نمایش پست تنها
  #44  
قدیمی 11-05-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض





ژیانی سمایل خانی شكاك

ئه‌م تێكۆشه‌ره‌ گه‌وره‌یه‌ی‌ كورد كه‌ له‌ مێژوودا به‌ (سمكۆ) ناسراوه‌ ناوی‌ ئیسماعیلی‌ كوڕی‌ محه‌مه‌د پاشای‌ كوڕی‌ عه‌لی‌ خانی‌ كوڕی‌ ئیسماعیل ئاغای‌ شكاكه‌ و بنه‌ماڵه‌كه‌یان له‌دێر زه‌مانه‌وه‌ گه‌وره‌و ده‌سه‌ڵاتداری‌ خێڵی‌ شكاك بوون.
سمكۆ ساڵی‌ 1875 له‌دایك بووه‌ و پاش مردنی‌ باوكی‌ و جه‌عفه‌ر ئاغای‌ برای‌،سه‌ركردایه‌تی‌ خێڵه‌كه‌ی‌ خۆی‌ گرتۆته‌ ده‌ست و له‌دوای‌ جه‌نگی‌ یه‌كه‌می‌ جیهانییه‌وه‌ هاتۆته‌ كۆڕی‌ خه‌بات و كوردایه‌تییه‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ له‌ساڵانی‌ جه‌نگی‌ یه‌كه‌می‌ جیهانیدا سمكۆ له‌هیچ چالاكییه‌كی‌ سیاسی به‌شداری‌ نه‌كرد بوو، به‌ڵام هێزه‌كانی‌ روسیا گرتیان و دووریان خسته‌وه‌ بۆ شاری‌ (تفلیس) و دواتر ئازادیان كردبه‌و مه‌رجه‌ی‌ له‌شاری‌ (خۆی‌) دابنیشێ‌ و هیچ هه‌ڵوێستێك دژی‌ رووسه‌كان نه‌نوێنێت. كه‌ جه‌نگی‌ یه‌كه‌م كۆتایی‌ هات سمایل خانی‌ شكاك وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ناوی‌ ده‌ركرد و له‌پێناو دامه‌زراندنی‌ ئیداره‌یه‌كی‌ كوردیدا ساڵی‌ 1919 شۆڕشی‌ به‌رپاكرد و گه‌لێ‌ ناوچه‌ی‌ گرنگی‌خسته‌ ژێركۆنتڕۆڵی‌ خۆیه‌وه‌، ساڵی‌ 1921 له‌ئه‌نجامی‌ له‌شكركێشییه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ هێزه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ ئێراندا سمكۆ ناچار بوو پاشه‌كشێ‌ بكات و په‌نا به‌رێته‌ به‌ر توركیا.

ساڵی‌ 1924به‌بڕیارێكی‌ لێبوردن گه‌ڕایه‌وه‌ ئێران و ساڵی‌ 1926 جارێكی‌تر شۆڕشی‌ به‌رپاكرده‌وه‌. به‌ڵام ئه‌مجاره‌شیان شۆڕشه‌كه‌ی‌ تێك شكاو ماوه‌یه‌ك له‌توركیادا به‌ده‌ست به‌سه‌ری‌ مایه‌وه‌. پاش ئازاد كردنی‌ گه‌ڕایه‌وه‌ ئێران و ساڵی‌ 1930 به‌پیلانێكی‌ كاربه‌ده‌ستانی‌ ئه‌وسای‌ ئێران له‌شاری‌ شنۆ شه‌هید كرا، به‌مه‌ش شۆڕشه‌كه‌ی‌ شكاك كۆتایی‌ هات كه‌ یانزه‌ ساڵ درێژه‌ی‌ كێشا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید