12-30-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شكاني شوشه :بینینی شکانی شوینیکی لەش لە خەوندا مانای ئەوەیە لەلایەن خزمان ئازارت پئ دەگات
سه عات :ئةكةر كةسيك لة خةودا سةعات بكةن دةستى و ئالتون لةدةستيدا بشكيت ليكدانةوةى ئةم خةونة
كوشتني دوپشك :بینینی کوشتنی دوپشک بەمانای سەرکەوتنە بەسەر دوژمنان‌دا
قوڕئانی پیرۆز:: قوڕئان خوێندن له‌خه‌ودا شکۆمه‌ندی و خۆشی و سه‌رکه‌وتنه ، ئه‌و که‌سه‌ی بێ ئه‌وه‌ی قوڕئانی پێ بێت ئایه‌ته‌کانی قوڕئان بخوێنێ ئه‌و که‌سه له‌سه‌ر هه‌قه و داواکاریه که‌شی ڕه‌وایه و باوه‌ڕی به خوا هه‌یه و حه‌زی له چاکه‌یه و دوره له خه‌راپه کاری ، ئه‌و که‌سه‌ی قوڕئان بخوێنێ و بزانێ چی تیا نوسراوه ئه‌و که‌سه زیره‌که ، ئه‌و که‌سه‌ی قوڕئانی بۆ بخوێندرێته‌وه و گوێ ی لێ نه‌گرێ یان قه‌بوڵی نه‌کات خوای گه‌وره سزای ئه‌دات یان به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات داره‌وه ئازار ئه‌کێشێ ، نه خوێنده‌وار قوڕئان بخوێنێ ئه‌مرێ ، خه‌تم کردنی قوڕئانی پیرۆز له خه‌ودا مانای به‌دی هاتنی نیاز‌و مه‌به‌سته ، ئه‌وکه‌سه‌ی ئایه‌تی قوڕئانی پیرۆز له‌سه‌ر گۆزه بنوسێ ئه‌و که‌سه به ئاره‌زوی خۆی قوڕئان شی ئه‌کاته‌وه ، ئه‌و که‌سه‌ی ئایه‌تی قوڕئانی پیرۆز له‌سه‌ر زه‌وی بنوسێ ئه‌و که‌سه کافر‌و بێ ئیمانه ، خویندن و ده‌رخ کردن و له‌به‌رکردنی ئایه‌ته‌کانی قوڕئانی پیرۆز له خه‌ودا پاره‌و موڵك و ده‌ستکه‌وتی زۆره ، ئه‌و که‌سه‌ی به چاکی گوێ له قوڕئان خویندنه‌وه بگرێت له شه‌ڕو ئاژاوه دوور ئه‌بێت ، نه‌خۆش له‌خه‌ودا قوڕئان بخوێنێت چاك ئه‌بێته‌وه .
نوێژکردن :: ئه‌وکه‌سه‌ی له بێستانێك یان له‌باغێك نوێژ بکات داوای ڕه‌حمه‌ت له خوای گه‌وره ئه‌کات ، ئه‌گه‌ر له کێلگه‌ی کشتوکاڵی نوێژبکات
قه‌رزه‌کانی ئه‌داته‌وه ، ئه‌و که‌سه‌ی به دانیشتنه‌وه نوێژبکات نه‌خۆش ئه‌که‌وێ ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا بینی له مزگه‌وت نوێژی کرد‌و ده‌رچوه ده‌ره‌وه ئه‌وه مانای خێر‌و خۆشی یه ، ئه‌گه‌ر له خه‌ودا به سواری ئه‌سپ نوێژ بکات توشی ترسێکی زۆر ئه‌بێت ، مامۆستا و ئیمامی مزگه‌وت له‌کاتی جه‌نگ پێش نوێژی موسولمانان بکه‌ن سه‌رکه‌وتن به ده‌ست دێنن ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له خه‌ودا ببینێ ئه‌وه کاتی نوێژ هات و به‌سه‌ر چوو جێ یه‌ك نییه نویژی لێ بکات کاروباری ئه‌و که‌سه له باره‌ی دین و دونیا دوا ئه‌خرێت ، ئه‌و که‌سه‌ی به ته‌واوی نوێژه‌که‌ی بکات و سه‌لامیش بداته‌وه ئه‌و که‌سه‌غه‌م و خه‌فه‌تی نامێنێ ، ئه‌گه‌ر نوێژ بکات بێ سه‌لام دانه‌وه هه‌ڵسێت ئه‌و که‌سه ئاگای له سه‌رمایه‌که‌ی نی یه ، ئه‌و که‌سه‌ی به ڕووتی نوێژبکات باش نی یه ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا له مزگه‌وت له‌کاتی نوێژ کردن له پێش مه‌لاکه سوجده به‌رێت و هه‌ڵسێته‌وه ئه‌و که‌سه ڕێز له باوك و دایکی ناگرێت و به پێچه‌وانه‌ی خواست و مه‌به‌ستی ئه‌وان هه‌ڵس و که‌وت ئه‌کات ، ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك له خه‌ودا پێش نوێژی پیاوان بکات ئه‌مرێ ، ئه‌وکه‌سه‌ی له کاتی نوێژدا ڕوو له قیبله نه‌کات ئه‌و که‌سه پشتی له ئاینی ئیسلام کردوه ، دوو ڕکه‌عه‌ت نوێژی فه‌رز له خه‌ودا سه‌فه‌ره ، نوێژی به‌یانیپه‌یمان و سوێند خواردنه ، نوێژی نیوه‌ڕۆ تۆبه کردن و به‌دی هاتنی نیاز‌و مه‌به‌سته ، نوێژی عه‌سر سه‌رکه‌وتن و سوێند خواردنه ، نوێژی مه‌غریبهه‌سانه‌وه‌و به‌دی هاتنی ئامانج و مردنی باوکه یان دایك ، نوێژی عیشا ته‌واو بوونی ته‌مه‌نه یان خۆ ئاماده کردنه بۆ سه‌فه‌ر یان زه‌ماوه‌نده یان ڕۆیشتنه‌له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکی تر، نویژی جه‌نازه له خوا پاڕانه‌وه‌یه یان که‌م و کورتی رکعه‌ته‌کانی نوێژه .
به‌ڕۆژوو بوون :: ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ به‌ڕۆژووه تۆبه ئه‌کات یان له کفرکردن په‌شیمان ئه‌بێته‌وه یان ئه‌چێته حه‌ج یان کوڕیان ئه‌بێت ،
ئه‌گه‌ر له‌خه‌ودا بینی مانگی ڕه‌مه‌زانه‌و به‌ڕۆژووه ئه‌و که‌سه ئه‌گه‌ر نه‌خوێنده‌وار بێت ئایه‌ته‌کانی قوڕئانی پیرۆز ده‌رخ ئه‌کات ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بێتچاك ئه‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر غه‌مبار بێت غه‌م و خه‌فه‌تی نامێنێ یان قه‌رزار بێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌ڕۆژوو بێت و ڕۆژووه‌که‌ی بشکێنێئه‌و که‌سه یان نه‌خۆش ئه‌که‌وێ یان فێڵ له موسوڵمانێك ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ له‌مانگی ڕه‌مه‌زان دا به‌ڕۆژووه‌و به ئه‌نقه‌ست ڕۆژووه‌که‌ی بشکێنێ پیاوێك ئه‌کوژێ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ مانگی ڕه‌مه‌زانه‌و به ڕۆژوو نی یه سه‌فه‌ر ئه‌کات ، نه‌خۆش له‌خه‌ودا ببینێبه ڕۆژووه چاك ئه‌بێته‌وه .
موسوڵمان :: موسوڵمان بوون له‌خه‌ودا ڕێك و پێکی و ڕاستی ئاینی ئیسلام ده‌رده‌بڕێ ، ئه‌گه‌ر کافرێك له‌خه‌ودا بینی بووه موسوڵمان و ڕوو له قیبله نوێژی کرد‌و له‌خوای گه‌وره پاڕایه‌وه و سوپاس و ستایشی خوای گه‌وره‌ی کرد خوا هیدایه‌تی ئه‌دات و دێته سه‌ر ڕێگه‌ی هه‌ق که ڕێگه‌ی ئاینی ئیسلامه ، هه‌ر کافرێك له خه‌ودا ببیندرێ له به‌هه‌شته یان له ناو پاپۆڕێکه و له ده‌ریادا ئه‌گه‌ڕێ ئه‌بێته موسوڵمان ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا شه‌هاده‌ت بێنێ ئه‌گه‌ر له باوك و دایکی دووریش بێت سه‌ردانیان ئه‌کات .
له خوا پاڕانه‌وه :: له خه‌ودا له‌کاتی نوێژ کردن له خوای گه‌وره بپاڕێیته‌وه مانای فره‌وان بوون و زیاد بوونی ڕزقه ، ئه‌گه‌ر له‌کاتی نوێژدانه‌بێت ته‌مه‌ن درێژی و سه‌رکه‌وتنه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا له‌خوای گه‌وره بپاڕێته‌وه خوای گه‌وره‌و میهره‌بان لی ی خۆش ئه‌بێت و منداڵ و پاره‌و سامانی پێ ئه‌به‌خشێ ، ئه‌گه‌ر به ئافره‌تێك بوترێ له خوای گه‌وره بپاڕێوه ئه‌و ئافره‌ته زینا ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی ڕوو له قیبله نوێژ بکات و له خوای گه‌وره بپاڕێته‌وه خوا لی ی قه‌بووڵ ئه‌کات ئه‌گه‌ر ڕوو له‌قیبله نه‌بێت گوناهێك ئه‌کات وله پاشان دا تۆبه ئه‌کات .
دوعا کردن :: ئه‌گه‌ر دوعا کردنه‌که به‌ڕۆژو له‌کاتی نوێژدا بێت ئه‌وه خوا په‌رستنه ، دوعا کردن مانای به‌دیهاتنی نیاز‌و ئامانجه یان کوڕه ، ئه‌گه‌ر دوعاکه به‌ده‌نگی به‌رزوهاوار بوو ئه‌وه مانای گیروگرفت و ئاژاوه‌یه ، له وانه‌یه دوعا کردن به مانای نوێژ کردنیش بێت ، دوعای بێ ده‌نگ کوڕه یان خێر‌و خۆشی یه .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|