اشعار کلاسیک کوردی
|
روژگار
روژگار روژگاری به ختم تا که ی هه ر وایه من و دلداری له یه ک جودایه خودایه تا که ی حالی من وابی هه موو ژیانم هر به ته نها بی سه رانسه ردونیا حالم ده زانی که س جاره ی ده ردی دلم نازانی ته مه ن سه رتا پای گه لا وه رین بور هه ر زامی سه خت و هه ر دل برین بور خو توئه زانی چه ن دل شکاوم به دوای عیشقی تو بی هیوا ماوم ئیتر بوچی توش وازم لی دینی وه ک گولی به ها ر عیشقم ده مرینی |
توم هه ر له بیره له شایی دا له وه ختی هه لپه رینا له خوشی دا له کاتی پی که نی‌نا له کوری ماته م و گریان و شینا ئه من ئه ی نیشتمان توم هه ر له بیره به شه و تاکوو به سه رما زال ده بی خه و به روژ تاکوو دوباره دیته وه شه و زه مانیکی که ده چمه سه یری گولزار له گه ل پولی ره فیقانی وه فادار ته نانه ت وه ختی ده سبازی له گه ل یار ئه من ئه ی نیشتمان توم هه ر له بیره له کویستانی ده می راو و شکاری له م زرایه که خوم هه لکرد له کاری له جی ژوانی که ده کوشک مه مکی یاری ئه من ئه ی نیشتمان توم هه ر له بیره دکه م ته رخان له ری ی تودا ژیانم له سه نگه ردا به ره ورووی دوژمنانم به خاکی تو دمی ئاویلکه دانم ئه من ئه ی نیشتمان توم هه ر له بیره هیمن |
عاشقی بێ‌دڵ ده‌ناڵێ، مه‌یلی گریانی هه‌یه بێشکه هه‌وره تریشقه تاوی بارانی هه‌یه چاوی من دهمدهم ده‌رێژێ ئاوی ساف و خوێنی گه‌ش دا بڵێن ده‌ریای عومانه دوڕڕ و مه‌رجانی هه‌یه په‌رچه‌می ڕوو داده‌پۆشێ، پێچی زوڵفی پێچه‌یه دا به ڕۆژیش پێی بڵێن شه‌معی شهبوستانی هه‌یه ئاسمانی حوسنی مهحبووبهم له ئه‌برۆ و زوڵف و ڕوو دوو هیلال و دوو شه‌و و دوو ماهی تابانی هه‌یه هه‌ر له‌بت، یا سینهشت هه‌ر دوو به‌ده‌رخه، دابڵێن: له‌علی ڕوممانی هه‌یه، یا له‌عل و ڕوممانی هه‌یه وه‌حشیه لێمان له‌به‌ر ته‌عنه‌ی ڕه‌قیبی سه‌گ سیفه‌ت ڕاسته هه‌ر زیی‌ڕۆحێ بۆ وه‌سواسه شه‌یتانی هه‌یه دڵ موشهببهک بوو له به‌ر ئێشانی نیشانی موژه‌ت حه‌یفه قوربان! ئاخر ئه‌م نیشانه‌یه شانی هه‌یه لهحزهیێک و لهمحهیێک چاوم به چاوی ناکه‌وێ کێ ده‌ڵێ وه‌حشی غه‌زاله مه‌یلی ئینسانی هه‌یه تۆ ئه‌گه‌ر هه‌ستی، له جێ ڕاوه‌ستی دێ‌و و کافریش دێن ده‌ڵێن: به خودا قیامه‌ت ڕاسته هه‌ستانی هه‌یه فارس و کورد و عه‌ره‌ب هه‌ر سێم به ده‌فته‌ر گرتووه «نالی» ئه‌مڕۆ حاکمی سێ موڵکه دیوانی هه‌یه! نالی |
شه‌وی یه‌لدایه شه‌وی یه‌لدایه یا ده‌یجووره ئه‌مشه‌و که دیده‌م دوور له تۆ بێنووره ئه‌مشه‌و؟! دڵم وه‌ک حاکمی مه‌عزووله قوربان! خه‌ڵاتی وه‌سڵی تۆی مه‌نزووره ئه‌مشه‌و دڵیش مایل به دیده‌ی تۆیه، بۆیه له من وه‌حشی و ڕه‌میده و دووره ئه‌مشه‌و که تۆی شای که‌چ‌کولاهی دیده مه‌ستان، چ باکم قه‌یسه‌ر و فه‌خفووره ئه‌مشه‌و؟! له خه‌و هه‌ڵساوه یا ئاڵۆزه چاوت؟ هه‌میشه وایه یا مه‌خمووره ئه‌مشه‌و؟ سوروشکم نه‌قشی چاوی تۆ ده‌کێشێ که جێم سه‌رداره‌که‌ی (مه‌نسوور)ه ئه‌مشه‌و موسوڵمانان ده‌پرسن حاڵی «نالی» له کونجی بێکه‌سی مه‌هجووره ئه‌مشه‌و نالی |
هـــــــــــــــهر كه‌س كه لایه‌نی ئه‌هلی وه‌فا بپارێزێ خودا ـ له هه‌رحاڵدا ـ ئـه‌و له بــــــــــــــــهڵا بپارێزێ ئه‌گه‌ر پێتخۆشه كـــــــــــــه دڵدار پێوه‌ندی نه‌پچڕێ بپارێزه سه‌ری ڕسته، هـــــــــــــــــــــــــــــ ـهتا بپارێزێ له جه‌وری دۆست، قسه ناكه‌م بێژگه له‌گه‌ڵ دۆست كـــــــــــــــهوا ئـاشنا قسه‌ی ئاشنــــــــــــــــــــا بپارێزێ ســــــــه‌ر و ماڵ و دڵ و گیان به قوربانی حهبیبێک كـــــــــــــــه مافی هاوده‌می و عه‌هدی وه‌فا بپارێزێ دڵی ئێمه‌ی نه‌پاراست و هیچ جێی گله‌ییش نییه منی به‌نده چم له ده‌ست دێ؟ خـــــــــــودا بپارێزێ ئه‌ی دڵ، ژیان وه‌ها ڕابوێره كـــــــه ئه‌گه‌ر كه‌وتی فریشته گیانت ـ ده‌ست بـه دوعـــــــــــــــا ـ بپارێزێ غوباری ڕێگوزهرت كــوانێ تاكـوو «حافز»، ئـــه‌م بــــــــــــــــــــــــــــه یادگاری سروه‌یی سه‌با بپارێزێ؟ |
سۆفی! وه‌ره كـــــه ئاوێنه‌ی سافییه، ئه‌م پیاڵه‌یه هه‌تا بڕوانی سه‌فای ئـــــــــــــه‌و مه‌یه ڕه‌نگ ئاڵه‌یه هـــــــه‌موو ڕازی ژێرپه‌رده، له ڕه‌ندی مه‌ست بپرسه كــــوانێ ئه‌مه كه‌شفی ئه‌و نوێژكه‌ره خوێنتاڵهیه؟! ئـــــــه‌ی دڵ، لاویی تێپه‌ڕی و نهتچنی گوڵی عه‌یش تـــــــــازه له عه‌یب و عاری سه‌ری پیرییت زاڵه‌یه؟! خۆشیی نه‌غدی دنیایه مه‌ده به قه‌رزی بهحهشـت كـــــــــــــــــه میراتی باباده‌م، ته‌نیا له‌تێك سواڵه‌یه یهكــــــــــــــدوو قومان بخۆوه له به‌زمی ده‌ور و، بڕۆ یانی هـــــــــــــــــــهتا سه‌ر نییه، ژوانگه له‌و ماڵه‌یه داوهكانت خـــــــــــــــــــــڕ كه‌وه، ڕاوی تۆ نییه سیمڕغ كــــــــه دا‌و، هه‌میشه لێره له به‌ر با، وه‌ک جاڵهیه ئهمـــــــــــــن ده‌بوو زانیبام خۆشیی له خۆم نابینم له‌و ڕۆژه‌وه دهرگـــــــــــــــــــای دڵ بۆ ئه‌وین ئاواڵه‌یه مـــــــــریدی جامی مه‌یه «حافز»، ئه‌ی سه‌با بێژه: زۆر له‌مێژه نۆكــــــــــــهری پیری «جام» و پیاڵه‌یه |
بۆ مه‌هاباد شاره‌كه‌م، به‌ندی دڵم، ئه‌ی باغی من! ڕه‌وڕه‌وه‌ی ساوایه‌تیم، سابڵاغی من دڵ به هیوات لێده‌دا، لانكی دڵی تۆ له وه‌رزی یادی من دا سه‌رچڵی ببیه ناڵه‌م، من له سوێیانت گڕام من له تۆ بووم و له یاران دابڕام دووره یارم، دووره یارم، دووره یار ڕاونراو و ده‌ركراو و دووره شار دڵ مه‌گۆڕه، لێم مه‌تۆرێ، یاری تۆم ڕووگه‌كه‌م! كوێستانی دڵ! ئه‌ی زێدی خۆم! هێدی پاییزی 1991 |
تینوویه‌تیم به ماچ ده‌شكێ كۆچه و ئه‌و كۆچهشم به بێ تۆ كرد شه‌وداوه‌ته و شاییم به بێ دۆ كرد تینووم، تینوویه‌تیم به ماچ ده‌شكێ غه‌ریبم، ته‌نیاییم ده‌سته‌مۆ كرد ناتگه‌مێ، سه‌رێكم لێ هه‌ڵێنه چاوه‌ڕوانیی چاوانمی كه‌م سۆ كرد شینه دووریی كه‌س و یار و وه‌ته‌ن كوا فرمێسک، شینیشم به ڕۆ ڕۆ كرد با به‌سته‌ی ژیان گه‌رووی ویشكم ته‌ڕ كا گۆیێنه ژیان، ئه‌ویشم بێ گۆ كرد. هێدی 1989 |
هه‌تاو گوڵێ گیان! ڕووگه‌كه‌م با چاوی تۆ بێ كلـیلـی به‌ندی دڵ با ناوی تۆ بێ له به‌ر گه‌رمیی ئه‌وینت با بسووتێم هه‌تاوی ژینی من با تاوی تۆ بێ |
اکنون ساعت 02:08 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)