وڵی ماڵی کردنیان دراوه‌. به‌ڵام هه‌رده‌م وه‌ک باڵنده‌یه‌کی کێوی ماونه‌ته‌وه‌.
که‌و له‌ کاتی ڕاوکردندا دژی ڕه‌گه‌زی خۆی به‌کارده‌‌هێنرێ. که‌و زۆر جۆری هه‌یه‌، به‌ڵام به‌هۆی ڕاوکردنه‌وه‌ جۆره‌کانی که‌م ده‌بێته‌وه‌. که‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی باڵنده‌یه‌کی بچکۆله‌یه‌ که‌چی مرۆڤ به‌رده‌وامه‌ له‌ ڕاوکردنی.
قه‌له‌ڕه‌ش و داڵ زۆر جار هێرش ده‌به‌نه‌ سه‌ر هێلانه‌کانیان و هێلکه‌کانیان ده‌خۆن.
که‌و به‌ شیوه‌یه‌کی گشتی به‌کۆمه‌ڵ ده‌ژین. که‌و له‌کاتی جوتبوونیاندا زۆر ده‌خوێنن، به‌تایبه‌تی نێره‌کانیان. نایه‌ڵن نێرینه‌یه‌کی تر له‌ مێینه‌که‌ی ئه‌و نزیک بکه‌وێته‌وه‌، ئه‌گینا خۆی گیڤ ده‌کاته‌وه‌ خۆی بۆ شه‌ڕ ئاماده‌ ده‌کات. نێره‌که‌و له‌ کاتی نزیک که‌وبوونه‌وه‌ی هێلکه‌دانان و کڕکه‌وتنی مێینه‌کاندا، هێلانه ‌دروست ده‌که‌ن. میینه‌کان له‌ ده‌ تا پانزه‌ هێلکه‌ ده‌که‌ن و به‌سه‌ر هێلکه‌کاندا کڕده‌که‌ون، نێرینه‌کان پاسه‌وانی که‌وی مێنه‌و هێلکه‌کانی ده‌که‌ن. مێینه‌ ته‌نیا کاتێ به‌دوای خواردن و ئاودا ده‌گه‌ڕی هێلکه‌کانی جێده‌هێڵێ. هه‌رکه‌ هێلکه‌کان تروکان ئه‌وا نێرینه‌که‌ جێیان ده‌هێڵێ و به‌ره‌و پۆله‌ که‌وێكی تر ده‌ڕوات.
ماکه‌و‌‌ ئاگاری بێچوه‌کانی ده‌بێت، ده‌یان پاریزێ و یارمه‌تیان ده‌دات له‌ خوارن دۆزینه‌وه‌، له‌و ماوه‌دا بێچوه‌کان له‌سه‌ر کرم و مێرووله‌ ده‌ژین. ئێوارانیش هه‌موویان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ هێلانه‌که‌که‌یان. به‌مجۆره‌ ده‌ژێن تا فێری باڵه‌فڕه‌ ده‌بن.


behnam5555 08-06-2011 03:00 PM

عه‌له‌شیش

یا

قه له مونه


https://encrypted-tbn2.google.com/im...EwIgepirvSF4hg
عه‌له‌شیش له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌ ناوچه‌کانی ئه‌مه‌ریکای باکووڕدا ژیاوه‌، به‌ درێژایی مێژوو گۆڕانکاری به‌سه‌هاتووه‌. عه‌له‌شیش نۆ شێوه‌ی جیاوازی ماوه‌. یه‌کێکه‌ له‌و باڵندانه‌ی ماڵی بووه‌. نێره‌ و مێیه‌نه‌ی زیاتر پێکه‌وه‌ ده‌ژین. سه‌رو ملیان په‌ڕی پێوه‌ نییه‌، به‌ڵکو به‌ پێستێکی ئه‌ستووری چرچی سوور داپۆشراوه‌.له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌ پۆل له‌ ناوچه‌ دارستانیه‌کاندا ده‌ژیان، که گه‌رم

عه‌له‌شیش له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌ ناوچه‌کانی ئه‌مه‌ریکای باکووڕدا ژیاوه‌، به‌ درێژایی مێژوو گۆڕانکاری به‌سه‌هاتووه‌. عه‌له‌شیش نۆ شێوه‌ی جیاوازی ماوه‌. یه‌کێکه‌ له‌و باڵندانه‌ی ماڵی بووه‌. نێره‌ و مێیه‌نه‌ی زیاتر پێکه‌وه‌ ده‌ژین. سه‌رو ملیان په‌ڕی پێوه‌ نییه‌، به‌ڵکو به‌ پێستێکی ئه‌ستووری چرچی سوور داپۆشراوه‌.له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌ پۆل له‌ ناوچه‌ دارستانیه‌کاندا ده‌ژیان، که گه‌رم بووه‌ و خواردن و ئاوی لێ ده‌ست ده‌که‌وت. به‌ شه‌وانیش له‌ سه‌ر داره‌ به‌رزه‌کان ده‌نیشنه‌وه و ده‌خه‌ون. عه‌له‌شیش ده‌توانێ بفڕێ، به‌ڵام که‌مجار ئه‌م توانایه‌ی خۆی به‌کارده‌‌هێنێ.‌ هه‌ر نێرینه‌یه‌ک کۆمه‌ڵه‌ مێینه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ ده‌بێ. هه‌ندێ شێوه‌ی عه‌له‌شیش زۆر گه‌وره‌ ده‌بن، درێژییان ده‌گاته‌ یه‌ک مه‌تر تا مه‌ترو بیست سانتیمه‌تر و کێشیان نزیکه‌ی یانزه‌ کیلۆ ده‌بێت.
له‌ سه‌ره‌تایی مانگی چواردا، مێینه‌کان به‌ داوی وشکاییه‌کدا ده‌گه‌ڕێن، هێلکه‌ی تێدا بکه‌ن. شوێنێکی وشکایی ده‌دۆزنه‌وه‌و چاڵی ده‌که‌ن و به‌ گه‌ڵاو پوش دایده‌پۆشن. هه‌شت تا ده‌ هێلکه‌ ده‌که‌ن، هێلکه‌کانیان بۆره‌و په‌ڵه‌ی قاوه‌یی پێوه‌یه‌. مێینه‌ له‌ سه‌ر هێلکه‌کان کڕده‌که‌ون، ته‌نیا له‌کاتی خوارندا هێلکه‌کان جیده‌هێڵێ، ئه‌وکاتیش به‌ گه‌ڵاو پوش دایده‌پۆشێ تا باڵنده‌و ئاژه‌ڵی نه‌یاندۆزنه‌وه‌. زۆر جار چه‌ند مێینه‌یه‌ک هێلکه‌ له‌ هه‌مان هێلانه‌دا ده‌کات و به‌ نۆره‌ له‌ سه‌ر هێلکه‌کان کڕ ده‌که‌ون، پاش بیست و هه‌شت ڕۆژ هێلکه‌کان ده‌تروکێن، هه‌موو پێکه‌وه ئاگاداری بێچووه‌کانیان ده‌بن.‌ پاش چوارده‌ رۆژ بێجووه‌کانیان فێری فڕین ده‌بن و ئێواران ده‌فڕنه‌ سه‌ر داره‌کان و له‌وێ ده‌خه‌ون.
له‌ کاتیکدا ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی ببنه‌وه‌ زۆر به‌ خێرایی ڕا ده‌که‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌سپیش پێیان ناگاته‌وه‌. مرۆڤ زوو عه‌له‌شیشی ماڵی کردووه‌‌. عه‌له‌شیشی ماڵی زۆر گه‌وره‌تر ده‌بێت له‌ کێوی، له‌وانه‌یه‌ ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌ خواردنیانه‌وه‌ هه‌بێت، هه‌ندێکیان کێشیان ده‌گاته‌ بیست کیلۆ.


behnam5555 08-06-2011 03:08 PM



له‌قله‌ق

یا
حاجی له گ له گ


https://encrypted-tbn3.google.com/im...k3-kcCp951kylA

یه‌کێکه له‌و باڵندانه‌ی له‌ هه‌رپێنج کیشوه‌ره‌کاندا هه‌یه‌، هه‌ژده‌ جۆریان هه‌یه‌. له‌و شوێنانه‌ ده‌ژین که‌ نزیکه‌ له‌ ئاوه‌‌. له‌قله‌ق له‌سه‌ر زینده‌وه‌ره‌ بچووکه‌کان ده‌ژین، وه‌ک بۆق، ماسی، مارمایلکه‌ و مار...هتد. نیرینه‌و مێینه‌ی له‌قله‌ق پێکه‌وه‌ ده‌ژین و هێلانه‌ زۆر گرنگه‌ بۆیان. هه‌ردووکیان پێکه‌وه‌ له‌سه‌ر هێلکه‌کان کڕده‌که‌ون و پاش تروکاندنی هێلکه‌کانیش هه‌ردووکیان پێکه‌وه‌ ئاگاداری بێچووه‌کان ده‌بن.له‌قله‌ق زۆر ڕه‌نگی جیاوازی هه‌یه‌، ئه‌و شێوه‌یه‌ی له‌ وڵاتی ئیمه‌ هه‌یه‌، ئه‌وانه‌ن که‌ په‌ڕه‌کانیان سپییه‌و په‌ڕی کۆتایی باڵه‌کانیان ڕه‌شه‌و ده‌نووک و قاچیان سووره‌. له‌قله‌ق وه‌ک زۆربه‌ی باڵنده‌کانی تر گه‌رمیان و کوێستان ده‌که‌ن، له‌قله‌ق توانایه‌کی سه‌یری تێدایه‌ له‌وه‌ی که‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ هه‌مان شوێن و هه‌مان هێلانه‌ی خۆی، گه‌ر له‌م کۆچه‌دا مێینه‌که‌ نه‌گه‌ڕایه‌وه‌ ئه‌وا نێرینه‌که‌ له‌قله‌قێکی مێینه‌ی تر بۆ خۆی ده‌دۆزێته‌وه‌. هه‌ر که‌ گه‌ڕانه‌وه‌ خه‌ریکی تازه‌کردنه‌وه‌و چاککردنه‌وه‌ی هێلانه‌که‌یان ده‌بن و پوش و په‌ڵاشی تازه‌ی بۆ ده‌‌هێنن.

https://encrypted-tbn1.google.com/im...ywVIgcZjHdpYfI

له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی چواردا مێینه‌ هێلکه‌ ده‌کات، هه‌ردووکیان به‌ نۆره‌ له‌سه‌ر هێلکه‌کان کڕده‌که‌ون و هه‌رچه‌ند نێرینه‌که‌ زیاتر پاسه‌وانی ده‌کات. هه‌رکه‌ هێلکه‌کان تروکان و بێچووه‌کان هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌وا به‌ هه‌ردووکیان ئاگایان لێیان ده‌بێت و خواردنیان بۆ ده‌دۆزنه‌وه‌. له‌قله‌قی نێرینه‌و مێینه‌ له‌ ده‌نووکیاندا ئاو بۆ بێچووه‌کانیان ده‌هێنن. کاتێکیش گه‌رما بێت به‌ شێوه‌یه‌ک ده‌وه‌ستن که‌ سێبه‌ر بۆ بێجووه‌کانیان بکه‌ن یان ئاوپرژێنیان ده‌که‌ن. له‌ کاتی باران بارینیشدا به‌ باڵه‌کانیان دایان ده‌پۆشن.

