|
|
behnam5555 |
02-17-2012 01:24 PM |
شانۆیی: خه‌ونه‌کانی جەنگاوەرێک
ده‌قی شانۆیی: خه‌ونه‌کانی جەنگاوەرێک
نوسینی: دڵشاد حسێن
شوێن: ماڵێکی هه‌ژارانه ،
کۆمه‌ڵێک رادیوێیکۆن به چوارده‌وری ماڵه‌که‌دا هه‌ڵواسراوه ، له‌پێشه‌وه‌ی شانۆوهدهستارێکی بچوک دانراوه و ژن له‌سه‌ر ده‌ستاڕه‌که دانیشتوه و کهنمدههاڕێت ، پیاو له‌سه‌ره‌وه‌ی شانۆ وه دانیشتوه و خه‌ریکی گوێگرتنه لهرادیو ، به‌دیواری ماڵه‌که‌دا تفه‌نگێکی کۆن و کۆمه‌ڵێک وێنه‌ی پیاوههڵواسراوه .
که‌سه‌کان:1. پیاو ، ته‌مه‌نی سه‌روی 50 ساڵه ، جه‌نگاوه‌رێکی دێرینە
2. ژن ته‌مه‌نی سه‌روی 40 ساڵه
ده‌ستپێک:
(له‌تاریکیدا به‌ده‌نگی هاڕه‌ی ده‌ستاڕ روناکی سه‌ر شانۆ ده‌کرێته‌وه ،ده‌نگی ده‌ستاڕ تێکه‌ڵ به‌ده‌نگی رادوێکه ده‌بێت و ده‌نگی رادوێکه به‌باشتر ده‌بیسترێت ).
ده‌نگی رادیۆ:
ئه‌مڕۆ حکومەت و کۆمەلەی جەنگەوەرە دێرینەکانی دەستەی سەربازی ووڵات له‌کۆبونه‌وه‌ی نائاسایی خۆیدا ........... بڕیاره چه‌ند بڕیارێکی گرنگ بۆخەڵکی وجه‌نگاوه‌ره دێرینه‌کان ده‌ربکات....
پیاو:
گوێبگره ژنه‌که ، نه‌موت ، نه‌موت ، ئه‌بێت حکومه‌ت بیرێک له ئێمهبکاتهوه ، ئه‌وه‌تا ئه‌مرۆ هه‌موو حکومه‌ت هه‌مووی خه‌ریکی فایلیئێمهیه ، ئه‌مه ئه‌و هه‌واڵه‌یه من چاوه‌ڕوانیم ، من ههرئهمووتناکرێت حکومه‌ت ئێمه‌ی بیر چوو بێت ، گوێ بگره ژنه‌که ئه‌مه ههواڵێکیگرنگه
ژن:
گوێ له‌چی بگرم ، تۆ رۆژ هه‌تا ئێواره به‌دیار ئه‌م ڕادێوه دانیشتووی ،هه‌سته بڕۆ ئیشێک بکه ، ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی ده‌که‌یت هه‌ر خه‌یاڵی خۆته ،کێ تۆی له‌بیره
پیاو:
چۆن؟ ئه‌وه نیه حکومه‌ت ئێمه‌ی له‌بیره ، ئه‌مڕۆ هه‌واڵی گرنگ ده‌بیستین
ژن:
هه‌واڵی چی ده‌بیستی ، تۆ چه‌ند ساڵه ئه‌م قه‌وانه ده‌ڵێیته‌وه ،سه‌یرکه به‌شی ئه‌م مانگه گه‌نممان ماوه ، هه‌سته برۆ مشورێکمان بخۆ
پیاو:
به‌خوا بێمێشکی ، من ئێستا بچم سواڵ بکه‌م؟
ژن:
نا بڕؤ ئیشێک بکه ، مشورێکمان بخۆ
پیاو:
ئێشی چی بکه‌م ، من به‌و هه‌مو خه‌باته‌وه ئێستا بچم کرێکاری بکه‌م؟ منکه به بازاردا ده‌رۆم هه‌موو رێزم ده‌گرێت و ده‌ستی پیاوه‌تیم بۆ درێژده‌که‌ن ، ئێستا تۆ ده‌ته‌وێت له ههیبهتم که‌مکه‌یته‌وه و لهبهرچاوخهڵکی سوکم بکه‌ی؟
ژن:
بۆ ئیش‌کردن سوکیه ، تۆ تا 10 ساڵی تر به‌دیاره ئه‌و خهباتهتهوهدانیشی هیچ ناڕوێنی ، وا ئه‌زانی هه‌رتۆ خه‌باتت کردوه ، خه‌ڵکی ههمووخهباتی کردوه
پیاو:
من جیام ، من دێرینترین جه‌نگاوه‌رم ، زیاتر له 1000 جوته پێلاوم بهوشاخانهوه دریوه ، به‌ردی به‌م وڵاته نه‌ماوه من له په‌نایدا فیشهکمبهدوژمنهوه نه‌نابێت ، من جیام دڵنیام حکومه‌ت کارێکم بۆ دهکاتشایستهی ئه‌و هه‌موو خه‌باته‌م بێت ، تۆ ژنی هه‌ر له خه‌می سک و خواردندایت
ژن:
خۆزگه وابوایه ، به‌ڵام به‌خوا که‌س تۆی لە بیر نیه ، تۆ خۆت وائه‌زانی خه‌ڵک و حکومه‌ت هه‌ر مه‌شخوڵی تۆیه ، نا له گه‌ڵ تۆ فایدهینیه ، من به‌نه‌بوونی و به‌بێ مناڵ دوای تۆ که‌وتووم ، خه‌تای خۆمهئهبوایه هه‌رزوو دوای خهیاڵاویهکی وه‌کو تۆ نه‌که‌وم
پیاو:
ئا خه‌تای خۆته ، ژنێ تۆ ده‌بێت شانازی به‌وه بکه‌یت ژنی جهنگاوهرێکیدێرینی وه‌کو منی ، من زوو جێم هێشتی تۆ خۆت هاتیته‌وه ، زانیت بێ من هیچنیت ، بیرته ئه‌و ساڵه‌ی هه‌موو گوند‌و شاخه‌کانیان وێران کرد ، ساڵیئهنفالت بیره ، پێم ووتی برؤ .. بڕؤ
(دیمه‌نی په‌نا به‌ردێک پیاو دانیشتووه و ژن له به‌رده‌میدا وه‌ستاوه)
پیاو:
ئه‌و ساڵه هه‌موو گونده‌کانیان وێران کرد ، ژن و پیاویانبهبهرچاومانهوه بارده‌کرد ، هه‌رچی جه‌نگاوه‌ره زۆربه‌یان بهرهوسنوور رۆشتن ، له هاوڕێکانمدا هه‌رمن مابوومه‌وه.. ئای له رۆژه چیکارهساتێک بوو
ژن:
پیاوه‌که هه‌سته ، دار‌و به‌ر به پێوه نه‌ماوه ، که‌س نه‌ماوه هه‌سته یان با بڕۆین یان با بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شار
پیاو:
ناڕۆم ، من لێره ده‌مێنمه‌وه
ژن:
لێره به‌ته‌نیا چی بکه‌ین ، که‌س نه‌ماوه هه‌ر له برسا ده‌مرین ،هه‌سته پیاوه‌که هه‌موشتێک ته‌واو ، هیچ نه‌ما با مشورێکی خۆمان بخۆین
پیاو:
من به‌ڵێنم داوه لیره نارۆم ،ده‌مێنمه‌وه گه‌ر بڕۆم له خهفهتادهمرم ، من هه‌قی که‌سم نیه به‌ته‌نیاش بم ،هه‌ر ده‌مێنمه‌وه ، خۆ بنبه‌ردو ئه‌شکه‌وت ماوه تێدا بژیم ، پآش ئه‌و هه‌موو قوربانیه ، خۆمنادهم به‌ده‌سته‌وه و رایش ناکه‌م.
ژن:
تۆ هه‌ر که‌له‌ره‌ق بووی ، ژیانی منیشت وێران کرد ، ئه‌ی من ، چی له‌من ئه‌که‌یت؟
پیاو:
یان له‌گه‌ڵم بمێنه‌وه یان برۆ
ژن:
باشه ، تۆش یان من هه‌ڵبژێره یان ئه‌و شاخه چۆڵه
پیاو:
(دوای بیرکردنه‌وه) من ئه‌م شاخانه جێناهێڵم
ژن:
منیش ده‌رۆمه‌وه بۆ شار (سه‌یرێکی پیاو ده‌کات و فرمێسک به‌چاویدا دێته خوارێ و باوه‌شی پێدا ده‌کات و ده‌روات)
پیاو:
ئه‌و رۆیی ، هه‌ر له دوره‌وه سه‌یرم ده‌کرد له له‌ناو تهپوتۆزیگوندهکاندا له به‌رچاوم وونبوو ، ئه‌وجا هه‌ستم کرد چه‌ند ته‌نیام چهندپێوستم پێیه‌تی ، ئه‌مویست هاواری بۆ بکه‌م نه‌متوانی .. رۆیی .. ئه‌و رۆی وته‌نیا من و شاخه‌کان ماینه‌وه (به‌ردوامه له قسه‌کردن و سهریدادهخات و زۆر بێتاقه‌ته ) بۆ رۆشتتیی .. من زۆر ته‌نیام ، ئه‌م تفه‌نگ وشاخه بێده‌نگه هاورێمه ، تۆم ده‌وێ قسه‌م بۆ بکه‌یت ، توڕه بیت ،بۆڵه بکه‌یت .. رۆیی...رۆییییی
(پاش که‌مێک ژنه‌که ده‌رده‌که‌وێت و دهگهڕێتهوهبهردهمی پیاو که سه‌ری داخستوه ، پیاو سه‌ربه‌رز ده‌کاته‌وه ژنهکهدهبینێت)
پیاو:
تۆ راستیت یان خه‌یاڵیت؟
ژن:
هاتمه‌وه نه‌متوانی بێ تۆ بژیم
پیاو:
(باوه‌شی پێدا ده‌کات) ژنه خۆشه‌ویسته‌که‌م هاتیته‌وه ، ئیتر ته‌نیا نیم
(گه‌ڕانه‌وه بۆ دیمه‌نی سه‌ره‌کی)
ژن:
خه‌تای خۆم بوو ئه‌بوایه هه‌ر ئه‌وکاته برۆشتمایهوه چاوم له چاوت بهاتایه
پیاو:
خۆت هاتیته‌وه ، ئه‌تزانی بێ من ناژیت
ژن:
ئه‌م توانی بژیم ، به‌ڵام دوای ئه‌و ته‌مه‌نه درێژه ،نهمتوانیبهتهنیا جێت بهێلم ، ئێستا تۆ قه‌دری ئه‌وه ناگری ، هه‌ر له‌ناو خه‌یاڵپڵاوی خۆتتدای ، هه‌ر منم به‌رگه‌ی ژیان ده‌گرم له‌گه‌ڵ تۆدا
پیاو:
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌مژه‌ی ، من شاخ و چه‌کم هه‌بوایه هه‌ر ده‌ژیام ، تۆبویتهته مۆته‌که و لێم نابیته‌وه ، ناهێڵیت ،چیژ له‌و خه‌یاڵانه ببینمکه ده‌بێته راستی ، تۆ تێناگه‌یت .
دەنگی ڕادێۆ:
کۆبونەوەکانی حکومەت بەردەوامەوە و چاوەڕوانی بەیان و بڕیاری گرنگ بن
پیاو:
گوێت لێ‌بوو ، ئەوە حکومەت بڕیاری گرنگ دەردەکات و ژیانمان دەگۆڕێت ،سەیرکەسبهی حکومه‌ت مهراسیمم بۆ سازده‌کات ، گه‌وره‌ترین مه‌دالیای ئازایهتیشهرهفم ده‌داتێ
ژن:
مه‌دالیای شه‌ره‌ف چی لێبکه‌م نان نه‌بێت بیخۆم
پیاو:
ده‌ڵێم گه‌مژه‌ی ، تۆ ژنی پیاوێکی گه‌وره‌ی وه‌کو من نه‌بیت که‌س ناتناسێت، ئه‌یبینی چۆن ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه له ناوه‌ڕاست شاردا کۆدهکهنهوهبۆ رێزلێنانی من هه‌موو حکومه‌ت دێت. ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه به‌چه‌پڵه رێزانپێشوازیم لێده‌که‌ن ، ببینه چۆن رێز له‌م مێرده پاڵهوانهت ده‌گرن ،ببینه.
(دیمه‌نی مه‌دالیا به‌خشین.. ژن مه‌دالیایه‌کی گهورهیپێیه و پیاو له‌و سه‌ری شانۆوه بە مۆسیقای عەسکەری بهخۆیتفهنگهکهیهوه دێت و له‌ناو چه‌پڵه‌رێزانی خه‌ڵکیدا دێته به‌رده‌م ژن ،ژن مه‌دالیای له‌مل ده‌کات)
(گه‌ڕانه‌وه بۆ دیمه‌نی سه‌ره‌تا)
ژن:
ئه‌وه هه‌مووی خه‌یاڵه ، هه‌سته بڕۆ شتێک بفرۆشه و چه‌ند کیلۆیه‌ک گه‌نم و خواردن بکڕه
پیاو:
چی بفرۆشم ، تۆ چاوه‌ڕان بکه ، با ئه‌مڕۆ حکومه‌ت بڕیاره‌که ده‌ربکات ، ده‌بینه خاوه‌نی مه‌دالیا و خه‌ڵات و پاره
ژن:
چاوه‌روانی بریاری حکومه‌ت ده‌که‌یت ؟ هه‌سته پیاوه‌که ، ههستهبهبهرمهوه نه‌ما ، من ئێستا خه‌ریکه هیچم نامێنێ بیخۆین ، هه‌سته بڕۆئهو تفه‌نگه نهعلهتیهت بفرۆشه ، هیچ نه‌بێت به‌شی خواردی ئهممانگهمان ده‌کات
پیاو:
ئه‌و تفه‌نگه بفرۆشم ؟ به‌خوا گێلی ، من چۆن چۆن ئه‌و یادگاریه گهورهدهفرۆشم ، ئه‌و تفه‌نگه یادگاری شه‌ره‌فی خه‌باتی منه ، به‌و تفهنگهچهندینجار دوژمنم به‌زاندووه ، تۆ قیمه‌تی ئه‌و شتانه نازانی ،ئێستابیفرۆشم هیچ ناکات ، تۆ چاوه‌ڕێ بکه با مۆزخانه‌یه‌کی گه‌وره دروستبکه‌ن ،ئه‌وسا ده‌بینی چۆن ئه‌و جل و تفه‌نگ و تفاقی جه‌نگانه ، چه‌ند قیمهتیگهوره په‌یدا ده‌کات ، له مۆزه‌خانه به‌شێکی گه‌وره بۆ مندهکهنهوه و ئه‌و تفه‌نگ و کۆڵه‌پشت و رادیو له به‌شه‌که‌ی خۆمداههڵدهواسن ، ئەو پێڵاوەشی کە سەدان شاخ و کێوم پێ بڕیوە..بۆ ههریهکیانگهورهترین قیمه‌تی بۆ داده‌نێن. (شتەکان لە شوێنێکدا چاک دەکات و هەڵیاندەواسێت)
ژن:
مۆزه‌خانه‌ی چی ؟ئه‌وه هه‌ر له خهیاڵدای ، نازانم تۆ که‌ی له‌م خه‌ون وخه‌یاڵه دێیته ده‌رێ و بیرێک له ژیانمان ده‌که‌یته‌وه ، نازانم تۆ خۆتکردوهته پاڵه‌وان و هه‌رخۆت به‌خۆت ده‌ڵێی ، کێ تۆی له بیره
پیاو:
چۆن ، هه‌مو حکومه‌ت و خه‌ڵک ده‌زانێت من پاڵه‌وانیکی دێرینم ، یەکێک لەجەنگاورە هەرە ئازاکان بووم ،تۆ نه‌بێت نرخ بۆ هیچی من دانانێیت وههرخهمی سکته.
ژن:
ئەگەر ئازا و پاڵەوان بوویتایە لەو هەموو شەڕو شۆڕە شەهید ئەبوویت .
پیاو:
چی من ترسنۆکم ؟ من هەموو شتێک بم بەس ترسنۆک نیم ، ئەگەر ترسنۆک بمایە (جلەکانی لە پشتەوە هەڵئەکاتە سەرەوە) ها سەیری پشتمکە ، سەیرکە جوانسەیرکە جێگای فیشەک و برینداری پێوەیە .. جێگای هیچی پێوەیە.
ژن:
(سەیری پشتی ئەکات) نا
پیاو:
ئەوە ئەزانی مانی چیە ،نیلین(مەبەست لینینە) و گیڤارا ووتویانە ئازاکان لەپشتەوە ناپێکرێن ئەوە لەسەر قسەی ئەوانیش مانای ئەوەیە ترسنۆک نیم ،ترسنۆک لە پشتەوە فیشەکی بەردەکەوێت ، ئازا پشت ناکاتە دوژمن تا فیشەکیپێوە بنێن ، من هەر رووبەڕوو شەرم کردوە ، هەرکیز پشتم نەکردوەتە دوژمن.
دەنگی رادێو:
کۆمەڵەی جەنگاوەرە دێرینەکان و حکومەت لە کۆبونەوەی گرنگدان .. پاش کەمێکی تر پەیامێکی گرنگ رادەگەیەنن....
پیاو:
گوێت لێ‌بوو ، پەیامێکی گرنگ رادەگەیەنن ، خۆت ئامادەبکە لەدوای ئەو پەیامەژیان و گوزەرانمان دەگۆڕێت و تۆ ژنی جەنگاوەرێکی دێرینیت ..
ژن:
جا چی دەگۆڕێت ؟ من هەروا بەم ژیانە تروهاتە بەبێ مناڵ لەگەڵ تۆدا بەتەنیا بەسەر دەبەم
پیاو :
ژیانت لەگەڵما بەروهات دەزانی ، تەنیایی بەتروهات دەزانی؟ ئەی من چی بکەمئەگەر ئەو فیشەکە بەر ناوڕانم نەدەکەوت ئێستا ئێمەش خاوەنی مناڵ بوین و تۆشبەتروهات سەیرت نردەکرد
ژن:
من بەبێ مناڵێس هەرقایلم ، بەڵام تۆ دوای خەونی تڕوهات کەوتووی
پیاو:
تۆ خەونەکانم بە تڕوهات ئەزانی چونکە خۆت تروهاتی ، ئەیبینی چۆنلەناوەڕاستی شاردا گەورەتری پیشانگام بۆ دەکەنەوە پیشانگایەک هەموو خەڵکیشار دێن بۆ سەیری. هەموو وێنەکانی رۆژانی خەباتم بەگەورەیی هەڵدەواسن .(ناودۆڵابەکات دەکاتەوە و کۆمەڵێک وێنە دەردێنێت و هەڵی دەواسێت) ئەم هەموووێنانە لە پێسانگایەکی مەزندا هەڵدەواسن ، هەموو خەڵکی بەچاوی ئیعجابەوەلەو هەموو وێنانە دەڕوانن .. ئەوسا قٶل لە قۆڵت دەکەم و لەناو چەپڵەرێزاندا دێن بۆ سەیری پیشانگاکە.
(دیمەنی پیشانگا ،ژن مەقەست دەداتە دەست پیاو و پیاویشپیشانگا دەکاتەوە ، ژن وەک رۆژنامەنوسێک دوای پیاو دەکەوێت کە سەیریپیشانگاکە دەکات)
پیاو:
سەیرکە .. ئەوە منم ، ئەوەش هەرمن .. ئەمانە هەمووی منن ،ئەوانەش هەرمنن .. ئای چەند دڵخۆشم ئەم هەموو منە .. ئەو هەموو منە سەیرکەن.
ژن:
وەکو جەنگاوەرێکی دێرن لە کردنەوەی ئەم پیشانگا تایبەتە هەست بەچی دەکەیت؟
پیاو:
زۆر دڵخۆشم ،کە خەباتم بە فیڕۆ نەچووەو ئێستا وا حکومەتی خۆمان ئەورێزەگەورەیەی لێگرتووم .. ئەم وێنانەی من مێژوی خەباتێکی گەورەن ، ها سەیریئەوە ساڵی... ئەوەیان ساڵی ... سەدەمی لاویم بەخشی بەشۆڕش .. ئێساوادەیبینن.
ژن:
ئەم وێنانە هەموو سەردەمی جەنگت .. ئێستا حەزت لەزەمەنی جەنگە؟
پیاو:
نا پاش هەموو جەنگە ، ئێستا حەزم لەسەردەمی ئاشتیە .. ئاشتیی
(دەگەرێتەوە دۆخی ئاسایی)
ژن:
بەسە مێشکم تێکچوو ، نازانم ئەم چیرۆکانە لەکوێ دێنی ، دونیا تۆی لەبیر کردووە ، ئێستا هەرئەڵیی من..من.. حکومەت.. من
پیاو:
دەڵێم گەمژەی و لەو رێزلێنانە ناگەیت گەمژەیت
ژن:
رێزلێنانی چی؟ ئەوە هەموو خەیاڵە و نایبینی ، بەڵام ئاخ چی بکەم لەو کەللە رەقیەت ، نازانم لەباوکە کەلەرەق و عینادەکەت دەچی
پیاو:
ووس ناوی باوکم نەهێنی باوکم پیاوێکی مەزن بوو ، ئەگەر مەزنی ئەو نەبوایەئێستا تۆ ژنی پێاوێکی مەزن نەبووی .. (وەستانێک و بیرکردنەوە) باوکم زۆرئازاری دام بەڵام بەمەزنی ماڵئاوایی لێکردم ، ئەو ساڵانەی کە خەڵکی هەموولە شەقامەکاندا خۆپیشاندانیان دەکرد و دەوڵەوت راوی دەنان باوکم منی لەماڵەوە زیندانی کردبوو ،هەموو رۆژێک دەهاتەوە..(دیمەنی رابردوو ،پیاو رۆڵیباوکی دەبینێت و رۆڵی خۆشی بەگەنجی و ژن رۆڵی دایکی پیاو دەبینێت)
باوک:
دوای مەکتەب لەماڵ نەچیتە دەرەوە ، رەفیقی خوێری و موێری نەکەیت .. رێک بۆماڵەوە و ناچیتە دەرەوە..ئەگەر بتبینم رەفیقی ئاژاوەچی بکەیت دەتکوژم ،بەم دارە سەروگوێلاکت دەشکێنم.
پیاو:
ئاخر باوکە منیش..
باوک:
وسس قسەلەقسەما مەکە باسەرت نەشکێنم
دایک:
ئاخر پیاوەکە ئەویش گەنجەو ...
باوک:
ووسس ..وسس سەری خۆشت و کوڕەکەشت بەم دارە دەئاوسێنم.
پیاو:
ئاخر باوکە دایکم راست دەکات و ..
باوک:
وسس .. نەموت قسە لەقسەمدا نەکەیت .. هەتیوی خوێری.. (بەدار لە کوڕەکە دەدات ، کوڕەکەش دەچێتە باوەشی دایکی دەگری)
پیاو:
دایە باوکم بۆ رقی لێمانە ؟ بۆچی ناهێلێت بچەمەدەرەوە لەگەڵ هاورێکانمابەشداری خۆپیشاندان بکەم ،باوکم بۆ رقی لە نیشتیمانە.. بۆ.. بۆ
رۆژێکیان هەموو شار رژابوونە سەجادە و هاورێکانم لەگەڵ خۆپیشاندا هوتافیان دەکێشا .. (دەنگی خۆپیشاندان و هوتاف کێشان)
ئەورۆژە باوکم دەرگای لەسەر قوفڵ دابووم ، خەریک بوودڵم دەتەقی بۆ ئەوەی رێگایەک بدۆزمەوە و بچمەدەرەوە بەشداری بکەم .. هەرچیهەوڵمدا لە پەنجەرەوە یان دەرگا بشکێنم .. لە ترسی باوکم نەموێرا(دەنگیخۆپیشاندان و هوتاف بەردەوامە)
ئای خوایە چی بکەم ،ئێستا لەم رۆژە مێژیەدفا باوکمناهێڵی بەشدارم ، دوای هاورێکانم چیم پێ دەڵێمن ، بۆ وا دوژمنی گەلە بۆناهێلێ .. نا هەدەبێت بڕٶم ئەگەر بشمکوژێت .. دبێت بڕۆم (دەنگی خۆپیشاندانبەردەوامە ، هەوڵ ئەدات دەگا بسكێنێت ، دەرگاکە دەشکێنێت ،، دەنگیتەقەیەکی زۆر دەبیسترێت و دەنگی هاوار و راکردنی خەڵک)
چی رویدا.. چی رویدا؟
دەنگی ژن:
باوکت لە پێشەوە خۆپیشاندانەکانەوە بوو ، یەکەم کەس بوو گوللەی بەرکەوت و شەهید بوو
پیاو:
چی؟ باوکم؟ لە پێسەوەی خۆپیشاندان؟ شەهید بوو؟ (دەگری) ئای باوکە گیان ئەیبۆ نەتهێلا منیش بەشدار بم ، ئەم هەمو ئازایەتی و جوامێریەت بۆ لەمندەشاردەوە ، بۆ وات لێکردبووم رقم لێت بێتەوە ، تۆ ئەوەند شۆڕشگێر بووت ونیشتمان و گەلت خۆش دەویست، ئای باوکە گیان من ئێستا شانازیت پێوە دەکەم ،بۆ نەتهێشت پێش شەهید بوون ، پێت بڵێم جێگای شانازی منیت و خۆشم دەوێیت ،بەڵام چی بکەم من ئێستا دەیڵێم و تۆ شەهید بوویت ، ئای باوکە رقاویەکەم تۆچی مەزنیەکت لە ئێمە شاردبوەە .. ئای باوکە گیان... ئێستا من چی بکەم.. خۆشمدەوێیت...(دەگری)
(دیمەنەکە دەگەڕیتەوە دۆخی ئاسایی)
پیاو:
(بەچاوی بە فرمێسکەوە) ئەو پیاوە مەزنە بوو وا منی فێری شۆڕشگێڕی و ئیرادەکرد ، بەڵام کاتێک زانیم کە هێندە مەزن و شۆرشگێڕە ،ئەو شەهید بوو.
ژن:
دەی پیاوەکە ، من خراپم نەووتوە ، باوکت پیاوێکی گەورەبوو دەزانم.
پیاو:
ئەی دەزانی بۆ دەڵیی کەلە رەق بوو ها.؟.
ژن:
کەلەرەقی تۆ دەڵێم ، ئەو هەر بەکەلە رەقیش شەهید بوو
پیاو:
من دەڵێم گەمژەیی و هیچ نازانی ، ئەوە کەلە رەقی نیە ئەوە ئیرادەیە گەمژە ، ئەو ئیرادەش لە باوکمەوە بۆم ماوەتەوە
ژن:
باشە بەو ئیرادەوە برۆ دەرەوە مشورێکمان بخۆ ، شتێکمان بۆ پەیدا بکە .. کارێک بکە
پیاو:
چی؟ من جەنگاوەرێکی دێرین بچم کار بکەم؟ من چاوەڕیم حکومەت ئەمرۆ بڕیارێک دەربکات و ژیانمان بۆ هەتاهەتایە دڵنیا بێت.
ژن:
من تەحەمولی ئەم خەیاڵ پڵاویەی تۆم نەماوە .. ئەگەر نەرۆیت من دەڕۆم
پیاو:
بڕۆ .. دوای هەر پەشیمان دەبی ، دوای لە تەلەفزیونەکانەوە پیاوە مەزنەکەتدەبینی چۆن خەڵات دەکرێت و وەک پیاوێکی جەنگاوەر و شوڕشگێر باسی دەکەن.
ژن:
ئەگەر وەکو من بتناسن ، هەرگیز وا ناتناسن ، نازنن پیاوێکی لە خەیاڵی هیچ و هیچی تر
پیاو:
برۆ .. بۆ ناڕۆی ؟ ئەها بێ من ناتوانی بژیت؟ من نەبم تۆ چیت ، من فێری ئیرادە بووم هەر چاوەڕوانم ئەمڕۆ حکومەت بڕیار دەدات.
ژن:
ئیرادە.. ئیرادە کوا بۆمن شتێک نابینم هەر بیریش لە خەوەکانیشت ناکەمەوە
پیاو:
ئاخر گێلی ، تۆ چوزانی ئیرادە چیە ، ئیرادە هەموو شتتێک بەچۆکدا دێنێ ،وەکو حاجی ساڵحی لای خۆمان چۆن ئیرادە و شەڕەکانی ژیانی گۆڕی
ژن:
وا نەڕۆشتم ، ئادەی بزانم ئەم حاجی ساڵحەیان کێە ، ئەمیش یەکێکە لە خەونەکانت
پیاو:
نا حاجی ساڵح ئەو پیاوەی ئیرادە و خەوبینی گەورە کردم ، حاجی ساڵحێک لەگوندەکەمان وەکو باوکم دەیگێڕایەوە پیاوێکی دەوڵەمەند و خاوەنی نێوەیگوندەکە بوو ، ئەم پیاوە ٣ ژنی هێنا بوو بۆ ئەوەی کوڕێکی ببیت ، کەچی هەمووژنەکانی هەرکچیان بوو ، ئەو هەروازی نەهێنا و ووتی ئیتر ژن ناهێنم دەبێتسکی ئەمجارەی یەکێک لە ژنەکانم کوڕ بێت ، ئەگینا لە گەڵ خودا جەنگرادەگەیەنم ، ئەو شەوە یەکێک لە ژنەکانی ژانی دەگرت بەمناڵ بوونەوە ، حاجیشلەناو ئاوایدا سەنگەری لێدا و هەرچی فیشەک و تەقەمەنیە بریدیە ناوسەنگەرەوە بەرەو ئاسمان دەستی راگرت بۆ هەڵگیرسانی جەنگ.
(دیمەنی حاجی ساڵح ، پیاوە رۆڵی حاجی ساڵح دەبینێت و ژنرۆڵی ژنی گەورەی ، حاجی تفەنگی هەڵگرتوە و تەقەنمەنی کۆدەکاتەوە و سەنگەردروست دەکات وتێدا دانیشتوە ، روەو ئاسمان)
حاجی:
گوێبگرە زۆر سەبرم گرت و شوکور بووم ، بەڵام ئەگەر ئەم مناڵەم کوڕ نەبێتخۆت ئامادەکە بۆ جەنگی من و تۆ ، جەنگێک زەوی ئاسمان بسوتێنێت
ژن:
پیاوەکە ئەوە چی دەکەیت شیت بووی ، ئەوە خەڵکی ئاوای هاتووتە سەیرت ،دەڵێن حاجی بەنیازی چیە ، کوڕە حاجی ئیمانت بەبەشی خوا بێت و واز بێنە
پیاو:
لاچۆ لێم دورەکەوەرە و بەخەڵکی ئاوایش بڵێ کەس نزیک نەبێتەوە ، بەخوا قسەمئەوە لە نێوان شەری من و ئاسماند بریندار بێت یان بکوژرێت ، خۆی لەسەرخۆی ،تۆ بڕۆ ئاگات لەو ژنە بێت و زوو هەواڵی مناڵەکەم بۆ بێنە، بەخوا قەسەمئەگەر مناڵەکە کچ بوو ، ئەوا من شەڕی خۆم هەڵدەگیرسێنم
ژن:
کورە پیاوەکە هەمووی بەشی خوایە
پیاو:
ئەگەر بەشی خۆیەتی بۆ لە ٣ ژن ،کۆرێکم ناداتێ ، نا ئەمە دوژمنایەتیەو منپێم قبوڵ ناکرێت ، بڕۆ دەی .. بزانە چی بوو (ژنەکە دڕوات و حاجیشلەسەنگەردا بەلایتێکەوە سەیری ئەملاولای دەکات ،دەنگی لەدایکبوونی مناڵێکدێت، حاجی چاوەڕوانە)
پیاو:
چی بوو .. ژنەکە چی بوو کوڕ بوو؟
ژن:
پیاوەکە ئەویش کچ بوو
پیاو:
(تەقە ئەکات بەئاسمانا)کەس نزیکم نەبێتەوە ، من وئاسمان شەرمان هەڵگیرساند، تا کورێکم بۆ نەنێرێ شەڕ راناگرم ، باهەموو خەڵکی ئاواییبزانن.(تەقەئەکات بۆ ئاسمان و وەک وایە لەشەڕیکی گەرمدا بێت ، ژنەکە سەریخۆی دەڕنێت و هاوار دەکات)
ژن:
حاجی دەستم دامێنت خۆت کافرمەکە .. بوەستە حاجی رایگرە.. ژنە بچکۆلەش هەر ژان دەیگرێت بەشکو خوایە هیدایەتت بدات.
پیاو:
دورکەونەوە لێم ، ناوبژی کەسم ناوێت ،ئەوەی لەنێوەان من و ئەدا بپێکرێت منخوێنی کەس نادەم دورکەونەوە .. دەی (ژنە رادەکات ، ئەو هەرتەقەدەکات بۆئاسمان ، وەکو لە جەنگێکی گەورەدا بێت ، دەنگی مناڵبوونێکی تر دێت ، ژنەبەپەلە دێتەوە)
ژن:
پیاوەکە شەڕ رابگرە .. شەڕ رابگرە
پیاو:
رایناگرم .. پێم بڵێ ، ئەو چی بوو
ژن:
شەڕ راگرە پیاوەکە شوکور ئەمیان کوڕ بوو
پیاو:
(بەدڵخۆشیەوە لەتەقە دەوەستێت و سەیری ئاسمان و چوادەوری دەکات) ئاوا.. بەشەرەفم ، هەر نۆ تەڵاقم کەوتبێت ، ئەگەر جەنگم هەڵنەگریساندایە و فیشەکەمبەر جێگای مەبستی نەکەوتایە ، ئەو کوڕەی پێنەدە بەخشیم.هاهاها (لەخۆشیداهەڵدەپەڕێت)
(گەرانەوە بۆ دیمەنی ئاسایی)
دەنگی ڕادیو:
کۆبونەوەی کۆمەڵەی جەنگاوەرە دێرینەکان و هەموو سەرکردە سەربازیەکانبەردەوامە ، بەم زاوانە هەواڵێک بۆ جەنگاوەرە دێرینەکان و خەڵکیبەشەرەفی.....؛
ژن:
ئەو رادێۆ بکوژێنەوە .. هەر درۆ ئەکات و ئەم کۆبونەوە بوو بەچی
پیاو:
من هەموو پەیوەندیەکانم بەدەرەوە هەر ئەو رادێویە ، لە ژیانمدا بێ رادێۆ نەبووم ، رادێوکەی منیش هەرگیز درۆ ناکات ..
ژن:
ئەی ئەم کۆبونەوە دروانە بوون بەچی؟
پیاو:
نەفام ، ئەم کۆبونەوەیان زۆر گرنگە .. پەیوەندی بە ژیانی ئێمەوە هەیە .. گوێت لێنەبوو باسی ئێمەی دەکرد و پەیام بۆ ئێمە بڵاودەبێتەوە
ژن:
پەیامی چی ، هەر قسەی زلە و خەون بۆ تۆ دەنێرن .
پیاو:
ئەوە خەو نیە .. ببینە چۆن بڕیاڕیک دەردەکەن ، موچەمان بۆ دەبڕنەوە وخانوومان بۆ دەکڕن ، رۆژانە لە تەلەفزیونەوە دەمبینی چۆن باسی خەباتیرابردوو دەکەم و خەڵکی بەرێزە وە سەیری دەکەن.
ژن:
ئەی من چۆن بیبینم ، خۆ تەلەفزیونێکشمان نیە .. دەهەستە واز لە خەیاڵە شیتانە بێنە برۆ ئیشێکمان بۆ بکە.
پیاو:
گاڵتەم پێدەکەیت؟ دەیبنی چۆن تەلەفزێون دەکرێن و ژیانێکی پاشایانەبەسەردەبەین ، بۆ تۆ وائەزانی ئەو هەموو خەباتە گاڵتەیە ، ئەی خەباتی ئێمەنەبوو ئەوانیان هێناوەسەر حوکم ، ئەی چۆن دەبێت ئێستا بیرێکمان لێنەکەنەوە ؟لەسایەی خۆماندا ژیانمان دابین نەکرێت و رێزی هەمیشەییمان بۆ دانەنرێت؟.
ژن:
دەیکەن.. دەیکەن .. پیاوەکە سەرم پێوە نەما لەداخی تۆ.. تەحەمولی ئەو خەیاڵە بێماناییانەی تۆ ناگرم
پیاو:
تۆ بویت تەلەدرکینە و لێم نابیتەوە و خەونەکانم پوچ دەکەیتەوە ، منیش تەحامولم نەما ، لێم گەرێ با بزانم رادیوکە چی رادەگەیەنێت.
ژن:
چی رادەگەیەنێت؟ بۆ ناشێت چاوەڕوانی هەواڵی خۆش بیت؟ نایبینی ، هەستەپیاوەکە برۆ دەرێ مشورێکمان بخۆ .. وا گەنمیش تەواو بوو .. هەستە دڵم تەقیبڕۆ
پیاو:
ناڕۆم ، گوێ لە رادیوکەم دەگرم .. هەواڵی خۆش لێرەیە .. تۆ هەر خەریکی خەیاڵی خراپیت
ژن:
من راستیت پێدەڵێم تۆ گوێ ناگری .. لە تەحەمولما نەما .. دەستەساڕو ماڵەکە هەموی دەشکێنم لە داخی خەوە ناخۆشەکانی تۆ..
پیاو:
دەستەساڕ دەشکێنی بیشکێنە ، بەڵام دەست ببیەت بۆ رادێوکەم ، وێنەکانم ، تفەنگەکەم .. سەرت دەشکێنم..
ژن:
سەرەڕای ئەم نەگبەتیەم سەریشم دەشکێنی .. ها دەی بیشکێنە ، با نەجاتم بێت لێت
(ژنەکە پەلاماری وێنە سەردیوەرە دەدات و دەیانخاتەخوارەوە ،پەلاماری هەموو شتەکان دەدات ، دەیەوێت دەست بۆ تفەنگە ببات پیاوەناهێڵێ و بە تفەنگەکە پاڵێک بەژنەکە دەنێت و دەیخاتەوە لای دەستە ساڕەکە ،دەنگی رادێوکە دێتەوە)
دەنگی رادیوکە:
ئیستا کۆبونەوە گرنگەکە تەواو بوو ،، چاوەڕوانی ئەم بەیانە گرنگە بن..
پیاو:
ژنەکە .. هەستە.. نەمووت هەستە و مەگری هەستە خۆشی بکە .. هەرئێستا بریارەگرنگەکە دەردەچێت ..(رادێوکە لەسەر مۆسیقای سەربازی بەردەوامە ، پیاوەکەسەری ژنەکە ماچ دەکات .. تەفەنگەکە دەگرێتە دەستەوە)
دەی ژنەکە هەستە لەگەڵ ئەو بەیانەدا خۆشی بگێڕە ، دەفیشەک لە خۆشی‌دا دەکەم بە ئاسمانا .. ئیتر ژیانمان دەگۆرێت و بۆ هەتاهەتایەلە ئاشتیدا ژیانێکی کارامە دەگوزەرێنن.. ژنەکە تەقەی خۆشی دەکەم.. هەستە وخۆشی بکە لەگەڵمام.(پیاوکە میلی تفەنگەکەی دێنێتەوە و روی تفەگەکە لەئاسمان دەکات بۆ تەقەی خۆشی ، دێتە پێشەوەی شانۆ و بەخٶشیەوە سەیری رادێوکەدەکات بۆ خوێندنەوەی بیاننامەکە)
رادێو:
لە پاش کۆبونەوەی جەنگاوەرە دێرینەکانی ،دەستەی سەربازئ ووڵات و حکومەت،ئەم بەیاننامە رادەگەیەنین.. بۆ جەماوەری بەشەرەف بۆ جەنگاوەرە دێرینەکان ،ئاگاداری جەنگاوەرە دێرینەکان دەکەین خۆیان ئامادەبکەن (تفەنگەکەیروولەئاسمان بەرزدەکاتەوە بۆ تەقەکردن) وا جەنگ وڵات دەگرێتەوە و خۆتانئامادەبکەن بۆ جەنگی پارێزگاری لە وڵات و نیشتیمان ، وا جەنگی پاراستنیدەستکەوت و نیشتێمان بەرێوەیە ، هەموو خۆتان بگەیەنن بنکە سەربازیەکانیوولات ، بۆ جەنگ.. بۆ پێشەوە.....(رادێوکە بەردەوامە... مۆسیقای جەنگی ،پیاو و ژن سەیری یەکتر دەکەن و بەهێواشی تفەنگەکە لەدەستی پیاوە شلدەبێتەوە بۆ خوارەوە)
ژن:
گوێت لێ بوو؟
پیاو:
چی؟ جەنگ .. دیسان جەنگ.. هەمدیسان جەنگ.؟.(رادێوکە هەربەدەوامە ، روویتفەگەکە دەکاتە رادیوکە) نا.. بەسە.. بەسسە..(فیشەکێک دەنێت بەرادێوکەوە ورادێوکە دەکەوێت و بێدەنگ دەبێت.. ژن دەستەساڕەکە دەسوڕێنێتەوە)
کۆتایی...
سودم لە فەزای رۆمانی (کەس نیە نامە بۆ کۆڵۆنێل بنێرێت/ نیکۆس کازانتزاکی ) وەرگرتوە
|
اکنون ساعت 02:48 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)