نمایش پست تنها
  #4  
قدیمی 07-17-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



خەم نەخۆى

خـەم نەخۆى بڵێ ى باڵاکەم کـورتــە
دڵـم هـەمـوو کـات شـــێتـى دڵـتــــە
ئەم کـورتیــە لـە تـۆ زۆر نەخشــاوە
ئـەو بـەشــە خۆشـە کە خوا داى ناوە
دەم و چـاوى جوانت نەخشاندویەتى
هـەرچى جوانیـە لە تۆدا بـردویەتى
جـا زەردەخـەنـەو دەمـى بە پێکەنین
زمـانـى خــۆش و قـســەى شــیـریــن
ئەو دڵەم هێندەى تر شـەیدا ئەکـات
دڵنیابە قەت ناوى تۆ لـە بیرناکـات



جل و باڵا

ئـەوجـلـە جـوانـەى ئـەو جــارە لـەبـەرتـا بــوو
لـتە هـەمــوو بـاڵاى بـەرزت جـوان نـەخشــابوو
تـەسک و فێنک لـە نـاویـا لـەشــە ســپیـەکـەت
ڕەنگى جل شەڕیانەکرد لەگەڵ لەشە جوانەکەت
جــــا ئــەوەنــدە تــەنــگ بــــوو بــە بـــەرت
دەرکـــەوتـبــوو تـێـیـدا ئـــازاى جــــــوانـــت
نەرم و شـــلـى لــەش و لارت بـانـگـى ئـەکـردم
مـلـوانـکـەى بـەیـنـى ســـینـەت شــێتى کــردم
خۆزگەم بەو گەردانە جـوانەىلە مـلت کردبــوو
خـۆشــترین جێگـەى بــۆ خـۆى داگـیر کـردبـوو
لـە بـەینى ســـینەتا وەســتا بـوو بـێ دەنــگ
شـەوقى بە سـینەت دابـوو بـە جوانترین ڕەنگ
جــا ئـەو بــازنــەى لـە دەســـتـى تـــۆ بـــوو
لــە گـەڵ قــۆڵ و مـەچـەک شـــەۆڕیـان بـــوو
ئــەشـــڵێ ى هــارى مـەکـەو بــاســـى مــەکـە
خـــۆت ئــاوا مــەڕازیـنـــەوە و شــێتم مـەکــە


ئەگەر گوڵیت

جا ئەگەر گوڵ بیت بـا بۆنــت خــۆش بـێـت
شاى ناو گوڵان بووی تاجـت لـەســـەر بـێـت
کام ڕەنگــى جــوانـە خــۆت پــۆشــى بـێـت
باڵات لــە گـــوڵـى لاو لاو بــەرزتــر بێــت
لەبەر چـاوى مــن گوڵـێـکـى جــوان بـێــت
بـــەڵام لــە دڵــمـا ســـیـس و بـێ بـۆنیـت
چـونـکــە بـە ڕاســتى دڵــت شـــکـانــــدم
ئەو هیوایەى هەڵم چنى بوو بۆت ڕوخاندم
ڕەنـگـت نــەمــاوە لــەبـەر چــاوم تـــــۆ
تا کەى تەفرەم ئەدەى ئەم کەى ڕەنجەڕۆ
دڵــــم ڕەنـجـاوە تــەواو گـەردى گـــــرد
گوناهــت نـەگەى تـۆ وات لـە مـن کــرد؟
هــەمــوو کـاتـێ تــۆ دڵـم ئـەشــکێنـــى
وا ئەزانـى هـەر لـە دڵـمــا ئـەمـێنـــى؟



شادەت پێ دێنم

زۆرم خــۆش دەوێ ى شـــــدەت پــێ دێـنـــــــــم
گــەر ڕۆحـمـت بـــوێ بـــۆتــى دەردێــنــــــــــم
گـەر دڵـمـت بـوێ بــۆت لــە لــێــدان ئـەخـــەم
ئـەگـەر هــەنـاســـەت بــوێ بـۆت لە ژیانەخەم
دە تـۆش دڵـــم ڕاگـــرە بــەس بـیـچـەوســــێنـە
ئــــەم ڕقــە بــەردە واز لـــە شــــەڕ بـهــێــنــە
خــــۆ دڵــمـت بـــــردووە زۆر بــێ ویــــژدانـــى
قــــەدرى دڵـــدارى و خـــۆشــــــى نـــازانـــــى
چـــۆنـەبـێ ئــەوەنــدە لـە خــۆت ڕازى بـیــــت
هەمـووکـات دوژمـنـى خۆشــــەویســـتـى بـیــت
ئەزانى چەند خۆشە دڵدارى بە دەست لەملانەوە
ئەمانەى هەمووى تیابێ تا لەبیرت نەچێتـەوە



گــــوڵان

وەکــو جــوانـى گــوڵان جــوانـى لـە لام
دە ئاوڕێ بــەرەوە گـوڵــم زۆر تــەنیــام
بە قەد شیلەى هەنگوین شـیرینى لە لام
تاکەى بڕوام پێ ناکەى ناگەیتە فریام
بەقەد قوڵای دەریـا لە ناخمـا ئەژیــن
بۆ ئەوەندە لە خـۆبایى و پێ نـازانیت


ئەسمەرێ

تـۆش جـوانــى ئــەســمــەرێ خــانـــــم
خۆشـمەوێیت زۆریـش قـەدرت ئـەزانــــم
گــوڵـى نــاو بــاخــى مــاڵــى دڵــمـــى
بـە ڕاســـتى جـــوانــى زۆر بـە دڵــمـــى
کەم هەڵى بڕەو داینێ چاوى بە خومارت
شـــێت بووم ئەوەنـدەى هەڵى گرم نـازت
بـــاڵاى بـــەرزت ڕەنـجــــەڕۆى کــــردم
عەقل و هۆشــى لە دەســــت ســـەنـــدم



کەوکەبى دڵدارى
خــۆزگــە کـەوکـەبـێـکــى تـــر هــەبــووایــــــە
ناوى کـەوکــەبى خـۆشــەویـســـتــى بـــوایـــــە
ژیــــانــى دڵــــدارانــــى بــپــــاراســــــتـایــە
نەیـــانـهـێـشـــتـایـــــە دەســـتیـان لـێ دایـــە
ئــەوســـــــا بــۆى ئــەچــویـــن بــەجـــــــووت
لـەوێ ئـــەبــویــــن بــــە هــــــــاوجـــــــووت
کە بە خەبـەر ئـەهاتم ئـەو خـەمـەم نـەدەمــا
بڵێم ئەوە خەو بوو من بــووم لــەگـەڵ یـارمـــا
ئــەوســـا لێوڕێژم ئەکـردى بە خۆشــەویســتى
نەمـەهێشــت بۆ یـەک چــرکـەش پـەســت بــى
ئــەوەى لــە دڵـمــایـــە هـەموو کات پێت بڵێم
لەوێ بێ ترس بۆم ئەوتى ئەوسا ئەتزانى کێم
بەیانیان بە دەست لەملان و خۆ تێ هەڵســون
ســەد مــاچم ئـەکردى بەبێ چـــەنـدوچـــون
ســـەرمـەکــردە ســــەر ســـینـەى ئــارامـــت
ئەبوم بە ئاوازى خـۆش بــۆم چــرکەى دڵـــت
جـــــــــا بــە بـــاوەش و قـســــەى خــــۆش
خـەبــەرمەکردیتــەوە ئـەم هـێـنـایتـە هۆش
بە دەسـت بــازى و قســـەى خــۆشى شـــەوان
نەمەهێشــت بنوى بۆ یەک چرکەش تا بەیان
کـە بـرســـى بویتایـە لە ڕۆحـم تێرمـەکردى
تونى بویتایە لە خوێنم تونیەتیم ئەشکاندى
خەوت بهاتایە سیەم بۆ ئەکردى بە ســـەریـن
حــەزت لــە خـەوى تــاریکى بوایـــە بــنـوى
بـە ڕەشــى چـــاوم دنیــام بــۆ هـێمنــەکـردى
گـەر ســـەرماشـــت بـــوایــە کــە خـەوتـــــى
بـە جـەســــتـەى خـــۆم گــەرمــم ئــەکـــردى
خـــۆ ئــەگــەر گــەرماشــــت بوایە کەنوسـتى
بە هەناسـەى ســاردم باوەشــێنم ئـەکــردى
هـەمـوو خـەمـوو ناخۆشـیم لە بیر دەبـــردى


چاوت دیارە

لە چـاوتـا دیــارە کـە لێـم زیــزى
بۆیـە ســەیـرم ناکەیت وا عاجـزى؟
ئەگەر ئەزانى دڵم چۆن بۆتەسـوتێ
جەرگم هەموو دەم بۆت هەڵئەقرچێ
خــۆ هــاوار نـاکــەم نـاقـیژێــنــم
نــاوى خــۆم و تـۆش نـــازڕێــنــــم
بڵێم خــۆشـــمـەوێ ى حــەزم لیـَتــە
ئـەوســا پـێــم ئەڵێن ئەمە شـــێتــە




شێتى ئەگریجەم

خۆ مــن شـێتى ئـەگــریـجـەى شــێواوى تــۆم
حـەزەکـەم بـە دەستەکانم شـانەى کەم خــۆم
لەگەڵ شــانە کردن دەست بێنم بە شان و ملتا
ئەوکات زۆر نـزیکم دەست بێنم بە سەرو قژتا
ئـەو قــژە بـە شــێواوى تـۆپـەڵـى ئــەکـــەى
وەکو رەشـمار لەســـەر ســەرت لـولـى ئــەدەى
ئەى نازانى بەوە ئەوەندەى تر دڵى من ئەبـەى
یەک جار شێت ئەبم لە هەست و شعورم ئەخەى
جـارجـارێکیـش زولـفـت یـەتـە ســـەر سـینەت
بـێ ئـەنــدازە ئـەســـوتێم بـۆ جــوانیــەکــەت


گوڵان

گــوڵـى گــوڵانــم بــۆ تـــۆراوى
بــە ڕوتــەوە دیـارە بـە تـەواوى
کـە دڵـت شــــکـاوەو ڕەنـجـــاوى
ســەرکـزو ڕەنــگ هــەڵبزڕکـاوى
دە وەرە پـێم بلــَێ بـۆم بـگێـڕەوە
هـەر ئـەم جـارەو ئیتر مـەیڵێرەوە
تا دڵ گران نەبى و بیرت چێتەوە
شــەرتـە منیش پـێت نـەڵێمــەوە





کوڵمى پەمەیى

ئەو کوڵمە پەمەیى و پڕ خوێنەى تـــۆ
بانگم ئەکات کە دێم تورە ئەبێ بـــــۆ
لــێوى یــا قوتت بـە نــاز ئــەڵێ وەرە
کە لێ ى نزیک ئەبمەوە حەزى لە شەڕە
ســـەر ســـینـەت شــەوقى داوەتــــەوە
کاتێ یەمە پێشـێ لێ ى ئاوڕ ناداتەوە
کـەمـەرى تـەنـگ بـــاریک و جـــــــوان
دەستى بۆ ئەبەم ئـەڕەنجـێ لـێ مـــــان
نازانم بۆ تۆ ئەوەندە سـرک و شـەرمنى
جـــا بـا بـزانى تــۆ هــەر هـى منـــــى



__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید