ئێواره‌ی پاییزله ئاسۆیه‌کی دوره ده‌ست
ئاوابوو زه‌رده‌پاییزی
ده‌تگوت بوکێکی بێ نازه
په‌رده جێ دێڵێ به زی‌زی
په‌ڵه هه‌ورێکی چڵکنه
گرتی سوچێکی ئاسمان
گه‌ڵای زه‌ردی دارێک وه‌ری
زریان بردی به‌ره‌و نه‌مان
جوتێک کۆتری سه‌ربه‌کڵاوه
هه‌ڵکورماون له سوانه‌یه‌ک
دیاره له‌و ده‌ورو به‌رانه
پێیان شک دێ هێلانه‌یه‌ک
پاساری سه‌ر داری کۆڵان
فڕه‌و جیکه‌یان لێ بڕا
قه‌ل فڕی..فڕی..تا ون بوو
هه‌ر ڕوڕه‌شی خۆی پێ بڕا
شه‌پۆلێک مۆسیقای به‌سۆز
هات و ڕابورد به بن گوێم‌دا
شوێنێکی بۆ خۆی کرده‌وه
له ناخی دڵی توێ توێمدا
کیژێک خۆی له ژوور کوتاوه
ده‌رکه‌ی حه‌وشه‌که‌ی پێوه‌دا
ئیتر شوێنه‌واری جوانی
به دی ناکه‌م له‌م نێوه‌دا
تا تاریکان په‌یدا ده‌بێ
چۆڵ و چۆڵتر ده‌بێ جاده
نه دێته ده‌ر کیژی له‌بار
نه ڕاده‌بڕێ لاوی ساده
ته‌ماشای هه‌رشتێ ده‌که‌م
ڕه‌نگی پاییزی گرتوه
جوانی خۆی لێ شاردومه‌وه‌و
دزێوی ڕیزی گرتوه
مامۆستا هێمن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )