نمایش پست تنها
  #1  
قدیمی 07-07-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

مامۆستا سه ید ئه حمه دی حوسینی(حیسامی) "سوڵتان"

مامۆستا سه ید ئه حمه دی حوسینی(حیسامی)ناسراوبه "سوڵتان"رۆژی دوهه می خاکه لێوه ی ساڵی"1352ی کوچی"له گوندی "هوویه"سه ربه مه لبه ندی ژاوه رۆچاوی به دونیای رووناکی هه ڵێنا .سه ید ئه حمه د کوری سه ید محه مه د کوری سه ید عه بدولره حمانی هوویه یه. سه ید ئه حمه د پاش خو ێندنی سه رتایی زانستی ئیسلامی له گونده که ی خۆی و له خزمه ت خزمه کانی خۆیدا،ها توه ته شاری سنه و ماوه ی 17 سا ڵان له خزمه تی خوالێخۆشبوو مامۆستاحاج مه لا عه بدولکه ریمی شه کیبا و مامۆستایایانی به ناو بانگی ئه و سه رده مه عولوومی ئیسلامی و عه ره بی خوێندووه وئیجازه ی وه رگرتووه.
له ساڵی "1280" چوه ته خزمه تی شێخ محه مه د عه لی حیسامه دین سه رۆکی گه وره و عا رفی "ته ریقه ی نه قشبه ندی. شێخ که بروای به دڵی پاک و زانست و گه وره یی ئه و هێناوه به ربرسی ئیرشاد ورێنموونی له کوردستانی ئێران و عێراقی پێ ده دا.
خوالێخۆشبوو هه رله سه ره تای خوێندنیه وه خاوه نی زه وقێکی جوانی شێعری بووه وزۆر شێعر و به رهه می به شێوه ی کلاسیک داناوه وده سه ڵاتی به سه ر سێ زمانی کوردی و عه ره بی و فارسی دابووه شێعری به هه ر سێ زمان داناووه؛نازناوی شاعیر "بولحه سه ن"بووه و چونکو و زۆرنێوانی له گه ڵ شێخه که ی داخۆش بووه و پێوه نده ێکی قه لبی ئێجگار پته وی له گه ڵ دابووه .
شاعێر پاش 55ساڵ خزمه تی به ئایین عیرفان و شه ریعه تی ئیسلامی فه رهه نگی کومه ڵایه تی له ساڵی"1335ی هه تاوی" له گونده که ی خۆی بۆ هه میشه دونیای فانی به جێ هێشت و گه رایه وه بۆ مه ئوای ئه به دی خۆی.
1)هه وری خه فه ته به فری غه می داگه به سه رمه؟
یاسه رسه ری دووریته که لێم بووگه به سه رما
گاهێ به شه راره ی غه م و گه سه رسه ری هیجران
عه یشی نه بوو بۆمن نه به گه رما نه به سه رما
2)د ڵم جه ئۆف ئۆف زاخان شه یدان
ده ردم ده ردێوه ن ده واش نا په یدان
ئه وه جار که سێ مه واد های ده ردم
تانه مه ده م لێش مه نعش مه کرده م
سه رچاوه :
گوڤاری سروه ساڵی دوازده هه م ژماره ی 117
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید