قۆزاخه یه ك له خه ون و بۆ نی فیراق
مه ڕۆ هاوڕێم
له م قۆزاخه ته ریكه دا
خه ونه كانم
جینگڵی
زامدارێكی ناو پێخه ف و
قه تماخه ی
زامێكی ده م داپچڕاوی
چێشته نگاوێكی
كرمنن
ته نیا به سروه ی سووكی هه ناسه ت
په پووله ی هه ستی قه تیسم
بای باڵ ئه دا و
بۆ شكانێ دێته جۆش
***
مه ڕۆ هاوڕێم
تۆ شه كه ت و من له پێ كه وتوو
به ره و نه مانه ئه م رێ یه
به لقی بێ گیانی داری گوێ رێوه
چلووره هه ناسه ی بێ خاوه ن و
سه دان ئه وینی سه رما بردووه
***
مه ڕۆ هاوڕێم
خۆ له ئامێزی زستان خستن
سووتانی هه ناوی ئاگره و
شای لۆغانی تابۆكان
بۆ سه ما كردن له به ر ده م
روخسارێكی دزێودا
پێمل بوونه پێمل بوون
***
مه ڕۆ هاڕێم
ئه م زستانه
ده یان چله ی گۆپاڵ به ده ستی
چاو شینیشی بێت
به هارێكی گه ش به ڕێوه یه
پیره زریان
چه ند شێتانه
له سه ر جه مسه ری كۆتایی
كورسی زستانا
رۆمانی فیراق ئه نووسێ
وا له حه نجه ره ی
شه ماڵا
له سه ر شوسته ی وه سڵ
جووتێ قومری عاشق سه ما ئه كه ن
له په نجه ره ی
دیوانی پیره ئه وینداره كه ی موكریانه وه
رۆحی شاعێر
ئاوێته ی
چریكه ی ئه هوورایی ماملێ یه و
هه ناسه كه م:
« وه ره وه به شه رتی جاران
رۆژێ سه د جارت فیدا بم»
ئیبراهیم ئیسماعیل پوور