فه‌رهه‌نگۆک پیتی(ش)
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(ش)
شموولی:
گشتگیر، فراوان
شیوعیه‌ت:
په‌یڕه‌وێكی ئیلحادی بێباوه‌ڕیيه و وا دائه‌نێت كه مادده بنچینه‌ی هه‌موو شتێكه، وه مرۆڤ ته‌نها به ڕێكه‌وت هاتۆته ئه‌م ژیانه‌وه، وه هیچ مه‌به‌ستێك له دروستبوونی ئه‌م بوونه‌دا نیيه، له ئه‌ڵمانیا له سه‌ر ده‌ستی كارل ماركس و ئه‌نجلس ده‌ركه‌وت، پاشانیش له شۆڕشی به‌لشه‌فی له ڕ‌وسیا له ساڵی (1917)ز به‌رجه‌سته بوو، ئینكاری بوونی خوا‌و هه‌موو نادیارێك ده‌كه‌ن.
شیشان:
وڵاتێكه ئه‌كه‌وێته نێوان روسیا‌و جۆرجیاوه، گرۆزنی پایته‌خته‌كه‌یه‌تی
شێخی ئیسلام:
شێخی ئیسلام (ئه‌حمه‌د كوڕی عبدالحلیم كوڕی عبدالسلام كوڕی عبدالله كوڕی الخضر كوڕی ته‌یمیه)ی حه‌ڕ‌ڕانی، پاشان دیمه‌شقی حه‌نبه‌لی (تقی ا‌لدین ابو العباس)، فه‌رمووده ناس،حافظ، شاره‌زاو فه‌قیه، له ناوبه‌ری بیدعه، ڕاڤه‌كه‌ری قور‌ئان، له ساڵی (661) كۆچی له دایك بووه،به ڕه‌حمه‌ت بێ له ساڵی (728) وه‌فاتی كردووه.
شافعی:
باوكی عبدالله محمد كوڕی ٍئیدریس كوڕی عه‌باس كوڕی عوسمان كوڕی شافع، پێشه‌وای قوڕه‌یشی به ناوبانگ، یه‌كێكه له چوار پێشه‌واكه، په‌یڕه‌وی شافعی پاڵ ئه‌درێته لای ئه‌و، له ساڵی (204)م وه‌فاتی كردووه ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ.
شائولی جووله‌كه:
جوویه‌كه‌و هاته ناو ئایینی نه‌سرانیه‌وه تاكو تێكی بدات و بیشێوێنێ، وه هه‌ر ئه‌و بوو بیرباوه‌ڕی سێ خوایه‌تی و له خاچدانی هێنایه ئایینی نه‌سرانیه‌وه.
شرح المنهاج:
ناوی (مغني المحتاج الى معرفة الفاظ المنهاج)ه، له فیقهی شافعی‌دا، دانراوی موحه‌ممه‌د كوڕی ئه‌حمه‌د خه‌تیبی شه‌ربینیه، له ساڵی (977)ك وه‌فاتی كردووه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 04-25-2012 در ساعت 07:25 PM
|