به‌شی دووه‌م: فێربونی ++C هه‌نگاو به هه‌نگاو
لێره‌دا ده‌بێ بزانین كه هه‌ر نووسینێك له دوای // نووسرابێت بریتیه له تێبینی بۆ پرۆگرام نووس و هیچ كاریگه‌ری نییه له سه‌ر به‌رنامه‌كه. ئه‌م تێبینیانه Comment زۆر پێویستن بۆ روون كردنه‌وه‌ی رێره‌وی به‌رنامه‌كه و یه‌كێكه له پێویستیه‌كانی و چاكتریش وایه هه‌ر دێڕێك روون نه‌بێت بۆ خۆێنه‌ر له ناو به‌رنامه‌كه‌دا كۆمێنتێك بنوسریێت به مه‌به‌ستی روون كردنه‌وه‌ی مه‌به‌ست له‌و دێڕه. شێوازێكی تر له كۆمێنت ئه‌وه‌یه كه به /* ده‌ست پێده‌كات و به */ ته‌واو ده‌بێت وه‌ك له‌م نموونه‌یه‌ی خواره‌وه دیار ده‌بێت:
/* my program in C++
with more comments */
هه‌روه‌ها نوسینی ;using namespace std ده‌كه‌وێته به‌رچاومان كه ئه‌مه‌ش ده‌نووسرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو فرمان و گۆراوێكی ناو به‌رنامه ده‌ناسرێنێت له بوارێكدا كه پێی ده‌وترێت namespace . ئه‌م به‌شه‌ی كه پێش ()main پێی ده‌وترێت به‌شی ناساندن Declaration.
له دوای ئه‌مه دێڕێك دێت كه تێدا نووسراوه ()main. كه ئه‌مه‌ش
function ێكه سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی جێبه‌جیكردنی فرمانه‌كانی به‌رنامه‌ی نووسراو دیاری ده‌كات. ده‌كرێت له به‌رنامه‌یه‌كدا زیاد له function ێك هه‌بێت (له وانه‌كانی داهاتوودا باسی لێوه ده‌كه‌ین) به‌ڵام پێویسته سه‌ره‌تای جێبه‌جێكردن له دوای ()main ده‌ست پێبكات، بۆیه ناكرێت به‌رنامه‌یه‌ك هه‌بێت كه به زمانی ++C نووسرابێت و main تێدا نه‌بێت. دیاره له پێش ووشه‌ی () main پێناسه‌ی ئه‌م فه‌نگشنه ده‌بینین كه لێره‌دا int ه كه ئه‌میش یه‌كێكه له جۆره‌كانی هه‌ر گۆڕاوێك یان فه‌نگشنێك، ئه‌مه‌ش له كاتی خۆیدا باسی لێوه ده‌كه‌ین له‌م شێوه به‌رنامه‌یه ده‌توانین جۆری تریش به‌كار بهێنین هه‌مان ئه‌نجامان بداتێ .
لێره‌دا پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێن كه بۆ جیا كردنه‌وه‌ی دێڕێكی به‌رنامه‌كه له یه‌كێكیتر پێویسته هێمای ; به‌كاربهێنین بۆیه ده‌بینین له كۆتای هه‌ر دێرێك ئه‌م هێمایه ده‌بینی. ئه‌وه‌ی له دوای ئه‌م دێڕی ()main ه‌وه ده‌بینرێت بریتیه له لاشه‌ی سه‌ره‌كی به‌رنامه‌كه، كه ئه‌مه‌ش له نێوان دوو كه‌وانه داده‌نرێت
{ } . دێڕی دواتر بریتییه له فرمانێك كه له‌رێگه‌یه‌وه ده‌توانین چاپی نووسین و ئه‌نجامی به‌رنامه‌كانمان پیشانبده‌ین، كه ئه‌ویش >>cout…. ه . ئه‌م فرمانه به چه‌ند شێوازێك ئه‌نجام پێشان ده‌دات بۆ نموونه ئه‌و كۆده‌ی كه له وێنه‌ی یه‌كه‌م هه‌یه وه‌ڵامه‌كه‌ی بریتیه له:
Hello World
ئه‌گه‌ر كۆده‌كه‌ی سه‌ره‌وه بگۆرین ئه‌نجامه‌كه‌شی ده‌گۆرێت وه‌ك له وێنه‌ی خواره‌وه روون ده‌بێته‌وه:
لێره‌دا هه‌ردوو ئه‌و نووسینه‌ی پێش >>cout ده‌ر ده‌كه‌وێـت، به‌ڵام ره‌نگه پرسیاری ئێوه‌ی به‌رێز ئه‌وه‌بێت: ئایا بۆ ئه‌و دوو نووسینه له ته‌نیشت یه‌ك ده‌رده‌كه‌ون له كاتێكدا به دوو فرمانی >>cout نووسراوه له دوو دێڕی جیاواز؟ له وه‌ڵامدا: بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر شتێك چاپ بكرێت له دوو دێڕی جیاوازدا پێویسته فرمانێكیتر به‌كاربهێنین له گه‌ڵ >>cout كه ئه‌ویش بریتیه له endl، وه‌ك له‌م نموونه‌ی خواره‌وه دیاره:
كه‌واته له گه‌ڵ بوونی endl شوێنی چاپ ده‌گوازرێته‌وه بۆ دێڕی دواتر. به هه‌مان شێوه ده‌توانین n به‌كار بهێنین له‌جیاتی endl وه‌ك ئه‌م نمونه‌یه :
پرسیارێكی تر ئه‌وه‌یه: ئایا ده‌توانین یه‌ك جار >>cout به‌كاربهێنین بۆ چاپكردنی دوو نووسینی جیاواز؟؟
له وه‌ڵامدا: به‌ڵی وه‌ك له وێنه‌ی خواره‌وه ده‌یبینین:
ره‌نگه ئه‌وه‌ی سه‌رنج راكێش بێت ئه‌و دوو كه‌وانه‌یه بێت “ “ كه له ده‌وری دێری نووسراودایه!، تۆ بڵێی ئه‌گه‌ر لای بده‌ین هه‌مان وه‌ڵامان نه‌داتێ؟ له راستیدا لابردنی ئه‌و دوو كه‌وانه‌یه ده‌بێته مایه‌ی دروست بوونی هه‌ڵه له به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمپایله‌ری ++C شتێك ناناسێت به ناوی Hello World یان C4KURD، ئه‌و دوو كه‌وانه‌ش وا ده‌كات له كۆمپایله‌ری ئه‌م زمانه بیر له‌وه نه‌كاته‌وه ئه‌م نووسینه چی ده‌گه‌ینێت به‌ڵكو راسته‌وخۆ چاپی ده‌كات و هیچی تر.
ئه‌وه‌ی ماوه له‌م وانه‌یه‌دا باسی لێوه بكه‌ین كۆتا دێڕی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌یه كه ئه‌ویش: return 0 یه.
ئه‌م دێڕه مانای كۆتایی پێهاتنی به‌شی ()main ه و كاتێك ژماره 0 له پێشی ده‌نوسرێت واتای ئه‌وه ده‌گه‌ینێت كه ئه‌م به‌رنامه‌یه به شێوازێكی ئاسایی ته‌واو ده‌بێت كێشه‌یه‌كی لێناكه‌وێته‌وه!.
به‌رێزان ئه‌گه‌ر پێتان ناخۆش نه‌بێت حه‌ز ده‌كه‌م پێتان بڵێم ئه‌گه‌ر ئه‌م دێڕه نه‌شنووسرێت كایگه‌ری نابێت له سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌م به‌رنامه‌یه!!، به‌ڵام ئه‌م فرمانه return له‌كاتی به‌كار هێنان و دروست كردنی
function بۆمان روون ده‌بێته‌وه كه چه‌ند پێویسته، ئارام بگرن تا ئه‌و كاته بۆ زانینی حیكمه‌تی return !!.
با ئه‌م جاره من پرسیارێ له ئێوه‌ی به‌رێز بكه‌م هیوام وایه ئێوه‌ش لای خۆتانه‌وه تاقی بكه‌نه‌وه .
-1 ئه‌گه‌ر فرمانی ;cout<<4 بنووسین له جیاتی
;” cout<<”Hello worldچی رووده‌دات ؟
-2 به‌م شێوه‌یه بێت cout<<”4”، چۆن؟
-3 ئه‌ی ئه‌گه‌ر cout<<4+3 به كار بهێنین چی روو ده‌دات؟؟
-4 ئه‌مه‌ش تاقیبكه‌ره‌وه;” cout<<”4+3.
-5 ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌كه به‌م شێوه‌یه بنوسین به‌رنامه‌كه جێبه‌جێ ده‌بێت؟ (مه‌به‌ستمان له جیاتی به‌شی ()main ه ) :
int main () { cout << “Hello World”; return 0; }
ئه‌گه‌ر ئه‌م كۆدانه‌ت جێبه‌جێ كرد هه‌وڵبده هۆكاری ده‌ركه‌وتنی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی به ده‌ستیده‌هێنی بدۆزیته‌وه، ئێمه‌ش به پشتیوانی خوا له وانه‌ی داهاتوو ڕون ده‌کرێته‌وه
ده‌بێ بژیت بۆ نوسین نه‌ک بنوسیت بۆ ژیان