پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   ژیاننامه ي ‌هونه رمه ند (ئیبراهیم خه یات) (http://p30city.net/showthread.php?t=32569)

behnam5555 06-19-2011 09:08 PM

ژیاننامه ي ‌هونه رمه ند (ئیبراهیم خه یات)
 

ژیاننامه ي ‌هونه رمه ند (ئیبراهیم
خه یات)

http://www.ibrahimxeyat.com/foto/ibrahim.jpg


ناوی(ئیبراهیم محمد موسته فا) یه له ساڵی 1931 له خیزانیکی هه ژاری شاری سلیمانی له دایک بووه، ته مه ن یه ک ساڵان بووه که باوکی کۆچی دوای کردووه،

http://www.ibrahimxeyat.com/foto/ibrahim%20%282%29.jpg


له ته مه نی شه ش ساڵی دا ئه چیته خوێندنگه، له به ر هه ژاری ده ست له خویندن هه ڵئه گرێت و ئه بێت به شاگردی خه یات له لای وه ستا تۆفیقی برای.
ئیبراهیم خه یات له ساڵی (1956) خیزان پێک ئه هێنی و ئیستا باوکی چوار کوڕو پێنچ کچه.هونه رمه ند ئیبراهیم خه یات هه ر له و کاته وه هه ستی به وه کرد که له ناو هاوڕێکانی دا هه ر له منداڵی یه وه شوێنی تایبه تی هه یه و بۆته جێ ی سه رنجی هاوڕێکانی ئه ویش به هۆی ده نگه پڕ هه ست و سۆزه که ی که له ده نگیایه تی وه ئه و شیوازه تایبه تی یه ی که تام و چێژی خۆی هه یه که گۆرانی پێده چڕێ

http://www.ibrahimxeyat.com/foto/ibrahim%20%288%29.jpg


شه وان که به سه ر کو چه و کۆڵان و شه قامه کانی شاری سلێمانی دا گه ڕاون و کچ و کوڕه عاشقه کان و دایک و باوکه هه ژاره کان و منداڵه ژیکه ڵه کانی گوێ قوڵاغ ده کرد.

http://www.ibrahimxeyat.com/foto/ibrahim%20%2823%29.jpg


له سه ر ده می لاوی دا بووه به ئه ندامی تیپی مۆسیقای مه وله وی و چه ندین به رهه می له گه ڵدا ئاماده کردوون، له شۆڕش چوارده ی ته موزدا سروودی نیشتمانی ووتووه،هه روها گۆرانی بۆ خۆشه ویستی و تووه، له ساڵی (1958) بانگهێشت کراوه بۆ ڤیینا که هه موو تیپه لاوه کانی جیهان بانگهێشت کرابوون و ئه مانیش به شداریان کردبوو که سروودی نیشتمانیان وتووه،

http://www.ibrahimxeyat.com/foto/ibrahim%20%2856%29.jpg


دواتر بووه به ئه ندامی تیپی موزیکی سلێمانی وه هه موو تیپه موزیکیه کانی به تیپی خۆی زانیوه، هه روه ها له ساڵانی (1960) کاندا له ڕادیۆی به غداد چه ند ین ‌گۆرانی تۆمارکردووه له وانه (بۆڕه نجه ڕۆت کردم _ ئیستعماری گه ڕ _ حیلفی به غداد_ تۆجوانتری له گوڵ_ خۆشم ئه وی ووڵاته که م ).

http://www.ibrahimxeyat.com/foto/ibrahim%20%2854%29.jpg


هاوڕێ هونه رییه کانی ئه مانه بوون (قادر کابان_شه وکه ت ڕه شید_سه لاح ڕه شید).
ئه م هونه رمه نده له ژیانیدا هو نه رمه ندیکی خاوه ن هه ڵوه ێست و نیشتمان په روه ر بووه هه رگیز گۆرانی بۆ ڕژیمه چه وسینه ره وه کانی یه ک له دوا یه ک نه چڕیوه، هو نه رمه ندیک بووه هه میشه هو نه ره که ی خۆی به رز نرخاندووه به کاری نه هیناوه بۆ به رژه وه ندییه تایبه تی یه کانی خۆی، چونکه بڕوای وایه هونه رو هونه رمه ند ئه بێ له خزمه تی مرۆڤایه تی دابن.

