تاڵترین چیرۆكی دنیا
به منداڵی له‌گه‌ڵ دایك و بابم بۆ سه‌ردانی خزمێكمان چووینه به‌نده‌رعه‌باس. له‌وێ، رۆژێك كه هه‌وای خۆش بوو، خزمه‌كه‌مان ئێمه و ژن و منداڵه‌كه‌ی خۆی سواری به‌له‌مێكی ماسیگری كرد و بردینیه ده‌ریا. به ده‌ریایدا گێڕاین و له‌باره‌ی ده‌ریاوه بۆمان دوا و گوتی: "جار جاره ده‌ریا زۆر باشه، به‌ڵام كه دوورتر ده‌ڕۆین، زۆر خراپ و دڵڕه‌ق ده‌بێ. بۆیه هیچ ده‌ریایه‌ك جێی متمانه نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌وی هه‌ره چاكیان." ده‌وری سه‌عاتێك، هه‌روا كه هێدی هێدی سه‌وڵی لێده‌دا، باسی ده‌ریای كرد، تا ماندوو بوو و وازی له سه‌وڵ لێدان هێنا. ژنه‌كه‌ی سفره‌یه‌كی له‌سه‌ر لاقی پان راكرد بۆئه‌وه‌ی ئه‌و نان و سه‌وزه و په‌نیر و خورمایه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی هێنابوو، به‌سه‌رماندا دابه‌ش بكات.
من هه‌روا له رووی كونجكۆڵی و هه‌وه‌سی خۆمه‌وه، په‌لكه نانێكی بچووكم بۆ ماسییه‌كی بچكۆله‌ی جوان هاویشته ده‌ریاوه. به‌ر له‌وه‌ی ماسیه‌كه خۆی بگه‌یه‌نێتێ، پۆلێك ماسیی دیكه تێی وه‌رووكان. زگم پێ سووتان و په‌لكه نانێكی دیكه‌شم بۆ تێهاویشتن و كاتێ دیتم ماسییه‌كان ژماره‌یان زیاتر بووه، ئه‌وه‌نده نانه‌ی پێم مابوو دامنێ. ته‌نانه‌ت نانم له دایك و بابم و ژن و منداڵی خزمه‌كه‌شمان وه‌رگرت و بۆم خستنه ده‌ریاوه. له‌وه‌ی كه نانم ده‌دا به ماسییان، ئێجگار خۆشحاڵ بووم و بزه‌م له لێو لانه‌ده‌چوو. حه‌زم ده‌كرد توانیبام نان بده‌مه هه‌ر هه‌موو ماسییه‌كان.
دواتر كه گه‌وره بووم، گونده‌كه‌ی خۆمانم به‌جێ هێشت و بۆ كار چوومه به‌نده‌رعه‌باس. چه‌ند ساڵێك له ئه‌سكه‌له سندووق و فه‌رده‌م باركردن و داگرتن. ماسییه‌كانیش له‌وێ بوون. به‌ڵام ده‌رفه‌ت و تاقه‌تی ئه‌وه‌م نه‌بوو نانیان بده‌مێ. چه‌ندین ساڵ دواتر، به هۆی داهاتی كه‌مه‌وه وازم له كۆڵكێشی هێنا و بووم به ماسیگر. له‌وه‌به‌ولا، تۆڕم ده‌خسته ده‌ریاوه، ماسیم پێوه ده‌كردن، له ناو به‌له‌مدا به‌سه‌ر یه‌كمدا هه‌ڵده‌ڕشتن و ده‌مبردنه لێواری ده‌ریا و له بازاڕ ده‌مفرۆشتن بۆئه‌وه‌ی نان بكڕم.
سه‌رچاوه: فتح الله بی‌نیاز،داستان همشهری
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 05-09-2011 در ساعت 07:04 PM
|