تــۆ گــوڵی لــەنـــاو دڵـــمدا رٍواوی
دڵنیابە وشک نابی چونکە بەخوێنی دڵم ئاودراوی .
دەمەوێ چاوم بنێرم بۆ بینینت
بەڵام دەترسم لەلات بمێنێتەوە من لەبیربکات
گوڵێک کە گوڵدانی نەبوو گوڵ نییە
دڵێکیش کە خۆشەویستی تۆی نەبوو دڵ نییە
هەستی ناسکت سۆزی دڵانە
وشەی سڵاوت بۆنی گوڵانە
شارەکەی هەولێر بەتۆوە جوانە
دەلێن گەر دڵ نەبێ ژیان نابێ
من دڵنیام گەر تۆم هەبی پێویستم بەدڵ نابێ
نامەیەکم بۆبنێرە با دڵم ئاو بخواتەوە
من روحم بۆتە لاولاو بەچناری باڵاتەوە
هەموو عومرم ئەدەم بەتۆ خۆم لەژیان بێ بەش دەکەم
بەبێ دڵیش دادەنیشم دڵی خۆمت پێشکەش دەکەم
چاوم شەیدای سەرنجێکی پڕ تاسەتە
هەموو گیانیشم قوربانی یەک هەناسەتە
هەموو رۆژێک خەمێک میوانە
کە شەودادی زیندانی رەش جێی ژوانە
شەوباش ئەم شەو شەوی دابڕانە یادگارییەکان خۆیان دەکوژن.
ئەو چاوانەی پڕ ناز بوون ئەم شەو فرمێسکی کۆچ دەڕژن .
خۆزگە دەمردم لەباوەشتا
فرمێسک دەبووم لەچاوی رەشتا
ئەو گوڵە دەبووم وا لەدەستا
بارانی بەهار خەیاڵی خاوە
هەرچەند ببارێ هێشتا هەتاوە
خەم دەخۆم باس ناکەم
دەگریم ناز ناکەم
کەسێکم خۆش بوێ
خیانەتی لەگەڵ ناکەم
ئەم شەو چرای گەشی ژیانم خامۆش دەکری
ئەم شەو بولبولی بەختیاری بەبێ تاوان سەر دەبڕی
دەمەوێ لەگەڵ تۆ دابم هەتا ئەو سەری دونیا
خۆشەویستیت لەناو دڵم بۆتە رٍووبار و دەریا
لە بچوکیت باڵدارێکی باڵ سووکی
لەجوانیت بولبولێکی ئێٍسک سووکی
ئەی ئەوکەسەی پێم خۆش نییە بۆساتێکیش لێت جودابم.
دەپێم بڵێ هەتاکو کەی بۆ ژوانێک بێ هیوابم
گەر پێت خۆش بێت هەر تۆدەبی بەناونیشانی شیعرەکانم
ساڵانێکە هەڵمگرتووی لە گڵێنەی چاوەکانم
پێبکەنە هەتا خونچەی لێوت بکرێتەوە
کەئەت بینم بەخەندەوە رووخسارم گەش دەبێتەوە
ئەگەر خۆر زەوی لەبیربکات
ئەگەر بولبول ئاوازی خۆی لەبیربکات
دڵی من هەرگیز تۆ لەبیرناکات
وانەزانی کە دووری لێم بیرت ناکەم
بڕوابکە لەتاریکیش ونت ناکەم
بەدڵ خۆشمت بوێ بەزمان..نا
بەخۆشەویستیت بمگریێنە بەدەرد.نا
بەفرمێسکی چاوت سەرخۆشم کە بەئارەق .نا
با مردن لێکمان بکا بەڵام خەڵک .نا
بێ تۆ باغێکی بێ گوڵم
ناوت خوێنە لەناو دڵم
دۆستی نزیکم تۆی گوڵم
تەمەن ساتێکە دەبڕێتەوە
جوانیش گوڵێکە و سیس دەبێتەوە
بەڵام خۆشەویستی تۆ لەناخی دڵم هەردەمێنێتەوە
لەناو گوڵان هەڵمبژاردی
لەناخی دڵم گوڵم بۆ ناردی
لەدەرەوەی ماڵتان گوڵم بۆ چاندی
وات دەزانی بۆ رٍابواردنە
نەخێر گیانە تاوەکو مردنە