02-26-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شانۆنامه : شهيدا
شانۆنامه
شهيدا
نوسینی: سه‌لاح محه‌مه‌دی
ئاوڕدانهوهيێک له"بلبل سرگشته" نوسينی"علی نصيريان"
کايهکان:
بێژه‌ر
باوک
کچ
کوڕ
باوه‌ژن
دهزگيرانی کچ
نوشته‌نوس
1)
بێژه‌ر: کاتی منداڵی چيرۆکی سه‌يرمان ده‌بيست. له‌گه‌ڵيان باڵمان ئه‌گرت و ترس و ئه‌شق و توڕه‌يي فێر ئهبوين. ئێستا که بيری لێئه‌که‌م ئه‌مه‌وێ بزانم کام بهشيم هه‌ڵبژارده. فڕين و ترس يان ئه‌شق و توڕه‌يي؟ تۆ بڵێی ئه‌وکات منيش وام کردايێ وا باوکه له چيرۆکی بولبولی شهيدا کردی؟ وه‌ک کچه ئه‌متوانی چله بگرم و به ده‌نکێ بام و قومێ ئاو رۆژو بگرم؟
ئهيگێڕنهوه پياوێ ژنه‌که‌ی ئه‌مرێ و ژنێتر ئه‌خوازێ. باوه‌ژن بيانوی کوشتنی کوڕه بۆ باوک ئهسازينێ و سه‌ری بڕاوی کوڕ ئه‌کاته قاورمه‌و ئهيخۆن. خۆشکه به پێی ئامۆژگاری نوشته‌نوس ئێسکی برا چاڵ ئه‌کات و چل رۆژ به ده‌نکێ بام و قومێ ئاو بێ پارشێو به‌ربانگ ئه‌کات. شه‌وی چله عابای ئه‌شق و شه‌يدايي ئهکاتهبهر و برا ئه‌بێته بولبولێ شهيدا و چيرۆکی کوشتنی خۆی ئهچريکێنێ.
2)
کچ: روخام. ناتوانم خۆم يهکلا که‌مۆ. جۆرێکم. دڵه‌ڕاوکێمه. ئه‌ترسم. ئه‌ڵێم ئه‌گه‌ر وانه‌بێت. که‌س لێره باسی ناکات. ئه‌گه‌ر وابێت؟ نه وڵامێ، نه پرسيارێ بۆ پرسيارهکانم.باوکم تێشکاوه. قه‌ت وا نهمديبو. مردنی دايکيشم وای لێ نکرده. ناوێرم چاو بڕمه ناو چاوی.خه‌م و توڕه‌يي پێکه‌وه له چاويان. نازانم ئه‌وکات کاميان دێنه قسه. توڕهييهکهی خۆشه. هێشتا ئه‌کرێ بڵێی ره‌نگه وا نه‌بێت.
له‌و هيچ ناگه‌م. ژن بيت و باوهژنيش بيت و... هه‌ر ئه‌و باسه کۆنه. دڵێکيشم ئه‌ڵێ فريو مه‌خۆ. ژنی ماڵ بوايێ نهيئهکرده سيان. پێموتی چومه لای نوشته‌نوس؟
3)
نوشته‌نوس: باوهژنکهي کوشتويهتی. گۆشته‌که‌ی خوارده‌و ئێسکه‌کانی فڕێداوه. حه‌زی له کوڕه کردوه. کوڕه لوتی پيا ناهێنێ. هه‌ربۆيه بوختانی بۆ ئه‌کات و باوک هان ئه‌دا ده‌رمانخواردی کات و سه‌ری بڕاوی بکه‌نه قاورمه. ئه‌بێ ئێسکه‌کانی بدۆزيتهوهو چاڵيان که‌يت. چل رۆژ رۆژوی بێ پارشێو بگری و به‌ربانگت قومێ ئاو و ده‌نکێ بام زياتر نه‌بێت. هه‌مو رۆژێ ئه‌م دۆعا بخوێنه‌و گوڵاو پرژێنی ئێسکه چاڵکراوهکان بکه. چله‌م شه‌و له چۆمه گه‌وره له‌شت پاکۆ که‌و عابای تايبه‌ت له‌به‌ر که.
کچ: عابای تايبه‌ت؟
نوشته‌نوس: جلی ئه‌شق و شه‌يدايي.
کچ: چۆنی بدۆزمه‌وه؟
نوشته‌نوس: هه‌مه. ته‌نيا ئه‌م تاکه له دونيا ماوه. ئه‌وه‌ي کرديه به‌ر سوتا. ئه‌م جله ئه‌توانێ مراوت بات يان بتسوتێنێ. هه‌مو ئه‌و شتانه‌ي وتم به باشی و بێ که‌م و کوڕی بيکه. دودڵ بيت سوتان به‌شته.
4)
کچ: هه‌ر دڵه‌ڕاوکێمه. بڵێی مانای دودڵی بێت. له سوتان ناترسم.
له زبڵدانهکهي ده‌ره‌وه‌ی شار دۆزيمه‌وه. کابرا جۆرێ ته‌ماشای کردم. وتی ئهيبهی بۆ سه‌گه‌که‌ت. بڕێ گاڵته‌شی پێکردم. سوێندی خوارد ئێسکه‌کان هی ئه‌و کاته‌يه وا من ئهمويست. وتم فێرکاری پزيشکيم. پاره‌که‌ي وه‌رگرت و نقهي بڕا.
نازانم ئێسکی ئه‌و بێ يان... به‌ڵام هه‌ستم به‌وی ئه‌زانێ. ده رۆژه چاڵم کرده. خه‌ريکم شێت ئه‌بم.
5)
باوک: زۆرم وت ژن بێنا. ئهيووت تا ژن نه‌هێنی جێت ناهێڵم. تاقه‌ت ناگريت. نامه‌وێ ماڵی به‌ساڵاچووان ببێته لانکی پيری و تهنياييت.هێنده‌ي رێسا تا ئۆقره‌م گرت و ژنم هێنا. ژنێ نه‌زۆک. له‌به‌ر ئه‌وه‌ي جگه ئێوه بۆنی که‌سيتر نه‌که‌م.
6)
کچ: چيرۆکی بولبولی شهيدات بيستووه؟
دهزگيرانی کچ: ره‌نگه کاتی خۆی که‌ڵکی بوبێت. ئێستا جياوازه.
کچ: زۆرابيش به‌ده‌س باوکی کوژرا.
دهزگيرانی کچ: چيرۆک چيرۆکه.ئه‌ته‌وێ منيش بڕوا به کوژرانی براکه‌ت بکه‌م؟ له‌گه‌ڵتا نيم.تۆ... تۆ تێک چوويت.
کچ: شێتم؟
دهزگيرانی کچ: ناسوتی. که‌سيش به‌وجۆره نه‌سوتاوه. واز بێنا. تۆ تێگهيشتويت. فێرکاری دهرونناسيت. براکه‌ت دێته‌وه. بۆ چی و بۆ کوێش چووه نازانم. به‌ڵام دێته‌وه. دڵنيام. دێته‌وه‌و قاقا پێئه‌که‌نێ به‌و... گهوجيهت.
کچ: باوه‌ژنه‌که‌م ساز که.
دهزگيرانی کچ: تۆ ساخ نيت. هاوته‌مه‌نی دايکمه.
کچ: به‌ڵام هێشتا تامی ژن ئه‌دات. له‌بارو ته‌واوه. باوکم پيرهو بێ‌دڵ. چێژێکی بۆی نيه.
دهزگيرانی کچ: به‌سی که.
کچ: ئه‌بێ دڵنيابم.
دهزگيرانی کچ: تا چله خۆت راگره. هاتو درۆی کردبێ. هه‌رچه‌ن دڵنيام نوشته‌نوس راس ناڵێت.
کچ: شه‌وی چله ئه‌سوتێم.
دهزگيرانی کچ: ناسوتی.
کچ: ئه‌سوتێم و وڵام ناگرمه‌وه. نا. دودڵ نيم. ئه‌بێته بولبول و چيرۆکی شهيداييم بۆ ئه‌چڕێ. له‌وه دڵنيام. ئه‌بێته بولبول و دڵم هێلانه‌ي.
«منيش ئه‌ي بولبولی شهيدا وه‌کو تۆم وه‌ها دورم له هێلانه‌و دڵی خۆم»
7)
باوه‌ژن: دوانزه ساڵان بوم درام به شو. نه‌مئه‌زانی مانای شوکردن چييه. مێرده‌که‌م سێ ئه‌وه‌نده‌ي من ته‌مه‌نی بو. دواجار زانيم سيانيتريشی بووه. قسر بو. ته‌نيا حه‌زی له دهسهوملان و ماچ بو. منيش رۆژ له دوای رۆژ ههڵمهدا. ماچه‌کانی سوکنايي پێنه‌ئه‌دام. بهمهي زانی و ته‌ڵاقی دام. ئيتر مانای شو کردنم ئه‌زانی. بێوه‌ژنێ بوم به کچی مابومه‌وه. بێوه‌ژن له ماڵی باوک بالوکهي سه‌ر لوته. به رای دايک و باوکم نه‌داري خۆشتر و ماقوڵانه‌تر بو. به‌په‌له داميانۆ به شو. سکی پڕ کردم. منداڵ له سکما مرد. وتيان نابێ ئيتر سک بکه‌يت. دهسگام دانا. کابرايش ته‌ڵاقی دام.
دهزگيرانی کچ: هه‌ستێ به‌ره‌و تۆ ئهمکێشێت. نازانم. به‌ده‌س خۆم نييه. پێمخۆشه له ئامێزت بگرم. چی ئه‌بێ ببێ. بێ تۆ ئۆقره ناگرم. چاوه خهماويهکانت بۆ نيگا چاو ئه‌گێڕێ. له‌گه‌ڵ خۆی تا ئه‌و په‌ڕی خۆشه‌ويستی ئه‌مفڕێنێ. کابرای ش‌وت له تۆ ناکاڵێته‌وه. پێکه‌وه ئه‌ڕۆين. ژيان له شاره‌که‌ی من ئاساييتره.
باوه‌ژن: حه‌زم له زۆر شته. ئاواته‌کانم قه‌ت نه‌هاتنه‌دی.
دهزگيرانی کچ: پهشيوان نابينه‌وه.
باوه‌ژن: يه‌که‌مجار فريوم خوارد منداڵ بوم.
دهزگيرانی کچ: خۆشتم ئه‌وێ.
باوه‌ژن: که‌وتمه بير مێرده‌که‌م. يه‌که‌ميان. فێريان کردم پێی بڵێم خۆشتم ئه‌وێ. هه‌ر ئه‌وه‌يان فێر کردم. يه‌کجار بۆ دواجار پێمووت. ژانی شهپڵاخهکهی هێشتا له گوپمايه.
دهزگيرانی کچ: من له‌وانه نيم. ئه‌و نهيفامی. من ئه‌شق و خۆشه‌ويستی ئه‌ناسم. پڕ به‌دڵ خۆشتم ئه‌وێ. مه‌پرسه بۆچی. هه‌ر ئه‌وه‌نده ئه‌زانم ژيانم خۆشتر ئه‌بێت. دڵنيام.
باوه‌ژن: چاوه‌ڕێی ژيانێ خۆش ئه‌که‌ی. وايه. دڵنيام. بۆنی شيری خاو له ده‌مت دێت. هێشتا منداڵی.
دهزگيرانی کچ: له‌وه‌ی کوشتت منداڵتر نيم.
باوه‌ژن: چيرۆکی بولبولی شهيدا. ئای چه‌ن قينمه له‌م چيرۆکه.
دهزگيرانی کچ:. چيرۆکی دوێنێ و روداوی ئه‌مڕۆ. پڕ به پێسته.
باوه‌ژن: ژنێکی سی ساڵان. نه‌زۆک. ئه‌ويش باڵابه‌رز و جوان. گفت و لفت خۆش و ڕێک و پێک. کوشتم. خنکاندم. هه‌ر به‌م په‌نجه ناسکه شوش و سپييه. گۆشتهکهشيم کرده قاورمه‌و خواردم. ئيتر ههتاههتايه له مندايه. له دڵما. جێگه‌ی که‌سێتر نابێته‌وه. دايکێشه تا نهتمخوارده!
8)
شه‌وی چله:
کچ دانيشتووه. دۆعا ئه‌خوێنێ و گوڵاو ئه‌پرژێنێ. عابای تايبه‌تی له‌به‌ردايه. جلی ئه‌شق و شه‌يدايي. ده‌ستی له‌گه‌ڵ دۆعا به‌رز ئه‌کاته‌وه‌و دودهسماڵه ئه‌کات. شريخهی ده‌نگێ نامۆ و رۆشنايێکی ناديار به‌سه‌ريا ئه‌بارێ. کچ له‌سه‌رخۆی ئه‌چێت.
9)
باوک: ئه‌رێ. بيرم له‌و چيرۆکهش کردوه‌ته‌وه. جارجار شک ئه‌که‌م. بڵێی وا بم؟ بڵێی وايان کردبێت؟ بيرم له زۆر شت کردوه‌ته‌وه. له خۆم. له‌و جوته. له کچه‌که‌م. گشتيان بيانويان به ده‌سته به‌وجۆره بن. ژنه‌که‌م حه‌ز له کوڕه‌که‌م بکات. کچه‌که‌م رقمان لێ هه‌ڵگرێ و کوڕه‌که‌م... نازانم. ناتوانم هيچ بڵێم. بۆچی؟ نازانم. هه‌رجۆر بۆی ئه‌چم ناگه‌م. بۆ ئه‌بێ بيکوژم نازانم. ئه‌بێ چی کردبێ کوشتن سزای بێت. زۆراب پشتی باوکی دا له عه‌رز و کوژرا. به‌ڵام رۆسه‌م کوڕه‌که‌ی خۆی نهناسيبو. به‌ڵام من ئه‌مزانی. من کوڕی خۆمم ئه‌ناسی. ئه‌و قه‌ت نه‌يويست له‌گه‌ڵم زۆران بگرێ. من دام به عه‌رزاو بێئه‌وه‌ی بزانێ کوشتم.
دهزگيرانی کچ: ئای له من. ئای له هه‌مومان. سه‌ری پيری...
باوک: ووس. بێده‌نگ به.
دهزگيرانی کچ: کوڕی کابرا بکوژن و بێده‌نگ بم؟
باوک: کام کابرا؟ کوڕی کێيان کوشتووه؟
دهزگيرانی کچ: کوڕی تۆ.
باوک: به تۆ چی؟ کوڕ ئه‌گه‌ر کوڕی منه خۆم باشتر ئه‌زانم.
دهزگيرانی کچ: خۆت باست کرد وتت نازانم بۆچی ئه‌بێ بيکوژم.
باوک: بۆچی ئه‌بێ بيکوژم سهرێکيهتی و له‌به‌رچی ئه‌و سه‌ری. هيچ سهرێکيشی مافی پرسياری بۆ تۆ نييه. من باوکم. بڕايهوهو قوتار. خوێنی خۆت تاڵ مه‌که.
دهزگيرانی کچ: ئه‌ی کچه‌که‌ت؟ ئه‌و لای وايه دوای چل رۆژ رۆژو گرتن براکه‌ي بووه‌ته بولبول و داوای خوێنی خۆی له باوک و باوه‌ژن ئه‌کات. که‌س ناڵێت يان نازانن چی به‌سه‌ريا هاته. چي کراوه بيڵێ و رزگارم که.
باوک: بڵێم کوشتومه رزگار ئهبيت؟
دهزگيرانی کچ: نازانم.
باوک: چيت ئه‌وێ؟
دهزگيرانی کچ: هيچ. ته‌نيا نه‌ختێ دڵنيايي.
باوک: ئه‌شا بمکوشتايێ. وه‌ک چيرۆک. ژنێ ته‌مه‌ن کورت و نه‌زۆک. خێر نهديو. له‌ملاشه‌وه منێکی ئاوه‌ها. چيم له‌ده‌س دێت؟ خۆزگا کوڕم نهبوايێ. بۆچی کوڕی کابرايێ تر نا؟ تهمايهری ههموکهسم ئه‌کرد جگه کوڕی خۆم.نه‌مئه‌زانی چي بکه‌م. بيرم له کوشتنی کرده‌وه.
10)
کچ: نهسوتام. من نهسوتام. تاقهکچی نه‌سوتاو منم. ئيتر دڵنيام. برژاندت و خواردت؟ بۆئه‌وه‌ی به‌شی که‌س نه‌ده‌يت و ههتاههتايه هه‌ر بۆ خۆت و له ده‌رونتا بێت؟ ئه‌ي ئه‌مه کێيه له مندا؟ ئهيبيسی؟ هه‌ڕه‌شه ئه‌کات. ئهيبينی؟ باڵی گرتووه‌و حه‌يران ئه‌چڕێ.
باوه‌ژن: ئه‌مه ده‌نگ و باڵای ئه‌و نييه. دڵم به تۆ خۆش بو. به‌ته‌مای وه‌يس بوم. ئه‌موت ره‌نگه بمناسێته‌وه. ره‌نگه لێم بگا. ئه‌موت سه‌د حه‌کيم به‌قه‌د ده‌رده‌دارێ نازانێ. هه‌ڵه‌م کرد. تۆ کێيت؟ کاميانی؟ باوک، شو، برا، خاڵۆ، مامه...؟ ئای له من. ئای له تۆ. ئای له نۆره ئاشی هه‌مومان.
کچ: نۆره‌ی من به‌سه‌رچووه. يه‌کجاری ههتاههتايه. تۆ جاری چهنهمته نۆره ئه‌که‌ی؟ خۆت ئه‌ڵێی سێ. من ئه‌ڵێم سی. به‌قه‌د ساڵه‌کانی ته‌مه‌نت.
باوه‌ژن: وتم ئه‌بين به پهن. باوکت به‌رگه ناگرێت. منيش. سه‌ری ئه‌خسته سه‌ر رانم و چيرۆکی بولبولی شهيدام بۆ ئهگێڕايهوه. حه‌زی له‌و چيرۆکه بو. ئه‌يوت کوڕه‌که ئه‌بێته بولبول بۆ ئه‌وه‌ي چاوی داييم له باوهژنهکهي بێت. ئه‌يوت کچه‌که تێناگات. ژيانی به فيڕۆ ئه‌بات. قه‌ره‌چی فريوی داوه. ئه‌يوت قهرهچيهکه دڵداری کوڕه بووه‌و ئه‌م داوهي بۆ ئه‌نێته‌وه تۆڵه له باوه‌ژن بکاته‌وه.
کچ: من فريوم خوارد. باش. ئه‌ی تۆ؟ بۆ کوشتت؟
باوه‌ژن: ئه‌شا بمکوشتايێ. ئه‌گينا هه‌مومانی ئه‌کوشت. تۆ، من، باوکت. ئه‌و خۆی ئه‌مه‌ی هه‌ڵبژارد. دوايين جار هات بۆلام ووتی ئه‌ڕۆم. ئه‌ڕۆم ناگه‌ڕێمه‌وه. دودڵ بوم. نه حه‌زم له رۆشتنی بو نه دڵی راگيرکردنی. ده‌می نا به تهوێڵمهوهو وتی چێژی ئاخرمه. ئيتر من خۆم نه‌مام. ئاگر له ته‌وێڵمه‌وه هه‌مو له‌شمی داگرت. دڵيش له‌ناو له‌شێکی هه‌ڵقرچاو چۆن ئۆقره بگرێت؟ «شه‌م خۆی ئاگری کردوه‌ته‌وه په‌روانه بڵێ چی؟»
11)
باوک: ئهيووت تا ژن نه‌هێنی ژن ناخوازم.نامه‌وێ ماڵی به‌ساڵاچوان ببێته لانکی پيری و تهنياييت. باوهژنهکهي تاقی کرده‌وه‌و دڵنيا بو. کوڕه‌که‌م رۆيشت ببێ به باوک.
کچ: باوکه، له چی توڕهيت؟
باوک: له خۆم. له تۆ. له هه‌مومان.
12)
دهزگيرانی کچ: ئه‌ته‌وێ چيبکهيت؟
کچ: ئه‌مێنمه‌وه.
دهزگيرانی کچ: تا که‌ي؟
کچ: زۆر ناخايێنێ.
دهزگيرانی کچ: لات ئه‌مێنمه‌وه.
کچ: نا.
دهزگيرانی کچ: بولبولهکهت چی؟
کچ: ئێسکه‌کان... ئه‌و ئێسکانه...
دهزگيرانی کچ: دڵنيايت؟
کچ: نازانم. نه باوه‌ژنه‌که‌م زڵێخايه نه براکه‌م...!
ته‌واو
سایت گروه تئاتر شه وار
سه‌لاح محه‌مه‌دی
30/11/1387
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|