09-01-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بۆ بەختەوەر بوونت پێنج شت بکوژە
یەکەم: بێ کاری و تەنهایی
کاتێکمرۆڤ تەنها و بێ کار ئەبێت هزر و بیری ئاڵۆز دەبێ و کارەکانی لێ تێکەڵدەبن و سرووشت و میزاجی تێک دەچێت، هەست بە دڵتەنگی و خەمۆکی ودڵەڕاوکێیەکی زۆر دەکات، بۆیە تەنهایی و بێکاری ئەگەر لەکاری نێگەتیڤ وخراپ بەکار بهێنرێ ئەوا خاوەنەکەی قر دەکات و لەناوی دەبات، بۆیە بەر لەوەیلەن...اوبچیت ئەوا تۆ بێ کاری و تەنهایی لەناوببە
تەنها لەکاتی" بەخۆداچونەوە و پاککردنەوەی دڵ و دەروون لە خراپ و چاک کردنی خود" دا نەبێت.
دووەم: خەم و پەژارە
هەرکاتێکخەم و پەژارە بەسەر مرۆڤەکاندا زاڵ بوو، ئەوا مرۆڤ بەرەو هەڵدێر ولەناوچوون دەبات، بۆیە پێویستە ئێمە بەسەر خەم و پەژارەکانماندا زاڵ بین وخۆڕاگر بین لە ئاستیاندا.
سێیەم: خۆ بەزل زانین و خۆ هەڵکێشان
هەرکاتێک خاوەنی پلە و پایە و ڕەچەڵەک و نەژاد و سامان و جوانی و هەبوونێکی زۆر بووی،
ئەوە بزانە مرۆڤە نەدارەکان پێویستیان بەتۆیە، خۆهەڵکێشانت دەبێتە مایەی لەناوچوونت،
چونکە مرۆڤی خۆ بەگەورە گر و خۆ بە زل زان وەک باڵندەیەک وایە هەر چەندەئەم باڵندە بەرە و ئاسمان هەڵکشێت و بەرزبێتەوە ئەوا لەبەر چاوان بچووکدەبێتەوە.
چوارەم: خۆپەرستی و لەخۆبایی بوون
دووشەن بۆ یەک واتا!!! لەخۆبایی بوون واتە کۆتایی کەسەکە،
خۆپەرستیش کۆتایی کۆتاییەکانە، بۆیە خۆتیان لی بپارێزە و هەوڵی لەناوبردن و پاکتاوکردنیان بدە.
پێنجەم: ڕق و ئیرەیی
ئەمانەدوو ئاگرن هەر یەکەیان لەویتر بەهێزترە چونکە ڕق شتێکی شاراوەیە لەدڵدابەهۆی مامەڵە و هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ خەلکدا دەردەکەوێ،،
کە خراپە وئاگرێکە خاوەنەکەی ئەخوات! بۆیە پێویستە پێویستە ڕێگای ڕزگاربوون بگریتەبەر.. ئیرەیی نەخۆشیەکی کوشندەی بەردەوامە کە بەسستی و لەسەرخۆیی خاوەنەکەیدەفەوتێنێ کە بەبینینی بەرامبەرەکەی خۆشبەخت و بەختەوەر نابێت، هەمووشتێکیشی بۆخۆی پی خۆش دەبیت،
بەوتنی: ماشآءالله لاحول ولا قوة إلا بالله" ڕزگارت دەبێ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|