موضوع: وشه و فشه....
نمایش پست تنها
  #4  
قدیمی 03-09-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



ـ سه‌ركه‌وتنی خه‌تی فه‌قرتان پیرۆز بایی عه‌رز ده‌كه‌م، به‌ هیوای

«خودكه‌فایی» له‌ كاسه‌ی گه‌دایی‌دا ئه‌ی پێخواسه‌كان.


ـ «پشت درهای بسته‌» پشتی سه‌حنه‌ی شه‌ڕه‌ ماڵ‌وێران‌كه‌ره‌كانه‌.


ـ به‌ «مفتمان، مفتمان« جێێه‌ك نامێنێ بۆ «گفتمان».


ـ به‌عزێ پرد سازده‌كه‌ن كه‌ ته‌نیا كه‌ره‌كه‌یانی لێ بپه‌ڕێنه‌وه‌.


ـ تۆم. هیوای سه‌وزبوون له‌ گۆڕ دێنێته‌ده‌رێ.


ـ پاڵه‌وانه‌كان ده‌مرن، تا له‌ پاڵه‌وانێتی زیندووبمێنێته‌وه‌.


ـ له‌ كوێ وته‌ نه‌گوتراوه‌كان بڕشێمه‌وه‌، ئه‌ی بۆلگه‌نی گوێیه‌.


ـ ئه‌گه‌ر دیواری نێوان مه‌رگ و ژیان نه‌ڕووخابا، ده‌مزانی كه‌ چۆن بژیم، یان ته‌نانه‌ت چۆن بمرم.


ـ ته‌نیا خۆی فرۆشت هه‌موو شتێكی پێ‌كڕی، هه‌موو شتێكی فرۆشت خۆی بۆ نه‌كراوه‌.


ـ «پیگیری» به‌ مانای قولاپه‌ گرتن نییه‌.


ـ ئه‌ی ئه‌مڕۆیی‌ترین دیلی زه‌مان، پێشێل له‌ژێر سمكۆلآنی ئه‌سپی بۆخار، هاڕه‌ی عاڕه‌به‌كانی مێژووت... دێته‌گوێ؟


ـ من له‌ناو چینی، دیواری چینێكی نوێوه‌ پڕ به‌ جوغرافیای بێ‌سنووری هاوارێك له‌گه‌ڵ گوێیه‌ بێتۆن‌كراوه‌كان ئه‌دوێم.


ـ ئه‌ی مناڵه‌كانی ئاسمانخه‌راشه‌كانی له‌ خودا دووركه‌وتوو، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ خۆتان ئاشت بوونه‌وه‌ به‌ قاپلۆخی موبایله‌كانتان له‌گه‌ڵ خاڵێتی خۆتان پێوه‌ندی بگرن.


ـ ئه‌له‌كساند بۆخۆم ده‌ڵێ: كارگه‌رانی كووره‌خانه‌ی شێعری هه‌نده‌ران، كه‌ره‌سته‌ی كاخی شێعری كۆمه‌ڵگایه‌كی بێ‌كۆمه‌ڵن.


ـ بۆ به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ گرانی، گیرفانه‌كانمان پڕ له‌ چه‌مۆڵه‌ بكه‌ین.


ـ چ دژواره‌ به‌ مردۆكانی ئه‌م شاره‌ بسه‌لمێنێ كه‌ زیندووی.


ـ ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌ڵێن ماست ڕه‌شه‌، رووسپین.


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید