http://www.xozga.com/hewall/thumbnai...=article_large
ئه‌وانه‌ی دووچاری خه‌مۆکی دێنه‌وه، که‌متر ده‌توانن هزریان وه‌گه‌ڕ بخه‌ن. له ده‌رئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجامدراو له‌سه‌ر جرج، توێژه‌ران سوێدی توانیویانه ڕێگاچاره‌سه‌رێك بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی توانا هزرییه‌کان بدۆزنه‌وه.
"Mia Lindskog" له "Karolinska Institutet Department of Neuroscience" ئاشکرایکرد، که ئه‌وان له‌ئاکامی گه‌یاندنی ترشی ئه‌مینی "D-Serin" به چه‌ند جرجێك توانیویانه دووباره تێکچوونی هزری ئاژه‌ڵه‌کان چاکبکه‌نه‌وه. هێشتا ڕوونی نییه، ئایا ئه‌م ڕێگاچاره‌سه‌رییه بۆ مرۆڤ هه‌مان کاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌یه یان نه، جابۆیه ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی ئه‌نجام بدرێت.
ده‌روونناس "Johannes Michalak" له "Stiftung Universität Hildesheim" ده‌ڵێت: "که‌سانی خه‌مۆك ڕوو له بیرکردنه‌وه ده‌که‌ن و به‌مجۆره‌ش مێشكیان ڤالا نابێت."
به‌پێی ده‌روونناسای ئه‌ڵمانی ده‌کرێت ڕێگاچاره‌سه‌رێك بۆ خه‌مۆکی هێواش و مامناوه‌ندی هه‌بێت. "Johannes Michalak" له درێژه‌ی په‌یڤه‌کانیدا ده‌ڵێت: "ڕێگاچاره‌سه‌ر ده‌روونییه‌کان ده‌توانن به‌لایه‌نی که‌مه‌وه بیرکردنه‌وه‌ی قوڵ که‌مبکه‌نه‌وه، به‌مجۆره لاوازی هزر چیتر به‌ره‌وو هه‌ڵدێر ناڕوات."
"Mia Lindskog" و هاوه‌ڵه‌کانی ئه‌و جرجانه‌یان به‌کارهێنا، که تایبه‌ت گۆڕانکاری خه‌مۆکییان به‌سه‌ردا هاتبوو. دواتر جرجه خه‌مۆکه‌کان له‌گه‌ڵ جرجی ئاسایی‌دا به‌راوردکران. له ڕێگای تاقیکردنه‌وه‌کانه‌وه ته‌ماشای هزری ئاژه‌ڵه قرتێنه‌ره‌کان کرا. هه‌روه‌ها توێژه‌ران لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر چالاکی "Synapse" به‌شی "Hippocampus" جرجه‌کان کرد. به‌شی ناوبراویش ڕۆڵێکی گرنگ له بیرکردنه‌وه‌دا ده‌بینێت.
ده‌رئه‌نجام توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وت، که چالاکی "Synapse" ناو مێشكی جرجه خه‌مۆکه‌کان به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ جرجه ته‌ندروسته‌کاندا به‌رچاو زۆر به‌رزبووه. مێشكی جرجه نه‌خۆشه‌کان هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کیان بۆ وروژاندنه ده‌رکییه‌کان نه‌بووه. ته‌نها دوای پێدانی "D-Serin" ئاژه‌ڵه قرتێنه‌ره‌کان توانا هزرییه‌کانیان باشتربووه.