http://www.ibrahimxeyat.com/foto/ibrahim%20%2846%29.jpg


هونه ر مه ند ئیبراهم خه یات تازه ترین به ر هه می به ناوی (سه رنج) ه وه یه که له ساڵی (2000) دا پیشکه ش گۆی گرانی کردوه و بڵاوبۆته وه هه روه ها دوو مه قام و گۆرانیه کی تازه کردۆته وه به ناوی (ست فاتمه _دڵم هه ر ئه ودڵه ی جارانه _ به هار)....

http://www.ibrahimxeyat.com/foto/ibrahim%20%2821%29.jpg

ئیبراهم خه یات زیاتر له (100) گۆرانی هه یه که زۆربه ی ئاوازه کانی هی خۆیه تی و هه ندێک ئاوازی ئاوازدانه ره کانی تره، وه هه روه ها هۆنراوه ی نووسیوه بۆگۆرانی یه کانی و هۆنراوه ی شاعیران(گۆران _فه ره یدون عه بدول به رزنجی _ ئه حمه د هه ردی _ڕه زا حمه.... هتد )ی کردووه به گۆرانی و هه روه ها گۆرانی فۆلکلۆریش ووتووه.

http://www.ibrahimxeyat.com/foto/ibrahim%20%2844%29.jpg


هونه رمه ند ئیبراهیم خه یات یه کێکه له مه قام بێژه سه رکه و تووه کانی کورد وه شێوازی مه قام ووتنیش تایبه تمه ند ی خۆی هه یه
وجه ما وه ری تایبه تی خۆی هه یه.
http://www.ibrahimxeyat.com/foto/ibrahim%20%2814%29.jpg


سايتي هو نه رمه ند ئيبراهيم خه يات

behnam5555 06-19-2011 09:10 PM



پرسه‌ نامه

به‌بۆنه‌ی مه‌رگی دڵته‌زێنی هونه‌رمه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی کورد ، به‌ڕێز
ئیبراهیم موحه‌مه‌د ی خوَشه‌ویست و هاوڕێم ، ماته‌مینی
هاوخه‌می خوًم ده‌رده‌بڕم و له‌ناخمه‌وه‌ ، به‌ده‌م هه‌نسک و ئاهی سه‌رده‌وه‌
سه‌رخۆشی له‌ نه‌ته‌وه‌ی کوردو به‌تایبه‌تیش له‌ سه‌رتاپای خێزانه‌
هونه‌رمه‌ندو کوردپه‌روه‌ره‌که‌ی خوالێخۆشبوو ده‌که‌م.
له‌گه‌ڵتاندا خه‌م بۆ مه‌رگی ئه‌و ده‌چێژم
له‌گه‌ڵتاندا فرمێسکی وه‌فا ده‌ڕێژم .
له‌گه‌ڵتاندا له‌سه‌ر گۆڕی
سه‌ری ڕێزوخۆشه‌ویستی
خۆمی بۆدا ده‌نه‌وێنم
له‌گه‌ڵتاندا
تۆوی داخێک بۆهه‌میشه‌
له‌ناخی خۆمدا ده‌چێنم
ئه‌ی هاوڕێ دێرینه‌که‌م :
ئێستاش منی دوور له‌ وڵات و منی دوور له‌ به‌شداریکردن له‌ به‌گۆڕسپاردن و پرسه‌ی
مه‌رگی له‌پڕی تۆدا ، بێجگه‌ له‌ شیعره‌ که‌ی خۆم ( ئێمه‌ گیانێکن له‌دوو جسته‌دا )
هیچ دیاری یه‌کی جوانتر و گه‌وره‌تری دیکه‌م نیه‌، تاپێشکه‌شی ڕۆح و ده‌نگی
هه‌میشه‌ زیندووی تۆی بکه‌م.
ئه‌و شیعره‌ی که‌ به‌ ئاواز و ده‌نگی تۆوه‌ سه‌ری کرد به‌ ، ئه‌گه‌ر زێده‌ڕۆیم نه‌کردبێت ،
گه‌لێ گه‌لێ ماڵی کوردا و بوو به‌وێردی سه‌رزمانی پیر و گه‌نج و مناڵانی زیاتر
له‌ سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆی .
من ته‌نیا شیعرێک بووم ، به‌ڵام تۆ ده‌نگ و ئاواز و به‌سته‌ بووی .

گۆڕه‌که‌ت ماچده‌که‌م
هاوڕێت : ڕه‌زا حه‌مه‌ 4/ 5/ 2005 کۆلۆنیا/ ئه‌ڵمانیا



په‌یمان

ئـێمه‌ گیانێکیـن له‌ دوو جه‌سته‌دا
وه‌ک شیعر و ئاواز له‌یه‌ک به‌سته‌دا
دنیا ناتوانێ لێکمانکاته‌وه‌
مه‌گه‌رخوا بوَخوَی بمانباته‌وه‌
ئێمه‌ په‌روه‌رده‌ی یه‌ک خۆڵ و ئاوین
بۆ یه‌ک مه‌به‌ست و بۆیه‌ک پێناوین
له‌نـاو یـه‌کتردا توواویـنـه‌وه‌
ڕێبواری یه‌ک ڕێین جیانابینه‌وه‌
په‌یمانمانداوه‌ تا له‌ ژینا بین
بۆته‌نها ساتێ بێ یه‌کتر نابین
ئه‌گه‌ر له‌ودنیاش زیندووبینه‌وه‌
هه‌ر وه‌کو ئێستا یه‌کئه‌گرینه‌وه‌
یه‌ک بۆیه‌کتری خۆراکی گیانین
له‌ ته‌نگانه‌دا بۆیه‌ک قوربانین
عشقی پیرۆزی ئێـمـه‌ وه‌هایه‌
هه‌تا خواوه‌ندیش لێمان (ڕه‌زا ) یه‌


behnam5555 06-19-2011 09:20 PM


فه رمون دايگرن

(( دانلود كنيد ))

ئیبراهیم خه یات
mp3
:53:

ئیبراهیم خه یات
mp3
2

:53:

شه وکه ت ڕه شید
ئیبراهیم خه یات
mp3
3

:53:

ئیبراهیم خه یات
وه لی دێوانه
mp3
4

:53:


ئیبراهیم خه یات
هۆگر گۆران
mp3
5

:53:


ئیبراهیم خه یات
گۆران
mp3
6

:53:


ئیبراهیم خه یات
رضا حمه
mp3
7

:53:


ئیبراهیم خه یات
گۆران
mp3
8

:53:


ئیبراهیم خه یات
صالح به رزنجی
mp3
9

:53:


ئیبراهیم خه یات
فه ره یدون عبدول
mp3
10

:53:



behnam5555 06-19-2011 09:23 PM



ئیبراهیم خه یات

به رزنجی

mp3


11

:53:



ئیبراهیم خه یات

مارف ناسراو

mp3


12

:53:



شه وکه ت ڕه شید

صالح به رزنجی

mp3


13

:53:



زه مه ند نوری

هۆگر گۆران

mp3


14

:53:



شه وکه ت ڕه شید

نه جم هۆگر و
عبدوالله سراج

mp3


15

:53:


behnam5555 06-19-2011 09:32 PM



فۆلکلۆر

mp3
1

{پپوله}


mp3
2

{پپوله}


mp3
3

{پپوله}


mp3
4

{پپوله}


mp3
5

{پپوله}


mp3
6

{پپوله}

mp3
7



اکنون ساعت 06:20 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)