ميمون
مه‌یمون به نزیكترین ئاژه‌ڵ بۆ ڕه‌گه‌زی مرۆڤ داده‌نرێ. جۆره‌كانی مه‌یمون ته‌مه‌نیان درێژه و مێشكیان گه‌وره‌یه و كلكیان نییه و هه‌روه‌ك مرۆڤ له‌سه‌ر هه‌ردوو قاچیان ده‌ڕۆن. مه‌یمون به شێوه‌یه‌كی گشتی بێوه‌ین و ئازاری هیچ ئاژه‌ڵێكی تر ناده‌ن، ته‌نیا مه‌یمونی جۆری شه‌مپازی هه‌ندێ جار ده‌ست له مه‌یمونی تر ده‌وه‌شێنێت .
ژیانی خێزانی بۆ مه‌یمون گه‌لێك گرنگه، مه‌یمونی شه‌مپازی كه یه‌كتر ده‌بینن باوه‌ش به‌یه‌كدا ده‌كه‌ن و له یه‌كتر تێده‌گه‌ن .
گوریللا و شه‌مپازی زۆر شتیان له مرۆڤه‌وه نزیكه، زۆر به باشی ده‌سته‌كانیان به‌كارده‌هێنن و ڕه‌نگ ده‌ناسنه‌وه و خواردن به باشی ده‌جوون. ده‌موچاویان و شێوه‌ی سه‌یركردنیان له مرۆڤه‌وه نزیكه، مه‌یمون شت تاقیده‌كاته‌وه و فێری شتی تازه ده‌بێت. مه‌كاك جۆره مه‌یمونێكه كه زیاتر له یابان ده‌ژی، جارێك یه‌كێك له‌و مه‌یمونانه بۆیده‌ركه‌وت له ڕێگه‌ی شۆردنی خواردن له ئاودا، خواردنه‌كه له لم و خۆڵ پاك ده‌بێته‌وه، ئه‌م كاره‌ی چه‌ند جارێ دووباره كرده‌وه، ئیتر مه‌یمونه‌كانی تریش لاساییان كرده‌وه و فێری ئه‌م فێڵه بوون .
گوریللا زۆر گه‌وره‌یه و به‌رزییه‌كه‌ی ده‌گاته دوو مه‌تر و قورساییه‌كه‌ی 200 كیلوگرام ده‌بێت، چاوی به باشی ده‌بینێت .
مه‌یمون وه‌ك هه‌موو ئاژه‌ڵه شیرده‌ره‌كان بێچووی ده‌بێت، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆریش شیر به بێچووه‌كان ده‌دات. بۆنموونه شه‌مپازی بۆ ماوه‌ی پێنج تا شه‌ش ساڵ شیر به بێچووه‌كانی ده‌دات، بێچووه‌كانی گوریللا له‌ته‌مه‌نی ده هه‌فته‌ییدا ده‌توانن گاگۆڵكێ بكه‌ن و له ته‌مه‌نی هه‌شت مانگی‌دا ده‌توانن بڕۆن. شایانی باسه گوریللا چوار ساڵ جارێ ده‌زێت .
مه‌یموون ته‌مه‌نیان ده‌گاته چل ساڵ .
ته‌مارین جۆره مه‌یمونێكی زۆر بچووكه و قورساییه‌كه‌ی600گرام ده‌بێت. كلكێكی درێژی هه‌یه و وه‌ك ده‌ستێكی زیاده به‌كاری ده‌هێنێت .
منداڵان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی مه‌یمونیان خۆشده‌وێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌یمون له لاساییكردنه‌وه‌ی مرۆڤدا زۆر زیره‌كه. له‌خۆهه‌ڵواسین و بازدان له‌سه‌رلقی دارێكه‌وه بۆ سه‌ر دارێكی تر یه‌كجار زرنگه. منداڵان به‌بینینی مه‌یمون له باخچه‌ی ئاژه‌ڵاندا دڵخۆش ده‌بن .