نمایش پست تنها
  #520  
قدیمی 02-26-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



مەحوی

سەر کە جۆشێکی نەبێ

سەر کە جۆشێکی نەبێ، من زرکە تاڵم بۆ چییە
دڵ کە هۆشێکی نەبێ، شیشەی بەتاڵم بۆ چییە

دەرد و داغێکی دەروونی گەر ببێ، با رەنگ و روو
سیس و مو‌غبەڕ بێ، کەماڵم بوو جەماڵم بۆ چییە

تەجرەبەی عاشق بە سووتانی دەکرد ئەو زاڵمە
سەیری کەن ئێستا دەڵێ: مشتێ زووخاڵم بۆ چییە!

پێی بەسەرما نا کە بوومە خاکی ڕێی، گەردم شوکر
گەییە داوێنی، دەڵاڵیی بای شەماڵم بۆ چییە!

داغی سینە و پێچ و تابی دوودی ئاهم خۆ هەیە
مۆر و توڕڕەی ئینپەراتۆر و قەڕاڵم بۆ چییە!

خەڵق ئەوا مەجبووری دوو خۆ خستنی خەڵقن بەجان
من بە دڵ مەنفوورمە، ڕوتبەی جەجاڵم بۆ چییە!

ماڵە پیتکێنێیە ماڵ و، گەینە حاڵی خۆیە حاڵ
من کەوا ‌حاڵی بم، ئیتر ماڵ و حاڵم بۆ چییە!

پڕ بەپێ زنجیرەی شێتیی، داغی سەودا پڕ بەسەر
سەیری حاڵی خۆمە، سەیری زوڵف و خاڵم بۆ چییە!

دەردەدار ئەڵبەت زوبانی دەرد و حەسرەت تێ دەگا
چاوی بیماری دەزانێ، ناڵە ناڵم بۆ چییە!

دڵ گلە و شەکوەی لە ئەشکەنجەی عەزابی زوڵفی یار
کرد و، ئەو فەرمووی: ئەدی زنجیری زاڵم بۆ چییە!

حاڵە بەد حاڵیی لە شوێن و، ماڵە وێرانیی لە دوو
« مەحویا» ! گەر ئەهلی حاڵی، حاڵ و ماڵم بۆ چییە!


دیارم دەیری عیشقە

دیارم دەیری عیشقە، جێ بە سووتن بێ لەوێ دەگرم
کە من مشتێ چڵ و چێوم، بەچی بم، کەڵکی کێ دەگرم

نەگەییە دامەنی دەستی دوعا، جا دەبمە خاکی ڕێی
‌طریقەی گۆشەگیری بەردەدەم، ئەمجارە ڕێ دەگرم

کە دادی ئەسی خۆمم بردە لا، ئەم عارفە توند بوو
وتی ئاخر سبەینێ جەژنە، خوێنی تۆ لە پێ دەگرم

لە ڕووسووریی عیبادەت لام و ڕووزەردی خەجاڵەت مام
بە ناوی سێوی ناوم باغەوان و، من بەهێ دەگرم

لەسەرخۆ چوونە، شەیدا بوونە، قوڕ پێوانە، سووتانە
هەتا مردن، مەحەببەت ئیشی زۆرە، ڕێزی لێ دەگرم

چ شۆخە ئاگرم تێ بەردەدات و پێم دەڵێ: یا شێخ!
بە خاشاکی دەوت شوعلە، عەسامە دەستی پێ دەگرم

کە سینەی ڕێشمی بەو تێغی نازە ئەنجن ئەنجن کرد
وتی: پەژموردەیە ئەم لالەزارە، ئاوی تێ دەگرم

لە پاداشتی قسەی سەردا هەمە ئاهو هەناسەی گەرم
کەسێ شێتانە بەردم تێگرێ، من بەرقی تێ دەگرم

شوکر هوشیارە «مەحوی»، تێدەگا دنیا خەراباتە
کە بەدمەستێ بکا ئەهلی، خراپەی بۆچی لێ دەگرم!


بەسەرچووم

بە پیر ئەو ماهەوە چووم و بەسەرچووم
پەری بوو، ئەو نەبوو، شەو بوو، بەسەرچووم
تەڵێ نێرگسم و باغی حیرەتم پێ…
بەفڕ هات و وەکو گوڵ زوو بەسەرچووم

گلەی پێشم لەسەر سەر هەم بووە بار
کە دیی من دولفەرم بەرەم هات و بەسەرچووم

لە حینی نەزعی ڕۆحا، ڕۆحی عاشق
وتی: ئۆخەی لە میحنەهخانە دەرچووم

بە ئۆغر کردنی، من بوومە قەقنەس
کە ئەو جوو بۆ سەفەر، من بۆ سەقەر چووم

وتی: قەت وا مەیە، من واوە هەر دێم
نەهات ئەو وا قەت و، من واوە هەر چووم

شوکور موورم بووە پامالی میرێ
بە بێ نامی ژیام و نامەوەر چووم

غەمی قاتلمە «مەحوی»! مونفەعیل ما
لە حەشرا کفنی خوێناوی بەبەر چووم


کە دڵ دەتوێتەوە

کە دڵ دەتوێتەوە بۆ تۆ، دەکەی ئەو ڕۆژە تۆ بڕوا
کە خۆ دەرخەی وەکو خۆر دڵ وەکو شەونم لە خۆ بڕوا
کە ڕۆحم تێگەیی تۆ حەز بە دەرچوونی دەکەی، دەرچوو
دەبێ عاشق کە دیی بێزارە یاری، بێ بڕۆ بڕوا

وتم: با لە دەر و لەم کۆیەدا ئانێ سوکوونەت کەم
وتی: عاشق دەبێ هەر دەربەدەربێ، کۆ بەکۆ بڕوا

ڕەقیبت دەرکا، ئەم بەردەرکا پاکە پیس ئەکا، فەرمووی:
کە بەم بەرقاپییە لازم سەگێکی وایە، بۆ بڕوا!

وتی: «مەحوی» من و تۆ ئافتاب و سایە تیمسالین
جەنابی من کە دەرکەوتم، دەبی تەشریفی تۆ بڕوا


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید