خۆشه‌ویستی يان ئازادی
ملوانکه‌یه‌ک له قسه‌کانت له گه‌رده‌نی یاده‌کانما
به‌رزه هێنده‌ی چیای خۆشه‌ویستی
پتر ده‌بێ
به وردی جا گوێی بۆ ده‌نێم
هه‌ر باسی خۆشه‌ویستییه، دڵداریه
به‌ڵام وا باشه بزانی
خۆشه‌ویستی تا سه‌ر ده‌بێت
به‌ڵام
ئازادی کوا ... ؟
بڵێی ببێت ... ؟
ئازادی له قامووسی کام هه‌نگاوه
ئێمه هه‌ر وا له ژێر خاکین
که‌ی وا ده‌بێ سه‌ر وه‌ده‌رنێن
گو‌ڵاله‌ی زه‌رده‌خه‌نه‌ی ئاواته‌کانمان
هه‌ر له ژێر گڵ‌دا ده‌ژی
شنه‌ی به‌ره‌به‌یانی خۆر
له ئاوێنه‌ی رووباری سوور
هه‌ر له قسه‌کانی تۆ ده‌نوێنێ
تراویلکه‌ی پێ ده‌رکه‌وتن
له نێو هه‌نگاوه‌کانی زه‌ماندا
به شێنه‌یی خۆی ده‌نوێنێت
وا من و تۆش، ده‌ست له ده‌ست یه‌ک
کۆنه په‌ره‌ستی ناو دڵان
بخه‌ینه به‌ر ته‌وژمی با
با به تێکرایی پێی بگه‌یین
یان خۆشه‌ویستی - یان ئازادی .
وه‌ته‌ن
ژانه‌کانم ژه‌هراوی ژینه و
مه‌وته‌نه‌که‌م
کێڵگه‌ی برین
ئه‌مشه‌و تازێی هه‌ناسه‌کانمه‌و
که‌ژاوه‌ی خه‌یاڵم
پر بووه له ئێش و زام
زێده‌که‌م
ساڵانێکه
چاوه‌رێی بانگهێشتی له باوه‌ش گرتنی مێژووی ته‌مه‌نتم
چیروک و حه‌قایه‌تی دایه پیره و
نه‌ونه‌مامه نێژراوه‌کان ده‌دۆزمه‌وه
مه‌وته‌نه‌که‌م
چه‌قۆی تیژی مێژوویه سینه‌ی ئاسۆت له‌ت له‌ت ده‌کا-
قه‌ڵه‌ش ...
قه‌ڵه‌ش
سوور ...
سوور ...
ڕه‌نگی سپی ناوچاوانمان ده‌شواته‌وه
به ده‌م خاک
دڵۆپ ...
دڵۆپ
ده‌توێته‌وه
ئینجا سه‌ر ده‌نێته‌وه
وڵاته‌ککه‌م
خاکه‌که‌ت
ئاوه‌که‌ت
ئاسویه‌که‌ت
قه‌له‌مه‌که‌ت
سوور
سوور
سوور
ئه‌وه گۆنای تۆیه
ره‌نگی دارستانی سووتاوی پێوه دیاره
پاییزه ماچی زرده‌خه‌نه‌که‌ت له سه‌ر لێومه .
تا که‌ی بو شه‌ونه‌می سه‌ر گۆنای کۆرپه‌که‌م
خه‌ونی وڵاته‌که‌م بگێرمه‌وه
نیگا
هه‌تاو به سه‌ر سه‌رما ده‌گری
تینی خوره سڕی کردووم .