غاندی: خراپترین رێگا بۆ خەبات توندوتیژییە
غاندی :
نامەوێت دیوارێك بە دەوری ماڵەكەمدا بكێشم و پەنجەرەكانی ماڵەكەم داپۆشم ، بەڵكو دەمەوێت هەموو فەرهەنگەكانی جیهان بە ئازادی و سەربەستێكی تەواوە بخزێنمە ناو ماڵەكەم بەڵام ناهێڵم ژێرپێم بۆش بكەن و ورەم بڕوخێنن، من حەز ناكەم وەك كۆیلە و بەردەست و سواڵكەر لە ماڵان بژیم.” ئەمە وتەی پیاوێكە بۆ ئەوەی وڵاتەكەی لە مردن و فەنابوون رزگاربكات هەوڵێكی زۆری دا. ئەو پێی وابوو كە خراپترین رێگا بۆ خەبات توندوتیژییە ، بەڵام بەداخەوە 6 مانگ دوای ئەوەی كە هیند سەربەخۆیی وەرگرت خۆی بۆوە قوربانی توندوتیژی .
بۆ ئەوەی دەستور جێگیر بێت هەمووهەوڵەكانم دەخەمە گەڕ و هەوڵدەدەم كە هند لە ژێر ڕكێفی كۆیلایەتی و عەبدایەتی ڕزگار بكەم ، بۆ بنیاتنانەوەی هیند بە شێوە هەوڵدەدەم كە هەموو خەڵكی هیندستان هەست بكەن كە وڵات هی خۆیانە و بەماڵی خۆیانی بزانن و لە دروستكردن و بنیاتنانی هیند هەموو بەشداربوون ، هیندستانێك كە دەبێ هەموو گەلانی ئەو وڵاتە پێكەوە تێدا بژین ، لەهیند دا نابێ نەفرەت و گڵاوی تێدا بێ. ژنان دەبێ هەمان مافیان هەبێ كە پیاوان هەیانە، لەوەی كە ئێمە دەمانەوێت بە ئارامی و ئاشتی لەگەڵ گەلانی جیهاندا بژین، نە كەس دەچەوسێنینەوە و نە ڕێگاش دەدەین كەس بمانچەوسێنێتەوە، هەر بۆیە دەبێ بچووكترین سوپای جیهانمان هەبێ ، هەرجۆرە بەرژەوەندییەك كە پێچەوانەی بەرژەوەندی خەڵك نەبێ لای ئێمە ڕێزی لێدەگیرێت، ئەوانە ئارەزوو و هیوا و ئاواتی منە بۆ هیندستان
ناتوندوتیژی
لە ڕوانگەی غاندییەوە ، ناتوندوتیژیی و هێزی هەقیقەت وەها پێكەوە گرێیان خواردووە كە مەحاڵە ئەو دووانە لە یەكتری جیا بكرێنەوە، ناتوندوتیژی و هێزی هەقیقەت دووڕووی دراوێكن یان پشت و ڕووی سكەیەكن. بە ڕای گاندی ناتوندوتیژی كەرەستەو ئامرازە و هەقیقەت ئامانج، گاندی بە دوای هەقیقەتەوە بوو كە ناتوندوتیژی دۆزییەوە، بە لای گاندییەوە بۆ دۆزینەوەی هەقیقەت هیچ ڕێگایەك جگە لە ناتوندوتیژیی نییە. هەربۆیە لەگەڵ زۆربەی بیرمەندان و زانان بیروڕای گۆڕیەوە كە تۆلستۆی یەكێك لەو بیرمەندانە بوو كە گاندی نامەی بۆناردبوو و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان كردبوو.
بنەمای ناتوندوتیژی
لە چەمكە ڕاستەقینەكەیدا یانی ملنەدان بۆ توندوتیژی و خودوورگرتن لە زیانگەیاندن بە هەموو گیانلەبەران هەر لە مرۆڤەوە بگرە هەتا گژوگیا.لە تیۆرییەكەی گاندیدا بنەمای چەمكی ناتوندوتیژی لەسەر بنەما و ئەساسی عەشق و خۆشەویستییە ، بە بۆچوونی گاندی عەشق و خۆشەویستی دەتوانێت هاوواتا و هاومانای نا نەفرەتی و نەبوونی رەق و كینە بێت. بە واتایەكی تر عەشقێكی گشتگیر و ناسنووردار دەتوانێت پانتایەكی زۆر لە ڕووبەری ناتوندوتیژی دابگرێت و باڵی بەسەردا بكێشێت. بۆ كەسێك كە بیرۆكەی ناتوندوتیژی لە خۆیدا پەروەردە كردووە هەموو جیهان وەك یەك بنەماڵە وایە نە لە كەس دەترسێت و نەكەسیش دەترسێنێت.
غاندی سەبارەت بە تیۆرێكی خۆی دەڵێ: دەمەویست بە شێوازی خۆم بابەتەكانی رۆژانە لێكدەمەوە، هیچ شتێكی تازەم پێ نییە كە فێری جیهانی بكەم، بەڵكو ویستومە هەقیقەتخوازی و ناتوندوتیژی پەرەپێبدەم.
غاندی جگە لەوەی گرنگێكی تایبەتی بە چەمكی ناتوندوتیژی داوە و خەباتی بۆ كردووە لە بوارەكانی ئابووری و كۆمەڵایەتیش خەباتی كردووە، ئەو هەرگیز لایەنەكانی ئابووری مۆدێرنی ڕەتنەكردۆتەوە بەڵام لەسەر ئەو ڕایە بوو كە نوێبوونەوە و مۆدێرن بوون دەبێ لە ناخی خودی كۆمەڵگاوە هەڵقوڵێت و سەرهەڵبدات. ئەو دەڵێ بەو پەڕی سەربەستی و ئازادییەوە كلتور و فەرهەنگەكانی جیهان دەبمەوە بۆ ماڵەوە بەڵام بەرامبەریاندا سست نابم و رێگە بە خۆم نادەم وەك سواڵكەر و بەردەیەك بژیم .
لەبواری ئابووریدا گاندی بروای بە لامەركەزی بوو یانی پێی وابوو نابێ ناوەند ڕۆڵی هەبێت. غاندی سەبارەت بە بەرهەمهێنان دەوێت هەر كۆمەڵگایەك دەبێت پێداویستییەكانی خۆی بۆ خۆی بەرهەمی بهێنێت و دابینی بكات. بایكۆت كردن و نەكڕینی كاڵای ئینگلیزی بازاری بریتانیای توشی بێ بازاری كرد. بۆ ئەوەی كاڵای ئینگلیزی لە هیند نەفرۆشێت بڕیاری دا تا 100 هەزار مەكینەی ریستن و چنین خۆماڵی دابین بكرێت تەنانەت ئەو جلەی كە لەبەری دابوو خۆی چنی بووی و تەنها شیر ئەو بزنەی دەخوارد كە خۆی پەروەردەی كرد بوو .
لەبواری كۆمەڵایەتییەوە هەنگاوی زۆر جدی نا لە پێناو یەكێتی و یەكخستنەوەی كۆمەڵگای پارچە پارچەكراوی هیندستان. بەرنامەیەكی تۆكمەی هەبوو بۆ یەكریزی چین و توێژەكانی هیند . رێزی لە هەموو دابو نەریتی چین و توێژەكانی هیند دەگرت. هاوكاری نەكردنی ئەو لەگەڵ خۆرئاواییەكان لەبەر ئەوە نەبوو كە دژی ئەوان بێت و نەیاریان بێ بەڵكو پێی وابوو شارستانییەتی خۆر ئاواییەكان لەسەر بنەمای چەوسانەوەی هەژاران و لاوازان دروست بووە، گاندی پێی وابوو هیند بەرلەوەی كە مردن فێری كۆمەڵگای مرۆڤایەتی بكات دەبێ ڕێگا ژیان و چۆنێتی ژیان كردن فێری كۆمەڵگای مرۆڤایەتی بكات.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 06-30-2014 در ساعت 12:55 PM
|