سازی ناساز
بولبوولی باڵ شكاوی وه‌ختی گوڵم
هه‌ر شه‌پۆلان ده‌دا دڵی له كوڵم
كوردی به‌ندی به‌یانی نه‌ورۆزم
گڕی گرتوه ده‌روونی پڕسۆزم
موغی بێ ئاگری شه‌وی یه‌لدام
چاوه‌ڕێ چاره‌نوسی نا په‌یدام
كه‌وی بێ ده‌نگی نه‌و به‌هارانم
گوڵی بێ ره‌نگی چاو له بارانم
كونجی جێژوانی چۆڵ‌وخامۆشم
سێبه‌ری نازه‌نینی ره‌ش‌پۆشم
ده‌ستی به‌ر‌بووی كچی گه‌ڕی شاییم
هه‌ستی خنكاوی لاوی سه‌وداییم
كێلی گۆڕی شه‌هیدی گومناوم
تاكه‌داری كڕووزی بێ‌ئاوم
ده‌فته‌ری شێعری شاعیری رووتم
شه‌می سه‌ر گۆڕوداری تابووتم
مامۆستا هێمن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )