زستان
سێ چوار ڕۆژێک به‌بێ وچان
کولوو کولوو به‌فر باری
هه‌موو وڵات
ساماڵسا بوو به یه‌کجاری
ئاسمانی ڕه‌ش
تاوێک نه‌ی ئه‌ترووکاند چاوێک
به‌فر باری، به‌فر باری
بستێک، ئه‌ژنۆیه‌ک، باڵاپیاوێک
«» «» «» «»
له‌م لاو ئه‌ولای دێیه‌که‌وه
په‌سا په‌سا ماڵ ئه‌ڕووخا
هێلانه‌ی هه‌ژار ئه‌شووخا
نا! نا! ئیتر پێی ناڵێم ماڵ:
گۆڕی گشتیی ژن و منداڵ !
«» «» «» «»
چه‌ن ڕۆژێک بوو
باوکی نازدار
چوو بوو بۆ شار
چوو بوو جلی بۆ بستێنێ:
کراسی جا‌و
سه‌ڵته‌ی به‌ر و پشت به‌لاشه،
«نازداری خۆم پێی داپۆشێ ڕووتیی لاشه »
ئێواره‌یه‌ک
چه‌ن تارمایی
ته‌رمێک له کۆڵ ئه‌یانشکاند به‌فر و سه‌هۆڵ
ملیان ئه‌نا بۆ ئاوایی
ته‌رمی کێ بوو؟
ته‌رمی کێ بوو؟
ته‌رمی ڕه‌قبووی باوکی نازدار
هه‌ی قوڕ به‌سه‌ر خه‌ڵکی هه‌ژار !
«» «» «» «»
ماڵێک لاڕووخاو
دڵێک پڕ زووخاو
ژنێکی په‌ڕپووت
نازدارێکی ڕووت
به‌میرات مابوو
بۆ دایکی نازدار:
مه‌گری مه‌گری نازداره‌که‌م، ده‌مه‌گری به‌سه
هه‌ر ئێمه نین، خه‌ڵکی هه‌ژار هه‌مووی بێ که‌سه
مه‌گری، مه‌گری، نازداره‌که‌م بخه‌وی باشه
فریشته‌ی خه‌و بۆی دووریوی سه‌ڵته‌ی به‌لاشه
(زستانی 1342 (1963)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )