عەونی
من بریندارم
من بریندارم بۆ چاوی کاڵت
سووتاوە جەرگم بۆ لێوی ئاڵت
ئەمرۆ نەخۆشم دەردم گرانە
ماچی لێوی تۆ بۆ من دەرمانە
ئەمشەو بە بێ تۆ چەند پەرێشانم
چاوەڕێی تۆمە نووری چاوانم
هەردەم دەناڵم لە بەر برینم
دەردم دەوا کە ناڵە خوێنینم
شێواوە فیکرم هەردەم دەبەنگم
وەختە دڵ دەرچێ وا پەست و تەنگم
چاوم پڕ خوێنە دەکوڵێ هەناوم
چەندە بێ رەحمی من وا نەماوم
چاوان دەگێڕم ئاهان دەکێشم
لە دوای باڵاکەت من جەفا کێشم
دەگریم دەڕێژم فرمێسکی ئاڵم
جەرگم سووتاوە من وا دەناڵم!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )