مریشك
كه له باب ؛ كه‌ڵه‌شێر
خێزانی مریشك
كه‌ڵه‌شێر، مریشك، جوجه‌ڵه
ئه‌و وشانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌م خێزانه‌وه هه‌یه ئه‌مانه‌ن:
په‌ڕ
هێلكه
پۆپه‌ی كه‌ڵه‌شێر
ڕیقنه
باڵ
كلك
كولانه
ده‌نووك
دان
مریشك و كه‌ڵه‌شێر له سه‌ره‌تاوه كێوی بوون و له دارستانه‌كاندا ژیاون، قوقه‌ی كه‌ڵه‌شێر و گاره‌گاری مریشك سه‌رنجی مرۆڤی كۆنی ڕاكێشاوه و له ڕێگه‌ی دانه‌وێڵه پێدانیانه‌وه هه‌وڵی ماڵی كردنیانی داوه. پێش 4500ساڵ بۆ یه‌كه‌مین جار له پاكستان‌دا مریشك و كه‌ڵه‌شێر ماڵی كراون. پاشان له چین و ئه‌وجا له ناوچه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا ماڵی كراون، مریشك و كه‌ڵه‌شێر ڕۆڵی گرنگیان هه‌بووه بۆ مرۆڤ، نه‌ك ته‌نیا له‌به‌ئه‌وه‌ی هێلكه‌یان كردووه به‌ڵكو گۆشته‌كه‌یان خواردووه و په‌ڕه‌كه‌شیان به‌كارهێناوه، له هه‌ندێ ناوچه‌شدا ڕیقنه‌ی مریشك بۆ سك یه‌شه‌و ددان یه‌شه به‌كارهاتووه .
جووجه‌ڵه پاش شانزه هه‌فته گه‌وره ده‌بێت و ده‌بێته مریشكێكی هێلكه‌كه‌ر. له به‌هاراندا ده‌ستده‌كات به هێلكه كردن و له ساڵێكدا ده‌توانێت 100هێلكه بكات .
مریشك و كه‌ڵه‌شێر په‌له‌وه‌رێكی چوست و چالاكن و به درێژایی ڕۆژ به‌دوای خواردندا ده‌گه‌ڕێن و پشوو ناده‌ن. تا تاریك نه‌بێت ئه‌م په‌له‌وارانه ناخه‌ون، زۆر جاریش له‌سه‌ر قاچێك ده‌وه‌ستن و ده‌خه‌ون یان له‌شوێنێكدا هه‌ڵده‌نیشن و ده‌خه‌ون . ئه‌م په‌له‌وه‌رانه حه‌وت تا هه‌شت ساڵ ده‌ژین. مریشك پێش هێلكه‌كردن گاره‌گار ده‌كات، ئه‌وكات خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌زانێت كاتی هێلكه‌كردنیه‌تی. مریشك كڕده‌كه‌وێت بیست و یه‌ك ڕۆژ له‌سه‌ر هێلكه‌كانی كڕده‌كه‌وێت، پاشان به‌گه‌رمی له‌شی هێلكه‌كان ده‌ترووكێن و ده‌بنه جووجك. نێرینه‌ی مریشك پێیده‌وترێت كه‌ڵه‌شێر كه زوو زوو ده‌قووقێنێت، خه‌ڵكی گوند له به‌ری به‌یانیاندا له قووقه‌ی كه‌ڵه‌شێر بێدارده‌بنه‌وه. هه‌ر كه‌ڵه‌شێرێك له‌گه‌ڵ چه‌ند مریشكێدا ده‌بێت و خۆی به خاوه‌نی ئه‌و مریشكانه ده‌زانێت و ڕێگه به كه‌ڵه‌شێری كه نادات به‌ده‌وری مریشكه‌كانیاندا بێت ، گه‌ر كه‌ڵه‌شێر به‌سه‌ر مریشكدا نه‌تسێت ئه‌وا ئه‌و هێلكانه‌ی كه ده‌یكات بێ تۆ‌و ده‌بێ و نابێت به جووجه‌ڵه. هه‌ندێ جار كه‌ڵه‌شێر له‌جیاتی مریشكی كڕكه‌وتوو له‌سه‌ر هێلكه‌كان ده‌كه‌وێت بۆئه‌وه‌ی ساردنه‌بنه‌وه، تا مریشكه‌كه دان و ئاو ده‌خوات .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 06-23-2011 در ساعت 05:52 PM
|