10-04-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
به شى ( 29 )
: پەپوولە
لەخەودا مانای نەزانی و نەبوونی شارەزایی لە بارەی خزمەت کردنی ئاغاو پاشاو دەسەڵاتداردا ، هەرەوها بینینی پەپوولە لەخەودا بە مانای خۆشەویستی و خۆ بەخت کردن و ترس و ئاگرپەرستن دێت، خوای گەورە لەقوڕئانی پیروزدا ئەفەرموێ (( یوم یکون الناس کالفراش المبتوت )) سوڕەتی القارعە ئایەتی ژمارە 4
پەپوولە دوژمنێکی بێ دەسەڵات و سەرشۆڕو مل کەچە ، پەپوولە بۆ جوتیار مانای دەست بەتاڵی و بێ ئیش و کارییە ، هەروەها ڕازی نەبوونە بە ئافرەتی خراپە کار ، پەپوولەی کرمی ئاوریشم بە مانای ئەو کەسانە دێت کە تا کۆتایی تەمەنیان خزمەتی خەڵکی ئەکەن و لەشەڕو ئاژاوە خۆیان دوور خستۆتەوە ، ووتراوە لەوانەشە کۆتایی کارو پیشە بێت یان کۆتایی تەمەن بێت .
: کوشتن
ئەو کەسەی لەخەودا خۆی بکوژێ تۆبە ئەکات ، ئەو کەسەی لەخەودا یەکێك بکوژێ گوناهێکی گەورە ئەکات و کوژراوەکەش ئەکەوێتە خێرو خۆشی ، هەروەها ئەوکەسەی لەخەودا یەکێك بکوژێ غەم و خەفەتی نامێنێ وەك خوای گەورە له قوڕئانی پیرۆزدا ئەفەرموێ (( و قتلت نفسا فنجیناك من الغم )) سوڕەتی طە ئایەتی ژمارە 40
بەندە لەخەودا ببینێ ئاغاکەی ئەی کوژێ ئازاد ئەکرێت ، ئەوکەسەی لە خەودا بکوژرێت و نەزانێ کێ کوشتویەتی ئەو کەسە شەریعەتی پشتگوێ خستوە ، ئەگەر بزانێ کێ کوشتی ئەوە کوژراوەکە زاڵ ئەبێت بەسەر ئەوەی کوشتویەتی، ئەو کەسەی بە زوڵم یەکێك بکوژێت ئەو کەسە یاخی بوە ، ئەوکەسەی لەخەودا دان بەوەیا بنێ کە یەکێکی کوشتوە ئەو کەسە شکۆمەندوپایە بەرزو دەسەڵات دار ئەبێت ، وەك خوای گەورە لەقوڕئانی پیرۆزدا ئەفەرموێ (( ربی انی قتلت منهم نفسا فاخافان یقتلون )) سوڕەتی القصص ئایەتی ژمارە 33
هەروەها ووتراوە ئەو کەسەی لەخەودا یەکێك بکوژێ نوێژ تەرك ئەکات ، ئەو کەسەی لەخەودا کوڕی خۆی بکوژێ ڕزقی فرەوان ئەبێت ، ئەوکەسەی لە پێناوی خوای گەورەدا بکوژرێ ئەو کەسە پەیمان و بەڵێنی بەجێ ئەهێنێ و قازانج ئەکات .
: شوێنەوار
شوێنەواری خانوو لەخەودا بیرەوەری و ئامۆژگاری یە ، یان ژمارەی ئەوساڵانەیە کە ئەوکەسەی خەوەکەی بینیوە لەو ناوچەیە دوورکەوتۆتەوە ، نوێ کردنەوەی شوێنەوارەکان مانای چاکە کردن و دوورکەوتنەوەیە لە خراپە کاری .
: کوڵخانی گەرماو (حەمام)
لە خەودا جێگری پاشایەو باج و پارەی ووڵات کۆئەکاتەوە و هەر ئەویش بۆ ووڵات خەرجی ئەکات ، کوڵخان لە خەودا زۆر باشە و ئەو کەسەی لەخەودا کوڵخان دروست بکات ئەکەوێتە خێرو خۆشی .
: جل و بەرگی حەج وعمڕە
ئەو کەسەی لەخەودا بە جل و بەرگی سپی لە حەج یان لە عمرە دا بێت ئەگەر هاوسەری نەبێت زەماوەند ئەکات ، ئەگەر هاوسەریشی هەبێت تەلاقی ئەدات و ئەگەر نەخۆشیش بێت ئەمرێ ، ئەو کەسەی لەخەودا ببینێ خۆی و هاوسەرەکەی جلی ئیحرامیان لەبەرە هاوسەرەکەی تەڵاق ئەدات .
: ڕاوەستان لەسەر سەر
ئەوکەسەی لەخەودا ببینێ لەسەر سەر وەستاوە بەهێز ئەبێت و کاروباری داهاتووی دونیای خۆش و ئاسان ئەبێت و لە دونیادا هەر چی بوێت بۆی ئەبێت و هەموو شتێکی دەست ئەکەوێ ، هەروەها ئەو کەسەی لەسەر سەر بوەستێ و دەمی بکاتەوەو نان لە دەمی دەرچێت ئەو کەسە کاروباری ژیانی تێك ئەچێت.
: پینەدۆز (اسکافی)
پینەدۆزی تایبەت بە پێڵاوی ئافرەتان لەخەودا ئەوکەسەیە کە هاوسەرگیری ڕێك ئەخات ، پینەدۆزی تایبەت بە پێڵاوی پیاوان خزمەتکارە ، بینینی پینە دۆز لەخەودا مانای بەدەست هێنانی پارەو ڕزقەو هەوڵدانە بۆ بەدەست هێنانی پارەو قازانجی زیاتر و یارمەتی دانی منداڵ و هاوسەرە ، پینەدۆزی نەناسراو دابەش کەری میراتە .
قوربان :
ئەوکەسەی لەخەودا قوربان سەربڕێت و بیکاتە خێر ئەو کەسە قوربانێکی لەسەر بوەو خێرەکەی خۆی کردوە ، یان لە گیروگرفت رزگاری ئەبێت ، لەوانەیە ئەو پارەو ڕزقە بێت کە لە مەڕو ماڵاتەوە بۆیان دێت ، هەروەها قوربان لەخەودا بە مانای دەست گرتنە سەر کاروباری دابەشکردنی پارە دێت ، ئەو کەسەی لەخەودا قوربان بکاتە خێر غەم و خەفەتی نامێنێ وئەکەویتە ناو خێر و بەرەکەت ،ئافرەتی دوو گیان لەخەودا قوربان بکاتە خێر کوڕێکی باشی ئەبێت ، بەدیل گیراو لەخەودا قوربان سەربڕێت و بیکاتە خێر ئازاد ئەکرێت ، قەرزار قوربان بکاتە خێر قەرزەکەی ئەداتەوەو دەوڵەمەندیش ئەبێت ئەگەر بترسێ و دڵ تەنگ بێت ئارام و دڵخۆش و کامەران ئەبێت ئەگەر حەجی نەکردبێ ئەچێتە حەج ، ئەگەر جەنگاوەریش بێت سەرئەکەوێت ، ئەو کەسەی لەخەودا قوربان بکاتە خێرو بەشێکی گۆشتەکە بشارێتەوە ئەو کەسە لەگەڵ خوای گەورە درۆ ئەکات ، نەخۆش لەخەودا قوربان سەربڕێت و بیکاتە خێر یان ئەمرێ یان چاك ئەبێتەوە .
دڵخۆشی :
کافر و بێ ئیمان و یاخی بوو لە خەودا دڵخۆش و کامەران بێت تۆبە ئەکات ، هەروەها ئەو کەسەی لە تەنگانە دا بێت و لەخەودا دڵخۆش و کامەران بێت خوای گەورە لە تەنگانە ڕزگاری ئەکات .
دڵتەنگی :
لەخەودا مانای کەم بونەوەی ڕزقە یان نیشانەی ئەنجامی ئەو کارە نارەوایانەیە کە لە ژیانی ڕۆژانەی دا پێ ی هەستاوەو کاری کردوە لە ژیانی ئاسایی خۆی .
ئاسکە :
لەخەودا بە مانای ئافرەت ومنداڵی باش دێت ، ئەو کەسەی لەخەودا ئاسکەیەکی دەست کەوێت ڕزقی فرەوان ئەبێت و ئەگەر هاوسەری نەبیت زەماوەند ئەکات هاوسەری هەبیت کوڕیان ئەبێت یان میراتی بۆ ئەمێنێتەوە ، ئەو کەسەی لەخەودا ئاسکەیەك سەربڕێت کچیکی جوان ئەخوازێت ، ئەو کەسەی لەخەودا ئاسکە ببینیت و ئاسکەکە ڕابکات ئەوە هاوسەرەکەی بەقسەی ناکات ئاسکەی شاخدار ( ئاسکە کەتییرە) لەخەودا تاج و کەسایەتی چاك و ئازایە وسەرکەوتنە بەسەر دوژمنان ، بینینی ئەم جۆرە ئاسکانە مانای بینینی کەسێکی لێهاتوو دەسەڵات دارە کە لەچیاکان دا ئەژێ و خواردنیشی حەڵاڵە ، ئەو کەسەی لەخەودا سەری ببیتە سەری ئاسکەی کێوی لەژیان دا سەربەرز و شکۆمەند و پایە بەرز ئەبێت .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|