04-19-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
جه‌لالی میرزا كه‌ریم
جه‌لالی میرزا كه‌ریم
جه‌لالی میرزا که‌ریم له‌ساڵی 1935دا له‌شاری سلێمانی له خێزانێكی دیاری ئه‌و شاره هاتۆته جیهانه‌وه و خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له‌شاره‌كه‌ی خۆی وه‌رگرتووه و بووه‌ت لاوێكی هوشیار و ڕۆشنبیر و سه‌ره‌تای خه‌باتی ڕامیاری ئه‌و لاوه دڵسۆزه‌ی گه‌ڵ و نیشتمانه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1955، كه بووه‌ته ئه‌ندامی یه‌كێتی گشتی قوتابیان و هه‌ر له‌و قۆناغه‌دا ده‌ستی داوه‌ته هۆنراوه هۆنینه‌وه و له‌سه‌ره‌تادا كه‌وتبووه ژێر كاریگه‌ری هۆنراوه ناسكه ئاوازه داره‌كانی گۆران، به‌ڵام له‌دواییدا كه بازووی شاعیریی به‌هێز بووه، بووه‌ته خاوه‌ن ده‌نگ و ڕێبازی خۆی و له‌كاروانی خه‌باتی ڕامیاریشدا پتر تێ هه‌ڵچووه و له‌ساڵی 1965دا له‌سه‌ر چالاكی ڕامیاری گیراوه و له‌دوای به‌رپابوونی شۆڕشی 14ی ته‌ممووزی 1958دا ئه‌م تێكۆشه‌ره له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كیدا، گۆڤارێكی به‌ناوی "هیوای كوردستان" وه‌ك ئۆرگانی یه‌كێتی گشتی قوتابیانی ئێراق- لقی سلێمانی ده‌رچوواندووه و له كۆتایی مانگی نیسانی 1970دا یه‌كێك بووه له ده‌سته‌ی "ڕوانگه" و یه‌كه‌م به‌نیانیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان حوسێن عارف و شێركۆ بێ كه‌س و كاكه مهم بۆتانی و جه‌مال شارباژێری ئیمزا كردووه و دواتریش 3 ژماره‌ی له‌بڵاوكراوه‌ی ڕوانگه‌ی له‌شێوه‌ی په‌ڕتووكدا ده‌رچوواندووه و به‌شی هه‌ره زۆر پێشكه‌وتنخوازه‌كان به‌رهه‌میان تێدا بڵاوكرده‌وه و وێژه‌یی كوردی‌یان به‌هۆنراوه و چیرۆكه‌وه به‌ره‌و نوێكاری برد.
جه‌لال میرزا كه‌ریم له‌ماوه‌ی ژیانی 58 ساڵیدا ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی به‌چاپ گه‌یاندووه:
1. كۆمه‌ڵه هۆنراوه‌یه‌كی به‌زمانی عه‌ره‌بی به‌ناوی "الولاده" له‌ساڵی 1982دا له ئه‌مه‌ریكا به‌چاپ گه‌یاندووه
2. شانۆنامه‌ی "سه‌نگه‌ر"ی له‌هه‌مان ساڵدا هه‌ر له ئه‌مه‌ریكا چاپی كردووه.
3. نامیلكه‌ی "چرپه‌ی ژانێكی نقووم بوو"ی هه‌ر له ئه‌مه‌ریكا له‌ساڵی 1991دا به‌چاپ گه‌یاندووه، كه ئه‌وسا له‌دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا ده‌ژیا.
4. دیوانی "ڕێگا دووره‌كانی چاومان"ی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان له‌ساڵی 1992دا به‌چاپ گه‌یاندووه.
چه‌ند نموونه‌یه‌ك هۆنراوه‌كانی:
جه‌لالی نوێكار له هۆنراوه‌یه‌كیدا به‌ناوی "ڕوانینه‌كانی چاوی شه‌قام"، كه له‌ساڵی 1970دا دایناوه و له‌ژماره‌ی 4ی ئه‌و ساڵه‌ی گۆڤاری به‌یاندا بڵاوی كردۆته‌وه ده‌ڵێت:
هۆن هۆن نیگای ئاگری
باڵی كاروانمان
به‌سه‌ر باخی مه‌رگی به‌هاری
ئاسۆدا ئه‌بارێنێ
هۆنراوه‌ی زام
ته‌ڵ.. ته‌ڵ چڵی خوێنی وشه‌ی
سه‌ر بڕاومانه
له‌رێژنه‌و ئاوی هه‌ناسه‌ی
ژاڵه‌وبییدا دا ئه‌چێنێ!
لێوی گه‌ڵا
تریفه‌ی بزه‌ی هه‌ورامان
به‌ناو ناخی ڕێگای قوڕ پێوان و
شین‌دا ئه‌وه‌رێنێ!!
ئینجا شاعیر له هه‌نگاوێكی دواتری هۆنراوه درێژه‌كه‌یدا ده‌ڵێت:
دیواری خوێن خۆی له
فرمێسك
ههڵئهكێشا
سه‌نگه‌ری خه‌م چیای قورسی
ڕێی نۆ ساڵه‌ی
ته‌نیا خواستێكی ئه‌كێشا
گۆرانی له‌ناو گه‌روودا
ئه‌خنكێنرێ
گۆرانی له‌ناو سه‌نگه‌ردا ئه‌سووتێنرێ!
كه‌چی هێشتا ... هێشتا
سه‌نگه‌ر
نازانم بۆ
بۆ له‌ئاگری ناو گه‌رووی
خۆی ناپرسی؟!
شاعیر لههۆنراوهیهكی دیكه‌یدا به‌ناوی "یادو... یاقووت و .. نه‌هه‌نگ"، كه له‌كاتی خۆیدا له‌ساڵی 1970 دایناوه له‌دوای ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ی 11ی ئاداری 1970 له‌ڕه‌وشی كورد و ڕژیمی به‌غدا ده‌دوێ و پێشبینی ئه‌و ده‌كات، كه ڕژێمی به‌عس له‌و ئاسته‌دا نییه مافی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌سته‌به‌ر بكات و له‌دوا بڕگه‌ی هۆنراوه‌كه‌یدا ئه‌مه‌ی بۆ ڕوون كردووینه‌ته‌وه:
ئه‌ی كوردستانی پێشمه‌رگه
ڕاسته دڵی چیاكانت
چاوی گه‌شی منداڵانت
ئه‌مساڵ پڕ شایی و ئاهه‌نگه
به‌ڵام قسه
هێشتا ڕه‌نگه
خواست و مه‌رام یاقووتێكی شه‌وچراغی
ناو گه‌رووی تاری نه‌هه‌نگه!
شاعیری نوێكاری لێهاتووی كورد و سه‌رده‌سته‌ی نوێخوازانی كۆمه‌ڵی ڕوانگه جه‌لالی میرزا كه‌ریم له 1993.01.14دا به‌نه‌خۆشی دڵ له‌شاری هه‌ولێر كۆچی دواییكرد.
منبع:خوزگه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|