به شی (3)
1) : كه روێشك :که‌روێشك له خه‌ودا ئافره‌ته ، ئه‌وه‌ی که‌روێشکێکی ده‌ست که‌وێت ئه‌وه ژن دێنێ ، ئه‌گه‌ر که‌روێشکه‌که سه‌ر ببڕێت ئه‌وه ژنه‌که‌ی بۆ نامێنێته‌وه ، هه‌روه‌ها ووتراوه که‌روێشك پیاوێکی ترسنۆکه ، یان ئافره‌تێکی باش نی یه ، ئه‌وه‌ی هه‌ندێ گۆشت و پێستی که‌روێشکی بدرێتێ له ئافره‌تێکه‌وه هه‌ندێ پاره‌و یارمه‌تی پێ ده‌گات ، ئه‌وه‌ی که‌روێشکێکی بچکۆله‌ی نێره بگرێت کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر دێت.
.
2) : شه یتان :بینینی شه‌یتان له‌خه‌ودا مانای هه‌ڵه‌کردنه ، له یه‌کێ له پیاو چاکانیان پرسی ووتیان ئایا شه‌یتان ده‌نوێ ؟ پیاو چاکه‌که له‌وه‌ڵام دا پێ که‌نی و ووتی ئه‌گه‌ر شه‌یتان بنوێت ئه‌وه به‌چاکی ده‌هه‌سێینه‌وه ، هه‌روه‌ها بینینی شه‌یتان له‌خه‌ودا مانای نوێژ نه‌کردن وپاره دزین و گوناه کردنه ، هه‌روه‌ها فێڵ و فێڵ بازی و سحر حه‌سودی و جیابونه‌وه‌ی ژن و مێرده ، شه‌یتان له خه‌ودا پادشایه‌کی زۆردار‌و کافر‌و بێ ئیمانه ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له خه‌ودا ببینێ بۆته شه‌یتان ئه‌و که‌سه کوێر ئه‌بێ یان چاوی تێك ئه‌چێت و باش نابینێ یان له دینه‌که‌ی هه‌ڵده‌گه‌رێته‌وه یان به فێڵ و فێڵ بازی و قۆڵ بڕینه‌وه هه‌ندێ پاره‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێ یان ئه‌توانێ دوژمنانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێ ، ئه‌وه‌ی شه‌یتان بکوژێ ئه‌وه فێڵ بازێکی وه‌ك شه‌یتان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێ.
3) : ناو : ئه‌گه‌ر یه‌کێك له‌خه‌ودا ناوی گۆڕاو بوه ناوێکی دیکه هه‌روه‌ك ئه‌و ناوه‌ی له خه‌ودا لێیان نا یان به‌و ناوه‌ی له‌خه‌ودا بانگیان کرد به پێی ئه‌وناوه باری ژیانی ئه‌و که‌سه ئه‌گۆردرێ ، ئه‌گه‌ر ناوی ببێته (کامه‌ران ) له خۆشی دا ئه‌ژێ ئه‌گه‌ر ببێته (صالح) ده‌بێته پیاوێکی چاك و خوا ناس ئه‌گه‌ر ببێته ( چیا ) ئه‌وه شکۆمه‌ند ئه‌بێت ئه‌گه‌ر ببێته (گوڵزار) لای خه‌ڵکی خۆشه‌ویست ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر له‌خه‌ودا ناوی ( شه‌ل و کوێر ) به‌ناوی یه‌کێکه‌وه بنوسێ یان بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ناوی ( چالاك ) بێت و به ناوی (چالاکه شه‌ل ) بانگی بکه‌ن له داهاتودا شه‌ل ئه‌بێت یان به‌ناوی (چالاکه کوێر) بانگی بکه‌ن له‌داهاتودا کوێر ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ناوێکی ناخۆشی لێ ئه‌نێن ئه‌و که‌سه له ژیاندا شه‌رمه‌زارو عه‌یبدار ئه‌بێت یان توشی نه‌خۆشی ئه‌بێت ، ناوی خۆش خۆشی و شادی دێنێ ..
4) : باینجان : له کاتی خۆیی دا ده‌ست که‌وتنی خێر و رزقه به هه‌وڵێکی که‌م ، ئه‌گه‌ر کاتی خۆی نه‌بێت باش نی یه ، خواردنی باینجان له خه‌ودا مانای کین ده‌ربڕین و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه بۆ راوچیش راوێکی چاك و خێر‌و خۆشی و به ره كه ته ..
5) ده رگا : ده‌رگای کراوه ده‌رگای رزقه ، چۆنیه‌تی ده‌رگای ماڵ چۆنیه‌تی ئافره‌ت ده‌رده‌بڕێ ده‌رگای دانه‌خراو یان ده‌رگای کراوه مانای ئه‌وه‌یه ئافره‌ته‌که ژنه‌و به ته‌مه‌نیشه ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك ده‌رگای ماڵێکی له‌ئاسن دروست کراوی داخست ئه‌و که‌سه ژن دێنێ ئه‌گه‌ر ئافره‌تیش بوو شووئه‌کات ، تێكچونی ده‌رگا مانای تێك چونی باری ژیانی خاوه‌ن خانوه‌که‌یه ، ده‌رچونی ده‌رگا له جێێ خۆی یان سووتان یان شکانی کاره‌ساته ، ده‌رگای بچووك له ناوه‌راستی ده‌رگای گه‌وره‌دا ببیندرێ باش نی یه چونکه ده‌بێته هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی نهێنی ئه‌و ماڵه ، ده‌رگای نوێ و پته‌و جوان زۆر باشه و باری دانیشتوانی ماڵه‌که ده‌رده‌بڕێ ، بازدانی شێر له‌سه‌ر ده‌رگای ماڵ مانای ئه‌وه‌یه چه‌ند پیاوێکی به‌دکار چاویان له ئافره‌تی ئه‌و ماڵه‌یه ، ئه‌و که‌سه‌ی بگه‌ڕێ و ده‌رگای ماڵیان نه‌دۆزێته‌وه ئه وه له دونیادا سه‌ری لێ شێواوه ، ئه‌وه‌ی ده‌رگای زۆری له به‌رده‌م دا بکرێته‌وه کار‌و باری له ژیان دا چاك ئه‌بێت ده‌رچون له ژوورێکی ته‌سك و تاریك به رێگه‌ی ده‌رگایه‌که‌وه بۆ گۆره‌پانێکی سه‌وزو فره‌وان مانای رزق و خۆشی و کامه‌رانی یه چونه ژووره‌وه له ده‌رگایه‌کی نه‌ناسراو سه‌رکه‌وتنه به‌سه‌ر دوژمن ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له ده‌رگایه‌که‌وه ده‌رچێت و سروشتێکی زۆر جوان ببینێ ئه و که‌سه ئه‌مرێ و ئه‌چێته به‌هه‌شت ئه‌گه‌رله ده‌رگاکه ده‌رچو بۆگه‌نی و تاریکی و ئاگرو دوکه‌ڵی بینی
ئه و كه سه جێ ی دۆزه خه .
6) : پاقله :: پاقله‌ی ته‌ڕ خه‌مه ،پاقله‌ی ووشك پاره‌و خۆشی یه ، پاقله‌ی سه‌وز رزق و جل و به‌رگ و پاك و خاوێنیه).
7): گریان :ئه‌گه‌ر گریان ره‌ش پۆشی وله‌خۆدانی له‌گه‌ڵ دا بێت مانای خه‌م وخه‌فه‌ته ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له ترسی خوا یان به هۆی خوێندنی قورئانی پیرۆز یان به هۆی په‌شیمانی له‌کرده‌وه‌یه‌كی ناڕه‌وا بگریه‌ت ئه‌وه مانای خۆشی و شادی یه و هه‌روه‌ها مانای باران بارین و ته‌مه‌ن درێژی وخوا په‌رستنه..
8) : سامان : بۆ هه‌ژار تێك چوونی باری ژیانه ،هه‌روه‌ها هاوسه‌رو کرده‌وه‌ی چاکه ، سامان بۆ نه‌خۆش گۆڕه که‌یه‌تی.
9) : قه سپ : له خه‌ودا رزقه ، خواردنی قه‌سپ له خه‌ودا مانای ده‌ست که‌وتنی پاره‌ی حه‌ڵاڵه وئه‌و رزق و پاره‌یه‌ش کاتی یه و به‌رده‌وام نابێت..
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 10-03-2011 در ساعت 10:14 AM
|