behnam5555 11-19-2011 09:48 AM


ئایا ئه‌زانی که ژماره‌ی ئیسقانی پێی مرۆڤ 32 ئیسقانه؟

ئایا ئه‌زانی که ئیسقانی که‌له‌سه‌ری مرۆڤ پێکهاتوه له 22 ئیسقان؟

ئایا ئه‌زانی که له وڵاتی به‌رازیل هندێک جاڵ‌جاڵۆکه هه‌ن کێشانه‌ی نزیکی 85 گرامه؟

ئایا ئه‌زانی که دڵی مێشووله له یه‌ک ده‌قیقه 1000 جار ته‌پ لێ ئه‌دا؟

ئایا ئه‌زانی که مێشووله نزیک 47 دانه ددانی هه‌یه؟

ئایا ئه‌زانی که مێشووله له درێژایی ته‌مه‌نی زیاتر له 500 دانه گرا دائه‌کات؟

ئایا ئه‌زانی که کوله( ملخ ) توانای ڕێکردنی هه‌یه‌ هه‌تاکو هه‌ردوو
قاچی له جه‌سته‌ی ئه‌بێته‌وه؟
ئایا ئه‌زانی که کوله 900 دانه ماسولکه‌ی هه‌یه؟
.نزیکه‌ی 200 دانه‌ی له ماسولکه‌کانی مرۆڤ زیاتره

ئایا ئه‌زانی که ئه‌و ده‌سته‌ کولانه‌ی که به‌یه‌که‌وه ئه‌ڕۆن نزیکی
یه‌ک ملیۆن ئه‌بن وه له‌ یه‌ک ڕۆژ نزیکی20 ته‌ن خۆراک له‌ناو
ئه‌ده‌ن؟

نه‌هه‌نگ ده‌ریایه؟
.به‌ گوێره‌ی گه‌وره‌یی خۆی به‌ هه‌مان شێوه‌ش پارچه‌کانی جه‌سته‌ی زۆر قورسن
.دڵی نزیکه‌ی 450 کیلۆ گرامه
.سییه‌کانی نزدیکی 1000 کیلو گرامه
.بڕبڕه‌ی پشتی 7 ته‌ن
.زمانی 3 ته‌ن


behnam5555 12-17-2011 07:12 PM

ماناى وشةى ئاسيا
ھیچ بیروڕایە کی یە کلاکەرەوە لەمەڕ بنچینەی وشەی((ئاسیا))نیە،بەڵام رای
پەسەند وایە کە ئەم وشەیە دەگەڕێتەوە بۆ سەر بناخە سامیەکەی لە رەگی
((ئاسۆ)) بە زبانی ئەکەدی یان ئاشووری،و بە عیبری ((یاسا))و بە ئارامی
((یەعا)) بەو پێ یەی ((ع))ی ئارامی ھاوشانی بە ((س)) لە زمانە سامی یە کانی
تردا،و تێکڕابە مانای ((دەرچوو،ھەڵات)) دێت وەک ئاماژە بۆخۆر،یان بە مانای جوان و خاوێنی
بەڵام وەکو دیارە مانا ئەکەدیەکەی لە ھوویان راسترە ،چونکە دەکرێ وشەی ئاسیا به
مانای ناوچەی خۆرھەڵاتن یا خۆد ھەڵاتنی خۆر بێت ، و ئەمەش ئەو باوەڕە دەخاتە
روو کە ئەو نەتەوە سامی یانەی کە لە خۆرھەڵاتی یونان نیشتەجی بوون ((دانیەکان و کەنعانیەکان))،
ناوی ((ئاسیا)) یان نابوو بەسەر ئەو ناوچانەی کە دەکەوتنە خۆرھەڵاتی وڵاتەکەیان
و بە ئاسیای بچووک واتە ((ئانادوڵ)) ناوزەندیان کرد بوو.


behnam5555 12-17-2011 07:22 PM

بزه‌ی ژۆكۆند

بۆ ئاشكرابوونی نهێنی تابلۆی بزه‌ی ژۆكۆند گۆری لیئۆناردۆ داوینچی ده‌پشكنن
توێژه‌ران ده‌یانه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی نهێنی زه‌رده‌خه‌نه‌ی تابڵوی ژۆكۆند ئاشكرا بێ، گۆری لیئۆناردۆ داوینچی خولقێنه‌ری ئه‌و تابلویه‌ هه‌ڵكه‌نن. توێژه‌ران ده‌ڵێن داوینچی وێنه‌ی خۆی وه‌ك روخساری ئافره‌تێك كێشاوه‌ و ئێستا ده‌یانه‌وێ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر پاشماوه‌ی كه‌له‌ سه‌ری داوینچی نهێنی ئه‌و تابلۆیه‌ بدۆزنه‌وه‌.


رێكخراوی میراتی كه‌لتووری ئیتالیا ده‌یه‌وێ مۆڵه‌تی هه‌ڵكۆڵینی گۆری داوینچی به‌ده‌ست بێنێ.

داوینچی هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌ی ئیتالی بووه‌ كه‌ خولقێنه‌ری به‌نرخترین تابلوی نیگاركێشی جیهان به‌ ناوی زه‌رده‌خه‌نه‌ی ژۆكۆنده‌. ئه‌و تابلو وێنه‌یه‌كی سه‌رنجراكێش له‌ ئافره‌تێكه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ لایه‌كه‌وه‌ سه‌یری بكه‌ین ده‌بینین ئه‌و ئافره‌ته‌ پێده‌كه‌نێت و ئه‌گه‌ر له‌ لایه‌كیتره‌وه‌ سه‌یری وێنه‌كه‌ بكه‌ین ئافره‌ته‌كه‌ روخسارێكی ئاسایی هه‌یه‌ و هیچ جۆره‌ پێكه‌نینێك له‌ روخساریدا نابینین.

توێژه‌ران پێیانوایه‌ داوینچی به‌ خولقاندنی وێنه‌ی خۆی له‌ چه‌شنی ئافره‌تێك وێنه‌ی خۆی بۆ هه‌تاهه‌تایی مێژوویی كردووه‌.


http://kurdup.com/up/uploads/picture/1bcf0d0d99.jpg







behnam5555 12-25-2011 08:39 AM

ئه زانى فرميسك له بيكه نين جوانتره؟¡

http://2upl.com/uploads/jpg/6d6b6d9a9a.jpg

بيكه نين ده توانى بيشكه ش به هه مووكه س بكه يت به لام فرميسك بؤئه وكه سه يه كه ناتةوئ له ده ستى بده يت —

http://2upl.com/uploads/jpg/cea855773b.jpg

هه‌میـشه‌ بۆ که‌سێـک پێبکـه‌نه‌ کـه ‌ده‌زانیـت به‌ پێکـه‌نینـه‌کانت دڵ خـۆش ده‌بێـت.
بۆ که‌ســێک بگری که‌ کاتێـــک ده‌زانیت تۆ ده‌گریــت ئه‌ویش بگــری.
بــۆ که‌سێک خــه‌م بخــۆ که‌ شه‌ریکــی خه‌مه‌کانتــه‌.
هــاوڕێی که‌ســێک بكه که‌ ده‌زانیــت به‌ دڵ هاوڕێتـــه

http://2upl.com/uploads/jpg/597ad00e15.jpg

خودایه فێرم بکه‌،‌:

ئه‌و که‌سانه‌م خۆش بوێت که‌ خۆشیان ناوێم
بگرییم بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ هه‌رگیز خه‌می منیان نه‌خواردووه‌
بزه‌ بکه‌م بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ که‌ هه‌رگیز بزه‌یه‌کیان نه‌خستوه‌ته‌ سه‌ر لیوم
خۆشه‌ویستی ده‌رببڕم بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ خۆشیان نه‌ویستووم .........


behnam5555 12-25-2011 08:59 AM

به‌ناوبانگترین (10) شوێنی جیهان بۆ خۆكوشتن

http://www.kurdupload.com/images/7mG...13-102011b.jpg


ساڵانه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵك به‌ هۆی خۆكوشتنه‌وه‌ (الانتحار) ده‌مرن، وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ڕیزی پێشه‌وه‌دایه‌، هه‌روه‌ك هه‌زارانی تر له‌ كاتی هه‌وڵدانیان بۆ خۆكوشتن فه‌شه‌ل ده‌هێنن، پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی (تۆپتێنز ـ toptenz) له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا به‌ناوبانگترین 10 جێگای جیهانی‌ دیاریكردووه‌ كه‌ ساڵانه‌ زۆرترین كردار و هه‌وڵی خۆكوشتن له‌وێدا ڕووده‌دات، به‌پێی ئه‌م ڕیزبه‌ندیه‌ی خواره‌وه‌:

یه‌كه‌م/ پردی (گۆڵدن جیت)

ئه‌م پرده‌ شه‌عیبیه‌تێكی زۆری هه‌یه‌ بۆ خۆكوشتن، نه‌ك هه‌ر له‌ ئه‌مریكا، به‌ڵكو له‌ هه‌موو جیهانه‌وه‌ ڕویتێده‌كه‌ن، یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین پرده‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی جیهان و درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته‌ (3000 مه‌تر) شاری (سانفرانسیسكۆ) به‌ شاری (مارین) ده‌به‌ستێ.
پردی (گۆڵدن جیت) له‌ ساڵی 1937 كرایه‌وه‌ كه‌ له‌و ڕۆژگاره‌دا درێژترین پردی جیهان بوو، نهێنی ئه‌وه‌ی بۆچی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ له‌ خۆكوژه‌كان ڕویتێده‌كه‌ن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌رزیه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ڕووی ئاوه‌كه‌ ئه‌گاته‌ (75 مه‌تر)، ئه‌و كه‌سه‌ی له‌وێوه‌ خۆی به‌رئه‌داته‌وه‌ به‌ (4 سانیه‌) واته‌ به‌ خێرای (138 كم/سه‌عات) ئه‌گاته‌ خواره‌وه‌، گوڕی ئه‌م خێراییه‌ و نزمبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌شی ئه‌و كه‌سه‌ به‌ هۆی ساردی ئاوه‌كه‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ مردن به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێ، ته‌نیا له‌ ساڵی 2003دا (1200 كه‌س) له‌م پرده‌دا كۆتاییان به‌ ژیانی خۆیان هێناوه‌.

دووه‌م/ دارستانه‌كانی (ئۆكیجاهارا)
ئه‌م دارستانه‌ له‌ زمانی یابانیه‌كاندا به‌مانای (ده‌ریای دره‌خته‌كان) ناسراوه‌، ئه‌كه‌وێته‌ شاخی (فۆجی)، له‌ ساڵی 1950 به‌دواوه‌ بووه‌ته‌ شوێنی خۆكوشتن، نهێنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م شوێَنه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ یه‌كێك له‌ به‌ناوبانگترین ڕۆمانه‌ یابانیه‌كان به‌ناوی (دارستانی ڕه‌ش) كه‌ (كیوری جوكای) نووسیویه‌تی، پاڵه‌وانی ئه‌م ڕۆمانه‌ له‌م دارستانه‌دا خۆیده‌كوژێت، كه‌ كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌ زیهنی یابانییه‌كاندا جێهێشتووه‌.

سێیه‌م/ كه‌نده‌ڵانی (سیدنی)
ئه‌كه‌وێته‌ ویلایه‌تی (نیو ساوس ویلز) له‌ شاری سیدنی، باشترین شوێنه‌ بۆ خۆكوشتن لای ئوستراڵییه‌كان، سێیه‌م شوێنه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان، ساڵانه‌ نزیكه‌ی 50 كه‌س لێره‌وه‌ خۆیان فڕێئه‌ده‌نه‌ ناو ده‌ریاكه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێك ڕێگری كراوه‌ وه‌ك دانانی كامێرا و ته‌له‌فون بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ پۆلیسه‌وه‌.

چواره‌م/ (بیچی هید)
ئه‌م ناوچه‌یه‌ ئه‌كه‌وێته‌ ڕۆژهه‌ڵاتی شاری (ساكس) له‌ جوانترین شوێنه‌كانی به‌ریتانیایه‌، له‌گه‌ڵ دیمه‌نه‌ سیحراویه‌ جوانه‌كه‌یدا، مێژوویه‌كی ناخۆشی له‌گه‌ڵ خۆكوشتن هه‌یه‌ له‌ ساڵی 1600ه‌وه‌، (لاپاڵ)ێكی گه‌وره‌ له‌م ناوچه‌یه‌دا هه‌یه‌ ساڵانه‌ زیاتر له‌ بیست كه‌س سه‌رئه‌كه‌ونه‌ سه‌ره‌وه‌ی لاپاڵه‌كه‌ و له‌وێوه‌ خۆیان هه‌ڵئه‌ده‌نه‌ خواره‌وه‌، له‌ به‌رزترین شوێنی لاپاڵه‌كه‌وه‌ كه‌ ئه‌گاته‌ (162 مه‌تر).

پێنجه‌م/ شاری (سوفولز)
ئه‌كه‌وێته‌ ویلایه‌تی (داكۆتای باشوور) له‌ ئه‌مریكا، یه‌كێكه‌ له‌ به‌ناوبانگترین شاره‌كانی دنیا بۆ خۆكوشتن، له‌م شاره‌دا كه‌ ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی له‌ (120) هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕناكات ساڵانه‌ (25) كه‌س خۆیان ده‌كوژن، كه‌ زۆربه‌یان گه‌نج و تازه‌پێگه‌یشتوون.

شه‌شه‌م/ تاڤگه‌كانی (نیاگارا)

ئه‌كه‌وێته‌ سنووری نێوده‌وڵه‌تی (كه‌نه‌دا ـ ئه‌مریكا)، له‌ جوانترین تاڤگه‌كانی دنیان، ساڵانه‌ ملیۆنان گه‌شتیار سه‌ردانی ئه‌كه‌ن بۆ چێژوه‌رگرتن له‌ دیمه‌نه‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی، هه‌روه‌ك له‌ به‌ناوبانگترین شوێنه‌كانی دنیایه‌ بۆ خۆكوشتن، له‌نێوان ئه‌و ملیۆنان كه‌سه‌ی سه‌ردانی ئه‌كه‌ن، هه‌ندێكیان له‌ وێوه‌ له‌ به‌رزی (52 مه‌تر)ه‌وه‌ خۆیان به‌رئه‌ده‌نه‌وه‌.
له‌ كۆندا ئه‌م خۆهه‌ڵدانه‌ وه‌كو سه‌ركێشیه‌كی وه‌رزشی ئه‌كرا، به‌ڵام دواتر گۆڕا بۆ خۆكوشتن، بۆیه‌ بازدان له‌وێدا تاوانێكی نایاساییه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ ناتوانێ ڕێ له‌وانه‌ بگرێت كه‌ ئاره‌زووی مردن ئه‌كه‌ن.

حه‌وته‌م/ شاری (لاس فیگاس)
ئه‌م شاره‌ ئه‌كه‌وێته‌ ویلایه‌تی (نیفادا)، گه‌وره‌ترین شاری ویلایه‌ته‌كه‌یه‌، ساڵانه‌ (37 ملیۆن) گه‌شتیار ڕویتێئه‌كه‌ن بۆ كاتبه‌سه‌ربردن و چێژوه‌رگرتن له‌ (گازینۆ)كانی كه‌ شاره‌كه‌ی پێناسراوه‌، (لاس فێگاس) پایته‌ختی خۆشی و چێژوه‌رگرتنه‌ لای ئه‌مریكییه‌كان، هه‌روه‌ك پایته‌ختی خۆكوژه‌كانیشه‌، ڕێژه‌ی خۆكوشتن له‌ نێوان گه‌شتیاران و دانیشتوانی شاره‌كه‌ له‌ (50%) زیاتره‌ له‌ هه‌ر شارێكی تری ئه‌مریكا، سیحری خۆكوشتن له‌ (لاس فیگاس) زیاده‌ڕه‌ویكردنه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ كحولیه‌كان و به‌كارهێنانی ماده‌ سڕكه‌ره‌كان و قوماركردن.

هه‌شته‌م/ (برید جند)

شارۆچكه‌یه‌كی بچووكی نزیك (كاردیف)ی پایته‌ختی (ویڵزه‌)، ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی له‌ (40 هه‌زار) كه‌س تێناپه‌ڕێت، له‌م ساڵانه‌ی دوایدا ئه‌م شارۆچكه‌یه‌ شه‌پۆلێك كرداری خۆكوژی به‌خۆوه‌ بینی له‌نێوان ئه‌و گه‌نجانه‌ی ته‌مه‌نیان (15 ـ 30) ساڵه‌، ساڵانه‌ (23) كه‌س له‌م شارۆچكه‌ بچووكه‌ خۆیان ده‌كوژن.

نۆیه‌م / پردی ( قه‌وس)
ده‌كه‌وێته‌ ویلایه‌تی (كالیفۆرنیا)، خاوه‌ن دیزاینێكی جوان و سه‌رنجڕاكێشه‌ له‌ ساڵی 1963 دروستكراوه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خۆكوژه‌كان په‌نای بۆئه‌به‌ن، له‌ به‌رزای (1214 پێ)وه‌ خۆیان به‌رئه‌ده‌نه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هه‌ندێك به‌ربه‌ست و ڕێوشوێن گیراوه‌ته‌به‌ر تاكو ڕێ له‌ خۆكوژه‌كان بگرن.

ده‌یه‌م/ به‌رده‌ڵانی (ساند نبیكی)
(ساند نبیكی)، شارێكی یابانی بچووك و هێمنه‌ و ده‌كه‌وێته‌ پارێزگای (ئۆكایاما)، هیچ شتێك ئارامی ئه‌م شاره‌ جوانه‌ ناشێوێنێ تاكو ئه‌وكاته‌ی كه‌ یابانییه‌ك له‌ به‌رزترین شوێنی به‌رده‌ڵانه‌كه‌وه‌ خۆی فڕێئه‌داته‌ خواره‌وه‌ بۆ كه‌ناره‌ شه‌پۆلاویه‌كانی ده‌ریاكه‌، لێره‌دا لافیته‌یه‌ك هه‌یه‌ كه‌ نووسراوه‌ (ساتێك چاوه‌ڕێبكه‌.... گوڵی مردوو... جارێكی تر ناگه‌شێته‌وه‌).

Xendan.Org




behnam5555 01-01-2012 06:50 PM


نرخی کات بزانه
...........................................

ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت نرخی ده‌ساڵ بزانیت
پرسیار له‌ ژن و پیاوێک بکه‌ که‌ قسه‌یان به‌یه‌که‌وه‌ نیه‌.
... ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت نرخی چوار ساڵ بزانیت
له‌ که‌سێک بپرسه‌ تازه‌ زانکۆی ته‌واو کردبێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت نرخی یه‌ک ساڵ بزانیت
له‌ خوێندکارێک بپرسه‌ له‌ کۆتایی ساڵدا ده‌رنه‌چوبێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت نرخی یه‌ک وه‌رز بزانیت
له‌جوتیارێک بپرسه‌ که‌ خه‌رمانه‌که‌ی سوتاوه‌.
ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت نرخییه‌ک مانگ بزانیت
له‌ دایکێک بپرسه‌ که‌ منداڵه‌که‌ی مانگێک پێش کاتی خۆی له‌دایک بووه‌.
یان له‌ موچه‌ خۆرێک بپرسه‌.
ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت نرخی یه‌ک هه‌فته‌ بزانیت
له‌سه‌رنوسه‌ری هه‌فته‌نامه‌یه‌ک بپرسه‌.
ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت نرخی یه‌ک ڕۆژ بزانیت
له‌کرێکارێک بپرسه‌ که‌ چاوه‌ڕوانی ئێواره‌یه‌ ڕۆژانه‌که‌ی وه‌ربگرێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت نرخی یه‌ک کاتژمێر بزانیت
له‌و خۆشه‌ویستانه‌ بپرسه‌ که‌ چاوه‌ڕێی دیداری یه‌کتر ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت نرخی یه‌ک چرکه‌ بزانیت
له‌ که‌سێک بپرسه‌ له‌ ڕوداوێک ڕزگاری بووه‌.
ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت نرخی نیو چرکه‌ بزانیت
له‌ که‌سێک بپرسه‌ مه‌دالیایه‌کی ئاڵتونی له‌ ئۆڵۆمپیاتدا به‌ده‌ستهێناوه‌.
ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت نرخی ژیان بزانیت
له‌که‌سێک بپرسه‌ له‌سه‌ر جێگایه‌ و له‌ لێواری مه‌رگدایه


behnam5555 01-04-2012 07:03 PM



http://www.dastan.se/Website%20music...20wlatakan.jpg

ئه‌رژه‌نتین : سه‌رزه‌وی زیو.
ئه‌فریقای باشوور : سه‌رزه‌وی بێ سه‌رما .
ئه‌ڵمانیا : سه‌رزه‌وی هه‌موو پیاوان.
ئه‌رمه‌نستان : سه‌رزه‌وی منداڵه‌كانی ئه‌رمه‌ن.
ئسپانیا : سه‌رزه‌وی كه‌روێشكی كێوی.
ئوسترالیا : سه‌رزه‌وی باشووری.
ئه‌فغانستان : سه‌رزه‌وی قه‌ومی ئه‌فغان.
ئه‌نگلته‌را : سه‌رزه‌وی قه‌ومی ئانگل.
ئۆكراین : ناوچه‌ی سنووری.
ئیرله‌ند : سه‌رزه‌وی قه‌ومی ئیر.
ئیسله‌ند : سه‌رزه‌وی سه‌هۆڵ.
به‌حرین : دوو ده‌ریا.
به‌رازیل : داری سوور.
پاكستان : سه‌رزه‌وی پاكه‌كان.
پاناما : شوێنێكی پڕ له‌ ماسی.
تایله‌ند : سه‌رزه‌وی قه‌ومی تای.
روسیا : وڵاتی رووناكییه‌كان.
سوید : سه‌رزه‌وی قه‌ومی سوی.
سودان : ره‌شه‌كان.
سوریا : سه‌رزه‌وی ئاشووره‌كان.
شیلی : كۆتایی وشكی.
سه‌حرا : بیابان.
سربستان : سه‌رزه‌وی قه‌ومی سرب.
فه‌ره‌نسا : سه‌رزه‌وی قه‌ومی فرانك.
فه‌نلاند : سه‌رزه‌وی قه‌ومی "فه‌ن".



behnam5555 01-26-2012 06:45 PM

سودەکان ی مۆز چیە ؟
 
سودەکان ی مۆز چیە ؟

http://chra.tv/news/images/stories/a-hijklmn/moz.jpg

مۆزیش میوەیەکی دەولەمەندە بە چەندەها فیتامین مەعدەن وەیەکەم میوەیە بۆ وزە لەکاتی وەرزش کردندابۆماوەی ٩٠ دەقە بەرگە ئەگرێت ئەو یاریزانەی کە دەیخوات بە کوردێکەی بەر تێرە وە مۆز ٣ جۆر شەکری سروشتی تیدایە وەک شەکری کلۆکۆز سکروز وئالیاف وە بەبەردەوامی وزەیەکی باش دەداتێ،بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی خەمۆکیان هەیە مۆزێک بخۆن هەست بە ئیسراحەت دەکەن مەزاجیان وردەوردە دەکرێتەوە لەبەر ئەوەی ئێم ئیئێن دی وەک فیلتەری لێ دێت بەناویا تێپەر دەبێت پرۆتینی تراپتۆفان تیا جێگیر دەبێت وە تەحویل ئەبێت بۆ مادەی سیرۆتۆنین لەناو لەشدا وە سیرۆتۆپین مادەیەکە ی خەزن کەرە لەناو لەشدا وەیارمەتی دەدەت دلخۆش کاتو قسەکردن باش بێت،،

بۆ خانمان لەکاتی سوری مانگانەیاندا تەنها مۆزێک بخۆن چوننکە بی ٦ تێدایە شەکری کلۆکۆز رائەگرێت لە خوێندا، بۆئەو کەسانەی کەم خوێنن بیخۆن چونکە مادەی ئاسن زیاد دەکات لەخوێندا دەبێتە هۆی دروسی بونی هیمۆگلۆبین لە خوێندا کەم خوینی ناهێلێت وە بۆ ئەوکەسانەی توشی زەغتی خوێن هاتون یان ئەگەرن بە توش بوونی سەکتەی دەماغ
لەبەر ئەوەی دەولەمەندە بە پۆتاسیوم رێژەی خوێ رادەگرێت ناهێلێت بەرز بێتەوە لەهەمان کاتدا مۆزێک ی ئەمەریکی کە رەنگەکەی سەوزە بە ف دی ئا ناسراوە بدرێت بە نەخۆشەکە بۆ کەم کەدنەوەی کتی بەئەگەری توشی نەخۆشەکە بە زەغتی خوێنو سەکتەی دەماغ
لە زانکۆی تویکنهایم میلی*** تاقیکردنەوە لەسەر ٢٠٠ قوتابی کرا بۆ ئەوانەی کە زیاتر بخوێن ووانەکانیان بچێتە مێشکەوە لەبەر ئەوەیدەوڵەمەندا بە پۆتاسیوم یاتمەتی دەماغ دەدات،
بۆ ئەوکەسانەی کحول دەخۆنەوە شەربەتی مۆز بە هەنگوێن باشە بۆیان هێواشیان دەکاتەوە لەبەر ئەوەی کلۆکۆزی تێدایە
بۆ ئەوکەسانەی کە توشی کزانەوەی گەدە ئەبن مۆز بخۆن لەبەر ئەوەی کە مۆز مادەی ترشەلۆکی ناهێلێت
بۆ ئەوکەسانەی کەبەیانیان توشی دلتێک هەلهاتنو رسانەوە دێت مۆزیک بخۆن باش دەبن چونکە رێژەی شەکر رادەگرێت لەخوێنداو مادەی کلیکۆزی تیدایە
وە دژی ئاوساویی خورانە وەدژی دەمار گیریە لەبەر ئەوەی فیتامن بی تیدایە وە بۆ ریخۆلەکانو سوتانەوە ئیلتیهاب کردنیان زۆر باشە وە راگرتنی پلەی گەرما لەلەشدا دەبێتە هۆی فێنک کردنەوەی هەر لەبەر ئەو هۆیە ژنانی تایلاند لەکاتی دوگیانیاندا مۆز زۆر دەخۆن بۆ ئەوەی لەکاتی منداڵبونیاندا بە پلەیەکی یەکسانی فێنک منداڵیان ببێت بۆ ئەوانەی کە جگەرەکێشن باشە لەبەر ئەوەی فیتامنین بی ٦ بی ١٢ پۆتاسیۆمو مەگنیسیۆمی تیدایە وە مادەی نیکۆتین لە لەشی مرۆڤدا کەم دەکاتەوە وە ئەوانەی سترێسیان هەیە بیخۆن لەبەر ئەوەی پۆتاسێۆمی تیدایە وەوەیارمەتی ئۆکسجین ئەدات بۆ ناو سەرو مۆخ دەبیتە هۆی راگرتنی رێژەی ئاو لە لەشدا، بۆ بالۆکە رۆلێکی باش دەگێرێت بەتایبەتی دیوی ناوەوەی بەرگی مۆزەکە کە مەیلەو زەردە لەشوێن بالۆکەکەدایبنێو بە لەزگە بیبەستە ئەمە بۆ ئەوکەسانەی کە حەز دەکەن بە شیوازی سروشتی تەندروست بمێنەوە مۆز دەولەمەندترین میوەیە ٤ جار فیتامین ومەعدەنی زۆرترە لە سێو.

وەرگێرانی لەر ئەلمانیەوە سارا رەشید ئەفەندی


behnam5555 02-17-2012 12:33 PM

کۆلسترۆڵی دۆست و کۆلسترۆڵی دوژمن ! ‌ ‌
 

کۆلسترۆڵی دۆست و کۆلسترۆڵی دوژمن ! ‌ ‌

وشەی کۆلسترۆڵ ناوبانگی لەئەکترەکانی سینەما زیاترە! ھەمیشە لەسەر زمانی ھەمووانەو لەسەر زۆربەی رێنماییەکانی خواردەمەنی نووسراوە. زۆر لەو خۆراکانەی ھاوردە دەکرێن شانازیی دەکەن کە ناوەرۆکەکانیان کۆلسترۆڵی کەمە، یان ھەر تیایدا نییە. بەڵام کێشەکە لەوەدایە کە زانیاریی خەڵک ھەر ئەوەندەیە کە کۆلسترۆڵ مادەیەکی خراپەو دەبێت خۆتی لێدوور بخەیتەوە، بێئەوەی بزانن چییەو ئەرکی لە لەشدا چییە.
کۆلسترۆڵ چییە

کۆلسترۆڵ بریتیە لەمادەیەکی چەوریی کە لەش پێویستیەتی بۆ کاری گرنگی وەک دروستکردنی خانەی نوێ لەلەشدا، واتە: کۆلسترۆڵ مادەیەکی نامۆ نییە لەلەشداو ژەھریش نییە. کە مرۆڤ بڕی زۆر لەو خواردانەی خوارد کە کۆلسترۆڵ، یان وەک دەوترێت
(چەوریی پاراو)ی تێدابێت یان نەخۆشیەکی(بۆماوە)ی ھەبێت ئەوە دەبێتە بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلسترۆڵ لە جەستەدا. ئەمەش مەترسیی رەقبوونی خوێنبەرەکان زیاد دەکات کە لەوانەیە ببێتە ھۆی تێکچوونی خوێنبەرەکانی دڵ یان سەکتەی مێشک. لەڕاستیدا جگەر ٨٠% ی کۆلسترۆڵی پێویست بۆ لەش دابیندەکات.
ئەم حاڵەتە بە پشکنینی خوێن دەستنیشاندەکرێت
.
کۆڵسترۆڵ

چەندبێت باشە؟

باشتروایە کە ئاستی کۆلسترۆڵ لە خوێندا لە ٢٠٠ میللیگرام کەمتر بێت و تاوەکو ٢٣٩ ش ھەر ئاساییە، بەڵام لە ٢٤٠ زیاتر، ئەوە بەبەرز دادەنرێت
.
کۆلسترۆڵ لەخوێندا بەھەندێک جۆر لە پرۆتینەوە دەلکێت (لیبۆبرۆتینی لێدەکەوێتەوە) کە سێ جۆرە: زۆر خەست و کەم خەست و زۆرکەم خەست
.
کەم خەستەکە کۆلیسترۆلی خراپە(دوژمن)، چونکە دەبێتە ھۆی گیرانی خوێنبەرەکان
.بەڵام زۆر خەستەکە کۆلیسترۆڵی باشە(دۆست) کە ناھێڵێت کۆلیسترۆڵ لەناو خوێنبەرەکاندا کۆببێتەوە، چونکە زیادەکەی دەبات بۆ جگەرو لەوێشەوە فڕێدەدرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەی کەلای خەڵک ناسراوە بەگلیسریدی سیانیی(ترایگلیسرید)جۆرێکی دیکەیە لەچەوریی کە لەمرۆڤی ئاساییدا لەخوێندا زۆر کەمە. ئاستی ئاسایی ئەم چەوریە سیانیە لەنێوان ١٥٠ و ١٩٩ دایە .لە ٢٠٠ زیاتر بێت بەبەرز دادەنرێت. ئەو جۆرەی کە دەتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێت بریتیە لەشەکرەو چالاکیی گلاندی(دەرەقیە)و خۆراکی نادروست و قەڵەویی و وەرزش نەکردن. جۆرەکەی دیکە کە کۆنترۆڵ ناکرێت بریتیە لە بۆماوەیی.
بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵ کێشەیەکی بێدەنگە، چونکە نیشانەی تایبەتیی نییە. کێشەکەش لەوەدایە کە نیشانەکانی دەرناکەوێت تاوەکو سیرایەت نەکات بۆ سەکتەی مێشک یان رەقبوونی خوێنبەرەکانی دڵ
.
.چۆن ئاستی کۆلیسترۆڵ کەمدەکەیتەوە ؟
دوو رێگەی سەرەکی ھەیە: یەکەم گۆڕینی خوەکانی خواردن و خۆ لاوازکردن. دووەم بەکارھێنانی دەرمان
.
بەڵام لەگەڵ بەکارھێنانی دەرماندا دەبێت رێگەی یەکەمیش پەیڕەو بکرێت. وەرزشکردن ئاستی کۆلیسترۆڵی دۆست بەرز دەکاتەوەو کۆلیسترۆلی دوژمن کەمدەکاتەوە. خۆ لاوازکردن دەتپارێزێت لە گیرانی خوێنبەرەکانی دڵ و سەکتەی مێشک
.

سەرچاوە : ئینتەرنێت


behnam5555 02-27-2012 06:38 PM

سودەکانی وەنەوشە
 

سودەکانی وەنەوشە

1/بۆ میشک و هەوکردنی دەمارەکانی سەر بەسودە.

2/
بۆ فکرو یادەوەرى و بیر و هۆش بەسودە و دڵشادکەر و خەم لابەرە.

3/
بۆلەوزە و گەرو و ترشى ناودەم و سورینچک بەسودە.

4/
بۆ نارەحەتى دەزگاى هەناسە و کۆکەرەشە و هەلامەت باشە.

5/
بۆ خلتەى سینگى مندالان لەگەل هەنگوین بەکاردیت

6/
میز هینەرە و بۆ پاککردنەوەى میزەرۆ و ئازارى کەلەکە بەسودە.

7/
دژە رۆماتیزمە و بۆ ئازارەکانی ماسولکە و جومگە کۆمپریسى پی دەکریت.

8/
بۆ نەخۆشیەکانی پێست و برین تەر بەکاردێت و تا دادەبەێَنێت.

9/
بۆ بی خەوى پێش خەوتن چایەکى وەنەوشە بخۆرەوە کەمێک سور یان زەعفەرانی تێ بکەى خەوێکی ئارام دەست دەخەیت.

10/
بەیەک جار پێنج گرام گولی وشک کراوى وەنەوشە بخۆیت قەبزى لادەبات.

سەرچاوە:زانست و زانیاری


behnam5555 03-09-2012 11:29 AM

به‌هێزی مێرووله‌.....
 

به‌هێزی مێرووله‌.....

