بۆ مرۆڤی بێ هێواش ، زه‌وی به قه‌را خۆی ته‌سکه.
ئه‌گه‌ر مزگێنیه‌کت بۆ که‌سێک پێیه ، په‌له بکه له گوتنی.
باشترین به‌رنامه داڕشتن بۆ داهاتوو ، سوود وه‌رگرتنی دروست له‌کاته.
مرۆڤی کامل و ته‌واو که‌سێکه که ژیانی خۆی به ده‌ستی خۆی دروست بکات .
ئازادی بیرکردنه‌وه و پێنوس و زمان و ....... ده‌بێته هۆی ئاوه‌دانی ولات.
وتوویژی خۆت براده‌رانه ده‌ست پی بکه.
جوانترین شعر له سه‌رانسه‌ری جیهان لایه لایه‌ی دایکانه.
ئیمان سه‌برو لێبوردنه.
به خۆڕاگری به هه‌موو شتێک ده‌توانی بگه‌یت.
ئازادی مافه‌و ده‌بیت وه‌رگیرێ و دیاری نییه پێشکه‌ش بکرێت.
به هه‌بوونی ئیراده‌ی به‌هێز ده‌بیته خاوه‌نی هه‌موو شتێک.
به‌فیڕۆدانی کات خۆ کوشتنێکی ڕاسته‌قینه‌یه.
بیر له ژیان بکه‌نه‌وه به‌لام خه‌می بۆ مه‌خۆن.
هاوڕێکانم دارایی و سامانی منن.
پێکه‌نین باشترین چه‌کی شه‌ڕه له دژی ژیان.
پیاوی زانا هه‌میشه که‌سێکه که بیه‌وێ شتێک فێر بێت.
به‌خته‌وه‌ری له‌وه دایه سنووری هه‌موو شتێک بزانین و ڕێزی لێ بگرین.
خاوه‌نی ره‌وشت و ئه‌خلاقی پاک ڕۆحی کۆمه‌لگه‌ی خۆیانن.
عه‌شق و خۆشه‌ویستی باشترین ده‌رمانه.
راستگۆیی باشترین سیاسه‌ته.
به‌رده‌ام له‌دووای فێربوون به.
عه‌قل شتێکی تره و قوتابخانه شتێکی تر.
پشیله ئه‌گه‌ر کوێریش بێت هه‌ر به‌دوای مشک دا ده‌گه‌ڕێت.
بۆ ئه‌وی بتونین ده‌بێ بزانین وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ده‌بێ بخوێنین که واته دابخوینین تا بتوانین.
به‌ردی گه‌وره به مانای نه‌هاوێشتنه.
هه‌رچی زۆرتر بیر له رابردوو بکه‌ینه‌وه داهاتووێیکی باش مان ده‌بیت.
که‌س له بێ ده‌نگی په‌شیمان نه‌بۆته‌وه به‌لام زۆرن ئه‌وانه‌ی که له زۆر بله‌یی په‌شیمان بوونه‌ته‌وه.
بۆ سه‌فه‌ری ڕێگای هه‌زار کیلۆمه‌تری هه‌م ده‌بێ هه‌نگاوی یه‌که‌م هه‌لبگیرێت.
کاتێک له‌دایک ده‌بی هه‌موو پیده‌که‌نن ته‌نها تۆ ده‌گریێی ، له‌دنیادا به جۆرێک بژی که کاتێک
رۆیشتی هه‌موو بگرین و ته‌نها تۆ پیبکه‌نی.
مرۆڤی زانا و ژیر به‌دوای شتێکدا ناگه‌ڕێت که نه‌یێته دی.
به نه‌رمی و ئارامی سه‌رکه‌وتن خێراتر و به‌هێزتره.
شاد بن به سه‌رکه‌ووتنی خه‌لکی دیکه چونکه سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو که‌سێک هه‌یه.
ته‌نها سه‌ره‌تای هاوڕێ په‌یدا کردن ئه‌وه‌یه که سه‌ره‌تا خۆمان دۆستایه‌تی ده‌رببڕین.
نهێنی سه‌رکه‌وتن له خۆراگری دایه.
پشوو دریژی و ئومێد دوو هۆکاری سه‌رکه‌وتنن.
ئه‌گه‌ر له یه‌که‌مین هه‌نگاو دا سه‌رکه‌وتنمان به ده‌ست بهێنایه ، هه‌ول و کۆشش ئیتر هیچ واتایه‌کی بۆ نه‌ده‌ما.
لیبورده‌یی کلیلی شادی و به‌خته‌وه‌رییه.
من هه‌موو سه‌رکه‌ووتنه‌کانم قه‌رزداری ئه‌و ئومیدانه‌م که له قۆناغی لاوێتیدا له دلمدا چاندم بوو.
به‌خته‌وه‌ری له ئه‌وه دایه مرۆڤ بزانیت چی ده‌وێ و ئه‌وه‌ی ئاره‌زویه‌تی به دل و به گیان بیت.
ره‌مز و سه‌رکه‌وتنتان ته‌نها ویست و ئیراده‌یه.
هیچ ڕۆژیک له ئه‌مڕۆ به نرخ تر نییه.
خۆشه‌ویستی میوه‌ی هه‌موو وه‌رزیکه له‌به‌ر ده‌ستی هه‌مووان دایه.
ئه‌گه‌ر بته‌وێت تۆیان خۆش بوێ ، خۆشت بوێن وخۆشه‌ویست به.
زه‌رده‌خه‌نه جوانترین ئارایشی ڕووخساره.
پینووس کاریگه‌رترن چه‌که.
دنیا ئه‌ونده پر له فره‌وانییه که چاره‌یه‌کتان نییه بێجگه له شادی کردن.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 01-05-2011 در ساعت 10:02 PM
|