خه‌و ئاوێنه‌یه ئه‌و ئاوێنه‌یه وێنه‌ی شاراوه‌ی ناوه‌وه‌مان و راستی باری گیانی و ده‌رونیمان ئه‌خاته به‌ر چاو هه‌روه‌ها ئه‌ی سه‌لمێنێ که گیانمان روحی تێدایه‌و ئه‌و روحهش له‌بواری ئاین و ژیان دا تیشکی رۆشن که‌ره‌وه‌ی ناوه‌وه‌و ئیلهامی له خوای گه‌وره‌وه وه‌رده‌گرێت خه‌و وێنه‌ی ره‌سه‌نایه‌تی و گه‌وهه‌ری ئاده‌میزاده وخزمه‌تی ره‌وشت و ره‌فتاری مرۆڤایه‌تی ئه‌کات خه‌وی راسته‌قینه‌و چاک له ته‌نگانه‌دا یارمه‌تییمان ئه‌دات و رێگه‌مان رۆشن ئه‌کاته‌وه و توانای زیاترمان پێ ئه‌به‌خشێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به چاکی گیروگرفته‌کانمان چاره‌سه‌ر بکه‌ین.
دوای ئه‌م باسه کورته ده‌رباره‌ی خه‌و بینین چه‌ند ووشه‌یه‌کی ترتان بۆ شی ئه‌که‌مه‌وه هیوا دارم به‌دڵتان بێت:-
ده‌رزی دورمان:دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌ره بۆ ئه وانه‌ی بێ هاوسه‌رن ،ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌ژارن ده‌رزی له خه‌وا ببینن پاره‌یان بۆ دێت ،ئه‌و که‌سه‌ی ده‌رزی به ده‌زووه‌وه ببینێ کار‌و باری باشتر ئه بێت، ئه‌وه‌ی ده‌رزیه‌که‌ی بشکێ کاروباری تێک ئه‌چێت ، ئه‌و که‌سه‌ی ده‌رزی بخوات لای ئه‌و که‌سه‌ی حه‌زی لێ ناکات باسی نهێنیه‌کانی ئه‌کات،ئه‌وه‌ی ده‌رزیه‌ک بکات به گیانی یه‌کێکا ئه‌وه قسه‌ی ناخۆشی پێ ئه‌ڵێ،ئه‌وه‌ی جل و به‌رگ بۆ خه‌لکی بدورێ ئه‌وه ئامۆژگاریان ئه‌کات ئه‌گه‌ر بۆ خۆی بدورێ پاره‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێ.
مار:مار له خه‌ودا دوژمنه یان پاره‌یه یان ئافره‌ته یان کوڕه .ئه‌و که‌سه‌ی مار ببینێ و لێ ی نه‌ترسێ ئه‌و که‌سه زۆر ئازا‌و به‌توانایه ، مار دوژمنێکی پاره داره چونکه ژه هر له خه‌ودا پاره‌یه ، ئه‌گه‌ر یه‌کێک له خه‌ویا ببینێ مار چوه‌ماڵی ئه‌وه له‌لایه‌ن دوژمنه‌که‌یه‌وه هه‌ڵ ئه‌خه‌ڵه‌تێ ئه‌گه‌ر ماره‌که بگرێت و بۆ خۆی بیبات ئه‌وه زۆر به ئاسانی پاره له دوژمنه‌که‌ی وه‌رئه‌گرێ ، ئه‌گه‌ر ماره‌که بکوژێ به‌سه‌ر دوژمنه‌که‌ی زاڵ ئه‌بێت ئه‌گه‌ر ده‌ستیشی به خوێن بێت ئه‌وه دوژمنه‌که‌ی ئه‌مرێ وپاره‌ی بۆ ئه‌مێنێته‌وه ، مار پێوه دان باش نی یه مانای زیان لێکه‌وتنه ،فڕینی مار سه‌فه‌ره ، کوشتنی ماری بچوک مانای کوشتنی کورێکی بچکۆله‌یه ، کوشتنی مار به کۆمه‌ڵ له بازاردا مانای جه‌نگ رووده‌دات ودوژمن سه‌رئه‌که‌وێت (له به‌شه‌کانی داهاتوودا زیاتر باسی مارتان بۆ ئه‌که‌م).
ترس :له خه‌ودا هێمنی و ئاسایشه ، هه‌روه‌ها تۆبه کردنه ،ئه‌وه‌ی بترسێ ئه‌وه تۆبه ئه‌کات ، ئه‌وه‌ی بترسێ ناودارو پایه به‌رز ئه‌بێت ،ئه‌وه‌ی چاوه‌نواڕی ترس بکات ئه‌وه تووشی شهر ئه‌بێت ،ئه‌وکه‌سه‌ی له خه‌ویا ببینێ ئه‌ترسێ و یه‌کێکیش پێی ئه‌ڵێ مه‌ترسه تۆ نامری و ناتوانی بژیت ئه‌و که‌سه کوێر ئه‌بێت.
میوان :میوان له خه‌ودا بۆ سک پڕ مژده‌ی له‌دایک بوونی کوڕه ، بۆ خه‌ڵکی تریش مانای ده‌ست که‌وتنی پاره‌یه.
کچ :ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له خه‌ویا کچێک ببینێ ئه‌وه دوژمنه‌که‌ی بینیوه ، له‌خه‌ودا بینینی کچێکی جوانی نه‌ناسراو مانای مژده‌ی هه‌واڵێکی خۆشه ، کچی نه‌ناسراو له‌کچی ناسراو باشتره ، بینینی کچێک یان ئافره‌تێکی روو گرژ مانای هه‌واڵێکی ناخۆشه ،بینینی کچی جوان له خه‌ودامانای خۆشی و کامه‌رانی وخێر و سه‌رکه‌وتنه ،کچی لاواز مانای هه‌ژاری و ده‌ست کورتی یه ، کچ له خه‌ویا ببێته پیرێژن مانای ئه‌وه‌یه باری ئاینی زۆر باشه ، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر پیرێژن ببێته کچ مانای ئه‌وه‌یه وه‌ک جاران به‌هێزو به توانا ئه‌بێت.
ڕۆژ :ته‌واو بوونی شه‌و و هاتنی رۆژ مانای ته‌واو بوونی غه‌م و په‌ژاره‌یه ، هه‌روه‌ها نوێ کردنه‌وه‌ی جل و به‌رگ وهاوسه‌رو منداڵه هه‌روه‌ها مانای رزگار بوونی به‌ندکراو وکردنه‌وه‌ی ده‌رگای خێر‌و خۆشیه.
ڕووباری هه‌نگوین :مانای قورئانی پیرۆز‌و زانسته.
ده‌نگی ناو ته‌له‌فۆن :ده‌نگه‌که له‌خه‌ودا چۆن له ته‌له‌فۆنه‌وه بۆت هات و بیستت له‌ژیانیش دا وه‌ک خۆی رووئه‌دات ،ئه‌گه‌ر ئاگاداریان کردیته‌وه که کارێکت به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و نابێ ئه‌نجامی بده‌یت ئه‌بێ ئه‌و کاره ئه‌نجام نه‌ده‌یت ، یان ئه‌وه‌ی له‌خه‌ودا بیستت مژده بوو ئه‌وه مژده‌یه‌کت بۆ دێت.
دیاری :له‌خه‌ودا دل خۆشی یه هه‌روه‌ک خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{ بل انتم بهدیتکم تفرحون }} سوره‌تی نمل " 36 " هه‌روه‌ها دیاری مانای خۆشه‌ویستی یه ، یان خواز بێنی کردنه ، ئه‌و که‌سه‌ی وه‌ک دیاری قاپێ خورمای بدرێتێ کچه‌که‌ی شوو ئه‌که‌ت