ئه‌ڵێن ..ئه‌نفال ...
ئه‌ڵێم، ئۆقیانووسێکی سوێر
له‌ئه‌سرینی ماسیه سوورهیاخیهکانی
حه‌وزی والی
شۆڕه‌بیه‌کی پیری که‌نه‌فت
له‌ژوانی تارماییه‌کان
پیره‌مه‌گروونێک له‌حه‌سره‌ت
شێره به‌فرینه‌یه‌ک بڕواش
به‌کتێبه پیرۆزه‌کان
بیابانێک لهنهفرهتیههمیشه داخ
له‌ئاسمان و
پڕ به‌مشتێک خۆڵه‌مێشی ڕه‌حمه‌تی خواش
پوشه‌خورمایه‌ک گلهییشلهمانگهشهو
که‌نه‌یوێرا شایه‌تی بات
کۆڵه‌پشتی حوشترێکیشسهبرو ئومێد
به‌هاتنه‌وه‌ی هه‌ڵاڵه دزراوه‌کان و
بن ده‌وه‌نێکی دڕکاوی
له‌متمانه بههاوسێکانی نیشتمان
هه‌ساره‌یه‌ک سه‌رزه‌نشتیش
له‌سه‌رکرده‌کانی گه‌ل و
ڕه‌هێڵه‌یه‌ک له‌تف باران له‌سیاسه‌ت
دۆزه‌خێکیش له‌یادگاری هه‌میشه سه‌وز
ئه‌ڵێن ..ئه‌نفال
ئه‌ڵێم، هه‌زاره‌ها سندوق
پڕ له‌شمشاڵی لولاق و
کوخی چۆڵی که‌لله‌سه‌رو
له‌قه‌فه‌سی بێ په‌ڕه‌نده‌ش له‌په‌راسوو
هه‌زاره‌ها سندوقی پڕ
له‌بۆنی روح، بۆنی مێخه‌ک
بۆنی ڕیحانه‌ی باخه‌ڵان
بۆنی خاک و خۆڵی ته‌ڕی
دوای نه‌رمه وه‌شت و دومه‌ڵان
بۆنی شیری خاوی مه‌مکێ
بیست ساڵ له‌مه‌وه‌به‌ر له‌ده‌می
کۆرپه‌یه‌کیان ڕائه‌پسکان
هه‌زاره‌ها سندوقی پڕ
له‌مێوژی ووشک هه‌ڵاتووی چاوه‌کان و
لهجیڕهجیڕی ددان و
تۆپه خوریی ڕه‌ش و زهردوخورمایی قژ
هه‌زاره‌ها سندوقی پڕ
له‌هاوارو له‌قریشکه‌و
له‌هه‌ناسه په‌نگه‌کان و
نیگاره بێ ڕه‌نگه‌کانی به‌ر له‌مردن
ئه‌ڵێن ..ئه‌نفال
ئه‌ڵێم، پیشانگایه‌ک له‌لم
جامانه‌و لم ..کڵاو و لم
که‌وش و کالهو پێڵاو و لم
پشتوێن و لم ..شه‌رواڵ و لم
مه‌مکه‌شوشه‌ی مناڵ و لم
سوخمه‌و که‌واو ژێرکراس و
ده‌سماڵ و لم
سه‌رپۆش، ته‌زبیح، به‌رماڵ و لم
سمێڵ، ڕدێن، برۆ و پرچ و
برژانگی چاو که‌ژاڵ و لم
سه‌گه ڕه‌ش و جرج و قه‌ل و داڵی ره‌ش و
پۆستاڵ و لم
زینده کابوسێکی خه‌ون و
ڕه‌وێکی بێ هه‌واڵ و لم
نیشتمانێک گۆڕی وون و
هه‌موو شتێکی تاڵ و لم
به‌ندی عه‌لی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )