دادگایی
ئه‌و رۆژه‌ی له دادگاوه نامه‌یان کردبوومه سه‌رم له ماڵێ نه‌بووم، هاتمه‌وه و چاوم پێی که‌وت بڕێک نا و زۆریش سه‌رسام بووم؛ شه‌ڕ و شۆڕێکم نه‌کردبووم، ئه‌هلی دز و حیزیش نه‌بووم؛ ئه‌ی دادگا و قازی چی؟ به‌یانی به کاسی و وڕی به‌ره‌و دادگا وه‌ڕێ که‌وتم. پاش ماتڵ بوونێکی زۆر بردمیانه ژوورێ. ئاغای قازی بڕێک له تووڕه ده‌چوو، منیش له‌وانه بوو له ترسان زراوم بچێ؛ تفم له زاردا ویشک ببوو. له په‌ستاش له خۆمم ده‌پرسی بڵێی چی قه‌ومابێ؟ پاش بڕێک ته‌ماشا کردنی چه‌ند په‌ڕه کاغه‌زێک رووی کرده ئه‌و لای منه‌وه که که‌سیشی لێنه‌بوو، ده‌ستی کرد به قسه‌کردن:" ئه‌و ده‌ورانه به سه‌ر چوو وا کۆمه‌ڵێ که‌سی راژۆر و ده‌سه‌ڵاتدار هه‌رچی پێیان خۆش بوایه ده‌یان کرد و خه‌ڵکانی فه‌قیر و هه‌ژاریان ده‌چه‌وسانده‌وه! ده‌یان کوشتن و ده‌یان بڕین. من ئه‌گه‌ر قازی بم هه‌قتان ده‌ستێنم و به خودا سه‌د که‌سی دی پێوه ته‌مێ ده‌که‌م!
من هه‌رچی روانیم که‌سم نه‌دی و نه‌مزانی جه‌نابی قازی له‌گه‌ڵ کێ قسه ده‌کا. به‌ڵام دوای قسه‌کانی قازی ده‌نگه ده‌نگێکی سه‌یر له سه‌ر یه‌کێ له چوار پاچکهکانی رووبه‌رووی قازییه‌وه هات. من به دزییه‌وه بڕێکم خۆ هه‌ڵێنا وته‌ماشا کرد به‌ڵام که‌سم نه‌دی. پاشان قازی وه‌ک میرغهزهبێک رووی تێ‌کردم :" تۆ! ئه‌ی ئینسانی زاڵم که هێنده هیچ وپووچی زوڵمت له بنه‌ماڵه‌ی مێرووله‌یه‌ک کردووه. هه‌ی ئینسانی زاڵم !"
له نهکاوسهرم له گێژه‌وه هات وئیدی نه‌مزانی چم به‌سه‌رهات. نازانم دوای چه‌نده وه‌هۆش هاتمه‌وه وهه‌موو گیانم ته‌ڕوبڕ، ئاوی لێدهچۆڕاوه. له‌م لاو لام روانی دوومهئمووری یه‌کێ کز و یه‌کێ قه‌ڵه‌و ده‌سیان دابووه ژێرباڵم. نه‌مزانی ئه‌و دیوه کوێیه، به‌ڵام له‌وێوه راپێچهکیان دام و دوای بڕێک گه‌یشتینه‌وه به‌رده‌می جه‌نابی قازی. ئه‌و ئاره‌قه‌ی کردبوو. له په‌ستا باسی خۆشه‌ویستی جڕوجانه‌وه‌ری ده‌کردو یه‌ک به هۆڵهدهکه دهیگوڕڕاند که یاسا له تاوانی ئه‌وانه خۆش نابێ وا دژ به‌وان بن یان له جێگایه‌که‌وه زوڵمێک له ئاژه‌لێک بکه‌ن!
منیان راست برده رووبه‌رووی و ئه‌ویش به دیتنی من راوه‌ستا، ده‌ستێکی کرده کۆڵه‌که‌ی چه‌نه‌یی و ده‌سته‌که‌ی که‌ی به ته‌وسه‌وه بۆلام راداشات و هاواری کرد:" فه‌رموو بزانین ده‌فه‌رمووی چی! فه‌رموو!"
حه‌په‌سابووم؛ خودایه من چی و مێرووله چی؟ ئیستا چی جواب ده‌مه‌وه؟ به بڕێک پاڕانه‌وه‌وه کوتم:" نازانم مێرووله‌ی چی جه‌نابی قازی! وه‌ڵڵاهی من ساڵه‌هایه مێرووله‌م مه‌گه‌ر له تهیزیۆندا دیبێ."
قازی دیسان هه‌ڵچوو:" ته‌ماشای ئه‌و بنه‌ما فه‌قیرو لێقه‌وماوه بکه ودابڕزێ! بمره! هه‌ی زاڵم! تازه ده‌ورانی زووڵم ته‌واو بووه ته‌واو! تازه هه‌رکه‌سێک خۆی بکا به گه‌وره‌و تڕه‌ماش و مافی ئینسانهکانیکه نا به‌ڵکوو مافی هه‌ر ئاژه‌ڵ و گیانلهبهرێکیکه وه‌ژێر پێ بخا به سزای تاوانی خۆی ده‌گه‌یه‌نین و ئه‌گه‌ر گوناحی گه‌وره‌شی کردبێ به دڵنییایی وه له داری ده‌ده‌ین و خاشه‌ی ده‌کێشین!"
له ترسا دڵم پڕ ببوو، ته‌ماشایه‌کی دواوه‌م کرد، چه‌ند مێرووله له سه‌ر چوارپاچکهیهک کز دانیشتبوون. به گریانه‌وه کوتم:" ئاخر من که‌ی زوڵمم له ئێوه کردووه؟ که‌ی من ئێوه‌م دیوه؟ که‌ی ئێوه ده‌ناسم؟ "
رووم کرده‌وه قازی هه‌روا به گریانه‌وه هاوارم کرد:" وه‌ڵڵاهی جه‌نابی قازی من زاڵم نه‌بووم وقهتیشم زاڵم خۆش نه‌ویستووه، من دڵنیام ئیستا من به جێگای که‌سێکیکه دادگایی ده‌کرێم!
قازی کوتی:" هه‌موو خه‌تاکاران ئه‌م شانۆیه ده‌گێڕێن! مه‌گه‌ر هه‌ر تۆ نه‌بووی سی و دووسال وچوار مانگ و بیست وحه‌وت رۆژ و شه‌ش سه‌عات له‌مه‌وبه‌ر چووی ئاوت کردۆته ماڵی ئه‌م بنه‌ماڵه‌وه؟ ئه‌م بێچارانه له‌و ساڵه‌وه به‌ڕێوه‌ن و تازه دوێنێ گه‌یشتوونه‌ته دادگا".
بڕێک راوه‌ستام، به‌ڕاستی گێژ وکاس ببووم. فیکر‌و خه‌یاڵ هه‌ڵیگرتم؛ راست وابوو، ئه‌و ساڵه من زۆر بچووک بووم و چووبووینه‌وه بۆ ماڵی مامم له ئاوایی و قه‌زائه‌ن ساڵێکی زۆر خۆشیش بوو. بڕێک هه‌ناسه‌م هاته‌وه به‌ر و به پێکه‌نینه‌وه کوتم:" ئاخر ئاغای قازی ئه‌و کات من هه‌ر زۆر بچووک بووم، نه‌مده‌زانی ئه‌وه خه‌ریکی کارێکی خراپم. تازه خۆ به خوا من نه‌مده‌زانی مێرووله زمانی هه‌یه و رۆژێک له رۆژان دهمکێشێنه دادگا و شکاتم لێده‌که‌ن. ئێستاش ئه‌گه‌ر ئاوایه من حازرم به دڵ و به گیان ماڵێکی زۆر زۆر خۆش له نێوه‌ڕاستی شاردا بۆ ئه‌م بنه‌ماڵه به‌ڕێزه بکڕم. دوایه‌ش من حازرم ساڵێ چه‌ند ته‌غار گهنمیشان بۆ بکڕم و مانگێ جارێ یان ههچهندێک دادگا ده‌ستوور بدا ده‌عوه‌تیان ده‌که‌م بۆ ماڵی خۆمان و هه‌تا هه‌تا وه‌ک که‌سانی خۆشه‌ویستی خۆم له خزمهتیاندام ورێزیان له سه‌ر چاومه.