چه ند چوارێنه له خالید عینایه تی
1.ئه گه رچی ده ردی بێ ده رمانه ده ردم
له تاوی زه ردی سه ر گۆناته زه ردم
په له قاژه ی ده كه م بێ سووده ده ردم
گراوی رۆژ و تیر و دار و به ردم
2.هه تا كه ی دڵ له ناو سینه ت دا قه فه س بێ
له زامی قوڵه وه تاكه ی قه فه س بێ
هه ناسه ش زۆ ر به بێوازی ده كێشم
كه نه مدی حاسڵی ره نجم وه ده س بێ
3.له زه ریای چاوی تۆدا بێ غه واسم
له نێو یار و ره فێقان كه س نه ناسم
گه زیزه ی په ر چه مت پاوانی هه ستم
شلێری ماهی ڕووت بردی حه واسم
4.دڵ و دیده م كه خوێنی تێچزاوه
سییه كانی هه ناسه م بۆت ڕزاوه
به یادی تۆوه هێنده راچه نیوم
ته واوی تان و پۆی جه سته م پساوه
5.خودایه تا به كه ی ده ردان بچێژم
په ژاره و داخی دڵ به ردان بچێژم
هه موو ده م تاسه بار و لێو به بارم
سروودی ده س له یه ك ببێژم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )