04-14-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
Ok له‌چییه‌وه هاتووه؟
وشه‌ی OK یه‌کێکه له‌و وشانه‌ی که له زۆربه‌ی زمانه‌کانی جیهاندا زۆرترین که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیرێت و له رووی به‌ربڵاويی له ئاستی جیهاندا یه‌کێک له نێونه‌ته‌وه‌ییترین وشه‌کانه.
وشه‌ی OK له‌کوێوه هاتووه؟ ئایا ئه‌م وشه رۆژێک له رۆژان له زاری که‌سێکه‌وه ده‌رهاتووه و دوای ئه‌وه هه‌مووان که‌ڵکیان لێوه‌رگرتووه و جیهانیی بووه؟
له کتێبێک‌دا که له نووسینی “ئالێن مێت کاڵف” ه و له‌م رۆژانه‌ی دواییدا له‌چاپ دراوه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه دراوه‌ته‌وه.
مێت کاڵف له‌م کتێبه‌دا که ناوی ناوه OK حیکایه‌تی سه‌رسووڕهێنه‌ری یه‌که‌م وشه ده‌ڵێت که OK باشترین داهێنانی ئینگلیزی زمانه‌کانه.
ئه‌م وته‌یه‌ی مێت کاڵف جێی پرسیاره، OK چۆن ده‌توانێت داهێنان بێت؟ و ئایا ئه‌م وشه چکۆله ده‌توانێت له موزیکی جاز، به‌یس بۆڵ، ته‌له‌فون و ئه‌نیمه‌یشێنی “سیمپسۆنه‌کان” یش باشتر بێت؟ له راستیدا وه‌ڵامی پرسیاری یه‌که‌م ئه‌رێنییه.
مێت کاڵف له گه‌ڕانه‌کانی خۆیدا بۆ دۆزینه‌وه‌ی یه‌که‌م که‌ڵک وه‌رگرتن له وشه‌ی OK گۆشه‌یه‌کی رۆژنامه‌یه‌کی کۆنی چاپی بۆستۆنی ئه‌مریکا که له رێکه‌وتی 23/3/1839 ده‌رچووه ده‌دۆزێته‌وه، به پێی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئه‌م نووسه‌ره حیکایه‌تی دروستبوونی OK به‌م شێوه‌یه بووه:
خۆشه‌ویستترین وشه‌ی جیهان، ژیانی خۆی به گاڵته‌یه‌که‌وه ده‌ستپێکرد، رۆژنامه‌کانی ئه‌مریکا له کۆتایی ساڵه‌کانی 1830 بۆ 1840 دا، به شێوه‌یه‌کی گاڵته‌ئامێز ئیشێکیان ده‌ستپێکردبوو و کورتکراوه‌ی وشه‌کانیان ده‌نووسییه‌وه و نووسه‌رێک له رۆژنامه‌ی Morning Post Boston وه‌کو یه‌کێک له‌م گاڵتانه، کورتکراوه‌یه‌کی دروست کرد به فۆرمی O.K، ئه‌و بۆ دروستکردنی ئه‌م کورتکراوه‌یه فۆرمێکی هه‌ڵه له وشه‌ی “all correct” (به ته‌واوی دروست) ی به فۆرمی “oll correct” ده‌رهێنا و دوو پیتی یه‌که‌می به فۆرمی O.K ده‌رهێنا.
ماوه‌یه‌کی زۆر له‌م گاڵته تێنه‌په‌ڕیبوو که دوژمنانی “ئه‌ندرو جه‌کسون” ی حهوتهمین سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا رایانگه‌یاند که سه‌رۆک کۆمار توانای خوێندن و نووسینی بێههڵهی نییه و بۆ سه‌لماندنی قسه‌که‌یان ده‌یانوت ئه‌گه‌ر سه‌رۆک کۆمار کێشه‌ی خوێندن و نووسینی نه‌بێت ئیزنی به رۆژنامه‌کان نه‌ده‌دا که وشه‌گه‌لێکی هه‌ڵه وه‌کوو O.K. له چاپ بده‌ن.
ئه‌مه بووه ده‌سپێکی ناساندن و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م وشه، ماوه‌یه‌ک تێنه‌په‌ڕیبوو که به‌رپرسانی ته‌له‌گراف بڕیاریاندا بۆ راگه‌یاندنی دۆخی ئاسایی یان نه‌مانی مه‌ترسی له O.K که‌ڵک وه‌ربگرن، دوای ئه‌مه بوو که ئیدی که‌س نه‌یتوانی پێش به په‌ره‌سه‌ندنی رۆژ له‌دوای رۆژی ئه‌م وشه بگرێت و به وته‌ی مێت کاڵف یه‌که‌م وشه‌یه‌کیش که ده‌بێت له زمانی مرۆڤه‌وه له‌سه‌ر مانگ بیسترابێت هه‌ر ئه‌م وشه بووه.
به‌ڵام سه‌رنجڕاکێشی ئه‌م وشه له چیدایه؟ ئالێن مێت کاڵف له کتێبه‌که‌یدا هه‌وڵ ده‌دات چه‌ند وه‌ڵامێک بۆ ئه‌م پرسیاره بداته‌وه، به وته‌ی ئه‌و ده‌نگی خۆشی ئه‌م وشه، ئاسان به‌کارهێنانی له زۆربه‌ی زمانه‌کانی جیهان، کورتی و دژایه‌تی فۆرمی ژنانه‌ی O له‌گه‌ڵ فۆرمی پیاوانه‌ی K ئه‌و هۆکارانه‌ن که ئه‌م وشه‌یان سه‌رنجڕاکێش کردووه و بوونه‌ته هۆی به‌کارهێنانی زۆری و له ئێستاشدا وایلێهاتووه که له کورته‌نامه‌کانی مۆبایلدا OK کورتکراوه‌ته‌وه بۆ K .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|