11-13-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خۆت كردۆته قوربانی چی؟ ئێمه هه‌موو قوربانییه‌كانی تر بووین كه بۆ رۆژانێك، ده‌ست له ئه‌ژنۆ، خه‌ممان له‌باوه‌ش بوو. تۆ چی؟ تۆ كه بۆ یه‌كجاریش، خۆت نه‌كرده ساحێبی ئه‌و بازه‌ڕاو‌و گورگه ڕاوه. ئێره‌ت كردۆته جێگا‌و مه‌نزڵگای ئێواران‌و له ئێوارانیش بۆ ساتێك تێنه‌گه‌یشتی شه‌و به چێ ده‌ڵێن؟ ئێره‌ت كردۆته ئه‌و شوێنه‌ی كه هه‌لاجه‌كان هه‌موو جله كۆنه‌كانی مێژووی ئه‌م ناوچه‌یان كرد به‌سه‌رین. تا تۆ له‌سه‌ری بخه‌ویت‌و به ئاره‌زوو ... خه‌و ببینی. به ته‌مای چیت؟ چایه‌كه‌ی جاران، یان ...؟ چایت بۆ تێكه‌م،. هه‌ڵده‌سا‌و ده‌چووه به‌ر سه‌ماوه‌ره‌كه‌و چاییه‌كه‌ی له سه‌رسینیه‌كی باریكی درێژ داده‌نا‌و له‌دووره‌وه‌به قاچ رای ده‌كێشا بۆ لات‌و شه‌كره‌كه‌شی دوان دوان، بۆتی فڕه ده‌دا. ماوه‌یه‌ك له بوومه‌لێڵی لای په‌نجه‌ره‌كه ورد ده‌بۆوه. دیسان ده‌ستی پێده‌كرده‌وه. ده‌ی! باسی شێتیت بۆ بكه‌م. كوڕم له‌م دنیایه شێتی وامان ده‌ست ناكه‌وێ. زۆر بوون خۆیان به شێت زانیوه. به‌ڵام قه‌د تێنه‌گه‌یشتن كه چین؟ ئه‌مه باسێكه كه له مێژه خۆمم پێوه سه‌رقاڵ كردوه. یه‌كه‌م جار هاتم وه‌ك پرۆژه‌یه‌ك له سه‌ر باری ده‌روونی شێت لێكۆڵینه‌وه بكه‌م‌و بیناسم. كورد واته‌نی ئه‌وه‌نده دۆزه دۆزه‌م كرد هه‌تا رۆژێك كه بیرم له‌خۆم كرده‌وه ته‌واوی شێتخانه‌كان گه‌ڕِابووم. دنیایه‌كی سه‌یریان بوو. ئه‌وه‌نده له گه‌ڵ راستییه‌كان ده‌دوان، له‌ملاو لا باسم له باسه‌كانی شێت‌و كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر شێتخانه‌كان بوو. ته‌نانه‌ت هه‌ر شارێك چه‌ندین شێتخانه‌م لێ كرده‌وه.
خۆی تێك نه‌ده‌دا. چاوی به‌رز ڕاگرتبوو. جارجارێك ته‌زبێحه‌كه‌ی به‌توندی هه‌ڵده‌سوڕان. بیره‌كانی قوڵتر ده‌كرد‌و كه‌مێك راوه‌ستا. له‌سه‌رخۆ قسه‌كانی باس ده‌كرد‌و خۆشی پێداگری ده‌كرد. ده‌هاته‌وه سه‌رباسه‌كه‌ی. شێتی؟ لادێیه‌كان؟ ئه‌وانه شێتێكی سه‌یرن. به‌ڕاستی له شێتی تێگه‌یشتبون. بروانه شێته‌كه‌ی ئاوایی ... بۆیه‌كجاریش جنێوێك نه‌هاته ده‌میا‌و به‌ڵام شێتی ئاوایی ... ته‌نیا به جنێوه گرتوویه‌تی. لێی گه‌ڕێ!! بائه‌وه‌نده باسی نه‌كه‌ین! ئێواره‌یه، چاییه‌كی دیكه‌ت بۆ تێكه‌م؟ قورشكه‌كه‌م له‌سه‌ر سینیه‌كه داده‌نا‌و دیسان به قاچی سینیه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕانده‌وه. ئه‌مجاره چایه‌كه‌ی ره‌ش تێده‌كرد و ده‌یگوت: ئه‌م چاییه‌ش وه‌ك ته‌زبێحه‌كه‌مان وایه، هه‌رچه‌ند هه‌ڵی ده‌سوڕێنین، ئێستاش نازانین چه‌ند ده‌نكه. چاییه‌كه‌ش وایه.
ئه‌مه هه‌موو ئه‌و قسانه بوو كه له سه‌ره‌مه‌رگیشدا ده‌ی‌كرد‌و دڵی خۆیشی لێی هاڵ ده‌بۆوه، شه‌وان كاتێك خۆی له بن باخه‌ڵی سه‌رینه‌كان ده‌كرد، خۆی له خۆیدا، دنیادیده‌یه‌كی شێت، شێتی به شێت بوون ده‌كرد، هه‌میشه شێتبوون‌و فه‌لسه‌فه‌ی بۆ شه‌و‌و بۆ داره‌كانی سه‌رمیچه‌كه باس ده‌كرد‌و لێی ده‌كۆڵیه‌وه. چرا فانۆسێكی تۆزگرتووی، له‌تاقه‌كه دانابوو، له شوقه‌كه‌یشی بێزاربوو، به‌ڵام خۆی له برق‌و له رۆشنایی ده‌شارده‌وه. ده‌یگوت چیت ده‌ست ده‌كه‌وێ؟ چی‌یه؟ ئه‌مه هه‌موو ده‌بێ ده‌رسی شێتی بخوێنن، ئه‌گینا ناتوانن له حیكمه‌تی ئه‌م چرایه تێبگه‌ن؟! چیه بۆ وا سه‌یرم ده‌كه‌یت! شێتێكی ته‌واوم؟ ئه‌وه‌نده‌ش كه له‌م تاریكیه دانشتووم سه‌یری شێته‌كان ده‌كه‌م‌و لێیان تێده‌گه‌م. بریا ئه‌وه‌نده‌ی شێته‌كان دڵم راست بوایه‌و هه‌موو نهێنیه‌كانم له‌م ته‌زبێحه مورو خڕانه كۆكردبایه‌و به‌سوڕێك ئه‌وانه كه خۆیان ده‌یانتوانی خۆیان بگرتایه‌و ئه‌وانه‌ش كه نه‌یانتوانایه بكه‌وتنایه خواره‌وه. ئه‌وانه‌ش كه خۆیان نه‌گرتایه با بكه‌وتاین‌و فڕٍیان به‌سه‌ر راسه‌وه نه‌ده‌ما. هه‌ڵسه ده‌ی! هه‌ڵسه! موشكیله‌ی من ئه‌وه‌یه كه راستیه‌كان هه‌موویان كه‌وتنه خواره‌وه‌و نا‌وێرن سواری ئه‌م هه‌ڵسوڕ هه‌ڵسووڕه بن. خۆت چاك ده‌زانی من ئێسته‌ش نه‌مزانی چه‌ند ده‌نكه ئه‌م ته‌زبێحه؟ نه نامه‌وێت بزانم. ئه‌وه‌نده‌م به‌سه‌كه راستیه‌ك سواركه‌م‌و بتوانێ خۆی بگرێته‌وه. نا !!! ناتوانن خۆیان بگرن....نا،
ئه‌مه‌ی گوت‌و خۆی كرده نێو پێخه‌فه‌كه‌ی‌و ه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|