زاناکان ده‌ڵێن: مێرووله‌ ده‌توانێت گه‌ڵایه‌ک که‌ کێشه‌که‌ی ده‌ ئه‌وه‌نده‌ی کێشی خۆی یان بیست ئه‌وه‌نده،له‌وانه‌یه‌ زیاتریش به‌پێی قه‌باره‌ی خۆی هه‌ڵبگرێت، له‌ کاتی هه‌ڵگرتنی گه‌ڵاکه‌دا ته‌کنیکی ئه‌ندازه‌یی به‌کارده‌هێنێت ئه‌گه‌ر مرۆڤ بیه‌وێ حسابی بکات یان چاوی لێبکات پێویستی به‌ کتێبێکی گه‌وره‌ له‌ هاوکێشه‌ی بیرکاری هه‌یه‌ (هاوکێشه‌کانی هاوسه‌نگ کردن).
سبحان الله.....مێروله‌یه‌کی بچووک چۆن به‌و حساباته‌ هه‌ڵده‌سێت؟ چ هێزێکه‌ له‌وه‌دا به‌کاری ده‌هێنێت؟ وه‌ کێیه‌ ئه‌و حساباته‌ی فێر کردووه‌؟ وه‌ یان کێیه‌ ڕای هێناوه‌ ڕزقی خۆی هه‌ڵگرێت؟؟ بێ گومان هه‌موو ئه‌مانه‌ خوای گه‌وره‌

خاوه‌نیه‌تی
....!!
هه‌روه‌ک له‌ سووره‌تی ( العنکبوت : 60
)
ده‌فه‌رموێت :

(وَكَأَيِّنْ مِنْ دَابَّةٍ لَا تَحْمِلُ رِزْقَهَا اللَّهُ يَرْزُقُهَا وَإِيَّاكُمْ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ
).


behnam5555 03-09-2012 11:33 AM


هه‌نار.... میوه‌ی ئه‌هلی به‌هه‌شته‌

هه‌نار ئه‌و میوه‌یه‌یه‌ که‌ خوای گه‌وره‌ له‌ کتێبه‌ پیرۆزه‌که‌یدا ناوی بردوه‌ و کردوویه‌تی به‌ میوه‌ی به‌هه‌شت ، زانستی نوێ هه‌ندێک له‌ نهێنیه‌کانی ئه‌و میوه‌یه‌ و سووده‌کانی ئاشکرا ده‌کات ..
له‌ لێکۆڵینه‌وه‌ تازه‌کاندا ده‌رکه‌وتوه‌ هه‌نار سوودێکی زۆری هه‌یه‌ بۆ زۆرله‌ نه‌خۆشیه‌کان ، له‌ دواترین لێکۆڵینه‌وه‌کاندا که‌ زانایانی ئه‌مریکی و ئه‌وروپی له‌باره‌ی سووده‌کانی هه‌نار بۆ ئافره‌تی سك پڕ دۆزیویانه‌ته‌وه‌، هه‌نار زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌و مادانه‌ی که‌ دژی ئۆکسانه‌. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌نده‌ ‌ به‌ ڤیتامینات و ئه‌و خوێیانه‌ی که‌ ئاسان ده‌مژرێن .

لێکۆڵه‌ره‌وان ته‌ئکید ده‌که‌نه‌وه‌ خواردنی هه‌نار رۆژی یه‌ک ‌دانه‌ بۆ ماوه‌ی مانگێک یان زیاتر سوودی هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی که‌م خوێنی و هه‌وکردنی جومگه‌کان و ڕۆماتیزم ، سه‌ره‌ڕای سووده‌که‌ی بۆ ده‌ماره‌کان و دڵ.

هه‌روه‌ک چاره‌سه‌ری ڕه‌ق بوونی ده‌ماره‌کان و پاراستنی له‌ هه‌موو جۆره‌کانی جه‌ڵته‌.

له‌ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تردا ئه‌وه‌ ته‌ئکید ده‌کاته‌وه‌ که‌ هه‌نار ده‌تپارێزێ‌ له‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ، وه‌ سوودی هه‌یه‌ بۆ مناڵ و مناڵی شیرخۆر و وه‌ بچووک و گه‌وره‌.

‌ده‌زانین خوای گه‌وره‌ بۆچی ناوی ئه‌و میوه‌یه‌ی له‌ قورئانی پیرۆزدا هێناوه‌ ،هه‌روه‌ک ده‌فه‌رموێ :

(فِيهِمَا فَاكِهَةٌ وَنَخْلٌ وَرُمَّانٌ * فَبِأَيِّ آَلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ) الرحمن : 68- 69 .


behnam5555 03-11-2012 07:16 PM

ئــــایــا تــا ئـــێســتـــا بــیـــرت لــه‌ وشــــه‌ی دكــــتـــۆر كـردۆتـــه‌وه‌
 
ئــــایــا تــا ئـــێســتـــا بــیـــرت لــه‌ وشــــه‌ی دكــــتـــۆر كـردۆتـــه‌وه‌ مــانــای چــــی یــه‌ ؟
ئــــایــا تــا ئـــێســتـــا زانــیــوتــه‌ وشـــه‌ی دكــــتـــۆر بـــه‌ مــانـــای پـــزیـــشـــك نـــایـــه‌ت ؟
ئــــایــا تــا ئـــێســتـــا زانــیــوتــه‌ وشــــه‌ی دكــــتـــۆر تــه‌نــــهـــا بــۆ پــیـــشـــه‌ی پــزیـــشـــكـی بــه‌كــار نــایــه‌ت ؟

وشــه‌ی دكــــتـــۆر وشــه‌یــه‌كـــــــــی عـیـبـرانــی(یـــهــودی ) یـــــه‌ كـورت كــراوه‌ی (( Doc Tawrat )) ه‌

ئـــه‌گــه‌ر ئــــــه‌م وشـــه‌یــه‌ بــكـــه‌یـــــتـه‌ عــــربي واتـــــــا (( عـــــالــم فــي طـــورات )) .
ئـــه‌گــه‌ر بـیــكه‌یــتــه‌ كـوردیـــــش واتــــــــــا (( زانـــــا لـــــه‌ بــــواری تــــه‌واڕات )) .


behnam5555 03-13-2012 07:12 PM

ئایا ئه‌زانی....
 
ئایا ئه‌زانی...

جاڵ‌جاڵۆکه
ئایا ئه‌زانی که له وڵاتی به‌رازیل هندێک جاڵ‌جاڵۆکه هه‌ن کێشانه‌ی نزیکی 85 گرامه؟

مێشووله
ئایا ئه‌زانی که دڵی مێشووله له یه‌ک ده‌قیقه 1000 جار ته‌پ لێ ئه‌دا؟

ئایا ئه‌زانی که مێشووله نزیک 47 دانه ددانی هه‌یه؟

ئایا ئه‌زانی که مێشووله له درێژایی ته‌مه‌نی زیاتر له 500 دانه گرا دائه‌کات؟
کوله
ئایا ئه‌زانی که کوله توانای ڕێکردنی هه‌یه‌ هه‌تاکو هه‌ردوو
قاچی له جه‌سته‌ی ئه‌بێته‌وه؟
ئایا ئه‌زانی که کوله 900 دانه ماسولکه‌ی هه‌یه؟
.نزیکه‌ی 200 دانه‌ی له ماسولکه‌کانی مرۆڤ زیاتره

ئایا ئه‌زانی که ئه‌و ده‌سته‌ کولانه‌ی که به‌یه‌که‌وه ئه‌ڕۆن نزیکی
یه‌ک ملیۆن ئه‌بن وه له‌ یه‌ک ڕۆژ نزیکی20 ته‌ن خۆراک له‌ناو
ئه‌ده‌ن؟

نه‌هه‌نگ ده‌ریایه؟

نه‌هه‌نگ ده‌ریایه؟
.به‌ گوێره‌ی گه‌وره‌یی خۆی به‌ هه‌مان شێوه‌ش پارچه‌کانی جه‌سته‌ی زۆر قورسن
.دڵی نزیکه‌ی 450 کیلۆ گرامه
.سییه‌کانی نزدیکی 1000 کیلو گرامه
.بڕبڕه‌ی پشتی 7 ته‌ن
.زمانی 3 ته‌ن

ئایا ئه‌زانی....

بورجی ئیفل له‌ فه‌ره‌نسا ،
کۆشکی
کرملین له‌ روسیا ،
که‌عبه‌ی پیرۆزله‌ له‌سعودیه‌،
باخچه‌ هه‌لواسراوه‌کانی بابل له‌ ئیراق ،
دیواری چین له‌ چین .

په‌یکه‌ری په‌رله‌مان له‌ سعودیه‌،
په‌یکه‌ری ئازادی له‌ ئه‌مریکا ،
په‌یکه‌ری
ئه‌بوهۆل له‌ میسر ،
مناره‌ی
سانتکلا له‌ دانیمارک
هه‌ره‌می یوکانان له‌مه‌کسیک ،
ته‌لاری
ئاشتی له‌هۆله‌ندا ،
پردی
ویستر میسترله‌ به‌ریتانیا ،
مه‌یدانی ئازادی له‌ ئێران ،
کۆشکی ئاگر و پۆلیس له‌ یۆنان ،
په‌یکه‌ری
پتهۆفن له‌ نه‌مسا ،
مزگه‌وتی ئایاسۆفیاله‌ تورکیا ،
ده‌روازه‌ی ئایا برۆنک له‌ ئه‌لمانیا ،
قه‌لای دێرین و مناره‌ی چۆلی له‌ کوردیستان ،
کلێسای سانپتربورجی پیزاله‌ ئیتالیا
په‌رستگای کینگالۆجی له‌ یابان ،
په‌یکه‌ری په‌ری ده‌ریاله‌ سوید ،
په‌یکه‌ری سند گودۆل له‌به‌لجیکا،
تاج مه‌حه‌ل له‌هیندیستان ،
په‌یکه‌ری
رۆدزله‌ دورگه‌ی رۆدز ،
هه‌ره‌مه‌کان
له‌ میسر ،
په‌رستگای دیاناله‌ یۆنان ،
په‌یکه‌ری بوزاله‌ هیندیستان،
کۆشکی سپی له‌ ئه‌مریکا


behnam5555 03-16-2012 12:36 PM

بۆچی بەتەمەنەکان تووشی خەمۆکی دەبن؟
 

بۆچی بەتەمەنەکان تووشی خەمۆکی دەبن؟

تەنیایی و لاوازی و بێھێزی و بێ سۆزیی لەپیریدا ھۆکارێکن بۆ ئەوەی مرۆڤی بەتەمەن تووشی نەخۆشی خەمۆکی و دڵناسکی بێت.
بێگۆمان ھەموومان رۆژێک قۆناغی گەنجێتی تێپەر دەکەین و دەچینە دوایین قۆناغی ژیان کە قۆناغی پیرییە، ئەو قۆناغە بۆ ھەندێک لەمرۆڤەکان قۆناغێکی ناخۆشەو بێزارکەرە، بۆ ھەندێکیش قۆناغێکی ئاساییە لەژیانی مرۆڤداو بە ئامێزێکی کراوەوە پێشوازی لێدەکەن.
خانەنشینی و وازھێنان لەئیشوکارو نەبوونی ھێزو توانا لەتەمەنی پیریدا کاریگەرییەکی زۆری ھەیە لەسەر تووشبوونی مرۆڤ بەخەمۆکی و ئەو نەخۆشییەش زۆرجار دەبێتە ھۆی ئەوەی کە کەسی تووشبوو ورەی خۆی لەدەستبدات و پێگەو پایەو پلەی کۆمەڵایەتی خۆی تاڕادەیەک دابەزێت و لەھەندێ شوێن و زەمەندا ھەست بەبەرپرسیارێتی نەکات.


behnam5555 03-16-2012 12:38 PM

ھۆکارەکانی تووشبوون بە خەمۆکی
 

ھۆکارەکانی تووشبوون بە خەمۆکی

تەنیایی: بەڕای پزیشکان و شارەزایانی دەروونی ئەو کەسانەی کە لەپیریدا تەنیا دەمێنەوەو لەسۆزی ھاوسەرو منداڵان بێبەری دەبن زیاتر تووشی خەمۆکی دەبن، لەئێستا دوو لەسەر سێ بەساڵاچووانی ئەڵمانیا تەنیان و تووشی خەمۆکی بوون، ئەوەی لێرەدا جێی مەترسییە بەپێی راپۆرتە پزیشکییەکان ٤٠% ئەو کەسانەی کە لەجیھاندا خۆیان دەکوژن تەمەنیان لەسەروی ٦٥ ساڵیداو زۆربەیان تەنیان و خەمۆکن .
نائومێدی: بێخەوی و زۆرجاریش خەوی زۆر، بێزاری، بێتاقەتی، گۆشەگیری، سەرئێشەو سنگ ئێشە، قەبزی، تێرنەخواردن، زۆرجاریش زۆرخواردن، لەدەستدانی مەیل و حەزو ھەست بەتایبەتی حەزی سێکسی، لەدەستدانی متمانەبەخۆ نەبوون، لەدەستدانی توانای بیرکردنەوەو بڕیاردان، گریان و فرمێسک رشتن، ھەست بەگوناە و تاوانکردن بەبێئەوەی ھیچ شتێکی کردبێت، بیرکردنەوەی لەخۆکوشتن و چەندین نیشانەیتر کە دەرخەری خەمۆکین بەدوای خۆیدا دەھێنێت.
ھۆکارەکانی خەمۆکی یەک و دووان نین ھەندێک لەھۆکارەکان دەگەڕێتەوە بۆ نەخۆشییە جەستەییەکان و ھەندێکیان بۆ نارێکوپێکی ھۆرمۆنەکان و بەشێکیشی دەگەڕێتەوە بۆ بەکارھێنان دەرمان و حەب و چارەسەرەکان. ھەڵبەتە ھۆکاری کۆمەڵایەتیش کاریگەریی خۆی ھەیەو ئەوەش چۆنێتی ژیان و بنەماڵەو بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی و بەکارھێنان ماددە کھولییەکان و توڕبوون و ھەرەسھێنان لەئیشوکارو ھاوسەریی و مردنی ئازیزان و کەسوکاری نزیک وەک باوک و دایک و براو خوشک و منداڵ، گۆڕینی شوێنی ژیان، لەشارێک بۆ شارێکی تر یان لەوڵاتێک بۆ وڵاتیتر ، نەزۆکی و خانەنشینی و .....ھتد.

چارەسەرکردنی خەمۆکی

* پرس وراوێژکردن لەگەڵ ئەندامانی خێزان لەبارەی نەخۆشییەکە.
* وەزرش کردن.
* خۆ بە دوورگرتن لەجگەرەو ماددە کھولییەکان.
* سەیرکردنی فیلمی کۆمێدی و پێکەنیناوی.
* سەفەرکردن و سەیران کردن.
* بەشداریکردن لەکارە ھەرەوەرزییەکان.
* بەشداریکردن لەچالاکییە خێرخوازییەکان.
* خوێندنەوەی کتێب و رۆژنامەو گۆڤارەکان.



behnam5555 03-20-2012 11:19 AM

چات کردن :
 
چات کردن :

بریتییه‌ له‌ دیارده‌یه‌کی به‌ربڵاوی ئه‌م سه‌رده‌مه‌، به‌تایبه‌ت بۆ ته‌مه‌نی تازه‌ پێگه‌یشتووان و هه‌رزه‌کاره‌کان، هه‌ندێ جار بۆ سه‌رووی ئه‌م ته‌مه‌نانه‌ش سه‌رده‌کێشێ.
بۆ ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ ته‌شه‌نه‌کردن و به‌ربڵاویدایه‌؟
هه‌رزه‌کاران له‌و قۆناغه‌‌ هەستیارەدا به‌کۆمه‌ڵێک گۆڕانکاری جه‌سته‌یی و ده‌روونیدا تێپه‌ڕ ده‌بن، له‌م قۆناغه‌دا‌ ئه‌گه‌ر نه‌توانن کۆنترۆڵی ئاره‌زووه‌کانی خۆیان بکه‌ن ئه‌وا دووچاری کۆمه‌ڵێک کێشه‌ ئه‌بنه‌وه‌، به‌تایبه‌ت هه‌ڵچوونی ده‌روونیی و فسیۆلۆژی.
تاک له‌و ته‌مه‌نه‌دا هه‌وڵی تێرکردنی غه‌ریزه‌ سێکسییەکانى دەدات لەلایەنى ده‌روونی و‌ جه‌سته‌ییه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و تاکه‌ ڕۆشنبیر نه‌بێت لێره‌ که‌سایه‌تییه‌کی لاوازی بۆ دروست ده‌بێت و دوا ڕۆژ تووشی کۆمه‌ڵێک گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بیته‌وه‌ له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌ و هه‌ست به‌که‌می خۆی ده‌کات، هه‌ست ده‌کات مرۆڤه‌کانی تر هه‌موویان له‌و به‌هێزترن و ئه‌و مرۆڤێکی لاوازو بێ توانایه‌.

ئه‌و ته‌مه‌نه‌ زۆر هه‌ستیاره‌، بۆیه‌شه‌ ئه‌گه‌ر ئێستا سه‌یر بکه‌ین و ئامارێک بکه‌ین زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی چات ده‌که‌ن له‌قۆناغی هه‌رزه‌کاریدان به‌مه‌به‌ستی تێرکردنی حه‌زو ئاره‌زووه‌کانیان په‌نا بۆ چات کردن ده‌به‌ن.ئه‌و هه‌رزه‌کاره‌ یان ئه‌و گه‌نجه‌ له‌گه‌ڵ تاکی به‌رامبه‌ر هه‌وڵی گفتوگۆ ده‌دات، ئینجا کوڕ هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی کچ و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ کچ بۆ کوڕ هه‌وڵی تێرکردنی ئه‌و هه‌سته‌ شاراوه‌یه‌‌ ده‌ده‌ن به‌چه‌ندین ڕێگه‌، ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یه‌ به‌تایبه‌تی له‌م قۆناغه‌دا. کاتێ نازانین هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ ته‌کنۆ‌لۆژیا بکه‌ین له‌و کاته‌دا ته‌کنۆلۆژیا ده‌بێته‌ کێشه‌ی هه‌ره‌ گه‌وره‌و به‌رچاو.
هه‌ندێ جار ئه‌و هۆکارانه‌ی ڕێگه‌ناده‌ن بۆ ده‌ربڕینی حه‌زه‌کان هۆکارن بۆ گه‌شه‌کردنی ئه‌م ڕه‌فتاره‌‌ که‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ ده‌ربڕینی ڕاز و هه‌ستێکی نه‌بینراو.
هه‌ندێ جار هاوسه‌رگیریی له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ دروست ده‌بێت، ئایا به‌مشێوه‌یه‌‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ سه‌رکه‌ووتو ده‌بێت؟ کاتێک مرۆڤ بیر له‌ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی بکاته‌وه‌ ته‌نها بۆ تێرکردنی حه‌زه‌ سێکسییه‌کانی ئه‌وا زۆر ئاسایی هه‌ر ماوه‌یه‌ک دوای تێربوونی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌که‌ له‌ لایه‌نی سێکسییه‌وه‌ ئه‌و هه‌سته‌ خۆشه‌ویستیه‌ش لاواز ده‌بێت و به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت، ئه‌گه‌ر نه‌شڵێین هه‌ر سه‌رکه‌وتووش نابێت، ڕه‌نگه‌ هه‌ندێ جاریش پرۆسه‌که‌ پێچه‌وانه‌ بێته‌وه‌.
به‌هه‌مان شێوه‌ی مۆبایل هه‌ندێ جار له‌ڕێگه‌ی مۆبایله‌وه‌ هاوڕێیه‌تی و دواتر گۆڕانی بۆ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی دروست ده‌بێت، له‌کاتێکدا دوو که‌سه‌که‌ یه‌کترییان نه‌بینیوه‌،‌ ئه‌مه‌ چ خۆشه‌ویستییه‌که‌؟ دواتر هه‌ندێ جار به‌ره‌و ژیانێکی سه‌ر لێشێواوی و دووره‌ په‌رێزی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌چێت.
سه‌یری ئه‌و سایتانه‌ بکه‌ که‌ چاتیان هه‌یه‌،‌ بڕواناکه‌م که‌سێک بابه‌تێکی لێیان خوێندبێته‌وه‌ یه‌کسه‌ر به‌ره‌و چات کردن ده‌چن، چات کردن بۆ و له‌پێناو چیدا؟
هه‌رزه‌کار یان گه‌نج هه‌وڵی تێرکردنی جه‌سته‌و ده‌روونی ده‌دات چونکه‌ له‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی تێیدا ده‌ژی ڕێگه‌ نه‌دراوه‌ حه‌زوو و ئاره‌زووه‌کان به‌ویستی مرۆڤه‌کان تێر بکرێت، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ ڕۆژئاوادا هه‌یه‌، بۆیه‌ هه‌وڵده‌دات له‌ڕێگه‌ی چاته‌وه‌ تا که‌سه‌ی به‌رامبه‌ری ئه‌دۆزێته‌وه‌ و هه‌سته‌کانی دڵی بۆ ده‌رده‌بڕێت و خۆی به‌تاڵ ده‌کاته‌وه‌ له‌فشاره‌ جه‌سته‌ییه‌کان .
چات هاوڕێگرتن نییه‌ به‌ڵکو کات به‌فیڕۆدان و خۆ به‌تاڵ کردنه‌وه‌یه‌ له‌ فشاره‌کانی ته‌وژمی هه‌وه‌س و ئاره‌زوو ه‌ سێکسیی و جه‌سته‌ییه‌کان؛ بۆ هاوڕێ له‌ ڕێگه‌ی چات په‌یدا ئه‌که‌یت ؟ هۆکار چیه‌ ؟ بۆ له‌ قوتابخانه‌ یان له‌ شاره‌که‌ت یان له‌ زانکۆ یان له‌و شوێنه‌ی ده‌وامی تێدا ده‌که‌یت ئایا که‌س نیه‌ بیکه‌یته‌ هاوڕێت؟ له‌ سایته‌کان هه‌وڵی گرتنی هاوڕێ ی باش ده‌ده‌یت؟ سه‌یره‌ که‌واته‌ چات بۆ هاوڕێ گرتن نییه‌.ئایا چات سوودی هه‌یه‌؟ نازانم هاوڕێیه‌ک به‌ یانسیب ببێته‌ هاوڕێ ده‌بێت چ سوودێکی هه‌بێت؟ سووده‌که‌ی ڕه‌نگه‌ به‌ ڕای هه‌ندێ که‌س تێرکردنی ئه‌و حه‌زه‌ سێکسییه‌‌ بێت. به‌ڵام هه‌ندێ جار له‌ ڕێگه‌ی ئیمێڵه‌که‌ته‌وه‌ چه‌ند هاوڕێیه‌ک که‌وا چه‌ندین ساڵ پێکه‌وه‌ بوون‌ ئێستا له‌ لای یه‌کتر ڕۆژانه‌ بۆ ماوه‌یه‌ک یان چه‌ند ڕۆژ جارێک هه‌مووان له‌ کاتکێدا دێنه‌ سه‌ر هێڵ و کاتێکی خۆش به‌ قسه‌ی خۆش و باش و یادگاری جوان ده‌به‌نه ‌سه‌ر، ئه‌گه‌ر ئاوا بێت ئه‌وا هه‌موان ده‌ستی بۆ به‌رز ده‌که‌ینه‌وه‌و هه‌موانیش وابزانم له‌گه‌ڵی ده‌بن، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ دیارده‌یه‌کی نه‌شیاوه‌ و من به‌گرێ و نه‌خۆشی وه‌سف ئه‌که‌م.
زیانی چات ؟ من وه‌ک بۆچونی خۆم پێم وایه‌ چاتکردن زیانی یه‌کجار زۆره‌:
له‌ کات به‌فیڕۆدانه‌وه‌ ده‌ست پێده‌کات و به‌ له‌ده‌ستدانی ڕه‌وشت و فێربوونی چه‌ندین شتی خراپ کۆتایی دێت.
به‌ڕێزانم ئه‌وه‌ی باسی ده‌که‌ین به‌ڕاستی نه‌خۆشییه‌کی ترسناکه‌ کاریگه‌ری ده‌کاته‌ سه‌ر دڵ و مێشکی هه‌رزه‌کاران و به‌ره‌و هه‌ڵدێریان ده‌بات بۆیه‌ هه‌وڵی خۆڕزگارکردن بده‌ ئه‌گه‌ر تووشی ئه‌و گرێیه‌ ده‌روونییه‌ بوویت.
بۆ ڕزگاربوون پێویسته‌ هه‌وڵی چالاکی جێگره‌وه‌ بدرێت، بۆ نموونه‌ له‌جیاتی که‌سێک چه‌ند کاژێرێک چات له‌گه‌ڵ که‌سێکی نه‌ناسراودا ده‌کات با له‌و کاته‌دا هه‌وڵ بدات چه‌ند بابه‌تێکی جوان بخوێنێته‌وه‌ یان هه‌وڵی نووسینی بابه‌تی باش بدات، یاخود خۆی فێری چه‌ند به‌رنامه‌یه‌کی ئینتێرنێت بکات.ئێستا خۆت باشترین که‌سی که‌وا به‌که‌ڵکی خۆت‌ بێیت

behnam5555 03-21-2012 06:03 PM

ئه‌وكوڕانه‌ی زووتر ده‌بنه‌ باوك
 
ئه‌وكوڕانه‌ی زووتر ده‌بنه‌ باوك

به‌پێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا ئه‌نجامدراوه‌، ئه‌و كوڕانه‌ی كه‌ دوور له‌باوكیان گه‌وره‌ ده‌بن، له‌ته‌مه‌نێكی زووتردا ده‌بنه‌ باوك، پێشتریش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردبوو كه‌ په‌یوه‌ندیی هه‌یه‌ له‌نێوان له‌ده‌ستدانی باوك و زوو گه‌یشتن به‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریی لای كچان و بوون به‌دایك.
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن پاولا شیبرد له‌خوێندنگه‌ی له‌نده‌ن بۆ ئابووری و زانست و سیاسه‌ت و ریبیكا سیر له‌زانكۆی درام-ه‌وه‌ و به‌سوود وه‌رگرتن له‌زانیاریی وه‌رگیراو له‌هه‌زاران پیاوی دانیشتووی به‌ریتانیا ئه‌نجامدراوه‌و ئه‌نجامه‌كانی له‌گۆڤاری (بایۆلۆجی لیتزر)دا بلاو كراوه‌ته‌وه‌، به‌و ئه‌نجامه‌ گه‌یشتوون كه‌ نه‌بوونی باوك له‌خێزاندا هۆكاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی كوڕانی ئه‌و خێزانه‌ زووتر ژن بهێنن و ببن به‌باوك، له‌زۆرینه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌دا كوڕان پێش گه‌یشتن به‌ته‌مه‌نی 23 ساڵ بوونه‌ته‌ خاوه‌نی منداڵ.
كه‌واته‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ باوكان كاریگه‌رییان هه‌یه‌ له‌سه‌ر گه‌یشتنی منداڵه‌كانیان به‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری و ژن هێنان و بوونیان به‌باوك، به‌تایبه‌تییش ئه‌گه‌ر له‌ده‌ستدانی باوك له‌نێوان ته‌مه‌نی 7 تا 11 ساڵییدا بێت


behnam5555 03-24-2012 08:26 AM

کورده کانی قه و قاس
 
کورده کانی قه و قاس

زوربه ی زوریان له ئه رمه نستاندا نیشته جین ، به باشی داب و نه ریتی خویان پاراستوه و، ئایینی زوربه یان ئیزه دی و به شیوه زاری کورمانجی ده ئاخوین رادیو کوردی ئیره وان به رنامه کانی به م شیوه زاره بلاو ده کاته وه هه روه ها روژنامه ی "رییا تازه"به زمانی کوردی ده رده چی .
ئه نستیتوی کورد له ئه رمه نستان چالاکه و به باشی بایخ به فه ر هه نگی کوردی ده دات له رابردوو دا زور نوو سه ری به رزی وه ک "عه ره ب شه مو " پروفسور قه ناتی کوردو" حاجی جوندی " سه یدا رودینکو "خزمه تیان به زمان و که له پووری کورد کردوه و بو هه میشه نیوی خویان به نه مری له نیو نه ته وه ی کوردا تومار کردوه .
کورده کان هه روه ها له ولاتانی ئازه ربایجان و گورجستان و روسیاشدا نیشته جین به لام ئه وه نده ده ره تانی هه لسورانیان نیه ،له سه رده می یه کیتی سوویه تدا زور کوردی ئاواره ی وه ک ره حیم قازی و مسته فا شه لماشی و دوکتور ئاسو خزمه تی فه رهه تگی کوردیان ده کردو کوردیان پی ده ناساندن ، له سه رده می روسیا ی تیزاریه وه تا ئیستا زور میژوو نووس و پسپور له روسیا سه ریان هه لداوه که سه با ره ت به که له پووری کوردی توژینه وه یان کردوه و به حه ق زور خزمه تی به رچاویان به م گه له لیقه و ماوه کردوه بو وینه ئاماژه ده که ین به نیوی" ئه له کسه نده ر ژابا "واسیلی نیکتین "مسیو خانیکوف"مینو رسکی"خاتون واسیلیوا"ئور بیلی".
کوردانی په ره وازه
کورد له زوربه ی زوری ولاتانی جیهاندا ده ژین جا ئه مانه چ به شیوه یه ی خیله کی یان به زوره ملی ره تیندرابن یان ئه وه ی به په نا به ری رویان لی کردبیتین ،له ناوچه ی به لوچستان عه شایری "براخوی"هه ن گه نیشته جیی شاری ایغ ن هه روه ها له مه لبه ندی سیندی هیندوستان و له روژئاوای هه راتی ئه فغانستان عه شایری کوردی زه نگه نه نیشته جین ، له لیواره کانی زه ریاچه ی خه زه ر دا کوردی لی نیشته جی یه که شا عه باس به زوره ملی له کرماشانه وه راگویزی کردون زارا وه یان که لهوری یه و ئا یینه که یان ئه هلی حه قه ، هه روه ها له با کووری خوراسان کوردی کورمانجی لی یه ئایینه که یان شیعه ی ذوازده ئیمامه یه که له سه رده مانی شا عه باس و نادر شاه راپیچی ئه دو مه لبه نده کراون .
هه روه ها کورد له زوربه ی زوری ولاتانی جیهاندا نیشته جین وله زورینه ی ئه م ولاتانه دا به تایبه ت له ناوچه ی ئیسکاندیناوی چالاکن و لیبراوانه ده ستیان داوه ته هه لسووران ، له وانه ده توانین ئا ماژه بکه ین به " فه رهاد شاکه لی" ناسر حیسامی "ئا مینه کاکه باوه "ئه میر حه سه ن پوور و ....
به و هیوا یه ی ده راویکی روون بو ئه م گه له لیقه وماوه بکریته وه.


behnam5555 03-24-2012 08:28 AM

کورده کانی سوریا
 
کورده کانی سوریا
http://ebarzan.com/images/kurd396.jpg
کوردوستانی روژئاوا وا ته کوردستانی سوریا یه کیک له ماف خوراوترین مرووه کانن که له هه ر چه شنه بزوتنه وه یه کی رامیاری و فه رهه نگی بی به ش کراون هه رچه ند زور پیاوی هه لسوو ر و روناک بیر یان تیدا هه لکه وتو وه و ناو به ناو ده ستیان داوه ته جمو جول
به لام له لایه ک به هوی که م حه شیمه تی و له لایه کی تر به هوی ده سه لاتی به هیزی ناوه ند ه وه سه رکه وتوو نه بوون ، به پیی بریارنامه ی سالی 1921ی نیوان تورکیا وفه ره نسا ناوچه کوردنشینه کانی جزیره ،کورد داغ،وکورد پینار دران به سوریا که بریتین له شاره کانی قامیشلی ،تیل کیفوک ،شار باژار ،عامورا،در باسیه،ئا فرین،قزل خان،حمام،ئازاز،داگو،مسکی،حض الاکر و گه ره کی صالحه له دیمه شق . له سالی 1965ی زایینی به ملاوه ده وله تی سوریا گه لاله ی ته عریب کردنی ناوچه کوردنشینه کانی گرته به ر و تا سالی 1967دریژه ی کیشا .
سالی 1957نوره دین زازا حیزبی دیموکراتی کوردوستانی سوریا ی دامه زراند ،کورده کانی سوریا
پیشه نگی به ریوه بردنی کاری فه رهه نگی به دژی ده وله تانی سوریا و تورکیا بوون و یه که مین روژنا مه ی کوردی به نیوی " کوردوستان " له لایه ن "مقداد مد حت بدرخان " وه له قاییره ده رکرا. له روژئاوای کوردوستان له بواری ئه ده بی دا زور پیاوی به پیزی وه ک کامه ران به درخان و جگه ر خوین سه ریان هه لداوه هه روه ها هه رچه ند بواری رامیاری له سوریا دا هه لی بو نه ره خساوه به لام سه ره رای ئه ما نه ش پیاوانی وه ک خالید به کتاش ،حسین زه عیم و عو به ید شیشکلی سه ریان هه لداوه و دره وشاونه ته وه.


behnam5555 03-24-2012 05:52 PM

بزه‌ی ژۆكۆند
 
بزه‌ی ژۆكۆند


بۆ ئاشكرابوونی نهێنی تابلۆی بزه‌ی ژۆكۆند گۆری لیئۆناردۆ داوینچی ده‌پشكنن
توێژه‌ران ده‌یانه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی نهێنی زه‌رده‌خه‌نه‌ی تابڵوی ژۆكۆند ئاشكرا بێ، گۆری لیئۆناردۆ داوینچی خولقێنه‌ری ئه‌و تابلویه‌ هه‌ڵكه‌نن. توێژه‌ران ده‌ڵێن داوینچی وێنه‌ی خۆی وه‌ك روخساری ئافره‌تێك كێشاوه‌ و ئێستا ده‌یانه‌وێ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر پاشماوه‌ی كه‌له‌ سه‌ری داوینچی نهێنی ئه‌و تابلۆیه‌ بدۆزنه‌وه‌.

رێكخراوی میراتی كه‌لتووری ئیتالیا ده‌یه‌وێ مۆڵه‌تی هه‌ڵكۆڵینی گۆری داوینچی به‌ده‌ست بێنێ.

داوینچی هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌ی ئیتالی بووه‌ كه‌ خولقێنه‌ری به‌نرخترین تابلوی نیگاركێشی جیهان به‌ ناوی زه‌رده‌خه‌نه‌ی ژۆكۆنده‌. ئه‌و تابلو وێنه‌یه‌كی سه‌رنجراكێش له‌ ئافره‌تێكه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ لایه‌كه‌وه‌ سه‌یری بكه‌ین ده‌بینین ئه‌و ئافره‌ته‌ پێده‌كه‌نێت و ئه‌گه‌ر له‌ لایه‌كیتره‌وه‌ سه‌یری وێنه‌كه‌ بكه‌ین ئافره‌ته‌كه‌ روخسارێكی ئاسایی هه‌یه‌ و هیچ جۆره‌ پێكه‌نینێك له‌ روخساریدا نابینین.


behnam5555 03-24-2012 05:55 PM

که‌و
 
که‌و

که‌و یه‌کێکه‌ له‌و باڵندانه‌ی له‌ وڵاتانی ئاسیادا ناسراوه‌، به‌ تایبه‌تی له‌ وڵاتانی سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست. یه‌کێکن له‌و باڵدارانه‌ی هه‌وڵی ماڵی کردنیان دراوه‌. به‌ڵام هه‌رده‌م وه‌ک باڵنده‌یه‌کی کێوی ماونه‌ته‌وه‌.
که‌و له‌ کاتی ڕاوکردندادژی ڕه‌گه‌زی خۆی به‌کارده‌‌هێنرێ. که‌و زۆر جۆری هه‌یه‌، به‌ڵام به‌هۆی ڕاوکردنه‌وه‌جۆره‌کانی که‌م ده‌بێته‌وه‌. که‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی باڵنده‌یه‌کی بچکۆله‌یه‌ که‌چی مرۆڤ که‌و یه‌کێکه‌ له‌و باڵندانه‌ی له‌ وڵاتانی ئاسیادا ناسراوه‌، به‌ تایبه‌تی له‌ وڵاتانی سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست. یه‌کێکن له‌و باڵدارانه‌ی هه‌وڵی ماڵی کردنیان دراوه‌. به‌ڵام هه‌رده‌م وه‌ک باڵنده‌یه‌کی کێوی ماونه‌ته‌وه‌.

که‌و له‌ کاتی ڕاوکردندا دژی ڕه‌گه‌زی خۆی به‌کارده‌‌هێنرێ. که‌و زۆر جۆری هه‌یه‌، به‌ڵام به‌هۆی ڕاوکردنه‌وه‌ جۆره‌کانی که‌م ده‌بێته‌وه‌. که‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی باڵنده‌یه‌کی بچکۆله‌یه‌ که‌چی مرۆڤ به‌رده‌وامه‌ له‌ ڕاوکردنی.
قه‌له‌ڕه‌ش و داڵ زۆر جار هێرش ده‌به‌نه‌ سه‌ر هێلانه‌کانیان و هێلکه‌کانیان ده‌خۆن.
که‌و به‌ شیوه‌یه‌کی گشتی به‌کۆمه‌ڵ ده‌ژین. که‌و له‌کاتی جوتبوونیاندا زۆر ده‌خوێنن، به‌تایبه‌تی نێره‌کانیان. نایه‌ڵن نێرینه‌یه‌کی تر له‌ مێینه‌که‌ی ئه‌و نزیک بکه‌وێته‌وه‌، ئه‌گینا خۆی گیڤ ده‌کاته‌وه‌ خۆی بۆ شه‌ڕ ئاماده‌ ده‌کات. نێره‌که‌و له‌ کاتی نزیک که‌وبوونه‌وه‌ی هێلکه‌دانان و کڕکه‌وتنی مێینه‌کاندا، هێلانه ‌دروست ده‌که‌ن. میینه‌کان له‌ ده‌ تا پانزه‌ هێلکه‌ ده‌که‌ن و به‌سه‌ر هێلکه‌کاندا کڕده‌که‌ون، نێرینه‌کان پاسه‌وانی که‌وی مێنه‌و هێلکه‌کانی ده‌که‌ن. مێینه‌ ته‌نیا کاتێ به‌دوای خواردن و ئاودا ده‌گه‌ڕی هێلکه‌کانی جێده‌هێڵێ. هه‌رکه‌ هێلکه‌کان تروکان ئه‌وا نێرینه‌که‌ جێیان ده‌هێڵێ و به‌ره‌و پۆله‌ که‌وێكی تر ده‌ڕوات.
ماکه‌و‌‌ ئاگاری بێچوه‌کانی ده‌بێت، ده‌یان پاریزێ و یارمه‌تیان ده‌دات له‌ خوارن دۆزینه‌وه‌، له‌و ماوه‌دا بێچوه‌کان له‌سه‌ر کرم و مێرووله‌ ده‌ژین. ئێوارانیش هه‌موویان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ هێلانه‌که‌که‌یان. به‌مجۆره‌ ده‌ژێن تا فێری باڵه‌فڕه‌ ده‌بن.



behnam5555 03-24-2012 05:59 PM

اسب بالدار یا اسب بزرگ نام یکی از صورت‌های فلکی است.
 
اسب بالدار یا اسب بزرگ نام یکی از صورت‌های فلکی است.

این صورت فلکی را معمولاً از روی چهارگوش بزرگ آن می‌شناسند البته تنها سه ستاره در سه گوش از این چهارگوش به اسب بزرگ تعلق دارند و ستاره گوشه شمال شرقی متعلق به صورت فلکی زن برزنجیر است.

هفتمین صورت فلکی بزرگ آسمان اسب بالدار( فرس اعظم ) یا PEGASUS است . این صورت فلکی به علت داشتن بخش مربعی شکل که ستاره آلفای آن متعلق به آندرومداست، یافتنش در آسمان کار مشکلی نیست و می‌توان آن را در قسمت پائینی آندرومدا با دنبال کردن راس المسلسه که در قسمت شرقی مربع است پیدا کرد . ستاره منکب الفرس یک غول سرخ است که دارای قدر متغیر بین 3/2 تا 7/2 است . جنب الفرس هم با قدر 8/2 در قسمت جنوبی ستاره آلفا قرار گرفته‌است . در فاصله 30.000 سال نوری از ما و کمی بالاتر از ستاره فم الفرس که همان اپسیلون اسب بالدار است ، M15 که یک خوشه کروی است به چشم می‌خورد که باید با چشم مسلح آن را رصد کرد . به علت گسیل پرتو ایکس از این مجموعه احتمال حضور یک حفره سیاه در آن می‌رود.

behnam5555 04-05-2012 07:42 PM

قوڵترین چاڵی‌ ده‌ستكرد له‌جیهاندا
 

قوڵترین چاڵی‌ ده‌ستكرد له‌جیهاندا

http://www.radionawxo.org/kurdi/imag...ium264_176.png


قوڵترین چاڵی‌ ده‌ستكرد له‌ جیهاندا ده‌كه‌وێته‌ باشوری‌ ئه‌فریقا به‌ناوی‌(چاڵی‌ كیمبرلی‌ گه‌وره‌)، كه‌یه‌كێكه‌ له‌شته‌ سه‌رسورهێنه‌ره‌كانی‌ جیهان.

به‌گوێری‌ هه‌واڵێكی‌ سایتی‌ پانێت، ئه‌م چاڵه‌ پێشتر كانی‌ ئه‌ڵماس بووه‌، بۆ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر كاری تێدا كراوه‌، تا ساڵی‌ (1914) كه‌ئیتر ئه‌ڵماسی‌ تیانه‌ما، سێ‌ ته‌ن ئه‌ڵماسی‌ تیا ده‌رهێنراوه‌، قوڵاییه‌كه‌شی‌ گه‌یشته‌ (1097) مه‌تر.



behnam5555 04-06-2012 02:17 PM

پرتەقال بۆ دڵەراوكێ باشە
 

پرتەقال بۆ دڵەراوكێ باشە

ئەگەر هەست بەدڵەراوكی دەكەی لە بەرامبەر كارێك، پێویستە بەر لە دەست پێكردنی كارەكە پرتەقالێك یاخود پەرداخێك شەربەتی پرتەقال بخۆی، توێژینەوەیەكی زانستی دەریخستوە كەوا خواردنی پرتەقال بۆ دڵە راوكێ باشە، چونكە پرتەقال رێژەیەكی زۆر ڤیتامین(c ) تێدایە، توێژینەوەكە لە زانكۆیەكی ئەڵمانی كراوە بۆ ئەم مەبەستە 120 مامۆستای شارەزا دیاری كراون بۆ روون كردنەوەی گرینگی ئەم جۆرە میوەیە، ئەم توژینەوەیە لەسەر ژمارەیەكی زۆری خەڵك ئەنجام دراوە، هەروەها توێژینەوەكە دەری خستوە ئەو كەسانەی میوەی پرتەقال زۆر دەخۆن هەست بەدڵەراوكێیەكی كەمتر دەكەن، خواردنی پاڵەپەستۆی خوێن كەم دەكاتەوە، پالە پەستۆی خوێن دەگاتە ئاستێكی سروشتی بە شێوەیەكی خێرا، هەروەها ڤیتامین c ناسراوە بەوەی كەوا دژی نەخۆشیە بەرگری لەش زیاد دەكات.


behnam5555 04-06-2012 02:20 PM

رەنگی سور بۆ تەندروستی باشە
 

رەنگی سور بۆ تەندروستی باشە

پێدەچێت ڕەنگی‌ سوور زۆر لەوە زیاتر بهێنێت كە بكرێتە نیشانەیەك بۆ خۆشەویستی‌و هەستە گەرموگوڕەكان، بەڵكو یەكێكە لە توخمە سەركیەكانی‌ پاراستنی‌ تەندرووستیەكی‌ باش.

لەمبارەیەشەوە زاناكان دەریانخست كە ڕەنگی‌ سووری‌ ژمارەیەكی‌ زۆر لە سەوز و میوەكان، نیشانەیە بۆ دەوڵەمەندی‌ ئەو ڕووەكانە بە توخمە خۆراكیە گرنگ و بەسوودەكان بەتایبەتی‌ مادە دژ بە ئۆكسیدبوونەكان كە پارێزگاریی‌ لە تووشبوون بە شیرپەنجەیی‌ پرۆستات دەكەن لەلایەك و پەستانی‌ خوێن و ڕێژەی‌ كۆلیسترۆلی‌ خراپ دادەبەزێنن لەهەمانكاتدا ڕێگرن لەگەشەكردنی‌ هەموو وەرەمە شیرپەنجەییەكان.

تەماتەو شوتی‌ دووە ڕووكەن كە ڕیزیی‌ یەكەمی‌ ئەو سەوزەو میواندان بۆ برگریكردن دژ بە شیرپەنجە سودگەیاندنیان بە تەندرووستی‌ چاو و پرۆستات، لەهەمانكاتدا شەربەتی‌ شاتوو چارەسەرە بۆ میكرۆبەكانی‌ بواری‌ میزەڕۆ و دابەزاندنی‌ كولیسترولی‌ خراپ سێویی‌ سوورش گەورەترین سەرچاوەی‌ ڤیتامین سی‌، ئەمەش مشتێكی‌ زۆر كەمە لەو میوەو سەوزانە بواری‌ ئەوەنیە باسی‌ هەموو كرێت.


behnam5555 04-06-2012 02:24 PM

چایی‌
 

چایی‌

http://www.radionawxo.org/kurdi/imag...289-3-2012.png
له‌ئاكامی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وت، ڕۆژانه‌ خواردنه‌وه‌ی‌ دوو كوپ چایی‌ له‌لایه‌ن ژنانه‌وه‌، فرسته‌ی‌ دووگیانبوونیان زیاد ده‌كات، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانه‌ی‌ چایی‌ ناخۆنه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵێكی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ ئه‌لئه‌نبائی‌ كوه‌یتی‌، زاناكان له‌ئه‌نجامی‌ چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌و ژنانه‌ی‌ كه‌ ڕۆژانه‌ له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی‌ چایی‌ ڕاهاتوون، به‌ڕێژه‌ی‌ (27%) ئه‌گه‌ری‌ دووگیانبوونیان زیاتره‌ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی‌ چایی‌ ناخۆنه‌وه‌، له‌هه‌مان كاتدا هه‌ر له‌ڕێی‌ ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌وه‌ بۆیان ده‌ركه‌وت، خواردنه‌وه‌ی‌ خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان به‌تایبه‌تی‌ كۆكا كۆلا ئیتر ئه‌گه‌ر شیرین بێت یاخود نا، ئه‌وا ئه‌گه‌ری‌ دووگیانبوون به‌ڕێژه‌ی‌ (20%) كه‌مده‌كاته‌وه‌، ئه‌م لێكۆڵینه‌وانه‌ش له‌سه‌ر (3600) ئافره‌ت به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ له‌هه‌وڵی‌ دووگیانبووندا بوون.


اکنون ساعت 05:59 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)