01-09-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
41
ئه‌ی تۆ نه‌بووی كه ده‌تدركاند
بێ من بۆ ساتێ هه‌ڵناكه‌ی
له‌سه‌ر خاكی لێوم نه‌بێ
ره‌شماڵی لێوت هه‌ڵناده‌ی.
42
چه‌ند جوان چاوانت هڵدێنێ
كه تێم ده‌گری سێره‌ی نیگات
خۆزگه ده‌خوازم تا مردن
كه ره‌سمێ بم له ناو سیمات.
43
كه‌ده‌تبینم پێ ده‌كه‌نی
دڵشاد ده‌بم به بزه‌ی لێو
ته‌مه‌ننای چه‌ند ساتێ ده‌كه‌م
پشوێ بده‌م له ئامێز سێ‌و.
44
بۆ بێ ده‌نگی هه‌ناسه‌كه‌م
تامه‌زرۆی بیستنێكی تۆم
له‌ره‌ت بچرپێته گوێچكه‌م
به‌لكو ساتێ دێمه سه‌ر خۆم
45
كاتێ ڕۆشتی هه‌نگاوت نا
به بێ باكی ته‌نیات كردم
منێك كه هۆگری تۆبووم
به ئۆغرێ شه‌یدات كردم.
46
ئاوێزانی خۆتم بكه
بمخه باوه‌شی گه‌رمت
لێم گه‌ڕێ بۆ چه‌ند ساتێ
بمژم روومه‌تی نه‌رمت.
47
تا بۆم بكرێ بۆنت كه‌م
تا به بۆنت سه‌رخۆشم بم
هێند بتمژم تا كاتێ
له مژینت بێ هۆش بم.
48
گیانه تۆ خاكی منیش پێشمه‌رگه
رۆژێنه‌تبینم خۆ ناگرم به‌رگه
ده نزیكم خه له باخی سێوت
تاسه‌م بشكێنه به شیله‌ی لێوت.
49
هه‌ناسه‌م ببه بۆ ناو سینه‌ی خۆت
كه وه‌ك دێوانه سووتاوم له بۆت
بمكه‌ره باوه‌ش باوه‌شی نازت
خۆشنوودم بكه به هه‌ست و ڕازت.
50
ساتت جوان كچی چاو ڕه‌ش
رۆژگارت گشتی بێ گه‌ش
به ئاواتم بۆ جارێ
بملاوێنی له باوه‌ش.
51
گڕی عه‌شق و تامه‌زرۆییم
هێنده گه‌رمه ترسم هه‌یه بتسووتێنێ
به‌ڵام سووتانێ ئێجگار خۆش
خۆت و رۆحت ده‌خه‌وێنێ.
52
كه‌ی تۆ به قه‌د من سووتاوی
كه‌ی دیوته خه‌می شه‌یدایی
كه‌ی ده‌زانی چه‌نده شه‌خته
بێ ماچ و موچ و ته‌نیایی.
53
بۆ زامم هه‌ڵده‌ده‌یته‌وه
بۆ ده‌مبه‌یته‌وه رابردوو
ئه‌رشیفێكه رقم لێیتی
كه بۆ من ئه‌ندێشه‌و خه‌م بوو.
54
گه‌ر شێتێكی عاقڵ بم یا
خۆت ووته‌نی عاقڵی شێت
گرنگ قه‌ره‌جێكی ئاوام
ناشیرینێ پێم یێژێ شێت
55
به‌یانیت باش
هه‌میشه پڕ خۆش و شاد بی
به‌یانیت جوان
هه‌رده‌م له دڵدا گوشاد بی
به‌یانیت گوڵ
ژینت ته‌ژی بێ له گوڵزار
به‌یانیت یاد
یادی خۆشمه‌ندی بێ ئازار.
56
دابڕان هێند گریاندوومی
دیده‌م ئه‌شكی لێ ده‌بارێ
برك و ژان تینی لێ سه‌ندووم
خۆشی نه‌دا بۆ دڵ جارێ.
57
هه‌رچی زیكره به فیڕۆ چوو
عه‌شقیش ته‌نێ پیری كردم
ته‌نیایی هێند ژاكاندوومی
هاكا بیستت بێ ده‌نگ مردم.
58
دابڕان ئه‌شكی پێ ڕشتووم
پڕ بوومه له ژان و له ئێش
كه‌چی ئێستاش له زیكر دام
كه حاڵ ده‌گرم چه‌شنی ده‌روێش.
59
ئه‌گه‌ر دڵیش وه‌ك شووشه بێت
ناشكێ له ئاست كه‌سی ئازیز
گرنگ ئازیزی رۆحم بێ
له ژین وه‌ده‌ر بنێ پاییز.
60
ته‌مه‌نی من وا به‌سه‌رچوو
عه‌شق گشت ژینی شێواندم
چه‌شنی گولێك خه‌زان هات و
په‌ڕ وپۆی گشت هه‌ڵوه‌راندم.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|