*نانمان نییه،شه‌ڕ میوانه
.
*ره‌ش و رووت هیچیش نه‌خوا ،به زگی قه‌رزداره
.
*زمانی مرۆڤ وه‌ک مار وایه،جه‌سته‌ی خۆشی ده‌گه‌زێ
.
*لێک‌دابڕان وچاوه‌ڕوانی زۆر ناخۆشه،به‌ڵام پێکگه‌یشتنه‌وه زۆر شیرینه
.
*هه‌ر که‌س بکا به قسه‌ی ژنان ،عاقیبه‌ت ده‌ست ده‌گرێ به گونان
.
*ماڵی باوکان تا سه‌ر نییه بۆ عه‌ولاده‌کان.*ده‌ڵێی چرای به‌ر خۆره،یانی رووناکایی تێدا نییه
.
*هه‌ر که‌س نه‌خوێنده‌وار بێ ،کوێرێکی چاو ساغه
.
*بۆق به قیڕه گه‌وره نابێت
.
*ئه‌گه‌ر قه‌له به‌ڵه‌که مه‌له بکا،کاره‌ساتی گه‌وره ده‌قه‌ومێ
.
*ئه‌وه‌ی شتێک بۆ ژیان زیاد نه‌کا ،بۆ خۆی زیادییه
.
*خودا سه‌ر بدا ،رسقیش ده‌دا
.
*سه‌گ زمهه‌ڕیش ناکا و به‌ڕێش ده‌چێ
.
*هه‌ر وه‌ختێک که‌ر به نه‌ردیواندا سه‌ر بکه‌وێ،ئه‌وه خه‌سوو و بووکیش پێکه‌وه ده‌سازێن
.
*شتێک که هیچ ده‌سکه‌وتێکی نه‌بێ،وه‌ک منداڵێک وایه که به مردوویی له دایک ببێ
.
*پێبکه‌نه وه‌کوو پسته،هه‌موو شتێک به قسته
.
*چرا رووناکی بۆ ژێر خۆی نه‌بێ،ره‌حمه‌ت له با ،با بیبا
.
*هێنده سووتاوم،بوومه‌ته شه‌مچه،جگه‌ره هه‌ڵده‌که‌م.*رێک که‌ون تا سه‌ر که‌ون
.
*بڕێک له پیاوان سوور ده‌بینن ،سه‌مایان له بیر ده‌چێته‌وه
.
*ده‌ڵێی کۆته‌ڵی سه‌ر خه‌رمانه،تا لێی ده‌ی هه‌ر لێی هه‌ڵده‌وه‌رێ
.
* راستی وه‌ک هه‌تاو وایه له کاتی تایبه‌تی دا ده‌دره‌وشێ
.
*ماڵی بێ که‌یبانوو،وه‌ک حه‌وشه‌ی بێ درگا وایه
.
*زستان هی هه‌ژارانه و ده‌وڵه‌مه‌ند پێی ناشکوره
.
*به‌رد له جێگه‌ی خۆیدا قورسه،یانی هه‌ر شتێک له جێگه‌ی خۆیدا ئه‌رزشی هه‌یه.
*"ژن و ماڵ"،هه‌تا ژن نه‌بێ ماڵیش نابێ