03-31-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شه‌مۆله
ماڵه‌كه‌مان دوو نهۆمه. له نهۆمی سه‌رێ دا ژن و پیاوێك به ته‌نیا ده‌ژین.
ژنه نه‌زۆكه. مێرده‌كه‌ی وا ده‌ڵێ، من نازانم.
ئێمه له قاتی خوارێین. هۆده‌كه‌م په‌نـجه‌ره‌یه‌كی تێدایه، ده‌ڕوانێته كۆڵان. ئێواران خۆم حه‌شار ده‌ده‌م و سه‌یری كۆڵان ده‌كه‌م.
رِه‌نگه ئه‌مه ك
ارێكی دزێو بێ، به‌ڵام تازه خووم پێگرتووه و ئه‌گه‌ر ئێواره‌یه‌كی نه‌چم وه‌ك ئه‌و كابرایه‌م لێدێ كه لێی برِاوه و به به‌ر په‌نجه‌ره‌كه‌م دا ده‌چێته‌وه ماڵ.
زۆربه‌یان ده‌ناسم، به‌قام پێبكه‌ن زۆر جاران به ده‌نگی پێیان ده‌یاناسـمه‌وه.
رِاوه‌ستن. هات. ئه‌وه‌یان كابرایه‌كی مووچه‌خۆره.
دوو سێ نایلۆنی رِه‌شی به ده‌سته‌وه.
دوێنێ ئێوارێ گوتی یازده رِۆژی بۆ سه‌ری بورج ماوه و تـمه‌نێك شك نابه‌م.
دیسان به قه‌رز شتی هێناوه‌ته‌وه.
پێم وایه حه‌وته‌ی جارێكیش رِدێـنى ناتاشێ.
نازانـم له‌به‌ر ده‌س كورتییه یان هه‌ر وا گوێ ناداته رِواڵه‌تی خۆی. سه‌یر له نێو خۆی دایه.
هه‌ر به‌رامبه‌ر به په‌نـجه‌ره‌كه رِاوه‌ستا. خۆم شارده‌وه تا نه‌مبینێ. له سیله‌ی دیوارێ رِا چاوم لێ‌كرد، جغاره‌یه‌كی ئاگر دا و مژێكی توند.
نایلۆنه‌كانی هه‌ڵــگرت. گوتی به‌زیادم نه‌كرد ئه‌م ژیانه.
ئه‌وه‌ش كابراكه‌ی پێشتـر باسم لێ‌كرد. دایـمه خوماره. ده‌نگی خۆشه. به ده‌گمه‌ن كه نه‌شه ده‌بێ تێی هه‌ڵده‌كا:"ده‌س له ناو ده‌ستی هه‌ژار و شان به شانی وه‌ك برا..." ماڵم قه‌بره چاكیشی ده‌ڵێ.
له شوێن پێی، خه‌مێكی خه‌ست به جێ ده‌مێنێ. خه‌مێك ئاوێته‌ی ئازار.
ئه‌مـجاره نۆره‌ی كیژ و كورِه جحێڵه‌كه‌یه. ده‌ستیان له نێو ده‌ستی یه‌ك ناوه. هه‌موو جارێ كورِه‌كه ده‌ڵێ بێتوو كارێكم وه چنگ كه‌وێ، بێ سێ و دوو ماره‌ت ده‌كه‌م. كچه به دوودڵییه‌وه گوتی ئیشاڵڵا.
ئه‌وه‌ش شێته‌ی گه‌ڕه‌كێیه. دیسان یه‌ك به‌خۆی گورِاندی مه‌رجان ... مه‌رجان ... بۆ مێردت به داش ئاكۆلی* نه‌كرد، بۆ مێردت پێ نه‌كرد ... ده‌ستی كرد به له‌خۆدان.
گه‌ڕه‌ك هه‌موو هاتبوونه سه‌یری. پێشتـر شێت نه‌بوو. خوێندكاری ده‌ركراوی زانکۆ بوو، قه‌ول وا بوو خاڵۆزاكه‌ی بێنێ.
ده‌ڵێن ئه‌ویش ناوی مه‌رجان بووه.
به خشپه‌خشپی پێی رِا ده‌بێ پیـرێژنه‌كه‌ی دراوسێمان بێ. هات. شێته‌ی له ئامێز گرت.
رِایمووسی. هه‌موو جارێ ده‌یگوت به قوربانت بـ‌م نارِه‌حه‌ت مه‌به، خه‌تای مه‌رجان نه‌بوو، خه‌تای مه‌رجان نه‌بوو. نازانـم پیـرێژن كامه مه‌رجان ده‌ڵێ. ده‌یبـرده‌وه ژوورێ.
پیـرێژن له به‌ر لێوێوه شتێكی ده‌گوت نازانـم تووك و دوعای ده‌كرد، جنێوی ده‌دا، قه‌تـم گوێ لێ نه‌ده‌بوو. له به‌ر ده‌رگا رِاوه‌ستاوه، وه‌ك هه‌موو ئێواران چاوه‌ڕوانه. چاوه‌ڕوانی هاتنه‌وه‌ی كورِه‌كه‌ی دیكه‌یه‌تی.
هه‌ستم كرد یه‌كێك لێم ده‌ڕوانێ، كه سه‌رم هه‌ڵبـرِی له په‌نـجه‌ره‌ی ئاواڵه‌ی نهۆمی دووه‌م رِا ژنه‌ی دراوسێمان سه‌یری ده‌كردم!!
*"داش ئاكۆل" ناوی چیـرۆكێكی سادقی هیدایه‌ته.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|