07-01-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
منداڵێک ئه‌چێته دووکانی کۆڵانه‌که‌ی خۆیان و به خاوه‌ن دووکانه‌که ئه‌ڵێ:
"مام عه‌لی بنێشتت هه‌یه؟"
مام عه‌لیش ئه‌ڵێ:
"به‌ڵێ کوڕم هه‌یه."
منداڵه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ده دوو پیاڵه گوڵه‌به‌ڕۆژه‌م بده‌رێ."
مام عه‌لیش دوو پیاڵه گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی ئه‌داتێ و منداڵه‌که ئه‌ڕوات. زۆری پێ ناچێت منداڵه‌که ئه‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌ڵێ:
"مام عه‌لی گه‌نمه‌شامیت هه‌یه؟"
مام عه‌لیش ئه‌ڵێ:
"به‌ڵێ کوڕم هه‌یه."
منداله‌که ئه‌ڵێ:
"ده دوو بنێشتم بده‌رێ."
منداڵه‌که به‌م شێوه‌یه ڕۆژی چه‌ند جارێک ئه‌چێته لای مام عه‌لی و پرسیاری شتێکی لێ ئه‌کات و شتێکی تر ئه‌کڕێت. مام عه‌لی ته‌واو هه‌راسان ئه‌بێت بۆیه ئه‌چێت بۆ ماڵیان هه‌تا لای باوکی شکاتی لێ بکات. مام عه‌لی به باوکی کوڕه‌که ئه‌ڵێ:
"ئه‌و کوڕه‌ت ڕۆژی چه‌ند جارێک دێته دووکانه‌که‌م و پرسیاری شتێکم لێ ئه‌کات و شتێکی تر ئه‌کڕێت. من وا هه‌ست ئه‌که‌م گاڵته‌م پێ ئه‌کات بۆیه هاتووم شکاتی لێ بکه‌م."
باوکی کوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ئینجا بۆ هاتوویت شکاتی لێ ئه‌که‌یت، ئه‌ی بۆ خۆت ده‌ستت نییه؟"
مام عه‌لیش ئه‌ڵێ:
"به‌ره‌وه‌ڵڵا ده‌ستم هه‌یه."
باوکی کوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ئێ ده که‌واته دوو تف بکه‌ره ناوچه‌وانی."
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|