به‌یادی شاملۆوه.
دونیایه‌کی سه‌یره ، گوڵم
چیایه‌کیان له‌که‌لله‌سه‌ر هه‌ڵچنیوه‌و
پێی ئه‌ڵێن .. میحرابی ئیمان
ڕووبارێکی قرمزیی خه‌ست
لهچۆڕاوی ڕوحی گوڵه گوشراوه‌کان
بهدامهنیا شه‌پۆل ئه‌داو
پێی ئه‌لێن .. جۆگه‌ی حه‌مامی
جه‌سته چڵکدارهکانی جورم و گوناح
گڕدانێکیان لهخهڵوزی قه‌ترانیی ناخ
هه‌ڵکردووه‌و
به‌تێزابی بیردۆزی ڕق جۆشی ئه‌ده‌ن
پێی ئه‌ڵێن .. ته‌نووری دۆزه‌خ
باسی شه‌قامێکیش ئه‌که‌ن
لهقاتێکی نهۆمه‌کانی ئاسمانا
که‌هه‌ر حۆریه که‌مه‌ر ته‌نگ و
به‌ژن به‌رزه‌کان بهنێویا گوزه‌شت ئه‌که‌ن
پێی ئه‌ڵێن .. شه‌قامی به‌هه‌شت
سێدارو ملوانکهیهکیش هه‌ڵخراوه
بۆ پاساریه لاساره‌کان ، کهجریوهیان
باوێشک بهئایهتوڵایهک ئه‌پچڕێنێ
له‌سه‌ر وه‌ختی خهڵوهتیدا
له‌گه‌ڵ سایه‌ی حۆریه‌کی به‌هه‌شتیدا.
ماڵی شیعر.
ماڵێکی خنجیله‌م هه‌یه
له‌سه‌ر هه‌سارێکی تری
دوور له‌ئێره
ئێره‌ی سیخناخ ، به‌ئاژاوه
بهزهردهواڵهکانی قین و
قالۆنچه‌کانی گومان و
جاڵجاڵۆکه‌کانی پیلان
ئێره‌ی نغرۆ
له‌گۆمی خۆپه‌رستیدا
ئێره‌ی داخ
بهگرانهتای ئیره‌یی
ئێره‌ی پێکراو
بهساچمهکانی مه‌لاریای درۆ
ئێره‌ی وون
له‌ژێر خۆڵبارینی وههم و
ته‌متومانی خه‌یاڵدا
ماڵێکی خنجیله‌م هه‌یه له‌وێ
به‌سه‌ر باڵێ شه‌ماڵدا
خۆم و قه‌ڵه‌مێک و
په‌ڕه‌یه‌کی سپی و
گیرفانێکی پڕ
له‌نانه وورده‌ی ئه‌وین
بۆی ده‌فڕین .. هه‌موو شه‌وێ.
سۆزی پاییز .
من و هه‌ورو
باو گه‌ڵای زه‌رد
له‌پاییزدا ، له‌یه‌ک ده‌چین
هه‌ور ، ناخی
پڕ ئه‌ندێشه‌ی ئۆقیانووس و
با ، سه‌ری پڕ حه‌سره‌تی خۆی
گه‌ڵای زه‌ردیش
جانتایه‌کی پڕ نائومێدیی سه‌فه‌رو
منیش ، شوشه‌ی دڵێکی پڕ
له‌شه‌رابی تاڵی ته‌مه‌ن
هه‌ور ، وورد وورد ده‌پروێت و
گه‌ڵا ، تک تک ده‌بارێت و
بای بێ ئۆقره‌ی ماخۆلانیش
ووڕ ووڕ ده‌بێت
روحی منیش ، هێدی هێدی
به‌بۆن و بهرامی غوربه‌ت
سڕ سڕ ده‌بێت
سه‌رئه‌نجامیش ، هه‌ر هه‌موومان
دوای خواردنه‌وه‌ی
پێکێکی که‌ی
شه‌رابی تاڵی خه‌مناکی
له‌سوچێکی مه‌یخانه‌که‌ی ئه‌م پاییزه‌دا
ههڵدهکوڕمێین.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )