07-21-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شانوی کوردی ئازاره‌کانی کاکه مه‌م ( 2 )
شانوی کوردی ئازاره‌کانی کاکه مه‌م ( 2 )
له نووسینی : خالید خاکی
زین : ( به شه‌رمه‌وه) سڵاو...
مه‌م : س... سڵاو گیانی شیرینم!
زین : به دزییه‌وه هاتووم!
مه‌م : هه‌ر به ته‌نێ؟!
زین : ئه‌رێ ... کاک تاژدین ئه‌ستێ‌ی له دووم ناردبوو.
مه‌م : به‌خێر بی... سه‌ر هه‌ر دوو چاوم...
زین : به‌ییانووی کار پێ بوونی ئه‌ستێ‌وه له ماڵ هاتوومه‌ته ده‌ر، ده‌بێ خێرا بگه‌ڕێمه‌وه...
مه‌م : یانی تاوێ لای...
زین : نابێ ... ئه‌وڕۆ نه‌چبووی بۆ راو، کاکم پیاویشی له دووت ناردبوو...
مه‌م : شه‌رمه‌زاری کاکتم... نه‌متووانی...
زین : ره‌نگ به رووته‌وه نه‌ماوه... چ بووه؟! ناساخی؟!
مه‌م : به‌س به دیتنت ئازار له گیانما نه‌ماوه.
زین : ئێجگار په‌رۆشت بووم...( له دووی ده‌سره‌که‌ی ، به‌ر پشتوێنه‌له‌ی ده‌گه‌ڕێ)
مه‌م : نه‌مێنم وا بوومه هۆی په‌رۆشیت...
زین : نا. وا مه‌ڵێ ( ره‌نگی تێکده‌چێ) بڵێ‌ی دامنه‌خستبێ...
مه‌م : چی؟! چیت داخستبێ؟!
زین : ده‌سره، ده‌سره‌که‌م... ده‌سره‌که‌م داخستووه...
مه‌م : قه‌زاوه‌گێڕی به‌ژن و باڵات بێ.
زین : ده‌بێ بیدۆزمه‌وه( ده‌یه‌وێ بڕوات)
مه‌م : بۆ ده‌سره‌یه‌ک...
زین : ده‌بێ بیدۆزمه‌وه ( ده‌یه‌وێ بڕوات)
مه‌م : راوه‌سته . مراخانییه‌که‌مت بۆ ده‌که‌مه ده‌سره...
زین : نا... هه‌گه نه‌یدۆزمه‌وه...( ده‌رکه نیوه تاک ده‌کات. به په‌له و شڵه‌ژاو ئاوڕ ئه‌داته‌وه) هاوار به ماڵم ... ئابڕوو چوو خۆم...
مه‌م : چ بووه؟!
زین : کاکم بۆ دیتنی تۆ هاتووه... قوڕی کوێ بکه‌ین به سه‌را؟!...
مه‌م : ( په‌شۆکاو) نه‌تی‌دی؟!
زین : بڕوا ناکه‌م... نا... به‌ڵام هاوکاو بمانبینێ ... چبکه‌ین... با خۆ له‌م په‌نجه‌ره‌وه فڕێ ده‌م( به‌ره‌و په‌نجه‌ره‌که ده‌ڕوات)
مه‌م: ( پێشی پێده‌گرێ) نا... وه‌ره( ده‌رگای گه‌نجه‌که ده‌کاته‌وه) بڕۆ ئێره له‌م ناوه خۆت وه‌شاره...
زین: باشه ( ده‌چێته ناو گه‌نجه‌که، مه‌م به په‌له ده‌رگای گه‌نجه‌که داده‌خا و خۆی له‌به‌ر گه‌نجه‌که راده‌کشێ)
زه‌ینه‌دین: ( له ده‌ره‌وه‌ی ژوور) کاکه مه‌م!
مه‌م: ( به ده‌نگی پیاوی نه‌خۆش) گیانه‌که‌م!...
زه‌ینه‌دین: هه‌ر ماوی؟!
مه‌م: فه‌رموون! ( زه‌ینه دین و به دوایا به‌کره دێنه ژووره‌وه)
زه‌ینه‌دین: مه‌رحه‌با کاکه مه‌م...
مه‌م: ( به قه‌ستی‌ی له خۆی ده‌نه‌وێ که هه‌ستێ) سڵاو میرم... گه‌وره‌ت کردم...
زه‌ینه‌دین: راکشێ، راکشێ، پشوو بده( داده‌نیشن)
مه‌م: میرم
زه‌ینه‌دین: وه‌ها دیاره که په‌تا په‌کی خستبێتی...
مه‌م: گه‌وره‌م! دوور بێ له رووتان.
به‌کره: غیره‌ت بنێ به‌ر خۆت پیاو! ئه‌وه چیه؟!
مه‌م: چ بڵێم وه‌ڵڵا، کاک به‌کر ... ( زه‌ینه‌دین گاڵته ده‌کات)
زه‌ینه‌دین: باشه هه‌ر که‌سێ ناساخ بێ وه‌ها بۆنی خۆشی لێ دێت؟!
به‌کره: ( بۆن ده‌کات) ئه‌م بۆن و به‌رامه‌یه ئێجگار به لووتم ئاشنایه...
مه‌م: بۆن و به‌رامه‌ی پێ و قه‌ده‌می گه‌وره‌مه!
به‌کره: کاکه مه‌م دڵنیای که جگه له ئێمه که‌سی‌تر له‌م ژووره‌دا نی‌یه؟...
مه‌م: کاک به‌کر گاڵته‌م پێده‌که‌ی...
به‌کره: خاوه‌نی ئه‌م بۆن و به‌رامه گاڵته‌مان پێده‌کات...
( مه‌م بێده‌نگه)
به‌کره: ئه‌م بۆنه وه‌ک بۆنی سمڵ و مێخه‌ک ده‌چێ...
زه‌ینه‌دین: راست ده‌که‌ی به‌کره... بۆنی سمڵ و مێخه‌که...
مه‌م: ( په‌شۆکاو و ناڕه‌حه‌ت) سمڵ و مێخه‌ک؟!
به‌کره: بۆنی شۆخ ژنی ته‌ڕپۆشی...
زه‌ینه‌دین: ( گاڵته ده‌کات) ده‌یانشێلای؟!
مه‌م: ( بزرکاو) گه‌وره‌م! ( به‌کره به چاو ژووره‌که ده‌پشکنێ و سه‌یرت گه‌نجه‌که ده‌کات
به‌کره: مه‌رج ده‌که‌م هێشتا له‌م ژووره‌دایه...
مه‌م: کاک به‌کر...( به‌کر هه‌ڵده‌ستێ بگه‌ڕێ)
به‌کره: پێم خۆشه مه‌رجت له‌گه‌ڵ بکه‌م به‌ڵکو بی‌به‌یته‌وه...
مه‌م: ( ده‌پاڕێته‌وه) گه‌وره‌م! کاک به‌کر...
به‌کره: کردبێتمان!
( ده‌نگی هاوار و قرم و قاڵێکی زۆر له ده‌ره‌وه دێ)
ده‌نگ: کوڕینه هاواره، خزمینه فریا که‌ون...
زه‌ینه‌دین: ئه‌و قڕم و قاڵه چییه؟! چ بووه؟! چ قه‌وماوه؟!
به‌کره: نازانم گه‌وره‌م( ده‌چێته به‌ر په‌نجه‌ره‌که و به پڕتاو) گه‌وره‌م ، ماڵی تاژدین له ناو ئاگرا ده‌سووتێ... هه‌تا چاو هه‌ته‌ر ده‌کا ئاگره ... ئه‌شا گڕ به‌رز ده‌بێته‌وه...
زه‌ینه‌دین: ( به بیستنی ناوی تاژدین هه‌ستاوه و به‌ره‌و په‌نجره ده‌ڕوا) ماڵی تاژدین؟! بۆ راوه‌ستاوی؟!
ده‌نگ: فریا که‌ون... هاوار... هه‌موو سووتان...
زه‌ینه‌دین: خێرا که با بڕۆین به هاواریانه‌وه( به په‌له ده‌چێته ده‌ره‌وه و به‌کره‌یش له دووی ده‌ڕوات. مه‌م خێرا هه‌ڵده‌ستێ، ده‌چێته ده‌ر په‌نجره‌که، له گه‌نجه‌که ده‌ده‌ن به‌ڵام مه‌م ئاگای لێ نی‌یه، تاژدین دێته ژووره‌وه و مه‌م ئاگای لێ نی‌یه)
تاژدین: ئه‌وه چییه کاکه مه‌م؟!
مه‌م: ( له پڕ ئاوڕ ده‌داته‌وه و ئێجگار په‌رێشام) تاژدین! ماڵه‌که‌ت، بوون و نه‌بوونت...
تاژدین: ( بزه ده‌گرێ) بۆ تۆ قۆچی قوربانین...
مه‌م: تاژدین! ماڵه‌که‌ت... ئه‌و ئاگره... ماڵه‌که‌ت گڕی گرتووه...
تاژدین: ماڵ ده‌بێته‌وه... یایه‌زین رۆیی؟!
مه‌م: ( بیری زین ده‌که‌وێته‌وه و به په‌له ده‌چێ بۆ لای گه‌نجه‌که و به شه‌رمه‌زارییه‌وه ده‌ڵێ): ئاخ... یایه‌زین بمبوره... ( درگا کراوه‌ته‌وه و زین هاتووه‌ته ده‌ره‌وه و ئێجگار په‌رێشانه)
زین: ئه‌ستێ!! ئه‌ستێ چی لێهاتووه؟... خوشکی شیرینم... ئه‌ستێ گیان...
تاژدین: له‌سه‌ر خۆ بن... نایه‌وێ بپه‌شۆکێن... مه چاومان له کاکت و به‌کره‌وه بوو... دیتمان بۆ ئه‌وه‌ی که نهێنیی تۆ و مه‌م ئاشکرا نه‌بێ ، چارمان ناچاره ئه‌بێ سه‌رنجی کاکت بۆ لای خۆ راکێشین... که وا بوو من و ئه‌ستێ و چه‌کۆ ئاگرمان به‌ردایه ماڵ...
زین: ئاخر...
مه‌م: تاژدین یانی...
تاژدین: یایه زین زووبه ، پێش له‌وه‌ی ئاگره‌که بکوژێته‌وه ده‌بێ بگه‌یته‌وه ماڵه خۆ...
زین: راست ده‌که‌ی کاک تاژدین( ده‌یه‌وێ بڕوات)
تاژدین: له‌گه‌ڵت دێم!
مه‌م: شه‌رمه‌زارم تاژدین ... من...
تاژدین: هیچ مه‌ڵێ مه‌م... من براده‌ری تۆم... که‌ڵکی رۆژێکی وه‌ها نه‌گرم به کاری چ دێم؟!...
مه‌م: خۆش بی تاژدین... سپاست ده‌که‌م... به‌ڵام
تاژدین: جارێ به دۆعا...( تاژدین و زین ده‌ڕۆنه ده‌ره‌وه و مه‌م به ته‌نێ ده‌مێنێته‌وه ، ده‌چێته ناو فێکره‌وه و نه‌رمه نه‌رم دێته ناوه راست شانۆ و روو ده‌کاته بینه‌ران)
مه‌م: من چه‌ند به‌خته‌وه‌رم، نا؟! مرۆڤ هاوه‌ڵێکی وه‌ک تاژدینی هه‌بێ هه‌موو چتێکی هه‌یه... ده‌زانم ئێستا زۆرتان ، خۆزیاتان خاوه‌نی هاوه‌ڵێکی وه‌ها بوونه... به‌ڵکوو له ناخی دڵتانا به‌غێڵیشم پێ ببه‌ن... به‌ڵام من هه‌رگیز خۆ به به‌خته‌وه‌ر نازانم... به پێچه‌وانه... پێم وایه به‌خته‌وه‌رتر ده‌بووم هه‌گه هه‌ر هیچ که‌س هاوه‌ڵم نه‌بووایه‌ت، یا خۆ له باتی تاژدین به‌کره هاوه‌ڵم بووایه‌ت... نا... نا... به هه‌ڵه‌دا مه‌چن ... نه هیچ کارێکم به به‌کره‌یه و نه شێتیش بووم... به‌ڵام ده‌ین‌دار بوون خۆی ئازارێکی ئێجگار پڕ مه‌ترسی و گیانکێشه... پێم خۆش بوو که‌سێ وه‌ک به‌کره هاوه‌ڵم بووایه‌ت تا هه‌رگیز له ژێر قورسایی باری ده‌ینا نه‌بم، ده‌زانن چیه؟!... رام له سه‌ر رای ئه‌و نه‌مره‌یه که گووتویه‌تی:
گوێم نا به دڵی خاکه‌وه
باسی خۆشه‌ویستی باران و خۆی بۆ کردم
گوێم نا به دڵی ئاوه‌وه
باسی خۆشه‌ویستی خۆی و سه‌رچاوه‌کانی بۆ کردم
گوێم نا به دڵی داره‌وه
باسی خۆشه‌ویستی خۆی و گه‌ڵاکانی بۆ کردم
که گوێشم نا، به دڵی خۆشه‌ویستی خۆمه‌وه،
باسی سه‌ربه‌ستی بۆ کردم! ( تاوێکی کورت بێده‌نگی)
جیا له‌وه‌ش، هه‌گه له سوچێ‌تره‌وه بڕوانینه ئه‌م ئازاره، ده‌بینین که، چاکه و پیاوه‌تیش له بوون ده‌وه‌شێته‌وه... کاتێ نیمه، کاتێ ناتووانم کاڵکم بۆ که‌س ببێ، کاتێ هیچ شک نابه‌م شیاوی قۆچی قوربان بوونی که‌سی ببێ. کاتێ هه‌موو جومگه‌کانی له‌شم به زه‌بری هه‌ژاری و بێده‌سه‌ڵاتی لێک پساون، چۆن ده‌تووانم به ئازیزانم بسه‌لمێنم تا چ راده‌یه‌ک خۆشم ده‌وێن؟!
خۆ فریو مه‌ده‌ن...
ئه‌وه‌ی راسته‌قینه بێت، هه‌گه من ئه‌و کاره‌ی ئه‌مڕۆی تاژدینم بۆ ئه‌و بکردایه‌ت، به هاواری که‌س به‌رز ده‌بووه‌وه و نه کاکی زین و به‌کره‌یش وازیان له مه‌سه‌له دێنا و ده‌هاتن به هاوارمه‌وه و نه...
ته‌نانه‌ت ئێوه‌ی به‌ڕێزیش ده‌تانووت: مه‌م گوێزی نه‌ماوه و گزی ده‌کات... یان به واته‌یه‌کی‌تر مه‌م به‌م کاره، خۆی به سه‌ر تاژدینا ساخ ده‌کاته‌وه...
تکاتان لێده‌که‌م له‌گه‌ڵ خۆ درۆ مه‌که‌ن!!...
2
ده‌لاقه‌یه‌کی به‌رچاو که‌وتوو له لای راستی شانۆ.
شوێن: ژووری تایبه‌تی زه‌ینه‌دین خان. رازاوه به فه‌رش و پشتی و... شانۆ چۆڵه.( بۆره خان ، عاقڵێکی شێت نوێن به پله لێدان و گۆرانی ووتن دێته ژووره‌وه.)
بۆره‌خان: ( ده‌خوێنێ) له ماڵی گه‌وره‌ماڵان
له ماڵی زه‌ینه‌دین خان
له سه‌ر سفره‌ی به تاڵان
ده‌بێ بمری له برسان
زگت هه‌لووشی بۆ نان
هه‌موو رۆژانی حه‌وته
پێخۆر ئاوه و ته‌ماته
کاتێ وه‌رزی ته‌ماته‌یش کۆتایی پێهات، نه‌خۆشه‌ر ئاوه و پیاز ئاو...
شه‌ش ترنگه و مزرۆکه و چێشتی خا زه‌ریف و جڵفڕ و تام ئاو...
هه‌مووی هه‌ر رێزکه‌یێ پیاز و زه‌ر‌یایه‌ک ئاو...
چ ده‌که‌ی؟! چێشتی کرمانج هه‌ر ده‌بێ نانیشی تێ ووشی و به نانیشه‌وه بیخۆی... بێتوو ورته‌یشت له ده‌م ده‌رێ، خاتوونی گه‌وره ماڵان ده‌ستت لێده‌نێته که‌له‌که، ده‌ڕوانێته سه‌ر تا پات، خۆ با ده‌دات و خۆ را ده‌دات( ده‌ست ده‌نێته که‌له‌که‌ی و لاسایی خاتوون ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێ): ئێ ئێ... تۆش فێره قسه بووی... هه‌ی دنیا قنگی نه‌مێنێ مێلوره قنگ هه‌ڵته‌کێنێ...
که‌س نی‌یه بڵێ ئاخر خاتوون من و مێلوره چمان وه‌ک یه‌ک ده‌چێ؟! هه‌ر ئه‌وه‌ن نۆکه‌رم ئیدی نابێ قسه بزانم؟!
( زه‌ینه‌دین و به‌کره به راوێژ کردن دێنه ژووره‌وه)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|