21
كه هاتیه‌وه ده‌تئاخنمه
ناخی ناخم تا بسره‌وی
له ئامێزم ده‌تلاوێنم
تا به مه‌ستی تێر بخه‌وی
22
كه هاتیه‌وه ئه‌م هه‌واره
رۆشن ده‌بێ وه‌ك چاوانت
تێنوێتی رۆحم ده‌شكێنم
به شیله‌و شه‌كری لێوانت
23
وه‌ره با هه‌ردوو هه‌نگاو نێین
بۆ مه‌فته‌نێ دوور له ئازار
ئاوێته بین له ناو یه‌كدا
پاراو بكه‌ین لێوی شه‌قار
24
وه‌ره با ته‌ریت تور هه‌لده‌ین
له ئامێزدا تێر بتگوشم
تۆ به ماچ بشكێنی تاسه‌م
منیش لێوانت هه‌ڵبمژم
25
وه‌ره بۆ دڵخۆشی خۆمان
تێك بئالێین وه‌ك لاو لاوێ
رۆ بچینه ناخی یه‌كدی
خاو بینه‌وه تاو نا تاوێ
26
هێند تامه‌زرۆی هه‌ناسه‌تم
هه‌ناسه له سینه‌م نه‌ما
ده ئاوێته‌ی رۆحم ببه
با له دڵدا بكه‌ین سه‌ما
27
له‌وه‌ته‌ی له چاوم ونی
تاریك بووه به‌ر بیناییم
تۆ هێز ده‌ده‌ی به بینینم
فریاد ره‌سی بۆ شه‌یداییم
28
بۆچی ئێستا پێم نابه‌خشی
تروسكایی سۆمای كاڵت
تێنووم تاسه‌ی رۆحم ناشكێ
مه‌گه‌ر شیله‌ی لێوی ئاڵت
29
چی له دڵی ناسۆرم كه‌م
كه ته‌نیا تۆی پێ هه‌توانه
به هیچ ناشكێ خه‌م و تاسه‌ی
بۆ دڵَی تۆ دیوه‌خانه
30
ئای كه بیرت ده‌كه‌م ئازیز
بێ تۆ ساتێكیش هه‌ڵناكه‌م
هێند هۆگری خۆت كردوومه
بێ تۆ تامی ژیان ناكه‌م
31
ئه‌و ساتانه چه‌نده جوانن
كه چاوی تۆ ده‌مكا رۆشن
ئاوێته بوون له‌گه‌ڵ تۆدا
به رۆح و دڵ ده‌دا ئۆخژن
------------------------------------------
32
هێند غه‌ریبیت ده‌كه‌م گوڵم
هزر و هۆشم تێك ئاڵۆزه
دوور بوون له تۆ چه‌شنی مه‌رگه
دڵم خاڵی له چی سۆزه.
33
بۆچی نایه‌ی بۆ چه‌ند ساتێ
به‌با بده‌ین خه‌می ڕۆژگار
هه‌ردوو بۆ یه‌كتر عه‌وداڵین
وه‌ره با ڕامووسین ئه‌دگار.
34
وه‌ره گیانی شیرینی من
ته‌ڕایی بێنه‌وه لێوم
تۆ به دووری تاڵت كردم
ئای كه تامه‌زرۆ و په‌شێوم.
35
ده وه‌ره‌وه هه‌ناسه‌كه‌م
له دووری تۆ سه‌رگه‌ردانم
بێ ئاگا له تۆ بووراندن
ئه‌شك دێنێ له چاوانم.
36
بیستم گوڵم كه نه‌خۆشی
وه‌ره با ساڕ‌ێژ كه‌م زامت
له‌گه‌ڵ هه‌توانی ئازارت
خۆشم چێژ بكه‌م له تامت.
37
وه‌ره ئازیز بۆ ژوانێ
دڵشادم كه به ڕوانێ
با پڕ به دڵ ماچت بكه‌م
به مرچه بۆت بێمه دوانێ.
38
بۆچی ئاوا جێت هێستم
خه‌م و ژانت پێ چێشتم
به ڕۆیینی ناكاوت
ئه‌شكی زۆرت پێ رێشتم.
39
كه‌ڕۆیشتی و به‌جێت هێشتم
ئه‌ی كێ نازی دڵ هه‌ڵگرێ
رۆح له تاوت له هه‌ڵپه‌یه
وه‌خته بۆ لای تۆ هه‌ڵفڕێ.
40
به ده‌ستم بوا هه‌رچی حه‌زته
ده‌مهێنا دی تا دڵت بێ شاد
تاكو له ئامێزی سۆزم
پشوو بده‌ی تۆ به ئازاد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 01-09-2014 در ساعت 03:08 PM
|