پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   هۆزوعەشیرەکانی کوردستان (http://p30city.net/showthread.php?t=39664)

behnam5555 11-17-2013 06:01 PM

هۆزوعەشیرەکانی کوردستان
 

هۆزوعەشیرەکانی کوردستان

عەشیرەی فەیزوڵڵا بەگی

بنە ماڵەی ، بابان ،یەکێک لە بنە ماڵەکانی کەون ورێزدارن کە هەموویان کوردن ،لە ناو ئەوانداکەسایەتی مەزن خاوەن هێز لە رابووردوودا هەڵکەوتون و دەسەڵات دارودەست ڕۆیشتوو بون .بەپێی نوسراوەی " شەڕە فنامە" فەیزوڵڵابەگی لە نێوان حاکمانی کوردوستان خاوەنی زۆرترین خێڵ و نفوس بون . دەڵێن : بەر پرسی یەکەمینی ئەو بنە ماڵەیە " پیر بوداق یا میر بوداق" بووە و چون گەورە عەشیرە بووە پێیان گوتوە ، بە بە،یا ،بابە .
پاش پیربوداق، ئەولاد وکەسانی نزیک و جێگرەکەی وی، تەنانەت لە سنوری دەسەڵاتی ئەودا بە بڕێک ئاڵ و گۆڕ وشەی " بابان" بۆتە وێردی سەرزاران وهەر واش ماوەتەوە. کەسانێک لەو باوەڕدان کە " بابانیەکان " لە هۆزی " بڵباسی موکری " جودا بونەوە وتاقمێکیش دەڵێن، لقێکن لە عەشیرەی نوورەدین سۆرانی پژدەر . پیر بوداق مرۆوێکی خاوەن رێز ودڵ فراوان و نەترس بووە ودەسەڵاتی لە سەر ناوچەی پشدەر بە رێوە بردووە.
دوای پیربوداق، کەسێکی دیکە لە نێوان ئەو عەشیرەیە بە ناوی " فەقێ ئەحمەد خەڵکی گوندی دار شەماتە " یا دار شەمانە کە لە ناوچەیەکە لە ،مەرگەو ،ماوت ، سەردەشت لە دایک بووە چون پیاوێکی زانا بووە بۆیە پێیان گوتوە " فەقێ " کە لە زمانی کوردیدا بە واتای خوازیاری عیلم وزانستە . فەقێ ئەحمەد وریا ونەترس ورەشید بووە بە ڵام دوای ماوەیەک لە چەنگ زوڵم و زۆرداری عەشیرەی ' بڵباس " وەتەنگ دێ وتەرکە وەتەن دەبێ وبۆ ماوەیەک لە سەر خاکی عوسمانی سەر گەردان ژیاوە .
هەر لەو کاتەوە شەڕی نێوان عوسمانی و روسەکان روودەداوفەقێ ئەحمەد بۆ ئەوەی لەو شەڕەدا بەشدار بێ دڵخوازانە دەچێتە بەرەی شەڕ .فەرمانداری هیزەکانی عوسمانی رازی دەبێ و فەقێ ئەحمەد لەو شەڕەدا ئازایەتی زۆر لە خۆی نیشاندەدا.هەتا ئەو کات کە شەڕ تەواو دەبێ و عوسمانیەکان سەر دەکەون و لەلایان سوڵتانی عوسمانی دەستخۆشی لێدەکرێ بە پێی داخوازی خۆی لە ناوچەی پشدەر و دارشمانە ونواچەی ئەو دەوەرە دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی فەقێ ئەحمەد .
ناو براو دەگەڕێتەوە شوێنی لە دایک بونی خۆی و هۆزی بڵباس دەخاتە ژێر فەرمانی خۆی پاشان سنوری ژێر دەسەڵاتی خۆی پەرەپێدەدا وتەواوی پشدەرو تەنانەت شاری سەردەشت دەخاتە ژێر ڕکێفی خۆی .چون مرۆوێکی زاناو خوێندەوار بووە سرنجی زۆری داوەتە زانست ئایین .لە چەند ناوچە ی سەردەشت وناوچەی دیکە فێرگەی بۆ فێر بوب دامەزراندووە ولە ناوچەکانی دیکەوە مامۆستای بانگ کردووە و شاگردێکی یەکجار زۆر روویان کردۆتە ئەو شوێنە . فەقێ ئەحمەد لە ساڵی ، ١٠٧٥ ی هەتاوی، کۆچی دوایی کردووە و ماڵ ئاوایی لێ کردوین .
عەشیرەی فەیزوڵڵابەگی خۆیان بە پاشماوەی، فەقێ ئەحمەدی دارشمانە، کە سەردەمانێک لە کاتی دەسەڵاتی تەیموریان لە عێڕاق،دەزانن .بەڵام مێژوو وهۆی هاتنیان بۆ وڵاتی ئێران (و: مەبەست رۆژهەڵاتی کوردوستەنە) زۆر روون نییە.یەکەم کەسکە لە ساڵی ١٢٦٠ی قەمەری لە سەرەتای دەسەڵاتی " ناسرەدین شای قاجار " دالەو بنە ماڵەیە ناوبانگی دەرکرد " فەیزوڵڵا بەگ " کوڕی " عەبدولڕەحمان بەگ " بووە. فەیزوڵڵا بەگ (دە) کوڕی هەبووە و تەواوی عەشیرەی فەیزوڵڵا بەگی ئەو سەردەمە لە ڕەچەی ئەو کوڕانەن .
ناوی کوڕەکانی فەیزوڵڵا بەگی بریتین لە : ئەمانوڵا بەگ ، موحەممەد حەسەن خان ، کەیخوسرەو،سەلیم بەگ ،ڕەشید بەگ ،عەزیز بەگ ، عەبدولڕەحمان بەگ ،مەحەممەد ساڵح بەگ ،گەنجەلی سوڵتان ، شێربەگ . پاشناوەکانیوەکی : دادخا، شێرزاد ،کەیخوسرەو، ئەدهەمی ، نەوشیروان ،فاڕوقی ، شەجیعی ، هومایون ،باباخانی ،سۆران ،تیکان تەپە ،شکارچی ، سەرجەم عەشیرەی فەیزوڵڵا بەگی پێک دێنن .
لە ناو ئەو کەسایەتیانەدا نوسەر ، هونەرمەند ،خۆشنوس ،نیگار کێش ،وکەسانی زاناو بەهرەمەند هەڵکەوتین ،وەکو ، سەهام ناوی خۆشنوسێک بووە کە لە تەواوی ئێراندا بە ناوبانگ و بێ وێنە بووە.
فەیزوڵڵابەگ لە شۆڕشی " شێخ عوبەیدوڵڵای شەمزینی لە ساڵی ١٢٩٧ ی قەمەری ڕوییدا بەشدار بووە بەڵام پاشان بە‌هۆی ناکۆکی لەگەڵ " هەمزاغا ی مەنگوڕ" لە شێخ عەبدولقادر هەڵبڕا ولە گەڵ سوارەکانی خۆی دەگەڕێتەوە نزیک گوندەکانی ژیانی خۆی . لە ساڵی ١٣٢٧ی قەمەری عەشیرەی فەیزوڵڵا بەگی لە گەڵ عەشیرەی دێبۆکری لە دەرەوەی بۆکان توشی شەڕ دەبن .لە سەرەتای . لە سەر هەڵدانی " حەمە رەشید خانی قادر زادە (مەحەممەد ڕەشید خانی بانە)کە لە ساڵی ١٣٢٠ی هەتاوی روویدا " ئەحمەدخانی شجیعی " وچەند کەسێکی دیکە لە عەشیرەتی فەیزوڵڵا بەگی لە جەڵ موحەممەد رەشید خانیبانە هاوکاریان هەبووە . پاش کۆتایی ئەو بارو دۆخە و گەڕانەوی لەشکری ئێران بۆ ناوچەکە کە هاوکات بووە بە ٢١ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٢٥ ی هەتاوی ،" ئەحمەد خانی فاڕوقی وئەحمەد خانی شجیعی وعەبدوڵڵاخانی فاڕوقی " و چەند کەسێکی دیکەش لە بۆکان بە دەستی " سەرهەنگ خاکسار "دەستگیر کران و رەوانەی شاری سەقز کران . کاتێک لە ،دەی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٢٦ی هەتاوی قازی موحەممەد وهاوڕێیانی لە مهاباد لە سێدارە دران " ئەو کەسانەشلە سەقز ئێعدام کران (و: رەوانیان هەر شادبێ) .
عەشیرەی فەیزوڵڵا بەگی بەناو بانگن وزۆرینەی زەوێکانیان دێمەکارە وبەرهەمی گەنمیان کەڵیک بێ وێنەیە.رێژەی ئەوان دەگاتە ،دەهەزار کەس ،هیوادارم کە مێژووی گشتی وراستەقینەبە دەستی توانای کەسایەتی ناوداری کورد ئاغای " حەسەن سەلاح سۆران " کە لەم رێگوزەرەدا هەنگاویگەورەی هاویشتوە بگاتە ئەنجام بگاتە بەر دەستی خوێنەران .(و: بە داخێکی گران ئەو بەڕێزە لە ناومان دا نەماوەو کۆچی دوایی کردووە ، رەوانی شاد بێ)

سەرچاوە : مێژووی مهاباد ، جەنابی ، س،م، سەمەدی

وەرگێڕانەوەبۆهەنگوین زمانی کوردی ، جەعفەرکەریمی


اکنون ساعت 03:27 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)