11-30-2009
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هۆنراوه‌كانی مامۆستا گۆران
هۆنراوه‌كانی مامۆستا به‌شی زۆری له گۆڤاره‌كاندا بڵاو بۆته‌وه. به‌ڵام له 1943 "گه‌شتی هه‌ورامان" كه له جوانترین هۆنراوه‌كانی مامۆستا گۆرانه، له "خوێنده‌واری باو"ی مامۆستا ته‌وفیق وه‌هبی به‌گ، بۆ نمونه‌ی پیتی لاتینی كوردی چاپكرا. له 1950 كۆمهڵهشێعرێک به نێوی "به‌هه‌شت و یادگار" له به‌غدا له سه‌ر ئه‌ركی علا‌ءالدین سجادی له چاپخانه‌ی معارف بڵاو بۆوه. "به‌هه‌شت و یادگار" له 71 لاپه‌ڕه دا 31 هه‌ڵبه‌ستی تێدا بوو كه ئه‌و هه‌ڵبه‌ستانه زۆرتر "له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كانی جوانی دڵداری" خه‌ریک بوون. هه‌ر له‌و ساڵه دا "فرمێسک و هونه‌ر" به یارمه‌تی ڕه‌شید عارف له چاپخانه‌ی معارفی به‌غدا ده‌ركه‌وت. 87 لاپه‌ڕه‌ی ئه‌و نامیلكه‌یه به 12 هه‌ڵبه‌ست و دوو هاوینهگهشت ڕازابۆوه. دوو هاوینهگهشتهكه - گه‌شتی هه‌ورامان و گه‌شتی قه‌ره‌داغ - یه‌كێكیان 10 به‌ند، ئه‌ویدی 21 به‌نده.
له 1957 س - ج - ئێدمۆندس، كه كوردناسێكی ئینگلیزییه، له كتێبه‌كه‌ی دا گه‌شتی هه‌ورامانی به پیتی لاتینی كوردی، كه له ئی مامۆستا وه‌هبی به‌گ وه‌رگیراوه، نووسی. له پاڵ هه‌ر یه‌ک له به‌نده‌كانی ئه‌و گه‌شته وه‌رگێڕاوه‌كانی به ئینگلیزی نووسیوه. ڕۆزنامه‌ی كوردستان، چاپی تاران، له ساڵی چواره‌می، گه‌شتی هه‌ورامان و 14 به‌ندی گه‌شتی قه‌ره‌داغی له‌گه‌ڵ 16 هه‌ڵبه‌ستی دی بڵاو كردۆته‌وه.
شێوه‌ی شێعر و هه‌ڵبه‌سته‌كانی گۆران
مامۆستا گۆران باشتر له گشت شاعیرانی كورد توانی ته‌بیعه‌تی شێعری كوردی له ههڵبهستهكانیدا بپارێزێ. با له پێشدا بزانین ته‌بیعه‌تی شێعری كوردی چۆنه؟ "قه‌واعیدی عه‌رووزی" شێعری عه‌ڕه‌بی و فارسی وه‌ک دیل له به‌ند دا ده‌ست پێچ كردووه. كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كه عاشقی ئه‌فسانه، پیاوه‌تی و سه‌ربه‌ستی؛ له سه‌ر ئهوهشڕا زمانه‌كه‌یان هێزێكی ته‌بیعی هه‌یه بۆ به‌یان كردن. ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه هه‌ڵبه‌ست و هۆنراوه‌یه‌كی زۆری ده‌رخستووه، وه ده‌توانین بڵێین كه هه‌میشه خاوه‌نی هه‌ڵبه‌ست و گۆرانی بووه كه به‌شی زۆریان ئێجگار به نرخن. قه‌واعیدی ئالۆز و شێواوی "علم عروض" كه شێعری فارسی و عه‌ڕه‌بی و تركی بێ هێز و بێ نوكته كردووه، له كوردیدا ته‌ئسیری نه‌بووه. زمانی كوردی له بناغه دا شاعیرانه‌یه؛ وه گه‌لی كورد، زۆرتریان شاعیرن. شێعری كوردی ته‌واو ته‌بیعییه، شتی مه‌سنووعی ناتوانێ جێی تێدا بكاته‌وه. هۆنه‌ر ده‌توانێ هه‌ر كاتێ ویستی ڕێ و شوێنێكی تازه دروست بكا. شێعری كوردی قاعیده‌یه‌كی سابتی نییه كه شێعر ده‌ربه‌ستی بێ. هۆنه‌ری كورد ده‌یه‌وێ بیری خۆی ده‌ربڕێ و ئامانجی ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه ئه‌و بیره‌ی به باشی و ڕوونی وه‌دی بێنێ. هه‌ر شێعرێک و هه‌ر گۆرانییه‌ک، شێوه و ڕێ و ڕه‌وشتی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
با بزانین بیروڕای مامۆستا گۆران چۆنه: "شێعره تازه‌كان به وه‌زنی په‌نجه(هجا) هه‌ڵبه‌ستراون، كه هه‌رچه‌ند شێعردۆستهكانی كۆن به خوێندنه‌وه‌ی ڕانه‌هاتوون، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زنی تایبه‌تیی نه‌ته‌وه‌ییمانه له‌گه‌ڵ خصائیصی زمانه‌كه‌مان چاتر ڕێک ئه‌كه‌وێ، به پێویستم زانی له ماوه‌ی ته‌قه‌لای ئه‌ده‌بیی خۆما، ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و لایه‌نی به‌كارهێنانی ئه‌م وه‌زنه بچم، تا له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا وه‌زنی عه‌رووزم به ته‌واوی، وه لام وایه بۆ ئێجگاری، به‌ڕه‌ڵڵا كرد؛ مه‌گه‌ر پێویستێكی هانده‌ری تایبه‌تی ڕوو بدا."[4] به‌ڕاستی شێعری گۆران مۆسیقای تێدایه؛ كه خوێنه‌ری شێعره‌كانی له كاتی خوێندنه‌وه دا گوێی لێ ده‌بێ و ئێحساسی ده‌كا. له "به‌یت و چریكه"ی كوردیدا نه‌سر و هه‌ڵبه‌ست و مۆسیقا تێكه‌ڵن. به‌یتبێژ له به‌یتێكدا ئه‌وی هه‌ڵبه‌سته ده‌بێ به ئاهه‌نگ بیخوێنێ و ده‌نگی لێ هه‌ڵێنێ. هه‌ر هه‌ڵبه‌سته‌ش هه‌وای خۆی هه‌یه. هۆنراوه‌كانی مامۆستا گۆران ده‌ڵێی به‌شێكه له‌و هه‌ڵبه‌ستانه كه له چریكه‌یه‌ک هێنراوه‌ته ده‌رێ و عنوانێكی له‌سه‌ر دانراوه. لێره دا وێنه‌یه‌ک له هه‌ڵبه‌ستی دوو چریكه‌ی به‌ناوبانگی كوردی (خه‌ج و سیامه‌ند) و (مهم و زین) ده‌بینین كه به دوای وان‌دا هه‌ڵبه‌ستێكی گۆران دێ. ئه‌و هه‌ڵبه‌ستانه ئی زۆر كۆنن. شه‌باهه‌تی شێوه‌ی شێعری گۆران(نه‌ک شه‌باهه‌تی مه‌عنا) له‌گه‌ڵ شێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵبه‌ستانه كه له بیرێكی ساكار و ژیری كوردی سه‌رچاوه‌ی گرتووه، ده‌رده‌كه‌وێ:
ئه‌وه برام هاتووه، یه‌كه، سه‌ر تا پێی كینه و چه‌كه.
برام هاتوون دوونه، خه‌نجه‌ریان ده‌سوونه،
له بۆ گرتنی من هاتوونه،
برام هاتوون سێنه، هه‌موو شمشیر پێنه،
بۆ گرتنی من دێنه،
برام هاتوون چوارن، ته‌واو لێم داخدارن،
له گرتنی من هارن... - [چریكه‌ی خه‌ج و سیامه‌ند]
<> <> <> <>
چۆن بڵێن ئه‌وه‌تانێ ماوه! (خه‌جێ) (سیامه‌ند)ییه؟
به خودای خودای پاكی، به یه‌زدانی ڕووناكی
سوێند به جوانی و چاكی، به (تۆ) ڕۆڵه‌ی ئاو و خاكی
به خۆشه‌ویستی و جوانێ، به مه‌رگ و ژیانێ
به ڕۆژی ئاسمانێ، به ئاوه‌ڕوونكه‌ی كانێ،
به پیری كامرانی، لاوۆ هه‌رتۆم خودانی... - [چریكه‌ی خه‌ج و سیامه‌ند]
<> <> <> <>
میران ئه‌تۆ گه‌لێک به فیكری
هه‌رچه‌ند ده‌كه‌م میر مهم خۆی له‌سه‌ر ئه‌سپی ڕاناگری
میر! په‌كی خۆت مه‌خه خراپم لێ قه‌وماوه
ئه‌من گه‌لێكم پێ له تۆ خۆشتره ئه‌و ڕاوه
ئه‌مما، نه‌خۆشێكی بێ ئیختیارم، جه‌رگم بڕاوه
میر ده‌ڵێ: كاكه‌مه‌م له خۆم نابینم مراد و كاوێ
حوكمه ده‌بێ ده‌گه‌ڵ خۆم بتبه‌مه ڕاوێ... - [چرایكهی مهم و زین] -
ئه‌وه‌ش به‌شێكه له "گوڵی خوێناوی" مامۆستا گۆران:
كوڕ:بڕوانه: شایییه، چۆپییه، له‌و ماڵه،
گوێ بگره! زوڕنایه، ده‌هۆڵه، شمشاڵه!
زه‌رد و سوور تێكه‌ڵ بوون، ژن و پیاو، هه‌رایه،
له‌و ناوه هه‌ر هاڕه‌ی هه‌یاسه‌ی تۆ نایه!
سا تو خوا، خێرا كه، با بڕۆین، ده‌ست بگرین،
به كامی دڵداری پێكه‌وه هه‌ڵپه‌ڕین!
كچ:گوڵ نه‌بێ بۆ سه‌رم: ئاڵ چه‌پكێ، زه‌رد چه‌پكێ،
نایه‌م بۆ زه‌ماوه‌ن، نایه‌م بۆ هه‌ڵپه‌ڕكێ!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|