behnam5555 |
12-05-2009 08:54 AM |
سێ چوارخشته‌کیی مه‌وله‌وی-باترجمه فارسی
سێ چوارخشته‌کیی مه‌وله‌وی
مـولانـا جلال‌الدين محمد بلخی رومی(مولوی) وه‌رگێڕ: جه‌عفه‌ری شێخولئیسلامی
تێبینیی وه‌رگێڕ: نزیکه‌ی بیست ساڵ ده‌بێ، هه‌ندێک شیعری وه‌رگێڕدراوی مه‌ولانا، وه‌کوو زۆر کاری ناته‌واوی تر، جار و باره، له توێی کۆنه ده‌فته‌ره‌کانم دا، سه‌ره‌تاتکێم له گه‌ڵ ده‌که‌ن. مه‌ولانا، وه‌کوو هه‌موو شاعیر و نووسه‌رێکی شاز، زمانی ده‌ربڕینی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، ئه‌وه‌ش، سه‌ره‌ڕای زۆر شتی دیکه، بریتییه له فارسییه‌کی نزیکه‌ی 700 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر. بۆیه هیچکات نه‌متوانیوه له سه‌رکه‌وتووبوونی وه‌رگێڕانه‌که‌ی خۆم دڵنیا بم. زۆر سپاس بۆ به‌ڕێزان به‌ڕۆژ، هێرش، خه‌مین و، وسووی مه‌ولوودی که به وه‌رگێڕانه‌کانی خۆیان هانیان دام ئه‌و چه‌ند کۆپله‌یه بۆ کاک هێدی بنێرم.
1]
دڵته‌نگم و دیتنی تۆ ده‌رمانی منه
بێ دیتنی ڕووت، زه‌مانه زیندانی منه
سا بڵا دوور بێ له گشت له‌ش و دڵێکی دیکه
ئاوا که خه‌می دووریی له سه‌ر گیانی منه
ترجمه:
[1]
دلتنگم و دیدار تو درمان منست
بیرنگ رخت زمانه زندان منست
بر هیچ دلی مباد و بر هیچ تنی
آنچ از غم هجران تو بر جان منست
[2]
هه‌ر ڕۆژ دڵی منه له تاوی تۆ زارتره
دڵی بێ به‌زه‌ی تۆیه له من بێزارتره
ڕۆیشتی، به‌ڵام خه‌مت له لای من ماوه
ئه‌لحه‌ق که له خۆت خه‌مت وه‌فادارتره
ترجمه:
[2]
هر روز دلم در غم تو زارتر است
وز من دل بی‌رحم تو بی‌زارتر است
بگذاشتیم غم تو نگذاشت مرا
حقا که غمت از تو وفادارتر است
[3]
نایه‌ڵم ده‌رچێ له ده‌ستم ده‌ردت ئاسان
دڵ له لای یار ده‌مێنێ تا مابێ گیان
ده‌ردێک له یار به یادگار لام ماوه
نایگۆڕمه‌وه ده‌ردت به هه‌زاران ده‌رمان
ترجمه:
[3]
من درد ترا ز دست آسان ندهم
دل بر نکنم ز دوست تا جان ندهم
از دوست به یادگار دردی دارم
کان درد به صد هزار درمان ندهم
|